چوونه شاری ( مه‌دينه ) وزياره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ
له دوای ته‌واوبوونی ( حه‌ج و عومره ) حاجی به ئاره‌زوێکی زۆر به‌ره‌و شاری ( مه‌دينه ) ئه‌ڕوا .
به‌ڵی چوونه ( مه‌دينه ) به‌شێك نيه له کاره‌کانی ( حه‌ج وعومره ) به‌ڵام بێ گومان گرنگيه‌کی تايبه‌تی خۆی هه‌يه بۆ موسوڵمان ؛ له‌به‌ر دوو هۆيان :
1ـ زياره‌تی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌رـ دروودی له‌سه‌ر ـ که دوه‌مين جێيه له پيرۆزی له ئيسلام و هـــــــه‌ر نوێژێك له‌وێ خێری له ( 1000 ) نوێژ زياتره له شوێنێکی‌تر هه‌ر وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هـــــاتوه :
{ صلاة في مسجدي هذا أفضل من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام } رواه الشيخان .
واته :' نوێژێك له مزگه‌وتی من گه‌وره‌تره له هه‌زار نوێژ له شوێنێکيتر ته‌نيا له (المسجد الحرام) نه‌بێ ' بوخاری و مسلم گێرايتيانه‌وه .
2ـ زياره‌تی گۆری پێغه مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ که گرنگيه‌كه‌ی له‌مه‌دا ده‌بينرێ :
ــ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر خۆی ئه‌مرۆ زيندووبا ده‌چووينه زياره‌تی له‌هه‌ر شوێنێبا و ، له دوای وه‌فاتيشی به هه‌مان شێوه .
ــ موسوڵمان که ده‌چێته شاری مه‌دينه‌و خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ـ دروودی خوای له‌سه‌رـ باوه‌ڕی تازه ده‌بێته‌وه ؛ که ده‌هێنێته‌وه يادی که پێغه مبه‌رـ دروودی خوای له‌سه‌رـ لێره وای کردوه، لێره وای فه‌رمووه و، رۆژانه ده‌چێته خزمه‌تی و سه‌لامی لێده‌کات ، وه‌ك عه‌رزی بکات : پـــه‌يمان له‌سه‌ر ده‌ستت تازه ده‌که‌مه‌وه . که شوێنکه‌وتووی رێبازه‌که‌ت و ، جانفدای په‌يامه‌که‌تم .
ــ موسوڵمان ئه‌وماوه‌ی له‌شاری ( مه‌دينه ) دا ده‌مينێته‌وه هه‌ميشه له‌يادو بيره‌وه‌ری پێغه‌مبه‌ر و يارانی به‌رێزیدا ژيان ده‌باته‌سه‌ر که‌چۆن هه‌مووشتێکيان به‌خت کردوه بۆ خزمه‌تی ئيسلام .
جا بۆيه نه‌ته‌وه‌ی ئيسلام له کۆن و له نوێ هاو رانه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م زياره‌ته‌و به
( سوننه‌تێکی موسته‌حه‌بی ) يان داناوه ؛ به‌لکو هه‌ندێ له زانايانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی به سوننه‌تێکی موئه‌ککه‌ده) يان داناوه و ، هه‌ندێك له مه‌زهه‌بی مالکی لايان وايه واجبه .
زانايان به‌ڵگه‌يان هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌رعيه‌تی ئه‌م زياره‌ته :
يه‌که‌م : به‌فه‌رمووی خوا له قورئان : ( ولو أنهم إذ ظلوا أنفسهم جاءوك فاستغفروا الله واستغفر له‌م الرسول لوجدوا الله توابا رحيما ) النسآء / 64 .
واته :"خؤ ئه‌گه‌رئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێك سته‌ميان له خۆيان کرد (به لادان له شه‌ريعه‌ت بهاتنايه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونيان له خـــوای گه‌وره بکردايه ، پێغه‌مبه‌ريش داوایه لێخۆشبوونی بۆ بکردنايه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌يانزانی که‌خوا زۆر ته وبه‌و په‌شێمانی وه‌رگره و ميهره‌بانه .
جا ئه‌و هاتنه لای پێغه‌مبه‌رو زياره‌تکردنی تايبه‌تنيه به وکاته‌ی که زيندوو بوه ، به‌ڵـــــکو له دوای وه‌فاتيشی به هه‌مانشێوه .
ته‌ماشاکه‌ن خوا له‌م ئايه‌ته پيرۆزه ، بينينی به‌نده‌ی ئيمان دار که خوا ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرتوه وره‌حمی پێ کردوه ، په‌يوه‌ستی کردوه به‌سێ شت :
1ـ هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ
2 ـ په‌شيمان بوونه‌وه له گوناه و داوای لێ خۆشبوون له خوا .
3ـ پێغه‌مبه‌ريش هه‌روا داوای لێ خۆشبوونی بۆ بکات .
جا بوونی ئه‌وسێخاڵه له وسه‌رده‌می که پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ له ژياندا بوو ئاشکرايه ، به‌ڵام ئايه له دوای وه‌فاتی ئه‌م سێيانه بۆ که‌س کۆ ده‌بنه‌وه ؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن : به‌ڵێ .
حاجی پێشچوونی بۆ حه‌ج تۆبه ده‌کات و به‌درێژايی حه‌جه‌که‌شی داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ده‌کات .
ئه‌وجا ده‌چێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌رـ له شاری ( مه‌دينه ) ؛ ئه‌وه دوو خاڵ .
ده‌مينێ خاڵی سێيه‌م که پێغه‌مبه‌ر داوای لێ خۆشبوونی بؤ بکات ، ئه‌وه‌ش هه‌يه ـ سوپاس بۆ خواـ ؛ چونکه خۆشه‌ويست ده‌وودی خوای له‌سه‌ر ـ به‌ر له وه‌فاتی داوای لێخۆشبوونی بــــــۆ هه‌موو ئيماندارانی ئوممه‌تی کردوه ؛ به‌تايبه‌ت که خوا فه‌رمانیپێدا و فه‌رمووی: (واستغفر لذنبك وللمومنين والمومنات ) سورة محمد / 19. واته : " داوای لێخۆشبوونی گوناه بکه ، بۆ خۆت و ئيمانداران لــــه پياوان و له ئافره‌تان ؛ جا بۆيه هه‌موو ئيماندارێك ئه‌ورۆ به‌شی خۆی هه‌يه له‌و پاڕانه‌وه .
ياده‌ڵێن : پێغه‌مبه‌ری خوا ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ ده‌توانی ئيمرۆش بۆ مێوانه خـۆشه ويسته‌کانی لای خوا تکايان بۆ بکات به‌ڵگه‌ش ئه‌مانه‌ن :
يه‌که‌م : له‌فه‌رموودوی ( صحيح ) دا هاتوه : { إن الأنبياء أحياء في قبورهم يصلون } البيهقي في حياة الآنبياء ص 15 . وأبو يعلی في مسنده (6/ 147) وقال الهيثمي في المجمع( 8/211) . پياوه‌کانی(أبو يعلی) ش جێی بڕوان ، فه‌رمووده‌که‌ش زۆر رێگای هه‌يه .
واته : " بێگومان پێغه‌مبه‌ره‌کان زيندوونه له گؤڕيان و نوێژ ده‌که‌ن " . فه‌رمووده‌ی: { مررت علی موسی وهو قائم يصلی في قبره } أخرجه مسلم (4 /1845 ) .
واته : " به‌لای ( موسی ) ی‌دا تێپه‌ڕيم و نوێژی ده‌کرد له گۆڕه‌که‌يدا " .
دووه‌م : له‌شه‌وی ( ئيسراو ميعراج ) پتغه‌مبه‌رمان له مزگه‌وتی ( الاقصی ) پێشنوێژی بۆ هــه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کان کرد ، ئه‌وفه‌رمووده‌ش ( متواتر) ه و،هه‌مووشيان وه‌فاتيان کردبـــــــــــوو.
زۆريشيان له ئاسمانه‌کان پێشوازيان لێکردوو ، به‌تايبه‌ت حه‌زره‌تی ( موسی ) ده‌هاته لای پێغه‌مبه‌رمان و ده‌رباره‌ی نوێژ‌و فه‌رزبوونی له‌ئيسلام گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رماندا کردجا پێغه‌مبه‌ران که له دوای وه‌فاتيان ئاوا زيندووبن ، نوێژ بکه‌ن ، چـــــۆن ناتوانن داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن ؟ که نوێژ خۆی زيکره و دوعايه و پاڕانه‌وه‌يه‌و هه‌ڵسان و دانيشتنه ؟
سێيه‌م :پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ ده‌فه‌رمووی : { حياتي خير لکم تحدثون ويحدث لکم ومماتي خير لکم تعرض علي أعماکم ، فما رأيت من خير حمدت الله عليه ، وما رأيت مـن شر إستغفرت لکم } واته : " ژيانم خێره بۆتان . شتی ناڕه‌وا ده‌که‌ن و سزاش ده‌درێن له سه‌ر ، مردنيشم خێره بۆتان ، کاره‌کانتانم نشانده‌درێ ، ئه‌وه‌ی ديتم خێره سووپاسی خوا ده‌که‌م ، ئه‌وه‌ی چاك نه‌بوو داوای لێخۆشبوونتان بۆ ده‌که‌م .
فه‌رمووده‌که‌ش ( صحيح ) ه به‌لای ئيمامی سيوطی له ( الخصائص 2 / 281 ) (هه‌يسه‌مي) لــــــــــــــه( المجمع 9/24) وتوويه‌تی : ( البزار ) گێڕايته‌وه و پياوانی پياوانی( صحيح ) ن .
جا ئه‌و سێخاڵه‌ی ئايه‌ته‌که وابه‌سته پێيان هه‌ميشه دێنه‌جێ ؛ بۆيه تا دوونيا مابێ ئه‌م ئايه‌ته له‌کار دايه .
ئه‌گه‌ر که‌سێك بڵی : ئه‌م ئايه‌ته ده‌رحه‌ق که‌سانێك بوه له‌وسه‌رده‌مه و ، بۆ ئێستا نيه ؟ له وه‌ڵامـدا ده‌ڵێن : " العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب " ـ ئێمه له ده‌قه شه‌رعيه‌کان بـــه گوێره‌ی گشتی مانای وشه کارده‌که‌ين ، نه‌ك تايبه‌تی هۆکاره‌کان .
ده‌گێرنه‌وه له ( العتبي ) که وتويه‌تی : " رؤژێك له لای گؤڕی پێغيه‌مبه‌ری ـ دروودی خوای له‌سه‌ر دانيشتبووم و ، ( أعڕابي ) يه‌ك هات و وتی : سه‌لامی خوات له‌سه‌ر ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له خوام بيستوه ده‌فه‌رمووی : ( ولو أنهم إذ ظلموا أنفسهم جاءوك فاستغفروا الله واستغفر لـــــــهم الرسول لوجدوا الله توابا رحيما) ، وا منيش هاتوومه لات ، داوای لێخؤشبوون ده‌که‌م له گوناگه‌کانم ،داوات لێ ده‌که‌م تکام بۆ بکه‌ی لای خوام ، ئه‌وجا ئه‌و دوو شيعره‌ی خوێنده‌وه :
يا خير من دفنت با لقاع أعظمه : فطاب من طيبهن القاع والاکم
نفسی الفداء لقبر أنت سا کــــنه : فيه العفاف وفيه الجود والکرم
ده‌ڵێ : ئه‌وجا رۆيشت و ، منيش چاوم چوه خه‌وو، پێغه‌مبه‌رم له‌خه‌ودا ديت پێی فه‌رمووم : عوتبی بگه ئه‌م ئه‌عرابيه‌و مزگێنی بده‌يێ که خوا لێی خۆش‌بوو " گرنگی ئه‌م قسه‌يه له‌وه دايه :
ــ که‌ئه‌م قسه‌يه له‌گه‌ڵ يه‌ك له زانايانی ناودار له تابعينه‌کان رووی داوه .
ــ دوو ئيمامی ناودارـ که گومان له عيلم و له دينياندا نيه و پێشه‌وايێكی بڕوا پێکراون له هه‌موولا
1ـ يه‌که‌ميان : ئيمامی نه‌وه‌وی له ( کتابی الاذکار) ص : 254 .
2ـ دووه‌ميان ئيمام ئيبن که‌سير له ته‌فسيری ئايه‌تی ( 64 ) له سوره‌ی ( النساء ) گێڕايتيانه‌وه .
ــ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی جارێکی‌تر که ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه هه‌روه‌ك له‌کاتی ژيانی پێغه‌مبه‌ر ره‌فتاری له‌گه‌ڵ کراوه، له دوای وه‌فاتيشی به‌رده‌وامه .
دووه‌م : به فه‌رمووده :
ئه‌مه‌ش دووبه‌شن :
1 ـ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی که‌به‌گشتی داوای سه‌ردانی گۆروو گۆرستانمان لێده‌که‌ن وه‌ك :
{ إني کنت نهيتکم عن زيارة القبور ألا فزوروها فإنها تذکرکم الآخرة } أخرجه مسلم (2/672) واته : ' ئه‌من بێگومان نه‌هيملێکردبوون که‌بچنه سه‌ر گۆر ، به‌لام بڕۆن ؛ چونکه دوارۆژتان ده‌ينته‌وه ياد .
به‌لای ( النسائی ) له فه‌رمووده‌ی ( بريده ) وای گێڕاوه‌ته‌وه : ( فمن أراد أن يزور القبور فليزر ولا يقل هجرا } [ النسائي 4 /73 ] واته : " ئه‌وه‌ی ده‌يه‌وی بچێته سه ر گۆر بابچێت به‌ڵام شتی ناڕه‌وا نه‌ڵێ .
ئه‌م فه‌رمووده‌يه هه‌موو جۆره چوونه سه‌ر گۆڕێك ده‌گرێته‌وه ؛ جونکه (فعل ) له دوای ( شرط ) بۆ گشتيه ، واته هه‌موو جۆره چوونه‌سه‌ر گۆڕيك داوامان لێکراوه
ـ به‌ر له‌هه‌موان گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و پياوچاکان ـ جا سه‌فه‌ری تێدا بێ يانه . شتێك نيه لێره تايبه‌تیبکات به‌وه‌ی سه‌فه‌ریتێدا نه‌بێ . فه‌رمووده‌کانيش لــــه مبابه‌ته وه گه‌يشتووته سنوری
( ته‌واتر ) .
2 ـ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی تايبه‌تن به چوونه سه‌ر گۆڕی پێه‌مبه‌رمان ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ که ژماره‌يێك له فه‌رمووده ده‌رباره‌ی زياره‌تی گۆڕی پێغه مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌رـ هاتوون که ئيمامی زه‌هه‌بی ده‌رباره‌يان وتوويه‌تی : " رێگاکانی هه‌موويان نه‌رمن ، به‌ڵام له‌ناوه خۆ يه‌کتر به هێز ده‌که‌ن ؛ چونکه ئيوايان تێدا نيه تۆمه‌تی درۆی پێکرابێ .
3 ـ ئيجماعه :
که کۆمه‌ڵێك له زانايان وتوويانه : زانايان تيکرا هاوڕانه له‌سه‌ر ئه‌وه زياره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری دروودی خوای له‌سه‌ر ـ سوننه‌تێکی ( مستحبه ) ، سه‌فه‌ری بۆ بکرێ يانه و، يه‌که‌م کـه‌س ـ وه‌ك زۆر له زانايان وتويانه ـ له‌و ( ئيجماعه ) ده‌رچووبی شێخ( ئيبن تيميه ) يه که‌لای وايه جائز نيه بـۆ که‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ( مه‌دينه ) بێ به‌مه‌به‌ستی زياره‌تی گۆری پێغه‌مبه‌ر بچێته ( مه‌دينه ) .
به‌لکو له جێيه کیتر ده‌ڵێی : بۆ ئه‌وانه‌ی له شاری ( مه‌دينه ) شدا ده‌ژين ره‌وا نيه زياره‌تی . هه‌ر وه‌ك له ( الفتاوی الکبری 5 / 146 ، مجموع الفتاوی 27 / 243 ) .هاتوه .
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی رێگا ناده‌ن به چوون بۆ زياره‌تی پێغه‌مبه‌رـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ :
به‌ڵگه‌ی ئه‌مانه فه‌رمووده‌نه ، فه‌رمووده‌کانيش دوو به‌شن يه‌که‌م : فه‌رمووده‌يێکی ( صحيح ) ه ، به‌ڵام له مه‌به‌ستيوان دووره ، فه‌رمووده‌که‌ش ئه‌مه‌يه :
{ لا تشد وا الرحال إلا إلی ثلاثة مساجد : المسجد الحرام ، ومسجدی هذا والسجد الاقصی ) رواه الشيخان عن أبی هريرة .
واته : سه‌فه‌ر مه‌که‌ن ، بۆ شوێنی دوور بڕۆن ، ته‌نيا بۆ سێ مزگه‌وت نه‌بێ :
( المسجد الحرام) مزگه‌وتی حه‌ڕام که ( کعبه ) ی تيايه و ، مزگه‌وتی من ئه‌وه و ، مزگه‌وتی
( الاقصی ) . بوخاری و مسلم گێڕايتيانه‌وه . به‌ڵێ ئه‌و فه‌رمووده ( صحيح ) ه، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و به‌ڕيزانه ده‌ست نادا؛ چونکه (مستثنی) ده‌بێ له بابه‌ت ( مستثنی منه ) که بێ ، لێره
( مستثنی ) جياکراوه‌که : سێ مزگه‌وته‌که‌يه ؛ بۆيه ده‌بێ ( مستثنی منه) که‌ش ، مزگه‌وت بێ ، که‌واته مانای فه‌رمووده‌که وايه :
نابێ سه‌فه‌ری دوور بکه‌ن بۆ ( ئيعتکاف ) يا بۆ نوێژ تيا کردن يا هه‌ر خوا په‌رستنێك بی ته‌نيا بۆ ئه‌م سێيانه نه‌بێت ؛ چونکه جگه له‌م سێيانه له خێر‌و گه‌وره‌يی وه‌كو يه‌کن .
هه‌ر وه‌ك له روايه‌تی ئيمام أحمد فه‌رمووده‌که ئاوا هاتوه : { لا ينبغي للمصلي أن يشد رحاله إلی مسجد يبتغي فيه الصلاة غير المسجد الحرام ، والمسجد الاقصی ، ومسجدي هذا } واته : " نابێ بۆ نوێژ خوێن سه‌فه‌ر بکات بۆ مزگه‌تیك تا نوێژی تيا بکات ، ته‌نيا بۆ ئه‌م سێمزگه‌وته نه‌بێ.
که‌واته ئه‌م فه‌رمووده هيچ په‌يوه‌ندی به زياره‌تی پێغه‌مبه‌رـ دروودی خوای له‌سه‌رـ يا پياوچاکانه‌وه نيه و، نابێ مانای فه‌رمووده‌که وابێ : بۆ هيج شوێنێك مه‌چوون ، يا سه‌فه‌ری دوور مه‌که‌ن ته‌نيا بۆ ئه‌م سێمزگه‌وته نه‌بێ ؛ چوونکه ئه وکاته فه‌رمووده‌که ـ خوانه خواسته ـ بێ‌مانا ده‌بێ؛ چوونکه مروف سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌مرۆ ته‌نيا بۆ ئه وسێـمزگه‌وتانه نيه ؛ به‌ڵکو زۆر سه‌فه‌ریتر ده‌کات بۆ :
خوێندن ، ياعيلاج ، يا بازرگانی ، يا سه‌ردانی که‌سو کار ، هيج کامێکيش له‌مانه قه‌ده‌غه نين .
دووه‌م :
چه‌ند فه‌رمووديێکه له‌به رئه‌وه‌ی که زه‌عيفن و به‌به‌ڵگه ناشێن ؛ بۆيه لێره‌دا باسمان نه کردوون .
له کؤتاييدا دێينه‌وه سه‌ر ئايه‌ته پيرۆزه‌که که خوا ده‌فه‌رمووی : ( ولو أنهم إذ ظلموا أنفسهم ) و، ?گوێمان گرت له ته‌فسيره‌که‌ی و وتمان ماناکه‌ی تا کۆتايی دونيا به‌رده‌وامه ؛ هه‌ر بۆيه زۆر به‌ی زانايان و ( فقهاء ) ه کانمان له‌هه‌ر چوا مه‌ز‌ه‌ب هاو رانه له‌سه‌ر ئه‌وه سوننه‌ته حاجی له‌دوای حه‌جی بچێته ( مه‌دينه ) وزياره‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و له‌دوای سه‌لام کردن ئه‌م ئايه‌ته بخوێنته‌وه .
بۆ نموونه ته‌ماشای ئه‌م سه‌رچاوانه بکه :
1ـ له " الفتاوی الهنديه " له (ئادابی) زياره‌تی گؤڕی پێغيمبه‌ر دا ده‌لێ : " ثم يقف عند رأســــه ـ صلی الله عليه وسلم ـ کالاول ويقول: " اللهم إنك قلت ـ وقولك الحق ـ : ( ولو أنهم إذ ظلموا أنفسهم جاءوك ) .( الفتاوی الهنديه ) لجنة برئاسة بلخی 1 /266ئه‌وه له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی .
2ـ ( إبن الحاج ) که زانايه‌کی ناوداری ( مه‌زهه‌بی مالکی ) يه .المدخل لفن الحاج ( 1 /260 ) .
3 ـ ئيـمامی نه‌وه‌وی له‌هه‌موو کتابه‌کانی : ( الاذکار، الإيضاح ، المنهاج ، الروضه ، المجموع )
4ــ المغني لابن قدامة الحنبلي ( 3 /298 ) .
وه ده‌يه‌هایتر له‌سه‌ر چاوه شه‌رعيه سه‌ره‌کيه‌کانی باوه‌ڕ پێکراو کاتمان نيه بياننووسين .
جالێره دێينه سه‌ر ئادابی زياره‌تی گۆری پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ
باش‌ترين سه‌چاوه ئه‌م ئادابه‌ی لێوه‌گرين کتابی ( الاذکار) ه ئی ئيمامی نه‌وه‌وی ره‌حمه‌تی خوای لێبی که ده‌فه‌رمووی :
پێويسته بۆ هه‌ر که‌سێك حه‌ج بکات ، دوای حه‌جه‌که‌ی بچێته زياره تی پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له سه ـ له رێگا صه‌له‌وات زۆر لێدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر .
که گه‌يشته ( مه‌دينه ) ده‌چێته مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر و قاچی راستی ده‌خاته ژوور و دوعای چوونه نـاو مزگه‌وت ده‌خوێنی : بسم الله اللهم صل علی محمد . که چوه ژووره‌وه دوو رکات ســوننه‌تی
( تحية المسجد ) بکات . ئه‌وجا ده‌چيه به‌رامبه‌ر گۆری پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ پشت لــه قيبله ده‌که‌يت و رووده‌که‌يه پێغه‌مبه‌ری خوا و چوارهه‌نگاو دوورده‌وه‌ستیو سه‌لامی لێده‌که يو ده‌ڵێت :
السلام عليك يا رسول الله ، السلام عليك ياخيرة الله من خلقه ، السلام عليك يا حبيب الله ، الســـلام عليك يا سيد المرسلين و خاتم النبيين ، السلام عليك وعلی آلك و‌أصحابك وأهل بيتك وعلی النبيين وسائر الصالحين ، أشهد أنك قد بلغت الرسالة ، وأ‌ديت الأمانة ، ونصحت الأمة ، فــجزاك الله عنـا أفضل ما جزی رسولا عن أمته .
ئه‌گه‌ر که‌سێك رايسپاردبوو سه‌لام له پێغه‌مبه‌ر بکات ده‌ڵێ :سه‌ڵامت لێبێت له فلانی کوری فلان .
ئه‌وجا هه‌نگاوێك به‌لای راستت دێيه دواوه سه‌لام له ( أبوبکر ) ده‌که‌يت . ئه‌وجا هه‌نگاوێکیتر دێيه دواوه سه‌لام له ( عمر ) ده‌که‌يت ـ خوا لێيانڕازیبێ .
ئه‌وجا ده‌گه‌رێته‌وه شوێنی پێشتر به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر داوا ده‌که‌يت که ببێته وه‌سيله‌و تکا کارت لای خوا ، جا لێره دوعا زۆر ده‌که‌يت بۆ خۆت ، باب‌و داکت ، هاورێو خزم وکه‌ســـو کارت ، ميلله‌تت ، موسوڵمانان به‌گشتی ، به‌تايبه‌ت ئه‌وانی رايانسپاردووی دوعايان بۆ بکه‌يت لێره دوعا زۆر بکه .
ــ له وانه‌يه له‌کاتی دوعاکردن رێگات نه‌ده‌ن رووت له‌پێغه‌مبه‌ر بێت ؛ بۆيه رووله قيبله بوه‌سته ـ له‌دوای وه‌ستانێکی زۆر ــ ئه‌گه‌ر بۆت کرا ــ دوعا‌و پاڕانه‌وه‌يێکی چاك کۆتايی به دوعاکه‌ت بێنه‌و بلێ : " وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلی الله وسلم علی سيدنا محمد وعلی آله وصحبه‌أجمعين .
ئه‌وجا دێيه ( ره وزه ) له نێوان ( قبر و منبر) ئه‌گه‌ر بۆتکرا، زۆر دووعای تێدا ده‌که‌يت ؛ چونکه ئه‌و شوێنه باغێکه له باغه‌کانی به‌هه‌شت ؛ پێغه مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ ده‌فه‌رمووی :
{ ما بين قبری ومنبری روضة من رياض الجنة } واته : " نێوان گۆرو منبه‌رم " له روايه‌تێکیتر" نێوان ماڵ و منبه‌رم باغێکه له باغه‌کانی به‌هه‌شت .
ئه‌و ماوه‌ی له ( مه‌دينه ) دا ده‌بی هه‌وڵده هه‌مووی به‌زيکرو دوعا‌و قوڕئان خوێندن و پاڕانه‌وه ببه سه‌ر . نوێژه‌کانت به جه‌ماعه‌ت له‌حه‌ڕه‌مدا بکه .
زياره‌تی مزگه‌وتی ( قبا ) و شه‌هيدانی ( أحد ) و گؤرستانی ( البقيع ) بکه‌ن .
که‌ده‌ته‌وێ سه‌فه‌ر بکه‌ن و ( مه‌دينه ) به‌جيبێڵن ده‌چن له مزگه‌وت دوو رکات سوننه‌تی ماڵئاوايی ده‌که‌ن ، ئه‌وجا ده‌چنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ـ دوورودی خوای له‌سه‌ر ـ سه‌لامی لێده‌که‌ن وه‌ك جاری پێشوو ده‌پاڕێنه‌وه دوعا ده‌که‌ن ، لێره دوعا خوازی له پێغه‌مبه‌رده‌که‌يوو ده‌ڵێی : " اللهم لا تجعل هذا آخر العهد بحرم رسولك و يسر لي العود إلی الحرمين سبيلا سهلة بمنك وفضلك ، وارزقني العفو والعافية في الدين والدنيا وا لآخرة ، وردنا سالمين غانمين ، إلی أوطاننا آمنين آمين .
|