رۆژوو لە ئیسلامدا
لحمد لله رب العالمین و الصلاه و السلام علی خاتم الا‌نبیا‌و وإمام
المرسلین سیدنا محمد و علی ا‌له وأصحابه و التابعین له‌م بإحسان الی یوم
ا‌لدین . وبعد :
له دوای سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگارو ، داوا كردنی
دروودو سه‌لامی به‌رده‌وامی خوا له سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و یارانی
فیداكاری تا ڕۆژی دوایی :
ئه‌وه كورته باسێكه ده‌رباره‌ی ڕۆژوو له ئیسلام ، به بۆنه‌ی نزیك
بوونه‌وه‌ی مانگی ڕۆژوو ، ڕه‌مه‌زانی ساڵی 1415 ك، به شێوه‌ی پرسیار و
وه‌لاَم ، به براو خوشكه موسوڵمانه كورده به‌ڕێزه‌كانم پێش كه‌ش
ده‌كه‌م و ، له هه‌مان كات له خوای گه‌وره داواكارم كه هه‌موولا
كه‌لكی لێ وه‌رگرین و ، بیخاته ناو ته‌رازووی چاكه‌مان له‌و ڕۆژه‌ی
تیایا به خــــزمه‌تی ئه‌گه‌ین و یارمه‌تی و سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر له‌و
داوا ده‌كه‌ین .
پ 1 : مه‌به‌ست له‌ووشه‌ی (صوم) واته : ڕۆژوو چیه ؟
وه‌لاَم : (صوم) ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه بۆ واز له شت هێنان به‌كاردێ .
له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش بریتیه له : وازهێنان له خواردن و،
خواردنه‌وه‌و، چوونه لای ئافره‌ت ، له به‌ره‌به‌یانه‌وه ، تا ڕۆژ ئاوا
بوون ، به‌نیازی ڕۆژوو گرتن .
پ 2 : پله‌و پایه‌ی ڕۆژوو له ئیسلامدا چی یه ؟
وه‌لاَم : ڕۆژوو شوین و پایه‌كی به‌رزی له ئیسلامدا هه‌یه ، بۆیه
به‌یه‌كێك له پێنج ڕوكنه‌ی ئیسلام داندراوه ، هه‌روه‌كو نوێژ – به‌چه‌ند
مه‌رجێكی دیاری – له‌سه‌ر موسوڵمانان له ساڵی دووه‌می كۆچی فه‌رز
كرا.
پ 3 : به‌ڵگه له‌سه‌ر فه‌رز بوونی ڕۆژوو له‌سه‌ر موسوڵمانان چیه ؟
وه‌لاَم : ڕۆژوو له سه‌رموسوڵمانان فه‌رزه به‌گوێره‌ی :
أ – فه‌رمووده‌ی خوا له قورئان :)یا أیها الذین ا‌منوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم تتقون( البقره / 184.
واته : ئه‌ی ئیمانداره‌كان ڕۆژوو له‌سه‌رتان فه‌رز كراوه ، هه‌روه‌ك
له‌سه‌ر موسوڵمانانی پێش ئێوه فه‌رز كرابوو ، تاوه‌كو ببێته په‌رژین له
نێوان ئێوه‌و گوناهو خراپه‌كاری .
ب – فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ربێت) :{بنی
الاسلام علی خمس : شهاده ان لا ا‌له الا الله ، وأن محمداً رسول الله ،
وإقام الصلاه ، وإیتا‌و الزكاه ، وحج البیت ، وصوم رمضان} متفق علیه .
واته : دینی ئیسلام له سه‌ر پێنج كۆڵَه‌گه دامه‌زراوه : شه‌هاده وئیمانه به‌وه :
كه‌له‌زاتی خوا به‌ولاوه خوایه‌كی ترنیه شایه‌نی په‌رستن بێ و ،
(محمد)یش پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و ، هه‌ستان به نوێژ كردن به‌ته‌واوی و ،
زه‌كات له ماڵ ده‌ركردن و حه‌ج كردن و ، به ڕۆژوو بوونی مانگی ڕمه‌زان .
ج – ئیجماع : كه هه‌موو زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه نه كه ڕۆژوو
فه‌رزه ، ئه‌وه‌ش زۆر ئاشكرایه له ئیسلام ؛ بۆیه هه‌ركه‌سێ لای وابێ
ڕۆژوو له ئیسلامدا فه‌رز نیه ، كافر ده‌بێ و به‌شی به ئیسلامه‌وه
نامینێ ، مه‌گه‌رتازه موسوڵمان بووبێ و، یا دوور له زانایانی دین
ژیابێ.
پ 4 : كه‌ی ڕه‌مه‌زان دی و ڕۆژوو واجب ده‌بێ ؟
وه‌لاَم : داهاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌یه‌ك له‌م دوو شتانه ئه‌بێ :
أ – له دوای ئه‌وه‌ی (29) ڕۆژ له‌مانگی شه‌عبان ته‌واو بوو ، دوای ڕۆژ
ئاوا ، پیاوێكی موسوڵمانی (عادل) (1) مانگی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی
ببینێ و شاهیدی بدا كه دیویه‌تی . عبدالله كوڕی عباس "خوا لێیان
ڕازی‌بێت " ده‌فه‌رمووێ : یه‌ك له كۆچه‌ره‌كان (أعرابی) هاته خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) و گوتی : { إنی
رأیت هلال رمضان، فقال :أتشهد أن لا ا‌له الا الله ؟ قال : نعم . ، قال
:أتشهد أن محمدا رسول الله ؟ قال : نعم ، قال : یا بلال أذن فی الناس
فلیصوموا غدا} صححه ابن حبان والحاكم.
واته : بێ گومان مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانم دیوه . (درودی خوای
له‌سه‌ربێت) فه‌رمووی : شه‌هاده‌و ئیمان دێنی به‌وه : كه‌له‌زاتی خوا
به‌ولاوه خوایه‌كی تر نیه؟ گوتی : به‌ڵێ. فه‌رمووی : شه‌هاده‌و ئیمان
دێنی به‌وه : كه محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه ؟ گوتی : به‌ڵێ ،
فه‌رمووی : بلال هه‌سته به‌خه‌ڵك ڕاگه‌یه‌نه كه به‌یانی به ڕۆژوو بن .
ب – به ته‌واو كردنی مانگی شه‌عبان :
[ 1 ] عادل : ئه‌وكه‌سه‌یه كوناهی كه‌وره‌ی نه كردبی ، وله‌سه‌ر كجكه‌ش به‌رده‌وام نه‌بی .
ئه‌گه‌ر له شه‌وی سیه‌می شه‌عبان مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌بینرا ، به‌هۆی
ئه‌وه هه‌ور بوو یا كه‌س شاهیدی نه‌دا كه مانگی دیوه ، ئه‌و ڕۆژه‌ی
دادێ به سیه‌می مانگی شه‌عبان دائه‌نرێ ، پاش ته‌واو كردنی(30)
شه‌عبان ، یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێ ده‌كا. پێغه‌مبه‌ر s
ده‌فه‌رمووێ : {صوموا لرویته وأفطروا لرویته ، فإن غم علیكم فأكملوا عده شعبان ثلاثین یوما } متفق علیه .
واته : مانگ دیترا به‌ڕۆژوو بن ، مانگ دیترا بیكه‌نه جه‌ژن ، ئه‌گه‌ر
به‌ری ئاسمان هه‌ور بوو ئه‌وكاته سی ڕۆژه‌ی شه‌عبان ته‌واو بكه‌ن.
بوخاری وموسلم گێڕاویانه‌ته‌وه.
پ 5 : مه‌رجه‌كانی ڕۆژوو كه‌وتنه سه‌ر چیه ؟
وه‌لاَم : تاوه‌كو ڕۆژوو له‌سه‌ر كه‌سێك واجب بێ، ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێ.
1 – ئیسلام . كه‌واته ڕۆژوو له سه‌ر كافر نیه .
2 – ته‌كلیف . واته : بالق بووبێ خۆی ناسیبێ و هۆش و فامی ته‌واو بێت
(عاقل) بێ ، چونكه مرۆڤ ئه‌ركی شه‌رعی ناكه‌وێته سه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵ
بێ ، یا هۆش و فامی ته‌واو نه‌بێ
خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێ : {رفع القلم عن ثلاثه : عن النائم حتی یستیقظ ، وعن الصبی حتی یحتلم وعن المجنون حتی یعقل} رواه أبو داود.
واته : سێ كه‌س به‌ر پرسیار نین : خه‌وتوو تا له خه‌و بێ‌دار ده‌بێته‌وه
، منداڵ تا باڵق ده‌بێ و خۆی ده‌ناسی. شێت تا هۆشی دێته‌وه‌به‌ر .
ئه‌بو داوود گێڕاویه‌ته‌وه .
3 ـ توانای رۆژوو كرتن :
بۆیه له‌سه‌ر نه‌خۆشێك واجب نیه‌كه نه‌توانێ به ڕۆژوو بێ و ،
نه‌خۆشیه‌كه‌ش له جۆرێك بێ كه چاوه‌ڕێی چاك بوونی نه‌كرێ ، هه‌روه‌ها
واجب نابێ له‌سه‌ر ئافره‌تێك كه عوزرێكی شه‌رعی هه‌بێ وه‌ك ئه‌وه
له‌وه‌زعی مانگانه‌ی ، یا دوای منداڵ بوونا بێ .
پ 6 : مه‌رجه‌كانی دروست بوونی ڕۆژوو چین ؟
وه‌لاَم : مه‌رجه‌كانی دروست بوونی ڕۆژوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
أ - ئیسلامه‌تی : بۆیه ئه‌گه‌ر كافر به ڕۆژووش بێ دروست نابێ .
ب – فام و هۆش : بۆیه ڕۆژووی شێت ومنداڵێك كه‌هۆشی په‌یا نه‌كردبێ دروست نیه ،
چونكه نیاز‌و مه‌به‌ستی له‌گه‌ڵ نیه ، به‌لاَم منداڵێك كه هۆشی په‌یا كردبێ ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته .
ج – عوزرێكی وای نه بێت كه ڕێگا به ڕۆژوو نه‌دا وه‌ك : وه‌زعی
مانگانه‌ی یا دوا منداڵ بوونی ئافره‌ت ، یاله هۆش خۆ چوون ، یا شێتی
ئه‌گه‌ر به درێژایی ڕۆژه‌كه به‌رده‌وام بوو .
پ 7 : ڕۆژوو چەند ڕووکنى هەیە ؟
وەڵام : ڕۆژوو دوو ڕوکنى هەیە:
1 – نییەت هێنان : واتە نیازى بە
ڕۆژوو بوون ، شوێنى نییەتیش دڵە، بۆیە ئەگەر تەنیا بەزمان نییەتى هێناو،
نیازە کە لە ناو دڵیا نەبوو ، ئەوە دانامەزرێ. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
فەرموویەتى: {إنما الأعمال بالنيات} رواه البخاری ومسلم.
واتە: دامەزران و قەبووڵى هەموو کارێک بەنییەتە، بوخارى وموسلم گێڕاویانەتەوە. ئەو نیاز‌و نییەتەش دەبێ ئەمانەى خوارەوەى تێدابێ :
ا – لەشەودابوون : واتە لە کاتى دواى
ڕۆژ ئاوا بوون تادەگاتە بەرە بەیان ، لەوماوەیە ، نیاز‌و نییەتەکەى بەدڵدا
هاتبێ ، بەڵام ئەگەر پێشى خست ، یا دواى خست دروست نابێ ، چونکە پێغەمبەر
صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ : { من لم يبيت الصيام قبل الفجر فلا صيام لە } رواە البیهقی .
واتە : کەسێک لەشەوا پێش ئەوەى شەبەق بدا نیاز‌و نییەتى ڕۆژووى نەبوو ئەوە
ڕۆژووەکەى بۆ حیساب نابێ . کەواتە : بۆ هەر ڕۆژوویەکى فەرز لەشەودا نییەتى
ڕۆژووى نەهێنا، ڕۆژووى ئەو ڕۆژەى بۆ نابێ.
ب - دیارى کردنى : وەک ئەوە بڵێ : بەڕۆژوو بوونى بە یانى لە مانگى ڕەمەزان .
ج – دووبارە کردنى بۆ هەر ڕۆژێک .
بۆیە دەبێ لەهەر شەوێک ، نییەتى ڕۆژووى ڕۆژى دوایى بهێنێ . بەڵام ئیمامى
مالک " ڕەحمەتى خواى لەسەر بێ" لاى وایە ئەگەر لەشەوى یەکەمى ڕەمەزان
نییەتى ڕۆژووى ئەو مانگەى بەتەواوى هێنا ، ئەوە بەسیەتى ، بۆیە چاک وایە :
ئێمەش بەگوێرەى فەرموودەى ئەو ئیمامە ، لەیەکەم شەوى ڕەمەزان ، نییەتى بە
ڕۆژوو بوونى تەواوى ڕمەزان بێنین ، تاوەکو ئەگەرشەوێک لەشەوان ، نییەتمان
لەبیر چـوو، نییەتەکەى یەکەم شەو بەکەلکمان بێ.
2 – ڕوکنى دووەمى ڕۆژوو (ئیمساکە) :
واتە : وازهێنان لە هەرشتێک ڕۆژوو بشکێنێ بە درێژایى ڕۆژى ڕەمەزان .خواى گەورە دەفەرموێ )وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر ثم أتموا الصيام الى الليل(
البقرة / 187 . واتە : لە شەوى ڕەمەزان بخۆن وبخۆنەوە تا داوى سپى لە داوى
ڕەشى شەبەق بۆتان جیا دەبێتەوە ، باشان ڕۆژووەکەتان ببەنە سەر و تەواوکەن
تا شەو .
پ 8 : ئاداب و ئوسولى ڕۆژوو چین ؟
وەڵام : ڕۆژوو ئاداب و ئوسوڵى تایبەتى خۆى هە یە دەبێ مـــــوسوڵمان ئاگاداریان بێت ، لەو ئاداب و ئوسوڵانە :
1 – زوو ڕۆژوو شکاندن . لە دواى ئەوە دڵنیا بووکە رۆژئاوا بوە ڕۆژووەکەى بشکێنێ ، چونکە خۆشەویست صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ {لايزال الناس بخير ما عجلوا الفطر} .
واتە : موسوڵمانان هر لە باشیا ئەبن هەتاکو زوو ڕۆژوویان بشکێنن . بوخـــــــارى وموسلم گێڕاویانەتەوە.
وە چاک وایە بە دنکە خورمایەک ، یا قلە قەسپێک ڕۆژووەکەى بشکێنێ ، ئەگـــــــــــەر نا بە قومێک ئاو .
2 – پارشێو کردن : سوننەتە شتێک بخوا لە پارشێوا، یا بخواتەوە ، با کەمیش بى ، چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : { تسحروا فإن فی السحور برکە} متفق علیه .
واتە : پارشێو بکەن؛ چونکە پارشێوکردن بەرەکەتى تیایە.بوخارى و موسلم گێراویانەتەوە .
لە ڕوایەتێکى تردا ئەفەرمووێ : { پارشێو بکەن بابە قومێک ئاویش بێ }.
3 – دواخستنى پارشێوکردن :
کەبەماوەیەکى کەم بەرلەشەبەق لە خواردن و خواردنەوە ببێتەوە ؛ چونکە
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : {لاتزال أمتي بخير ما عجلوا الإفطار وأخروا السحور}. رواه الامام أحمد. واتە میللەتم حاڵیان بەباشى ئەمینێ تالەڕۆژوو شکاندنداپەلە بکەن وپارشێویان دوا بخەن.
4 – وازهێنان لەقسەى پوچ و ناشیرین :
جوێن نەدا ، ناوى خەڵک بەخراپە نەهێنێ ، بەینى خەڵک تێک نەدا، درۆ
دووزمانى نەکا ، چونکە پێغەمبەر دەفەرمووێ {من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه} رواه الجماعة الا مسلما .
واتە : کەسێ واز لەقسەى درۆ‌و کردەوەى بە درۆ نەهێنێ ، بۆبەڕۆژوو دەبێ ،
چونکە لەوکاتە، لەڕۆژووەکەى تەنیا برسێتى و تینوێتى بۆ دەمێنێتەوە و ، خواش
پێویستى بەمە نییە کە خۆى تین‌و و برسى بکا .
5 – خێروخێرات زۆر کردن لە مانگى
ڕەمەزان ، زۆر قورئان خوێندن ، مانەوە لەمزگەوت بەنیازى خوا پەرستن کە پَێ
دەڵێن (إعتکاف) بەتایبەت لە دەشــەوەى دوایى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز هەروەک
خۆشەویست صلى الله عليه وسلم واى کردوە.
پ 9 : ئەو شتانەى کە زیان ئەگەینن بە ڕۆژوو چین ؟
وەڵام : ئەو شتانەى خوارەوە باش نین بۆ ڕۆژوەوان و زیانیان هەیە :
ا – جوێن دان وقسە بەیەک ووتن .
ب – دوا خستنى ڕۆژوو شکاندن دواى خۆر ئاوابوون بەبێ هۆ.
ج - ماچ کردنى خێزان ئەگەر ئارەزوو نەجووڵێَََنێ ، ئەگەر جولاندى ئەوە حەڕامە .
د – سیواک کردن لە دواى نیوەڕۆ.
هـ - کردنى ئەو شتانەى نەفس ئارەزووى
دەکاو پَى ى خۆشە لەو شتانەى : دبینرێن یا دەبیسترێن ، یا بۆن دەکرێن ،
بەمەرجێک ئەگەر حەڵاڵ بن ، ئەگینا ڵى ى حەرام ئەبن . بۆ نمونە ویستى گوڵێک
بۆن بکا ئەگەر هى خۆى بوو ، ئەوە زیانى هەیە بۆ ڕۆژووەکەى خۆ ئەگەر
گولەَکەى زەوت کردبوو ئەوە حەڕام ئەبێ .
پ 10 : ئەوانەى ڕۆژوو ئەشکێنن چین ؟
وەڵام : ئەوانەى ڕۆژوو ئەشکێنن دوو بەشن :
بەشى یەکەم : ڕۆژوو ئەشکێنن و لەدوا جار تەنیا قەزاو گێڕانەوەى پێویستە وەک ئەمـــــانەى خوارەوە :
1 - خواردن وخواردنەوە : ئەگەربەئەنقەست بێ باکەمیش بێت ، ڕۆژووەکەى پــــێ دەشکێ.
بەڵام ئەگەر بەئەنقەست نەبوو بەڵکو لەبیرى چوو کەبەڕۆژووە نانى خوارد یا
ئاوى خواردەوە ئەوە ڕۆژووەکەى پێ ناشکێ ، با زۆریش بخوا یا بخواتەوە ،
چونکە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ { { من أفطر في رمضان ناسيا فلا قضاء عليه ولا كفارة } رواە الحاکم . واتە : کەسێک لە بیرى چوو لە ڕەمەزان شتى خوارد ، ئەوە نەقەزاى لەسەرە و نە کەفارەت .
وە لەفەرموودەیەکى تردا پێغەمبە صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : {من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه} متفق علیە .
واتە : کەسێک لەبیرى چوو بە ڕۆژوە ، نانى خوارد ، یا ئاوى خواردەوە ، با
ڕۆژووەکەى تەواو بکا چونکە ئەوە خوا نانى داوەتێ و ئاوى پیداوە .بوخارى
وموسلم گێڕاویانەتەوە .
ب – شتێک کەبەچاو ببینرێ ، بچێتە ژوورەوەى لەش ، بەمەرجێک :
1 – لە بۆشاییەکا وەک : دەم ، لووت ، گوێ ، پێش ، پاش ، بچێتە ژوورەوە.
2 – بگاتە بۆشاییەک لەناو لەش وەک : مێشک ،بەشى ژوورەوەى قوڕگ، یا گـەدە (مەعیدە) ، ریخۆڵە . ...
3 – بەئەنقەست وابکا .
4 – بشزانێ کە بەڕۆژووە.
کەواتە : دڵۆپ لە گوێ کردن ڕۆژوو دەشکێنێ ، بەڵام لەچاو کردن نایشکێنێ. یا
ئەگەر هات و دەمى کردەوە هەندێ تۆز یا مێشوولەیەک خۆى خستە ناو قوڕگى
ڕۆژووەکـــەى ناشکێ ، چونکە لەدەست خۆى نەبووە و خۆى ئەوەى نەویستووە.
ج – شاف هەڵگرتن و دەرمان یا سۆندە
خستنە ڕێگاى میزەوە ، بەڵام دەرزى لێدان چ لە دەمار چ لە ماسوولکە ، ڕۆژووى
پێ ناشکێ ، هەر جەند چاکتر وایە دواى بخات بۆ دواى بانگى مەغریب ئەگەر
بتوانێ .
د – بە ئارەزوو خۆى خو ى بڕشێنێتەوە ،
هەرچەند هیچ لە ڕشانەوەکەى نەگەڕێتەوە بۆ ناو سکى بەڵام ئەگەر بەناچارى
ڕشایەوە ، ئەوە زیانى نییە ، مادام ڕشانەوەکەى قوت نەداتەوە ، بەڵکو ئەگەر
کەمێکیش بەناچارى قوت بدات ئەوە چاو پۆشى لێ ئەکرێ وڕۆژووەکەى ناشکێ .
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ : { من ذرعه القئ وهو صائم فليس عليه قضاء ، وإن استقاء فليقض} رواه الترمذي .
واتە : کەسێ بەڕۆژوو بە ناچارى ڕشایەوە ئەوە قەزاى لەسەر نییە ، یــانى
ڕۆژوەکەى ناشکێ ، بەڵام ئە کەر بەئارەزووى خۆى ڕشایەوە باڕۆژووەکەى قەزا
بکاتەوە.
هـ - خوێن دیتنى عادەت یا زەیسان ،
یا منداڵ بوونى ئافرەت بەر لـــە ڕۆژ ئاوا بوون و – شێت بوون با ساتێکیش بێ
– ؛ چونکە لەگەڵ خوا پەرستن ناگونجێ .
و – لە هۆش خۆ چوون ، یاسەر خۆش بوون بەدرێژایى ڕۆژ ، بەڵام ئەگەر تەنها یەک دەقیقە هۆشیان هاتەوە ، ڕۆژووەکە دائەمەزرێ .
ز – دەست پەڕ کردن . هێنانەوەى ئاوى
خۆى (مەنى) چ بەشێوەکى حەڵاڵ بێ ، وەک بەدەستى ژنەکەى ، یابەشێوەکى حەڕام
وەک بەدەستى خۆى ، بەڕووتى دەستیبیا بهێنێ یاخوود بەسەر جلێکەوە ، وەبەو
مەرجە کابرا بزانێ ڕۆژووى پێ ئەشکێ ولەبیرى بێ کە بە ڕۆژووەو ، بەزۆرى کەس
نەبێ . هەروەها هاتنى ئاو (مەنى) ڕۆژوو دەشکێنێ ئەگەر هاتوو بەهۆى دەست
کردنە ملى خێزانى ، یا ماچ کردنى بوو لەدواجار ئەبێ ڕۆژووەکە بگێڕێتەوە ،
بەڵام هاتنە دەرەوەى ئاو بەهۆى سەیر کردن ، یا بیر کردنەوە ڕۆژووى پێ ناشکێ
، چونکە وەک خەو بینین وایە .
بەشى دووەم :
ڕۆژوو دەشکێنێ و لەدوا جاریش دووشتى پێویستە : قەزاو کەفارەت ، ئەوەش تەنیا
بەهۆى "جماع"ەوەیە. کەواتە چوونەلاى ئافرەت لەڕۆژوى ڕەمەزان ئەگەر هات و
بە ئارەزووى خۆى بى و ، بزانێ ڕۆژووى پێ ئەشکێ و ، لەبیریشى بێ ، خۆ ئاەى
بێتەوە یا نە ، بەڵام ئەگەر بەزۆرى کەسێ بوو ، یاخود نەیدەزانى ڕۆژووى پێ
دەشکێ ، بەهۆى ئەوە – وەک لە پێشدا گوتمان – تازە موسوڵمان بوو – یا دوور
لەزانایانى دین ژیا بوو ، یالە بیرى نەبوو کە ڕۆژوو بەمە دەشکێ ، ئەەوە
ڕۆژووەکەى بەتاڵ نابێتەوە .
جائەگەر هاتوو ئەم شتانەى ئەزانى و ، لەگەڵ ئەوەش لە کاتى ڕۆژووى ڕەمەزان
ئەم کارەى کرد ئەوە دەبێ دواى ڕەمەزان ئەم ڕۆژووە قەزابکاتەوە ، وە
کەفارەتیش بدا بەم تەرتیبە :
1 – بەندەیەکى ساغى بێ عەیب ئازاد بکات ، ئەگەر ئەوە نەبوو .
2 – دوومانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو بێ ، (60) ڕۆژ .
3 – شەست هەژار نان بدات ، هەریەکە
مشتێک لەگەنم ، یا قوتى زۆربەى ئەو ووڵاتەیان بداتێ ، ئەگەر ئەمەشى پێ
نەکرا ، کەفارەتەکە قەرز ئەبێ بەسەریەوەو ، ئەمێنێتەوە ، تائەوکاتەى دەستى
ئەڕوا ، ئەوکاتە جێ بەجى َى دەکات . بەڵگە لەسەر ئەمەش فەرموودەى پێغەمبەرە
صلى الله عليه وسلم کە ئەبو هورەیرە بۆمانى ئەگێڕێتەوەو دەڵێ {جا‌ء
رجل الى النبي صلى الله عليه وسلم فقال : يارسول الله هلكت . قال : وما
أهلكك ؟ قال واقعت إمرأتي في رمضان ، فقال رسول الله "صلىالله عليه وسلم "
هل تجد ما تعتق رقبة ؟ قال : لا. قال : فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين ؟
قال : لا. قال : فهل تجد ما تطعم ستين مسكينا؟ قال: لا. ثم جلس ، فأتي
النبي بعرق فيه تمر فقال : تصدق بهذا . فقال أعلى أفقر منا يا رسول الله ؟
فوالله مابين لابتيها – أي حرتيها – أهل بيت أفقر من أهل بيتي . فضحك رسول
الله "صلىالله عليه وسلم " حتى بدت أنيابه ثم قال : إذهب فأطعمه أهلك } . أخرجه البخاري ومسلم.
واتە : پیاوێک هاتە خزمەت پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم و گوتى : ئەى
پێغەمبەرى خوا فەوتام؟ فەرمووى چ تۆى فەوتاندووە ؟ گوتى لەڕۆژى ڕەمەزاندا
ڕۆیشتیمە لاى خێزانم !پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەمووى : ئەوەندت هەیە
بەندەیەک ئازاد بکەیت ؟ گوتى : نەخێر. فەرمووى : دەتوانى دوومانگ لەسەریەک
بەڕۆژوو بیت ؟ گوتى : نەخێر ! فەرمووى : دەتوانى نانى شەست هەژار بدەیت؟
گوتى : نەخێر. لە پاشان دانیشت ، زۆرى نەبرد بیغەمبەرصلى الله عليه وسلم
زەمبیلێکى گەورە – کە یازدە تا بیست ڕووبە بگرێ – پڕ لە قەسپیان بۆ هێناو
فەرمووى : بڕۆ ئەمــــــە بکە بەخێر. پیاوەکە گوتى : بیدەم بەیەکێ لەخۆمان
هەژارتر؟ بەخوا سوێند دەخۆم لەوشارە خێزانێک نیە لە ئێمە هەژارتر ! جا
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێکەنى تا کاکیلە پیرۆزەکانى بەدیارکەوت پاشان
فەرمووى : بڕۆ بیدە بە ماڵ و منداڵەکانت . بوخارى و موسلم گێراویانەتەوە .
مامۆستا مەلا عبدالکریم (مدرس) رەحمەتى خواى لى بى لەم بابەتە لەبەرگى
یەکەم لەشەریعەتى ئیسلام لاپەڕە :( 248- 249) دا نووسیویەتى وئەڵێ :
هەرکەسێ بە ڕۆژوو بێ لە مانگى ڕەمەزانا ، بەڕۆژووى ڕەمەزان و ڕۆژووەکەى
بشکێنێ بە جیماع ، بە جۆرێ کە گوناهى پێ بگا بەهۆى شکاندنى ڕۆژووەکەوە ،
ئەوە واجبە لەسەرى لەگەڵ قەزاى ڕۆژووەکەدا کەفارەتى ئەوجیماعە بدا .
کەواتە کەفارەت لەسەر کەسێ نیە :
- کە بەڕۆژوو نەبێ و جیماع بکات .
- یاخود بەڕۆژوو بێ ، بەڵام ڕۆژووەکەى ڕۆژووى ڕەمەزان نەبێ ، بۆ نمونە ئەو ڕۆژە بە
ڕەمەزان نەزانێ ڕۆژووى سوننەتى تیا بگرێ ، یا قەزاى ڕۆژوویەکى فەوتاى تیابکاتەوە.
- لەسەر پیاوێک یا نەخۆشێک کە ڕۆژووى لەسەر واجب نەبێ و ڕۆژووەکەى بە جیماعبشکێنێ.
- یا لەسەر یەکێ لە پێشا ڕۆژووەکەى بشکێنێ ئەوسا جیماع بکا .
- یا کەسێ کەوەختەکە بەشەو بزانى و جیماع بکا ، ئەوسا دەربکەوێ ئەوکاتە
کەجیماعەکەى تیا کردوە ڕۆژ بووە .
- لەسەرکەسێ تازە موسولمان بێ یا لە ووڵاتێکى وادابێ دوور بێ لەزانایانى دین .
- یا بە زۆر ناچارى جیماعى بکەن .
- یاخود بزانێ کە حەڕامەو بەئارەزوى نەفس بیکا،بەڵام لەیادى نەبێ کە بەڕۆژووە.
- لەسەرکەسێک ڕۆژووى سوننەت ، یاڕۆژووى قەزاى غەیرى ڕەمەزان- وەک ڕۆژووى نەزر- بشکێنێ بە جیماع .
- یاخود رۆِژووى ڕەمەزان بشکێنێ بەڵام لەکاتى قەزاکردنەوەى دابێ .
- واجبیش نییە لەسەرکەسێ ڕۆژووى ڕەمەزان بەغەیرى جیماع بشکێنێ . فەرموودەى
ڕاستر ئەوەیە ئەم کەفارەتە تەنهالەسەر کابرا واجبەوبەس ، خۆ ژنەکەى نووستوو
یا بەخەبەر بووبێ ، ڕ‌ازى بووبێ یانە ، ئەگەر کەسێ ڕۆژووى بە جیماع شکاند و
لەپاش ئەوە لەهەمان ڕۆژ نەخۆش کەوت یا ڕۆیشت بۆ سەفەر ، ئەوە هەر واجبە
لەسەرى کەفارەتەکە بدا ، چونکە ڕۆژووەکەى بەناشەرعى شکاندوە . ئەگەر کەسێ
لەڕۆژى ڕەمەزان دا چەند جار جیماعى بکا ، هەریەک کەفارەتى لەسەرە . ئەگەر
چەند ڕۆژیش جیماعى کرد ، ئەبێ بەپێ ى ڕۆژووەکان کەفارەت بدا ، چونکە ڕۆژووى
هەر ڕۆژێک خوا پەرستنێکى سەربەخۆیە .
ئەگەر یەکێک کەفارەتى کەوتەسەر و هەژاربوو، بۆى نیە کەفارەتەکە بدا بە ماڵ
ومنداڵى خۆى هەروەک لەوفەرموودەیەى پێغەمبەرداصلى الله عليه وسلم دیتمان
چونکە ئەو فەرمانەى داى بەکابرا ، ئەوە تایبەت بووە بە پێغەمبەر و بۆکەسى
تر نیە ئەو فەرمانە بدا.
|