هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روون بابی نووها
هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روون بۆتان باس ده‌که‌ین هیواخوازم که سودی لێوه‌ربگرن...
به‌شی یه‌که‌م :درۆ ده‌ردو به‌ڵایه‌کی زۆر گه‌وره‌یه درۆ پێچه‌وانه‌ی ڕاست گۆیه ده‌ردو به‌ڵایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی تاک و کۆمه‌ڵه ،له ناو هه‌ر گه‌ل و کۆمه‌ڵێ بڵاوبێته‌وه مایه‌ی تێک چون و پچرانی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و بێسیقهیی و بێ‌بڕوایی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا فه‌شه‌لی ده‌که‌وێته ناو یه‌کێتی گه‌ل و کۆمه‌ڵ. چین چین و تاقم تاقم دروست ده‌بێ،وه نه‌مانی یه‌کێتی ده‌بێته هۆی بێهێزی و لاوازی و سستی، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا دوژمن به‌سه‌ریانا زاڵ ده‌بێ هه‌رچی له ژێر ده‌ستیانایه ده‌یبات و پیاوه خاوه‌ن عززه‌ت و ئازیزه‌کانیشی توشی زه‌لیلی و ژێر چه‌پۆکی ده‌بن وه‌خ راپی و ماڵ وێرانی ده‌بێته به‌شی وڵات و نیشتمانیان.
خوای گه‌وره سیفه‌تی درۆزنی داوه‌ته پاڵ کافران و مونافیقان وه له‌گه‌ڵ زاڵمانا هێناویه‌ته ڕێز و پۆڵێک بۆیه له کتابه پیرۆزه‌که‌ی نه‌فره‌ت و نه‌عله‌ت له درۆزن و زاڵم ده‌کا. به‌ڕاستی زه‌ره‌رو زیانی درۆ گه‌لێ زۆره له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هه‌ر ناژمێردرێ، درۆ پێچه‌وانه‌ی ته‌بیعه‌ت و سروشتی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌ره به تێکڕایی .
هه‌موو یاسا‌و ده‌ستوره‌کانی دژی درۆن و له‌و په‌ری ڕاستگۆیی دان،درۆ مایه‌ی خه‌شم و قین و نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یه ،وه ده‌رگایه‌کی زۆر گه‌وره‌یه له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کان له‌م ڕێگایه‌وه هه‌زاران گوناهو تاوان به ئاده‌میزاد ده‌کاو هه‌ربه‌م درۆیه‌ش پینه ده‌کا .
پێخه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بیت ده‌فه‌رموێ:- ڕاستگۆیی ڕێنومایی کاری چاک ده‌کا،وه کاری چاک ڕێنومایی به‌لای به‌هه‌شته‌وه ده‌کا وه پیاوی وا هه‌یه هه‌ر ڕاستی ده‌ڵێ تاکو لای خوای گه‌وره به ڕاستگۆ ده‌نوسرێ وه درۆ ڕێنومایی به‌لای کاری خراپ ده‌کا ،وه کاری خراپ ڕێنومایی به‌لای ئاگری جههههنهمهوه ده‌کا،پیاو هه‌یه هه‌ر درۆ ده‌کا تاکو لای خوای گه‌وره به درۆزن ده‌نوسرێ. (متفق علیه).
جا یه‌کێ لای خودا به درۆزن بنوسرێ هه‌ر شایانی ئه‌وه‌یه هاوارو واوه‌یلا له دوای هاوارو واوه‌یلا له بۆ خۆی بکا، ده‌بێ ئه‌و جۆره مرۆڤه چه‌ند دڵسۆزبێت بۆ شه‌یتان، چه‌ند سوک و ڕیسوا و بێقیمه‌ت بێت لای یه‌زدان.
هه‌روه‌ها پێخه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر ده‌فه‌رموێ:- ئه‌گه‌ر مرۆڤ درۆی کرد فریشته به قه‌د یه‌ک میل لێی دورده‌که‌وێته‌وه له به‌ر بۆگه‌نی درۆکه‌ی. (رواه الترمزی).
وه له حه‌دیسێکی تردا ده‌فه‌رموێ:- یه‌کێ ئه‌وه‌نده گوناهه‌ی به‌سه بۆ قوڕ به‌سه‌ری و ماڵوێرانی قیامه‌تی له وه‌ی که گوێی لێده‌بێ بیگێرتهوه...چونکه شکی تیا نیه‌ئه‌و قسانه‌ی که ده‌کرێت زۆربه‌ی زۆریان درۆن یان به‌شێکیان تێدا درۆیه وه پیلانی شهیتانهکانیانن بۆ چه‌ند قه‌سدو مه‌رامێکی بۆ گه‌نیان،به‌ڵی ئیمان له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵێ نه‌ما شه‌یتان هێلانه‌ی تیا ده‌کاو هه‌زاره‌ها وه چه‌و لایه‌نگر ده‌نێته‌وه جا بازار به هه‌مو لایه‌کانیه‌وه پڕ ده‌بنله درۆ.
داخی گران له‌سه‌ر ئاده‌میزاد که ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری و به‌رزی خۆی ناگرێ وه زۆربه‌یان ده‌بن به ئه‌ڵقه له گوێی شه‌یتانه‌کان، به‌ڵێ به‌رزترین پله‌ی ئاده‌میزاد له پاش پله‌ی پێخه‌مبه‌رایه‌تی پله‌ی ڕاستگۆیهتییه وه‌ک خوای گه‌وره له سوره‌تی النسائ ده‌فه‌رموێ:- ئه‌وه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی خوا‌و پێخه‌مبه‌ری خوا بکا خوای گه‌وره کۆی ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که نیعمه‌تی زۆری به‌سه‌ردا باراندون له پێخه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاکان،،ئای ئه‌وانه براده‌رایه‌تی و برایه‌تی هاوژیانیان چه .ده خۆشه،،خوا به قسمه‌تی هه‌موو مووسلمانێک بکا ئامین.
|