قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
14
438450
ژیاننامه‌ی‌ یارانی‌ راشدین
عومه‌ری ‌كوڕی‌ خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان
 موسوڵمانبوونى(ره‌زاىخواى لێبێت ):
كاتىَ (عومه‌ر) هه‌ستى به‌زیادبوونى به‌رده‌وامى ژماره‌ى موسوڵمانانكرد، رق به‌رى چاویگرت و واى به‌باشزانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكوژێت و نه‌وى له‌شمشێره‌كه‌ى و به‌ویستى كوشتنى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ماڵ به‌ده‌ركه‌وت.. له‌رێگه‌ یه‌كێك له‌ یارانى باوه‌رِدارى بینى كه‌باوه‌رِه‌كه‌ى ده‌شارده‌وه‌و لێى پرسى: ئاخۆ بۆ كوىَ ده‌چیت ؟ ئه‌ویش وتى: ده‌چم (محمد) بكوژم ! هاوه‌ڵه‌كه‌ وتى: واده‌زانیت (به‌نى عه‌بدولموته‌ڵیب) ده‌ستبه‌ردارت ده‌بن؟ ئه‌م قسه‌یه‌ى پێ سه‌یربوو بۆیه‌ وتى: وابزانم تۆش برِوات پێهێنابێت ..هاوه‌ڵه‌كه‌ وتى: خوشكه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ زاواكه‌تا باوه‌رِیان به‌ئاینى (محمد)هێناوه‌، وتى: ئه‌ى تۆش باوه‌رِت هێناوه‌ ، وتى: به‌ڵىَ ، هاوه‌ڵه‌كه‌ ویستى به‌مه‌ دوورى بخاته‌وه‌ له‌كوشتنى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم).
توورِه‌یى و خه‌شم و قین ته‌واو دڵى (عومه‌ر)یان داگیركردو رووبه‌ماڵى خوشكه‌كه‌ى چوو به‌توندى ته‌قه‌ى له‌ده‌رگاى ماڵیان هه‌ستان و له‌وكاته‌شدا (خه‌باب)ى كورِى (ئه‌رت) هه‌ردوو هاوسه‌رى خوشك و زاواى عومه‌رى فێرى قورئان ده‌كرد..كاتىَ (خه‌باب) گوىَى له‌ده‌نگى (عومه‌ر)بوو له‌ترسا خۆیشارده‌وه‌..هه‌ر (فاتمه‌)ى خوشكى ده‌رگاى لێ ئاوه‌لاَكرد (عومه‌ر) هه‌ڵمه‌تى برد بۆ (سه‌عید)ى زاواىء به‌توندى نه‌رِاندى به‌سه‌ریا: برِوات به‌(محمد)هێناوه‌؟ زاواكه‌ى به‌چه‌شنێكىتر وه‌لاَمیدایه‌وه‌و وتى: ئه‌گه‌ر حه‌ق و راستى له‌ئاینێكىتردا به‌دى بكه‌یت ؟ (عومه‌ر) حاڵى بوو له‌مه‌به‌ستى و توند پاڵى پێوه‌ناو خستى به‌سه‌ر زه‌ویداو نیشته‌سه‌رى و لێیدا (فاتمه‌) تووشى شۆك و شڵه‌ژان هات كاتىَ مێرده‌كه‌ى به‌وحاڵه‌وه‌بینى و خۆى هاویشته‌ به‌رده‌ستى (عومه‌ر)و ویستى له‌مێرده‌كه‌ى دوورى بخاته‌وه‌ ، به‌لاَم (عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ رووخسارى داگرته‌وه‌و خوێن به‌ده‌م وچاویدا رێچكه‌ى به‌ست ..(فاتمه‌) به‌ده‌م حاڵێكى ئاڵۆزه‌وه‌ وتى: ئه‌گه‌ر حه‌ق و راستى له‌ئاینێكی تردا بێت چیده‌كه‌یت؟ نوسراوه‌كه‌ له‌ده‌ستى كه‌وته‌خواره‌وه‌و (عومه‌ر) وتى: نیشانم بده‌..خوشكه‌كه‌ى وتى: تۆ پیسیت نابێت ده‌ستى بۆ به‌ریت هه‌تا خۆت نه‌شۆریت ..
(عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواىلێبێت ـ كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌رى رووداوه‌كه‌وه‌و رووخسارى خوێناوى خوشكه‌كه‌شى كاریگه‌رى ته‌واویان له‌سه‌ر دروست كردبوو وێرِاى سووربوونى له‌سه‌ر پێنه‌دانى نووسراوه‌كه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ىتر كاریان لێكردو وتى: باشه‌ ..باش.. ئنجا چوو خۆى شت و ئه‌وجا نوسراوه‌كه‌یان پێداو تێیدا نوسرابوو : طه ، مَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَىٰ ،إِلَّا تَذْكِرَةً لِّمَن يَخْشَىٰ ،ً تَنزِيلًا مِّمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَى الرَّحْمَٰنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَىٰ ، لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ ، وَإِن تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى ،اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ (طه : 1 ــ 8).
تووشى حاڵێكى سه‌یرهات و له‌ژێر كاریگه‌ریدا وتى: كه‌س ناتوانێت قسه‌ى وابكات مه‌گه‌ر خوداوه‌ندى جیهان، ئنجا داوایكرد له‌خوشكه‌كه‌ى شوێن و جێگه‌ى پێغه‌مبه‌رى پێ بڵێت..كاتىَ (خه‌باب)ى كورِى (ئه‌رت) دڵنیابوو لێى خۆی ده‌رخست و وتى: (عومه‌ر) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ماڵى (ئه‌رقه‌م)ى كورِى (ئه‌بى ئه‌رقه‌م)ه‌ ..واده‌بینم نزاكه‌ى پێغه‌مبه‌ر گیرابوه‌ كاتىَ دوعایكردو وتى: په‌روه‌ردگارا ئیسلام بالاَو به‌رزبكه‌ى به‌یه‌كێك له‌و دوو عومه‌ره‌ ؛ (عومه‌ر)ى كورِى (خه‌تتاب) یان (عه‌مر)ى كورِى (هیشام) ، (عومه‌ر) به‌سه‌ر سورِمانه‌وه‌ وتى: دوعاى بۆكردم ؟ (خه‌باب) وتى: به‌ڵىَ ، بچۆ بۆ لاى ..
(عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ روویكرده‌ ماڵى (ئه‌رقه‌م)و له‌ده‌رگایدا ، (بلال) وتى: كێیه‌ ؟ وتى: عومه‌ر ..ئه‌وه‌ى له‌نێو ئه‌و ماڵه‌دابوو تووشى شۆك و راچه‌ڵه‌كین هات.. (حه‌مزه‌)ى كورِى (عه‌بدلوموته‌ڵیب) وتى: ده‌رگاكه‌ى بۆ بكه‌نه‌وه‌، گه‌ر نیازى چاكه‌بێت پێى ده‌گه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر بۆ شه‌رِیش هاتبێت من رووبه‌رووى ده‌بمه‌وه‌..
سروشتى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌جۆرێكبوو بانگه‌وازى هه‌ركه‌سێكى به‌چه‌شنێك ده‌كرد شیاوو گونجاو بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێتى بانگكراودا ، له‌كاتێكدا كه‌سێتى (عومه‌ر) به‌هێزو پته‌وبوو له‌وسۆنگه‌یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵداكردو توند جله‌كانى راكێشاو هێناى و بردى و به‌چۆكا خستى و پێى وت: كاتىَ ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ موسوڵمان ببیت ؟ بێ رامان و دوودڵى (عومه‌ر) وتى: گه‌واهىء شاهیدى ده‌ده‌م خوداوه‌ند تاك و ته‌نیایه‌و (محمد)یش پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خوایه‌ ..به‌بیستنى ده‌نگى موسوڵمانبوونى (عومه‌ر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ ده‌نگى ئه‌ڵلاَهوئه‌كبه‌ر به‌رزبوه‌وه‌و ماڵه‌كه‌ى پرِكرد..
ئه‌م بابه‌ته   ‌ 1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/02/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
1