بەدیعوزەمان سەعیدی نورسی (2) / فاروق رەسوول یەحیا
گورانه‌ویبۆ كوردستان و نه‌فی كردنی:
له سالی 1923زدا " به‌دیعوزه‌مان "له ئه‌نقه‌ره‌وه گه‌رایه‌وه بۆ كوردستان و رۆشت بۆ شاری وان له‌سه‌ر چیای "ئه‌ره‌ك "ی نزیكی شاردا ماوه‌ی دوو ساڵی به خواپه‌رستی و بیركردنه‌وه‌و گۆشه‌گیری و ده‌رس وتنه‌وه‌وه به قوتابیانی برده‌سه‌ر,كه‌چی هێشتا له پریشكی رووداوه‌كان رزگاری نه‌بوو,چونكه له گه‌رمه‌ی شۆرشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیراندا,ئه‌میش وه‌ك(زانا و كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی كورد)له‌گه‌ل كه‌سانێكی تر‌ى زۆر له به‌رواری 25 2 1925زدا,ره‌هه‌نده‌ی (نه‌فی)شاری "بوردوور " له باشوری خۆرئاوای توركیا كرا‌و,پاشان ته‌نها خۆی بۆ شارۆچكه‌یه‌كی دوور ره‌هه‌ند كرا كه ناوی "بارلا "یه و له به‌رواری 1 3 1927زدا گه‌یشته ئه‌وێ.
په‌یامه‌كانی نوورو بلاوبوونه‌وه‌یان:
دوژمنانی ئیمان كه له بارلا دا مامۆستا له‌ناو ده‌چێت و ناوی كوێر ده‌بێته‌وه و ئه‌م كنىیه به‌خوره‌مه‌ی زانست و ئیمان وشك ده‌كات...
به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به لوتف و سۆز و به‌زه‌ییه سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م به‌نده‌كان,به تایبه‌تی به‌نده پاك و دلسۆزه‌كانی,ئه‌وا نیازه چه‌په‌له‌كه‌ی ئه‌وان پوچه‌ل كرده‌وه‌و,ئه‌م به‌نده زانا و پاكه‌ی به فه‌زل و به‌خشایشی خۆی وه‌ها چاودێری كرد كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئودا بارلای كرد به سه‌رچاوه‌ی په‌خشاندنی تیشكێكی گه‌وره‌ی نووری قورئانی پیرۆز.چونكه مامۆستا نوورسی زۆربه‌ی "په‌یامه‌كانی نووری "له‌وێ دانا‌و,ئینجا به شێوه‌ی ده‌ست نووس له سه‌رانسه‌ر توركیادا بلاوبوونه‌وه!ئه‌وه‌بو كه مامۆستا به درێژایی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك-له‌م شاره‌وه بۆ ئه‌و شاره ره‌هه‌نده ده‌كراو له زیندان و به‌نیخانه‌ی گه‌لی پارێزگای توركیا دووچاری به‌ندی و گرتن ده‌بوو,خوای گه‌وره كه‌سانێكی دلسۆزی بۆ نوسینه‌وه‌و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه ده‌ره‌خساند و ئه‌م رێژنه به پیت و به‌ره‌كه‌تانه‌ی ئیمانین بلاو ده‌كرده‌وه,تاكو ئیمانی نوستووی ئیمانیان لای ئیمانداران بێ‌دار كرده‌وه‌و له‌سه‌ر چه‌ندین ستون و پایه‌ی زانستی و مه‌نتیقی و ,به ره‌وانبێژییه‌كی به‌رز دامه‌زراند.به چه‌شنێك كه‌سانی عه‌وام لێی تێده‌گه‌ن و مرۆڤانی تایبه‌تمه‌ندو شاره‌زایش به‌هره‌مه‌ندیی تێشووی لێوه‌رگرتنی ده‌بن.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌شت سال و نیوی به ره‌هه‌ندی له بارلادا برده‌سه‌ر,له چه‌ند جێگایوكی تری وه‌ك "ئه‌سپارته‌و " "قه‌سته‌مۆنی "و "شاروچكه‌ی ئه‌میرداخ "به ره‌هه‌نده‌یی و ده‌ست به‌سه‌ری و له شاره‌كانی: "ئه‌سكی شه‌هر و ئافیوون و ده‌نیزلی یشدا به به‌ندی ژیانی به‌سه‌ر بردووه.كه ئه‌مانه‌ش چاروكه سه‌ده‌یه‌ك له ژیانی پر له ناسورو ئه‌شكه‌نجه‌و جیهادی مه‌عنه‌ویی ته‌مه‌نی ئه‌م پایه‌داره ده‌گرنه‌وه.
به‌م جۆره مامۆستا نوورسی له سه‌ره‌تای رۆیشتنیه‌وه بۆ بوردوون(1926)و پاشان بۆ بارلا(1927)هه‌تا سالی 1950ز له نوسینی "په‌یامه‌كانی نوور "دا به‌رده‌وام بوو تاكو له (130)په‌یام(كتێب و نامیلكه)تێپه‌ریان كرد,هه‌موویان له ژێر ناونیشانی "سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانی نوور "دا كۆكرانه‌وه‌و بریتین له چه‌ند كۆمه‌له په‌یامێكی سه‌ره‌كی كه ئه‌مانه‌ن:
1-(سوزله‌ر)واته "وته‌كان "
2-(مه‌كتوبله‌ر)واته "نامه‌كان "
3-(له‌معه‌له‌ر)واته "بریسكه‌كان "
4-(شوعاعله‌ر)واته "تیشكه‌كان "
5-(لاحیقه‌له‌ر)واته "پاشه به‌نده‌كان "
هه‌روه‌ها كۆمه‌له په‌یامه‌كانی تری جگه له‌مانه‌ش,كه هه‌ر هه‌موویان تا سالی 1956ز رێی چاپخانه‌كان به سه‌ربه‌ستی نه‌گیرایه به‌ر,به‌لام له‌م به‌رواره‌وه بریاری ئازادی له‌چاپدانانیان ده‌ركراو,مامۆستا نوورسی خۆی سه‌رپه‌رشتی له چاپدانی كردن هه‌تا هه‌موویان به چاپ گه‌یاند,پێش مالئاوایی كردن له‌م دنیایه و به چاودێری خۆی سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانی له چاپ دان.
تایبه‌تكاری په‌یامه‌كان:
گرنگترین تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م په‌یامه له‌وه‌دایه كه:ته‌فسیرێكی خه‌ستو خۆلی راستیه‌كانی قورئانی پیرۆزه‌و,به ئینسكلۆپێدیا(مه‌وسوعه)یه‌كی ئیمانی بایخدار داده‌نرێن و به‌ده‌م خواسته ئیمانیه‌كانی خه‌لكی سه‌رده‌مه‌وه ده‌رۆن و ئیمانی ته‌حقیقی له دل و ده‌روون و بیر و ژیریی مرۆڤی هاوچه‌رخدا داده‌مه‌زرێنن و بینای كوفر‌و ئیلحاد له بنج و بێخدا هه‌لده‌ته‌كێنن و قه‌لای مه‌حكه‌من بۆ ئیمانداران و گرنگترین چه‌كی پێشكه‌وتووی "ئیمان "ن له‌و سه‌رده‌مه‌دا,كه نوێترین چه‌كی فرت و فێلی كوفر‌و ئیلحاد تێدا به‌كار ده‌هێنرێت!
كۆچی دوایی:
له سه‌عات سێ و نیوی شه‌وی قه‌دری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی سالی 1379ك به‌امبه‌ر 23 3 1960ز به‌ده‌م بانگی په‌روه‌ردگاریه‌وه رۆشت و كۆچی مالئاوایی له‌م دنیایه فانیه كرد.خوای گه‌وره نوقمی میهره‌بانیی فراوانی خۆی بكات و به به‌هه‌شتی ئه‌مینی شاد بكات.ئامین.
چه‌ند مانگێك دوای كۆچی دوایی كاربه‌ده‌ستان له گۆره‌كه‌ی خۆی ده‌ریان هێناو له شوێنێكی نه‌زانراو ناشتیانه‌وه!
په‌یامه‌كانی نوور له دوای وه‌فاتی مامۆستا نوورسی:
له‌دوای وه‌فاتی خۆی,قوتابیه دلسۆزه‌كانی به‌وپه‌ری چوست و چالاكیه‌وه "په‌یامه‌كانی نوور "یان به خه‌لك گه‌یاندو,به ئاسته زانستی و فیكری یه‌كانی ناوخۆ و جیهانیان ناساندن وگه‌وره بیریاران(مفكرین)ی ئیسلامی و جیهانییان پێ ئاشنا كردن.
تا ئێستا له توركیا حه‌وت كۆنگره‌ی جیهانی و ده‌یان كۆر‌و سیمینار له‌سه‌ر ژیان و بیری مامۆستا نوورسیگیراوه.هه‌روه‌ك له چه‌ندین شوێنی تر جیهاندا چه‌شنی:(میسر‌و مه‌غریبوئه‌رده‌نو مالیزیاوئوستورالیاوئه‌ندۆنیسیاویه‌مه‌نو چادو شوێنانی تریش)كۆنگره‌ی جیهانی و كۆروسیمیناری زانستی له ئاستی ئه‌كادیمیه‌كاندا له‌سه‌ر پێكه‌ش كراوه.جگه له‌مه‌ش ده‌یان لێكۆلینه‌وه باس و كتێبانه‌ی كه به زمانی جیاجیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوسراون.جگه له‌و نامه زانكۆیی و ئه‌كادیمیانه‌ش كه‌بۆ وه‌رگرتنی بروانامه‌ی بالا(ماسته‌ر و دكتۆرا)له چه‌نده‌عا زانكۆی ناوخۆ‌و جیهانیدا(هه‌ر له مالیزیاوه تا ده‌گاته فه‌ره‌نسا)له‌سه‌ر ژیانی نوورسی خۆی و سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی نووسراون و ئاماده كراون.
له چه‌ند زانكۆیه‌كی جیهانیدا زانست و بیری نوورسی له ناوه‌ندی مه‌نهه‌جه ره‌سمیه‌كان و سه‌رچاوه زانستیه‌كاندا دانراون وبه ده‌رس ده‌خوێنن,وه‌ك زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر و زانكۆی "محمد الخامس "له مه‌غریب و زانكۆی ئیسلامی جیهانی له مالیزیا.
كه‌سانی دیار‌و به‌ناوبانگی گۆره‌پانی زانست و فیكری ئیسلامی سه‌رده‌م و چه‌ندین خۆرهه‌لاتناسیش چ له ئاستی كوردستان و چ له ئاستی عێراق و ولاتانی عه‌ره‌بی.
|