حەج وعومره له چه‌ند وانه‌یێک مامۆستا شێخ عبدولره‌حمان به‌رزنجی
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی رسوله الامين سيدنا محمد وعلی آلهوصحبه اجمعين اما بعد:
ئه‌م ناميلکه‌يه له‌باره‌ی حه‌ج وعومره‌وه ده‌مه‌وێ بۆ خووشك و براياني
کوردی موسولمانی به ڕێزم پێش که‌ش بکه‌م ، که‌ئه‌م ساڵ 1430 ك و،
به‌رامبه‌ربه 2009 ز
و بۆ ئه‌وانه‌ی نيازی چوونی حه‌جیان هه‌یه . خوا بۆیان سانا بکات و لێيان قبوڵ کات .
لێره‌وه ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه :
1. حه‌ج چیه و ؟ عومره چيه ؟
2 . حه‌ج و عومره چ گرنگیه کیان پێدراوه ؟
3. چۆن حه‌ج و عومره ده‌که يت ؟
ده‌رباره‌ي پرسياري يه‌که‌م ده‌ڵێن :
حه‌ج : وشه‌يه‌کي عه‌ره‌بيه واته : ويستني چوون بۆلاي به ڕێزێك .
له شه‌رعيش دا : ويستني سه‌رداني ماڵي خوايه له شاري[ مه‌ککه] بۆ جێبه‌جێکردنی
خوا پهرستنێکێ تايبه‌ت ، به‌چه‌ند مهرجێکي تايبه‌ت .
بێگومان حه‌ج فه رزێکی گه‌وره‌و پیرۆزه، فه رزکراوه له‌سه‌ر موسولمانان به به‌ڵگه‌ی قوڕئان و فه‌رمووده و ئيجماع .
1- بهلگهي قورئان : فه‌رمووده ی خوايه : ( ولله علی الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا و من کفر فإن الله غني عن العالمين ) ، آل عمران / 97 .
واته : ''واجبه بۆ خوا له‌سه‌ر خه‌لك حه‌ج بکه‌ن ئه‌وه‌ي تواناي رێگاي
هه‌بێ ، ئه‌وه‌ي کافر يش بێ ،خوا پێويستي به‌که‌س نيه '' .
وه‌ك دياره خوا له‌سه‌ره‌تای ئا يهتهکه به ئاشکرا حه‌جي فه‌رزکردوه
له کۆتاييش دا جه‌ختي له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه و ده فه‌رمووی : ( ومن کفر) واته : ''که‌سێك که بڕواي به‌وه نه‌بێ که حه‌ج فه‌رزه ، هه‌روه‌ك له ئيبن عباس هاتووه . فيقهی مه‌نهه‌جی (2 / 113) . .
2- به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده زۆرن يه‌ك له‌وان: ئه‌بو هوره‌يره گێراوهيهتيهوه: پێغه‌مبه‌ري خوا وتاری بۆداين و فه‌رمووی: { أيها الناس قد فرض الله عليکم الحج فحجوا فقال رجل: أکل عام يارسول الله فسکت حتى قالها ثلاثا فقال: { لو قلت : نعم لوجبت ولما استطعتم } .
واته : ئه‌ی خه‌ڵکينه خوای گه‌وره حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز کردوون جا بۆيه
ئێوه‌ش حه‌ج بکه‌ن ، پياوێک پرسی : هه‌موو ساڵێك ؟ پێغه‌مبه‌ر– دروودی خوای
له‌سه‌ر- بێده‌نگ بوو ، تا سێ جار پرسياري کرد، ئه وجا پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمووی : { ئه گه‌ر بم گوتووبا: به ڵێ ، له‌سه‌رتان واجب ده‌بوو و
نه‌شتان ده‌توانی'' . مسلم روايه‌تی کردوه ( شه‌رحی مسلم 9/101) .
3- به‌ڵگه‌ي سێيه م ئيجماعه : که تێکڕای زانايان له سه‌رده‌می
يـارانهوه تائيمڕۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌وه‌ی توانای حه‌جی هه‌بێ
فه‌رزه له‌سه‌ری له ته مهنيا جارێك حج بکات .
عومره‌ش : ياني سه‌ردانه ؛ بۆيه عومرهي پێده‌گوترێ چونکه له هه‌موو عومـــردا ده‌کرێ .
له شه‌رعيش دا : سه‌رداني کهعبهيه بۆ به‌ندايه‌تی .
عومره‌ش وه‌ك حه‌ج فه‌رزه لای ئيمامی شافعی ره‌حمه‌تی خوای لێبی ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی :
( وأتموا الحج والعمرة لله ) البقرة / 196 .واته : '' حه‌ج و عومره بۆ خوا ته‌واو که‌ن " .
وهپێغهمبهری خواش – دروودی خوای له‌سه‌ر – چوار عومره‌ی کردوه و ، ته‌نيا يه‌ك حه‌ج که ناسراوه
به ( حجة الوداع ) واته : حه‌جی ماڵئاوايی .
دووباره کردنه‌وه‌ی حه‌ج وعومره :
حه‌ج له ته مه ندا جاريك فه‌رزه ، به‌ڵام حه‌جی سوننه ت ژماره‌يه‌کی بۆ دا نه‌نراوه ..
پێغه‌مبه‌ر – دروودي خواي له‌سه‌ر – فهرموويه تي : { فمن زاد فهو تطوع } . واته : ئه‌وه‌ي له جاريك زياتر بيکا ، ئه وه سوننه‌ته . ئيمامی أحمد روايتی کردوه ( 1/ 205 ) .
به‌ڵام عومره به لاي جمهوره‌وه ( حه‌نه‌فی، شافعي، حنبلی) ده‌توانێ له
سالێکا چه‌ند جاردووباره‌ی بکاته‌وه ؛ چونکه عائشه – خوا لێێ ڕازێبی–
له مانگێك دووجاربه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا عومره‌ی کردوه . جارێك
له‌گه‌ڵ حه‌جيا . جاريکيش له دواي حه‌جه‌که‌ی .
هه روا پێغه‌مبه‌ر _ دروودی خوای له‌سه‌ر _ ده‌فه‌رمووی : { تابعوا بين الحج والعمرة فإنهما ينفيان الفقروالذنوب .کما ينفي الکيرخبث الحديد والذهب والفضة ،وليس للحجة المبرورة ثواب الا الجنة}
واته : " دوا به‌دوای يه‌ك ، حه‌ج و عومره بکه‌ن ؛ چونکه هه‌ردووکيان
هه‌ژاری و گوناه لاده‌به‌ن ،هه‌ر وه‌ك کووره‌ی ئاسنگه‌ر پيسی ئاسن وزێرو
زيو لا ده‌با و ، وه حه‌جی پوخت و مــــهبرور جگه له به‌هه‌شت پاداشتی
تری نيه " . ترمذی روايه‌تی کردوه و ، وتويه‌تی : ئه‌و فه‌رمووده حه‌سه‌ن
و صحيحه .
جياوازی له‌نێوان حه‌ج و عومره :
حه‌ج وعومره له‌چه‌ند شتێك دا جياوازن ، له وانه :
1- کات : کاتی حه‌ج چه‌ند مانگێکی تايبه‌ته ، که ده‌کا : ( شوال و
ذوالقعده و، 10ڕۆژی يه‌که‌م له مانگی ذو الحجه ) و ده که‌وته
بهيننێوان ی هه‌رد وو جه‌ژنه کان .
به‌ڵام کاتی عومره : درێژايی ساڵه ، ته‌نها کاتی حه‌ج نه‌بێ بۆ ئه و که‌سه ی له‌ژێر ئيحرامی حه‌ج دابێ .
2 - هه‌ندێ ئه‌حکام ؛ چونکه حه‌ج واجبات و ئه‌حکامی زياتره لهعومره
وه‌ك : ڕاوه ستانی عه‌ره‌فه و شه‌و مانه‌وه له (موزده‌ليفه) و له (
منی ) و ڕه‌جمی شه‌يتان و ، جگه له‌وه‌ش که حه‌ج به‌لای زانايان به‌گشتی
فه‌رزه ، به‌لام عومره وانيه . ئايه فه‌رز بوونی حه‌ج و عومره ده‌ست
به‌جێيه (فوري) ه ؟ يالهسهره خۆيه - علی التراخي – ه ؟
به‌لای جمهووره‌وه - فوريه - که يه‌ك له‌سه‌ری فه‌رز بوو، ده‌بێ ده‌ست
به‌جێ بيکا ، ئه‌گه‌ر دوا ی خست گوناه بار ده‌بێ ؛ چونکه پێغه‌مبه ر-
دروود ی خوای له‌سه‌ر– ده‌فه‌رمووێ : { حجوا قبل ان لا تحجوا } واته : " حه‌ج بکه‌ن به‌رله‌وه نه‌توانن حه‌ج بکه‌ن "فهرموودهيهکی صه‌حيحه حاکم روايه‌تی کردوه .
به ڵام به‌لای مه‌زهه‌بی شافعی يهوه ، فه‌رز بوونی حه‌ج له‌سه‌ره خۆيه و
بۆی هه‌يه دوای بخه‌ی؛چونکه ته‌مه‌ن هه‌مووی کاتی کردنيهتی، به‌لام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سوننه‌ته دوای نه‌خه‌ی وبهپهڵه بيکات. دوا خستنی
دروسته ؛ چونکه حه‌ج له‌ساڵی شه‌شه مدا فه رز کرا که‌چی پێغه‌مبه‌ر-
دروودی خوای له‌سه‌ر- تا ساڵی ده‌يه‌م دوای خست ، بێ ئه‌وه‌ی عوزرێك هه‌بێ و
، ده‌يتوانی له‌ساڵی هه‌شته‌م که ، فه‌تحی شاری ( مه‌ککه) ی کرد بيکات .
بڵام په‌له کردن تێدا سوننه‌ته ؛ چونکه ژيان له‌ده‌ست مرؤڤ نيه و خواش فه‌رموويه‌تی :
( فاستبقوا الخيرات ) البقره / 148 .
. واته : خه‌ڵکينه ئێوه له‌کردنی چاکه‌کان پێشبڕکی بکه‌ن . بێگومان ئه‌و
ڕايه ساناتره بۆ خه‌لك ؛ چونکه به دواخستنی حه‌ج تووشی گوناه نابن،
به‌تايبه‌ت ئه‌و
فه‌رموودانه‌ی جمهوور کردوويانه به به ڵگه هه‌موويان لاوازن فيقهی ئيسلامی و،دهليلهکانی (3/2074)
شه‌رت و مه‌رجه‌کانی حه‌ج وعومره که‌وتنه سه‌ر :
زانايان لێره چه‌ند مهرجێکيان دياری کردوه که‌له هه‌رکه‌سێ هاتنه جێ ،
حه‌جی ده‌که‌وێته‌سه‌ر ،ئه‌گه‌ر يه‌کيان فه‌وتا حه‌جی له‌سه‌ر نيه ، ئه‌و
مه‌رجانه‌ش ده‌بنه دووبه‌ش :
1- مه‌رجه گشتيهکان : بۆپياو وئافره‌ت .
2- تايبه‌ت به ئافره‌ت .
مه‌رجه گشتيهکان :
1- ئيسلام : واته موسوڵمان بێ ؛ که‌واته ئه‌وه‌ی موسوڵمان نه‌بێ حه‌جی له‌سه‌ر نيه .
2- ژيری بۆيه حه‌ج له‌سه‌ر شێت نيه ، ئه‌گه‌ر بيشيکا درست نيه .
3- باڵقی : واته خۆی ناسيبێ ؛ بۆيه له‌سه‌ر منداڵ نيه ؛ پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له سه‌ر- ده‌فه‌رمووی: { رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتى يستيقط ، وعــــن الصبي حتى يشب ، وعن المعتوه حتى يعقل
} واته : "سێ که‌س به‌رپرسيار نين : نووستوو تا به‌ئاگا دێت ، منداڵ تا
باڵغ ده‌بێت و خۆی دهناسيت و، شێتيش تا دێته‌وه هۆش خۆی" . ترمذی
روايه‌تی کردوه و ئيمامی سيوطی : فهرموودهيێکی ڕاسته .
بۆيه ئه‌گه‌ر منداڵ حه‌جی کرد حه‌جه‌که‌ی به‌سوننه‌ت ده‌ژمێردرێت و؛ که‌بالغ بوو ده‌بێ حه‌جی فه‌رز بکات .
4- ڕێگه‌و بان ئه‌مێن بێ ؛ بۆيه ئه‌گه‌ر له‌خۆی يا له‌ماڵی ترسا ، يا ڕێگا
مه‌ترسى تيا بوو به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ، ئه‌وه حه‌جى ناکه‌وته سه‌ر .
5- توانين ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی : ( ولله علی الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا ) .
آل عمران / 96 .
(إستطاعه) ش ئه‌وه‌يه :
ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌يه‌وێ بچێته حه‌ج ، ئه‌وه‌نده‌ی ماڵ هه‌بێ که
پێويستيهکانى له‌و سه‌فه‌ره - له خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به ر‌گ
وپاره‌ی ئوتومبێل و خه‌رجی په‌ساپۆرت و
پێ دابێن بکا ت .
ده‌بێ ئهوپارهش زياده بێ له قه‌رزو خه‌رجی ماڵ ومنداڵی تا ده‌چى و
دێته‌وه ، ئه‌گه‌ر که‌سێك توانای حه‌جى هه‌بوو پێويستيش بوو ژن بێنى و
ته‌نيا پاره‌ی يهکێکيانى هه‌بوو ته‌ماشا ده‌که‌ين : ئه‌گه‌ر ترسا بچێته
حه‌ج تووشى گوناه ببێ ، ئه‌وه له‌پێشدا ژن دێنى ، ئه‌گه‌رنا حه‌جه که
ده‌کا له پێشدا .
ئه‌گه‌ر يه‌کێك پاره‌ی پێدا حه‌جى پێ بکا ، قه‌بووڵی ناکا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
کوڕيبوو ده‌بێ قه‌بووڵی کات به‌لای ئيمامی شافعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبی ؛
چونکه ماڵی کوڕ منه‌تی تيا نيه ..
جۆره‌کانى توانين:
( إستطاع) ش ، توانينی حه‌ج ، دووجۆره :
1- ڕاسته‌وخۆ : که به‌خۆى له‌شى ساغ بێ و ماليشی هه‌بێ حه‌جى پێبکا .
2- ناڕاسته‌و خۆ: ئه‌گه‌ر هاتوو خۆى نه يتوانى حه‌ج بکا له‌به‌ر نه‌خۆشى يا
له‌به‌ر پيرى به‌ڵام تواناى ماڵى هه‌بێ و، بتوانی يه‌کێکى ترله جياتى
خۆى بنێرى که حه جی له بری بکات له ژيانيا يا له دواى مرد نى . فيقهی
مه‌نهه‌جی له‌سه‌ر مه‌ذهه‌بی شافعی ( 2 /123 ) .
له فه‌رمووده يه‌کی دا هاتوه : { ان
امرأة من خثعم قالت : يارسول الله إن فريضة الله علی عباده في الحج
أدرکت أبي شيخا کبيرا لا يثبت علی الراحلة أ فأحج عنه ؟ قال : نعم ) .
واته : " ئا فرهتێك له هۆزی( خثعم) گوتی : يارسول الله - دروودی خۆای
له‌سه‌ر- بێ گومان باوکم که‌حه‌جی که‌وته سه‌ر پير بوو له‌سه‌ر ووڵاغ خۆی
بۆ نه‌ده گيرا ، ئايه ده‌توانم حه‌جی
بۆبکه‌م ؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ " . بوخاری ژماره ( 1513 ) مسلم ( 1334) .
مهر جه‌کانی تايبه‌ت به‌ئافره‌ت :
يه‌که‌م : ته‌نيا نه‌بێ ، به‌ڵکۆ يه‌ك له‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بێ :
_ مێردی .
_ ا يه‌کێك له پياوانی مه‌حره‌می وه‌ك : باوکى ، براى ، کوڕى .. . ؛
پێغهلبهر– دروودی خوای له‌سه‌ر- وه‌ك ئهبوسعيدی خودری ده‌گێرته‌وه - (
نه‌ی رسول الله ان تسافر المرأة مسيرة يومين إلا ومعها زوجها أوذو ـمحرم ) نه‌هی کردوه که ئافره‌ت به‌سه فه‌ر بچی دووروژه ڕێ ، بێئه‌وه‌ی مێردی يامهحرهمێکی له‌گه‌ڵ بێ . بوخاری (3006) مسلم(1341) .
_ کۆمه‌لێك ئافره‌تی باوه‌ر پێ کراو ناسراو به‌دين و به ئه‌خلاق ، به‌لای
کــــهمی دوو ئافره‌تی وا ئه‌و سێيه‌م بێ، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی مه‌زهه‌بی
شافعييه ؛ ئيمامی بوخاری روايه‌تی کردوه ئيمامی عومه‌ر – خوا لێي رازيبێ –
ڕێگای خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ی دا ، له کۆتا حه‌جيا که حه‌ج بکه‌ن
،عوسمانی کوری عه‌ففان وعبدالرحمن ی کوری عهوفيشی له‌گه‌ڵ نــــــــاردن ،
يارانيش لێي بێ ده‌نگ بوون ؛ دياره دروسته ئافره‌ت حه‌ج بکا له‌گه‌ل
کۆمهڵيك ئـــافرهتی تر؛ چونکه ژماه‌ی دايکانی ئيمانداران هه‌شت بوون .
بوخاری له‌باسی حه‌ج روايه‌تی کردوه ژماره ( 1860 ) .
دوه‌م : نابێ له‌وکاته ئافره‌ته‌که لهعيددهی طه‌لاق ، ياوهفات دابێ ؛ چونکه خوا ده‌فه‌رمووی :
( ولا تخرجوهن من بيوتهن ولا يخرجن )
الطلاق / 1 . واته : له‌کاتی عيدده يان لــــه ماڵه‌کانيان ده‌ريان
مه‌که‌نه ده‌ره‌وه و ، خۆشيان درناچن ،له‌وکاته خه‌رجی مێرد يا مه‌حره‌م
له‌سه‌ر کێيه ؟
زانايان لێره وتويان : ده‌بێ ئافره‌ته‌که ئه‌و خه‌رجيه بکات و، نهفهقهکهيان بدات .
مه‌رجه‌کانی حه‌ج کردن له‌جياتی خه‌لك :
گوتمان که‌سێك په‌ك که‌وته‌بێ و توانای ماڵيشی هه‌بی بۆ حه‌ج ، ده‌توانی يهکێکیی تر له بری خۆی بنێری .
بۆ دروست بوونی ئه‌و بری بوونه‌ی حه‌ج مه‌رجه نێره‌ر :
1 – خۆی په‌ک که‌وته‌بێ و توانای حه‌جی نه‌بێ . هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی ئــــــــافرهتی خهسعه ميه دا بيستمان .
2- له کێ حه‌جی کهوتبيته سه‌ر ، له‌وێدا يه‌کێ له بری خۆی ده‌نێری ،
به‌ڵام ئيمامی شافعی- خوا لێی ڕازی بێ – ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی حه‌جی فه‌رزی
له‌سه‌ربێ ، فه‌رموويه‌تی : له ( ميقات) يه‌کی بۆ ده‌گيرێ وحه‌جی بۆ بکا .
مغنی ئبن قدامه ( 5 / 36 ) .
هه‌روه‌ك ئێستا زۆر که‌س هه‌ن له‌شاری ( مه‌ککه ) له بری حه‌جی بۆ که‌س و کارانيان ده‌که‌ن .
ده‌رباره‌ی جێگريش ده‌بێ پێشتر حه‌جی بۆخۆی کردبێ ؛ چونکه ئيبن عباس ڕوايهتی کردوه : { أن
رسول الله - صلی الله عليه وسلم - سمع رجلا يقول : لبيك عن شبرمة،فقال
رسول الله : من شبرمة؟ قال : قريب لي ، قال : هل حججت قط ؟ قال : لا . قال
: فاجعل هذه عن نفسك ثم حج عن شبرمة } .
واته : " پێغه‌مبه‌ری خوا – دروودی خوای له‌سه‌ر- گوێی له پياوێك بوو
دهيگو :( لبيك) له بری شوبرومه . فه‌رمووی شوبرومه کێيه ؟ گوتی :
خزمێکمه . فه‌رمووی : قه‌ت حه‌جت کردوه ؟
گوتی : نه‌خێر . فه‌رمووی : ئه‌وه بۆ خۆت بکه پاشان بؤ شبرومه . ئيمامی أحمد روايه‌تی کردوه .
حه‌جکردن له‌بری مردوو :
حه‌ج هه‌ر وه‌ك له‌بری زيندووی په‌ککه‌وته ده‌کرێ ، له بری مردووش ده‌کرێ
. که‌سێك مردوو حه‌جی که‌وتبوه سه‌ر . ده‌بێ ميراتهکهی پێش دابه‌ش
کردنی ، پاره‌ی حه‌جی لێ ده‌ربێ و
يه کێکی بۆ بنێرنه حه‌ج . جا وه‌سيه‌تی کردبی حه‌جی بۆ بکرێ يانه .
ئافرهتيش وه‌ك پياو ده‌توانی بچی بۆحه‌ج له بری يه‌کێکی تر. پياو بێ يا
ئافره‌ت . مادام حه جی بۆخۆی کردبێ ، هه‌ر وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتوه
.لێره‌وه وه‌لامی پرسياری يه‌که‌م ته‌واو بوو ، به‌وه‌ش به‌شی يه‌که‌م
کۆتايی پێهات .
وه له‌و زوانه ئه‌وبابه‌ته له‌لايه‌ن مامۆستا شێخ عبدالر حمن
به‌رزه‌نجی به‌ده‌نگ و به ره‌نگه وه ده‌خرێته سه‌ر سايتهکهمان به
ئيزنی خوا .
لێره‌دا دێينه سه‌ر پرسياری دووه‌م :
ئايه گرنکی حه‌ج و عومره چييه ؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسياره پێويسته له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه بوه‌ستين :
1- گه‌وره‌يی حه‌ج . ( فضائل الحج )
2- روونکردنه‌وه‌ی قازانج وسووده‌کانی .
گه‌وره‌يی حه‌ج :
ده‌توانين له‌م ئايهت و فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه گه‌وره‌يی حه‌ج روون بکه‌ينه‌وه :
ئايه‌ته‌که
: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووی : ( وأذن في الناس بالحج يأتوك رجالا وعلی کل
ضامر يأتين من کل فج عميق ليشهدوا منافع له‌م ) الحج / 27-28 .
واته : "
بانگی خه‌ڵکی بکه وجاڕ بده له‌ناوياندا بابێن بۆحه‌ج ئه‌وانيش دێن
بـــــــــــــــــــهدوای بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه به پياده و، به‌سواری
ئه‌و وشترانه‌ی که‌دووری ماوه‌که لاوازی کردوون ودێن له‌هه‌موو رێگه‌يه‌کی
دووره‌وه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی سوودو که ڵکی مــــــــــــاددی ومه‌عنه‌وی
وه‌ربگرن " . وه لێره‌وه(ئيبن عباس) لهتهفسيری ( منافع له‌م ) ده‌ڵێت :
قازانجه‌کانی دونياو قيامه‌ته . ئيبن کهسير ب / 3 لاپه‌ره 291
فه‌رمووده‌کان :
فهرموودهيهکی زؤر هه‌يه ده‌رباره‌ی گه‌وره‌يی حه‌ج و عومره له‌وانه :
1- ئه‌بو هوريره گێراوهتيهوه که پێغه‌مبه‌ری خوا - دروودی خوای له‌سه‌ر – فه‌رموويه‌تی :
{
من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع کيوم ولدته أمه } واته : " که‌سێك حه‌ج
بکا و ( رفث ) ، و( فسوق ) نه‌کات ، ده‌گه‌ڕێته‌وه لهحهجهکه ی و، پاك
ده‌بێته‌وه له گوناهه‌کانی وه‌ك ئه‌و رؤژه‌ی له دايکی بوه " . بوخاری
له باسی (الحج المبرور – 2/133) هه‌روا مسلم ( 2 / 107 ) .
ماوه
ته‌وه بزانين ( رفث ) و( فسوق) چين، که ده‌بێ حاجی له کاتی حه‌جدا خۆی
لێيان بپارێزی تا ئه‌و به‌رهه‌مه گه‌وره‌يه وه‌ده‌ست بێنی ؟
( رفث ) : وه‌ك زانايان ده‌ڵێن دوو مانا ده گه يه نێ :
1-
چوونه‌لای ئافره‌ت يا ههرقسهو باسێك له‌و بابه‌ته وه ، يا ده‌ست
گه‌مه له‌گه‌ڵيا ؛ چونکه حاجی مادام له ژێر ئيحرام دابێ ده‌بێ له مانه
دوور بێ .
2- قسه‌ی ناشيرن و نا شياو که هيچ کات بۆ موسوڵمان نا گونجێ
، به تايبه‌ت که لهژێرئيحرامدا بێ ( فسوق ) يش واته : " گوناه " ، که
به‌شێوه‌يه‌کی گشتی ده‌بێ حاجی لێی دوور بێ ، هه‌مـــــوو کات ،
به‌تايبه‌ت له کاتی ئيحرام .
فه‌رمووده‌ی دووه‌م : ( عه‌مری کوری عاص ) – خوا لێی رازی بێ – ده‌فه‌رمووی :
''
لما جعل الله الإسلام في قلبي ، أتيت رسول الله فقلت : أبسط يدك
فلأبايعك. قال : فبسط فقبضت يدي فقال : مالك یاعمرو ؟ قلت : أشترط ، قال :
تشترط ماذا ؟ قلت : أن يغفر لي . { قال : أما علمت ان الإسلام يهدم ما
قبله ، وأن الهجرة تهدم ما قبلها ، وأن الحج يهدم ما قبله } واته :" که
خوا ئيسلامی خسته دڵم ، هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری– دروودی خوای له‌سه‌ر–
و عه‌رزم کرد :
ده‌ستت درێژکه ؛ تا په‌يمانت پێبده‌م ، ده‌ڵێ :
پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی درێژ کرد و منيش ده‌ستـم هێنايــه دواوه فه‌رمووی : بۆ
وات کرد ؟ وتم : مه‌رجم هه‌يه ! فه‌رمووی : مه‌رجی چی ؟ وتـــــــــم :
لێم ببووردرێت ، فه‌رمووی : ئا خۆ نه‌تزانيوه ؟ که ئيسلام و کۆچ و حه‌ج
کردن ، کــردهی پێشـــوو لا ده‌به‌ن ! " . مسلم روايه‌تی کردوه .
فه‌رمووده‌ی
سێيه‌م : (عائشه) - خوالێی رازی بێ – ده‌فه‌رمووی : وتم : "يا رسول الله
نری الجهاد أفضل الأعمال أفلا نجاهد ؟ قال : { لکن أفضل الأعمال حج مبرور
.} بوخاری (2/133) .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، وا ده‌بێنين که
غه‌زا گه‌وره‌ترين خوا په‌رستنه ، بـۆ غه‌زا نه‌که‌ين ؟ فه‌رمووی : بۆ
ئێوه‌ی ـ ئافره‌تان ـ گه‌وره‌ترين غه‌زا حه‌جی پاك و بێگه‌رده .
سوودو قازانجه‌کانی حه‌ج وعومره :
حه‌ج وعومره سوودو قازانجيان زۆره :
- چ له‌سه‌ر ئاستی تاك .
- چ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ی ئيسلام .
له‌سه‌ر ئاستی تاك چونکه حه‌ج يارمه‌تی موسوڵمان ده‌دات بۆ ده‌روون پاکی و ره‌وشت جوانی و .
حه‌ج
يارمه‌تی موسوڵمان ده‌دات له پاککردنه‌وه‌ی نه‌فسی خۆیدا ؛ چونکه حاجی
به‌درێژايی حــــه‌ج ده روونی پاك راده‌گری و لێناگه‌ڕێ شتی ناشيرن و،
ئه‌خلاقی به‌د توخوونی که‌وێ ؛ بـــۆيه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووی : ( الحج
أشهر معلومات فمن فرض فيهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال في الحج وما
تفعلوا من خير يعلمه الله وتزودوا فإن خيرالزاد التقوی واتقون يا أولي
الباب ) البقرة / 196
واته : "حه‌ج له‌چه‌ند مانگێکی دياری کراودايه
و، که‌سێک ئيحرامی تيا به‌ست ، ئه‌وه ده‌بێت نزێکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و،
وشه‌ی ناشيرن له‌ده‌می دهرنهێی ، شه‌ڕه قسه‌و ده‌مه قاڵی له گـه‌ڵ
هاوڕێيان نه‌کات و . گوفتارو ره‌فتاری ناڕه‌وا ئه‌نجام نه‌دات ، بێگومان
هه‌ر خێر‌و چاکهيهك ئه‌نجام بــــده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداريهتی ،
زهخيره بۆخۆتان دانێن وه بێگومـــــــان باشتــــرين زهخيرهش
تهقوايهو پارێزکاريه و ، به‌رده‌واميش لێم بترسن ئه‌ی خاوه‌ن هۆشو
بيره‌کان " .
بۆيه جێی خۆيه‌تی حاجيێ به‌م شێوه حه‌ج بکا ، به‌پاك
وخاوێنی بگه‌ڕێته‌وه ناو مال و منداڵی وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی تيا يدا له دايك
بوه .
حاجی به‌م شێوه کهگهڕايهوه ، به‌دڵ و ده‌روونێکی پاکه‌وه ،
ئه‌وجا ئهودل وده‌روونه ی ده‌ڕازێنته‌وه به ئه‌خلاقی جوان ، به
ره‌وشتی پيرۆز ، به‌تايبه‌ت له‌دوای ئه‌مه له ماوه‌ی حه‌جه‌که‌یدا زؤر
ده‌رسی گرنکی له‌په‌روه‌رده وه‌ر گرتوه ، له‌وانه :
1ـ په‌روه‌رده‌ی له‌ش بهسهبرو ئارام گرتن له‌سه‌ر ناخۆشی .
2ـ په‌روه‌رده‌ی خوو ره‌وشت له‌سه‌ر نه‌رم و نيانی و لێك بووردن و خۆ به‌که‌م زانين . ..
3ـ په‌روه‌رده‌ی ده‌روون له‌سه‌ر به‌خشين و چاکه کردن .
4ـ په‌روه‌رده‌ی ويژدان له‌سه‌ر پاکی و له‌ژێر چاوهدێێری هه‌ميشه‌يی خوای گه‌ره‌دا بمينێتهوه .
سوودو له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌موويان سه‌ير نيه ، کۆتايی ئه‌م جۆره حه‌جه ، به‌هه‌شت و ره‌زامه‌ندی خودابێ .
قازانجه کانی حه‌ج له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ی ئيسلام :
بێگومان
حه‌ج گه‌وره‌ترين کۆنفراسی ئيسلاميه له‌سه‌ر ئاستی جيهانه‌وه ،
نوێنه‌رانی جيهانی ئيسلامی تيا کۆده‌بنه‌وه ، دروشم و کار‌و باری موسوڵمانا
نی تيا باس ده‌کرێ له‌هه‌موو روويهکهوه :" هزری رۆشنبيری ، کۆمه‌لايه‌تی
، رامياری ، ئابووری ؛ هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رمووی : ( ليشهدوا منافع له‌م )
به‌لکو کار‌و باری جيهانيشی تيا باس بکرێ و ده‌توانن بانگه‌وازی تێکڕای
خه‌ڵکی بکه‌ن بــــــۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو ژيانيان به‌ڕاستی کۆنفراسێکی
پيرۆزه ، بانگهێشتی خوای په‌روه‌ردگاره و، راگــــــــــهيهنهريشی
پێشه‌وای پێغه‌مبه‌رانه ، به‌شدار بووانی نوێنه‌ری باش‌ترين ميلله‌تانی
دونيان تا دونيا ماوه ؛ بــــــۆيه پێغه‌مبه‌ر
- دروودی خوای له‌سه‌ر –
فه‌رموويه‌تی : { الحجاج والعمار وفد الله إن دعوه أجابهم وإن استغفروه
غفر له‌م } نه‌سسائی روايه‌تی کردوه ( 5 / 85 ) .
واته : " ئه‌وانه‌ی
حه ج و عومره ده‌که‌ن شاندی خوان ، ئه‌گه‌ر بانکی بکه‌ن وه‌ڵاميان
ئه‌داته‌وه و ،ئه‌گه‌ر داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن لێيان خۆش ده‌بێ " .
خوشك وبرای ئيماندارم :
ئه‌ی
ئه‌و که‌سه‌ی بانگ کراوی بۆ کۆنفراسێکی وا گه‌وره و، بڕيارت داوه
بــــهشداری تيا بکه‌يت بزانه تۆ به‌ره‌و ماڵی خوا دهکهويته رێگا و،
له‌وێ مێوانی خوا ده‌بيت ؛ که‌واته هــــه‌ر له ئێستاوه خۆت بۆ ئه‌م
کۆنفراسه ئاماده بکه و، بوونی خۆت ئه‌م ماوه له‌وێ به هه‌ل بزانه ؛ بۆ
بـــــه‌ده‌ست هێنانی ئاواته‌کانت له به‌خته‌وه‌ری ئيمرۆت و رزگار بوونی
به‌يانيت و گه‌يشتن بـه ره‌زامه‌ندی خوای په‌وه‌ردگار ؛ بۆيه ده‌بێ
ئاگاداری ئاداب و رێوو ره‌سمی حه‌ج بی له چوون و له هاتنه‌وه‌ت .
لهچوونت بۆ حه‌ج :
ـ
با يه‌که‌م شت له ئاماده کردنی خۆت بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره پيرۆزه تۆبه‌کردن
و گه‌ڕانه‌وه بێ بۆ لای خوا ، واز بێنه له گوناهه‌کانت ، په‌شێمان
به‌وه له‌وه‌ی تا ئێستا کردووته ، بڕياربده له داهاتوو دووبارهيان
نهکهيتهوه ؛ چونکه ئه‌وه له‌خوات نزيك ده‌خاته‌وه و، خۆشهويستت
ده‌کا به‌لايه‌وه ؛ خوا ده‌فه‌رمووی : ( إن الله يحب التوابين ويحب
المتطهرين ) البقرة / 221 . واته : " بێگومان
خوا ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێ زۆر تۆبه ده‌که‌ن و به‌ره‌و خوا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه و، ئه‌و که‌سانه‌شی خۆش ده‌وێ که خۆيان زۆر پاک‌و خاوێن
راده‌گرن ".
ده‌بێ تۆبه کردنه‌که‌شت ئه‌مانه له‌خۆ بگری :
1ـ ئه‌گه‌ر حه‌قی که‌سێکت لابێ ده‌بێ بيدهيتهوه يـــا گه‌ردنت ئازا د بکا ت .
2ـ ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌رته بياندهيتهوه .
3ـ ئه‌مانه‌تێکت لابوو بيدهيهوه ده‌ست خاوه‌نی ؛ تا له‌کاتی کۆنفراسه‌که که‌س داوای هيچت لێنه‌کات .
4ـ نيازو مه‌به‌ستت له حهجهکهتدا ته‌نيا ره‌زامه‌ندی خوا بێت .
5ـ هاوڕێيه‌کی باش وديندارت له‌گه‌ڵ بێ ؛ تا ئه‌گه‌ر شتێکت له‌بير چوو
بيرت خاته‌وه ، ئــــــــــهگهر توانات نه‌بوو يارمه‌تيت بدا .
6ـ فێر بوونی چۆنيه‌تی حه‌ج کردن ؛ چونکه به‌ر له هه‌ر خوا په‌رستێك زانينی پێويسته .
7ـ مامۆستايه‌کی زاناتان له‌گه‌ڵ بێت و؛ تا زوو زوو پرسياری لێ بکه‌ن ..
8ـ
ماڵئاوايی کردن : به‌ر له‌وه له‌ماڵ بچيته ده‌ره‌وه مالئاوايی
لهکهسوو کارانت بکه و هه‌ر يه‌ك به‌وی تر بڵی: 'به‌خوات ده‌سپێرم دينت ،
ئه‌مانه‌تت ، دوا کرده‌ت ، خوا ته‌قوات پێ ببه‌خشی و لـه گوناهت خۆشبی و ،
له‌هه‌ر شوێنێك بی خوا کاری چاکه‌ت بۆ ساناکا ت " .
9ـ سوننه‌ت وايه له رۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ر له به‌يانی زوو سه‌فه‌ره‌که‌ت ده‌ست پێبکه‌ی هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتوه .
10ـ
نوێژی سه‌فه‌ر : به‌ر له هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵ دوو رکات نوێژی سه‌فه‌ر
بکه ، له رکاتی يه‌که‌م له دوای ( فاتحه) سوره‌ی (الکافرون) و له
ڕکاتی دوه‌م (الإخلاص) ، بخوێنه .
11ـ له دوای نوێژه‌که (آية
الکرسی) وسورهی( قريش) بخوێنه ،له‌و کاته ئه‌وه‌ندی ده‌توانی دوعای خێر
بکه له‌خوا بپاڕێوه بۆ دين و دونيات ، بۆسانا کردنی سه‌فه‌ره‌که‌ت و
هه‌موو کاروبارت .
دوعای چوونه‌ده‌ر له ماڵه‌وه :
له‌و کاته‌ی له
ماڵ دهچيته ده‌ره‌وه ئه‌م دوعايه بخوێنه : { اللهم إني أعــــوذ بك من
أن أضل أو أضل أو أزل أو أزل ، أو أظلم أو أظلم ، أو أجهل أو يجهل علي }
واته : " خوايه ئهمـــــن خۆم به‌تۆ ده‌پارێزم له‌وه که گومرا بم يا
خه‌ڵك گومڕا بکه‌م ، يا سووك بم يا سووكی بکه‌م ، يا سته‌م بکه‌م يا سته‌مم
لێ بکرێ، يانهفامی بکه‌م يا نهفاميم له گه‌ڵ بکرێ ". ترمزی ڕوايهتی
کردوه وتــويــهتی فهرموودهيهکی حه‌سه‌ن و صه حيحه .
ئه‌نه‌س
روايتی کردوه که پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له‌سه‌ر- ده‌فه‌رمووی : { إذا
خرج الرجل من بيته فقال : بسم الله توکلت علی الله لا حول ولا قوة إلا
بالله ، يقال له : هديت وکفيت ، ووقيت } .
أبو داود و ترمزی ڕوايهتيان کردوه .
هه‌ر جارێك له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه ، واچاکه ئه‌م دوعايه بخوێنی ..
دوعای سوار بوون :
له‌کاتی
سوار بوونی ئوتومبێل يا فڕۆکه بڵی : { الحمد لله سبحان الذی سخر لنا هذا
وماکنا لـــــه مقرنين وإنا إلی ربنا لمنقلبون ، اللهم إنا نسألك في
سفرنا هذا البر والتقوی ومن العمل مــا تحب وترضی ، اللهم هون علينا سفرنا
واطو عنا بعده ، اللهم أنت الصاحب في السفر والخليفة في الأهل والمال
أللهم إنا نعوذ بك من وعثاء السفر ، وکآبة المنقلب وسوء المنظر في الأهل
والمال والولد } مسلم ڕوايهتی کردوه ( 4 / 104 )
زۆر پاڕانه‌وه :
له‌م
سه‌فه‌ره دا زۆربپاڕێوه و، دوعای خێرزۆر بکه بۆ خۆت ، باوك ودايک و،
منداڵ و، کهسوکا رو نه‌ته‌وه‌که‌ت و، موسوڵمانان به‌گشتی بۆ جێبهبه
جێبوونی هه‌موو کارێکی خێر له‌هه‌ردوو ژيانا .
له‌هه‌موو کاتێکتدا
سه‌رقاڵی زيکری خوا به . نوێژه‌کان له‌کاتی خۆيان بکه ، هــــــه‌تا بۆت
ده‌کرێ له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت ، به‌تايبه‌ت له ناو به‌يت و له‌مزگه‌وتی
پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له‌سه‌ر - براو خوشکی حاجيم ، بزانه ئه‌م
ڕێگايه ڕیگای ماڵ به‌خشينه ، ده‌بێ سه‌برو ئارامت ببێ به‌رامبه‌ر
ماندووبوونی ڕێگا ، واجباتی حه‌ج .
ئازاری هاوڕێکانت نه‌ده‌يت و ،
به‌پێی توانا هه‌وڵده يارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ی ؛ چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکت لێ
ڕازی بوو ، خواشت لێ ڕازی ده‌بێ .
له گه‌ڕانه‌وه‌ت له‌حه‌ج :
ده‌بی حاجی ، يا هه‌ر ڕێبوارێك که‌به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕايه‌وه ئه‌مانه ی خواره‌وه ، ره‌چاو بکات :
1ـ ئه‌م زيکرهی که پێغه‌مبه‌ری خوا – دروودی خوای له‌سه‌ر- کردوويه‌تی ، کهبهسهرههر بهرزيێك ده‌که‌وت دهيفهرموو :
(
ألله أکبر ) 3 جار . له‌دوا جار ئه‌م دوعايهی ده‌فه‌رموو : { لا
إلــــه إلا الله وحده لا شريك له ، لــه الملك وله الحمد وهو علی کل
شي‌ء قدير ، آيبون تائبون ، عابدون ساجدون ، لربنا حامدون ، صدق وعده ،
ونصر عبده ، وهزم الأحزاب وحده } بوخاری و مسلم روايهتيان کردوه ..
2ـ که نزيك کهوتيتهوه له‌ماڵ ، به‌ر له‌وه ی بگهڕێيه وه ماڵ ئاگاداريان بکه‌و، له ناکاو خۆت مه‌که به ژووردا ،
3ـ
کهشارهکهی خۆت بينی بلێ : { اللهم إنی أسألك من خيرها وخيڕأهلها وخيڕما
فيها ، وأعوذ بك من شرها وشر مافيها } حاکم و زه‌هه‌بی ڕوايهتيان کردوه و
بهصهحيحيان داناوه .
4ـ به شه‌و مهيێره ماڵه‌وه ، به ڵکو له‌سه‌ره‌تا يا له کۆتايی رۆژدا .
5ـ که گه يشتيه جێ ، بچۆره له مزگهوتو دوو رکات نوێژ بکه ، به‌ر له‌وه‌ی بچيته ماڵه‌وه .
6ـ
واچاکه ئه‌وانه ی دێنه لای حاجی بڵێن : خــــــــوا حه‌جت قبوڵ بکات و
له گوناهت خۆشبێ و پاداشتی خێرت بداته‌وه ، ئه‌ويش دوعای خێريان بۆ بکات و
بڵێ : خوا لێتان خۆشبێ ؛ چونکه پێغه‌مبه‌ر– دروودی خوای له‌سه‌ر–
فه‌رموويه‌تی : { اللهم اغفر للحاج ولمن استغفرله الحاج }حاکم روايه‌تی
کردوه و وتوويه : فه رموودهکه صحيحه له‌سه‌ر مه‌رجی مسلم .
به‌م شیوه وه‌لامی پرسياری دوه‌م ته‌واو بوو ، به‌مه‌ش به‌شی دوه‌م کۆتايی پێهات .
لێره‌دا دێينه سه‌ر پرسياری سێيه‌م :
چۆن حه‌ج و عومره ئه‌که‌ين ؟
له‌سه‌ره‌تاوه
وتمان : عومره‌ش وه‌کو حه‌ج فه‌رزه له‌سه‌ر موسوڵمانانی خاوه‌ن توانا ،
هه‌روه‌ك ئيمامی شافعی – ڕه‌حمه‌تی خوای لێبی – به‌به‌ڵگه پێمانی
سه‌لماندوه .
حه‌ج و عومره‌ش به‌يه‌ك له‌م سێ شێوه ئه کرێن :
الإفراد : ئه‌وه‌يه کهحهج بکه‌ی له پێشا ، ئه‌وجا عومره‌ی بکه‌يت .
التمتع : ئه‌وه‌يه که له پێشا عومره بكه‌ی ئه‌وجا حه‌ج بکه‌يت .
القرا‌ن: ئه‌وه‌يه هه‌ردوکيان به‌يه‌که‌وه بکه‌يت . هه‌روه‌ك له‌مه‌ودوا روونی ده‌که‌ينه‌وه .
الإفــــــــــــــــــــــــــراد :
چۆن حه‌ج ده‌که‌ين ؟
ئه‌وکارانه‌ی له‌حه‌جدا ده‌کرێن سێ به‌شن :
1ـ فه‌رزه‌کان .
2ـ واجبه‌کان .
3ـ سوننه‌ته‌کان .
فــــــــــــــــــــــــــهرزهکانی حه‌ج ـ کهپێيان ده‌وترێ : ـ ئه‌ڕکان ـ پێنجن :
1ـ ئيحرام به‌ستن :
2ـ وه‌ستان له‌عه‌ره‌فه :
3ـ ته‌وافی فه‌رز :
4ـ هاتو چۆ له نێوان سه‌فاو مه‌ڕوه .
5ـ تاشين يا کورت کردن : که بلێن : فه‌رزه . که به‌هیز ترين فه‌رمووده‌ی ئيمامی شافعی يه ـ خوای لێيڕازيبی ـ ..
واجبه‌کانی حه‌ج :
ئه‌وانه‌ی له‌حه‌جدا واجبن شه‌شن و ، ده‌بنه دووبه‌ش :
به‌شی يه‌که‌م : ئه‌وانه‌ی تێکڕای زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن واجبن ، که دوانن :
1ـ ئيحڕام به‌ستن له شوێنی تايبه‌تی خۆی که پێده‌ڵێن ( ميقات ) .
2ـ هاويشتی به‌رد بۆ جه‌مه‌ره‌کان . که ناسراوه به‌ڕه‌جمی شه‌يتان .
به‌شی دوه‌م : ئه‌وانه‌ن که زانايان رای جيا جيان هه‌يه بهرامبهريان و چوارن :
1ـ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌وو رۆژ له وه‌ستانی ( عه‌ره‌فه ) .
2ـ شه‌و مانه‌وه له ( مزدلفه ) .
3ـ شه‌و مانه‌وه له ( منی) له‌و رۆژانه‌ی به‌رد هاويشتنی تيا هه‌يه .
4ـ ته‌وافی ماڵئاوايی . به‌ڵام رای به‌هێزتر ئه‌وه‌يه که ئه‌وانه هه‌ر چواريان واجبن .
سوننه‌ته‌کانی حه‌ج : ئه‌مانه‌ن که حاجی داوای لێکراوه بيانکات ، جگه له فه‌رزه‌کان و له واجبه‌کان.
وه‌ك ته‌وافی ( قدووم ) هاتنه ( مه‌ککه ) . ده‌ستدان له به‌رده‌ڕه‌ش ......
حوکی ئه‌م به‌شانه :
فه‌رزه‌کان
: ده‌بێ هه‌موويان بکرێن ؛ تا حه‌جه‌که دابمه‌زرێ ، ئه‌گه‌ر يهکهکيان
نه‌کرا حه‌جه‌که قـــبوڵ نابێ و له ئيحڕاميش ده‌رناچی تا يهکهکيان مابێ
و نه‌کرابێ و، به خوێنيش ( ئاژه‌ڵ سه‌ر بڕين ) تۆڵه ناکرێنه‌وه.
سێيان له‌م فه‌رزانه کاتهکانيان دوايی نايێت :(ته‌واف ، سه‌عی، تاشين) هه‌تا زيندوو بێ .
وه ( تاشين) يش مه‌رج نيه له (منی) يا له ( حه‌ره‌م ) دا بکرێ، به‌لکۆ له‌هه‌ر شوینێك بێ .
ريزبه‌ندی له نێوان ئه‌م فهڕزانه :
مـــــــهرجه :
ـ ئيحرام به‌ستن به‌ر له‌هه‌موان بێ .
ـ وه‌ستان له ( عه‌ره‌فه ) به‌ر له ( ته‌وافی ) فه‌رزو ( تاشين ) بێ .
ـ ( سه‌عی ) يش له دوای تهوافێکی دروست بێ و، ئه‌بێ له دوای ( طواف القدوم ) يش بێ .
به‌ڵام ( ته‌واف ) و ( تاشين ) ريزبهنديان له نێوان نيه .
واجبه‌کان
: ئه‌گه‌ر حاجی يهکهکيانی نه‌کرد ، حه‌جه‌که‌ی دا ئه‌مه‌زرێ ، به‌ڵام
خوێنێکی ئه‌که‌وته سـه‌ر ئه وجا نه‌کردنه‌که‌ی به هۆی له بير چوون بێ ،
يا به ئه‌نقه‌ست بێ ، که له وکاته گوناهی ده‌گاتێ .
سوننه‌ته‌کان : ئه‌گه‌ر يه‌کيان نه‌کرا حه‌جه‌که دا ئه مرزرێ ، به‌ڵام خێری ئه‌م سوننه تهی بۆ نابێ .
الإحـــــــرام : ئيحرام به‌ستن .
ئيحرام به‌ستن ، ده‌رگایه‌کی سه‌ره‌کييه بۆ چوونه ناو کاره‌کانی حه‌ج و لێره‌وه لـه سه‌ر
ئه‌م سێ خاڵه‌وه ده‌وه‌ستێن :
1ـ المواقيت . ( کات . يا شوێنی ) ئيحرام به‌ستن .
2ـ ( کيفية الإحرام ) چۆنيه‌تی ئيحڕام به‌ستن .
3ـ ( واجبات الإحرام ) . ئه‌وانه‌ی له کاتی پێويسته بکرێن .
المـــــواقيت : کۆی ( ميقاته ) . که له زمانی عه‌ره‌بی واته : سنور ...
له شه‌رعيش دا : کاتی خوا په‌رستن يا شوێنی .
( ميقات ) يش دوو به شه :
1ـ
الميقات الزماني : که مه‌به‌ست ئه‌و ماوه‌يه ده توانی به نيازی حه‌ج
ئيحرامی تيا ببه‌ستی .... که ده‌کا مانگه‌کانی : ( شوال ، ذو القعده ) و (
10 ) رۆژی يه‌که‌م له مانگی (ذو الحجه ) واته : له‌و جه‌ژن بۆ ئه‌و
جه‌ژن . که ده‌کاته دوو مانگ‌و ده ڕۆژ ؛ بۆيه ئه‌گه‌ر به‌ر له جه‌ژنی
ره‌مه‌زان ئيحرامی به‌ست به نيازی حه‌ج دروست نيه .
2ـ الميقات
المکانی : مه به‌ست ئه‌و شوێنانه??يه له ده‌ورو به‌ری شاری( مه‌ککه)
که نابێ ئه‌و که‌سه‌ی يازی حه‌ج يا عومره‌ی ببێ ، لێيان تێپه‌ڕی بێ ئيحرام
. ئه‌و ميقاتانهش پێغه‌مبه‌ر – دروودی خوای له‌سه‌ر – خـــــۆی بۆ ئه‌و
که‌سانه ی له‌شوێنی دووره‌وه دێن بۆ شاری( مه‌ککه ) بۆ( حه‌ج يا عومره)
، دياری کردوه.
مێقاتهکانيش ئه‌مانه‌ن :
1ـ ( ذوالحلـيــفه) :
که ( ميقاته) ه، شوێنی ئيحرام به‌ستنه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی له شاری (
مه‌دينه) وه دێن ، ئه‌و شووێنهش ئێستا ناسراوه به ( ئاباری عه‌لي) و . (
10 ) کيلۆ مه‌تر له شاری ( مه‌دينه ) دووره و ، له‌سه‌ر رێگای (
مه‌ککه ) يه .
سوننه‌ته له‌وێش له‌و مزگه‌وته ئيحرام ببه‌ستی که پێغه‌مبه‌ری خوا ئيحڕامی تيا به‌ستوه .
2ـ
( الجحـــــفة ) : که ( ميقات ) ه بۆ ئه‌وانه‌ی له ( شام ومصر و مغرب )
وه دێن ، کـــه ده‌بێ له‌و شوێنه ، يا له به‌رامبه‌ری له راسته‌ی يا
له چه‌پی ، ئه گه‌ر له رێگايه‌کی تره‌وه هات.
3ـ ( يــــلملم ) : بۆ ئه‌وانه‌ی له ( تهامه ) ی ( يه‌مه‌نه ) وه ، رادێن .
4ـ ( قــــــرن ) : بۆ ئه‌وانه‌ی له ( نجد ) ی ( حجاز ) و ( نجد ) ی ( يه‌مه‌نه ) وه رادێن .
5ـ ( ذات عرق ) : بۆ ئه‌وانه‌ی له رۆژ هه‌ڵاته‌وه ، وه‌ك ( عراق) و که‌نداوه‌وه رادێن .
به‌ڵگه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ش فهرموودهيهکه بوخاری و مسلم روايهتيان کردوه له ( ئيبن عباس ) ه‌وه.
خوا
لێيان رازیبی- که فه‌رموويه‌تی : { وقت رسول الله لأهل المدينة ذا
الحليفة ،ولأهل الشام الجحفة ولأهل نجد قرن ، ولأهل اليمن يلملم ، وقال :
هن لهن ولمن أتی عليهن من غير أهلهن مـــــمن أراد الحج والعمرة ، فمن کان
دون ذالك فمن حيث أنشأ ، حتی أهل مکة من مکة } بوخاری/1524.
واته : " پێغهلبهری خوا – دروودی خوای له‌سه‌ر – ( مهواقيتهکانی ) به‌م شێوه دياری کرد يه :
بۆ
دانشتوانی شاری مه‌دينه ( ذو الحليفة ) ، بۆ خه‌ڵکی شام ( الجحفه ) ، بۆ
– نجد - ( قرن ) ، بۆ يه‌مه‌ن ( يلملم ) و فه‌رمووی : ئه‌م شوێنانه بۆ
ئه‌م شارانهيه و، هه‌روا بۆ ئه‌وانه‌ی لهوێڕادێن ،له‌وانه‌ی ده‌يانه‌وێ
حه‌ج و عومره بکه‌ن ، ئه‌وه‌ی ماڵيشی له نێوان ئه‌م شوێنانه‌و ( مه‌ککه )
دا بێ با له ماڵی خۆی ئيحرام ببه‌ستی ، هه‌تا دانيشتوانی ( مه‌ککه ) له
( مه‌ککه ) دا ".
ئه‌و شوێنانه‌ش ـ وه‌کو وتمان ـ بۆ که‌سانێکه
که‌له جێگای دووره‌وه هاتوون و، ئه‌وانه‌ی له نێوان ئه‌م شوێنانه‌و شاری
( مه‌ککه ) نيشتهجێنه ، هه‌ر له ماڵی خۆيان ئيحرام ده‌به‌ستن .
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له ( مه‌ککه ) دابێ‌و بيه‌وێ عومره بێنته‌وه ده‌بێ بچێته
ده‌ره‌وه‌ی شاری ( مه‌ککه) که پێده‌ڵێن ( الحل ) ، بابهيهك هه‌نگاويش
چووبيته ده‌ره‌وه ، له‌وێ ئيحرام به‌عومره ده‌به‌ستێ .
به‌ڵگه‌ش
له‌سه‌رئه‌م چوونه ده‌ره وه، فهرموودهيهکه بوخاری و مسلم روايهتيان
کردوه :{أنه ـ صلی الله عليه وسلم ـ أرسل عائشة بعد قضاء الحج إلی
التنعيم ـ وهو من خارج الحرم ـ فاعتمرت منه }واته : "پێغه‌مبه‌ر ـ
دروودی خوای له‌سه‌ر ـ (عائشه)ی نارد ـ له دوای ته‌واوبوونی حه‌جه‌که‌ی ـ
بۆ شوێنێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ( مه‌ککه ) که پێده‌لێن ( التنعيم ) ، له‌وێ
ئيحرامی به عومره دا به‌ستا ؛ هــه‌ر بۆيه ئه‌و شوێنه ئێستاش
مزگه‌وته‌و پێده‌لێن " مزگه‌وتی عائشه " خوا لێیرازی بێ .
کيفية الإحرام : چۆنيه‌تی ئيحرام به‌ستن .
آدابـه کانی: ئيحرام به‌ستن چه‌ند ڕێوو ره‌سمێکی هه‌يه حاجی ئاگاداری ده‌بی له‌وانه :
1ـ
خۆشتن . به‌ر له‌هه‌موو شتێك خۆی ده‌شوا به نيازی خۆ شۆرينی ئيحرام ،
پياو بێ يـا ئافره‌ت با له عادهتيش دا بێ ؛ چونکه پێغه‌مبه‌رـ دروودی
خوای له‌سه‌رـ فه‌رمانی دا به عائشه خۆی بشوا بۆ ئيحرام دابه‌ستن به‌حه‌ج
وله ماوه‌ی عادهتيشیدا بوو. بوخاری ژماره ( 1556) مسلم ژماره ( 1211 ) .
وه
مه‌به‌ست له‌و خۆشتنهش پاك و خاوێنيه ؛ چونکه له‌و کاته حاجی خۆێ
ئاماده ده‌کات بــــــــــۆ کۆبوونه‌وه‌کی گه‌وره ؛ بؤيه خۆشۆرين
سوننه‌ته ، وه‌کو جه‌ژن و نوێژی جومعه . ئه‌وه‌ی بـــۆی نه‌کرا (
تهيهممووم ) ده‌کات .
2ـ خۆی پاك ده‌کاته‌وه ، مووی زياد له‌له‌شی بکاته‌وه ، نينۆکی بکات ، بۆنی ناخۆشی له‌شی لاببات .
3ـ
بۆنی خۆش له‌له‌شی بدات ـ با ئافرهتيش بێ ـ وه بابۆنهکهشی لهدوايی
بمێنی وه‌ك گوڵاو؛ چونکه ( عائشه ) ـ خوا لێيرازيبی ـ فه‌رموويه‌تی : بۆنی
خۆشم له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌دات بـــۆ ئيحرامی به‌رله‌وه ئيحرامی
دابه‌ستی . بوخاری ژماره ( 1539) .
وهزيانی نيه ئه‌گه‌ر له‌دوای
ئيحرامهکهش بۆنه‌که‌ی بمينێ ؛ چونکه خاتو (عائشه )ـ خوا لێيڕازيبێ ـ
ده‌ڵێت ؛ وامده‌زانی ته‌ماشای بڕيق و رۆناکی ( مسك) ده‌که‌م ، لهڵا
سه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا لـــه کاتی ئيحرامدا . وه هه‌روا ئه‌يوت :
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌چوين بۆ ( مه‌ککه ) وله‌کاتی ئيحڕام( مسك )
مان له نيو چهوانمان ئه‌داو . کهئارهقهمان ده‌کرد ، له‌گه‌ڵ
ئاره‌قه‌که دههــــــاته خواره‌وه‌و پێغه‌مبه‌ر ئهيدی و ده‌نگی
نه‌ده‌کرد . به‌شی يه‌که‌می فه‌رمووده‌که بوخاری روايه‌تی کـــــردوه و
کۆتاييهکهشی ئيمامی أحمد .
4ـ دوو پهشتهماری سپی تازه ، يا شووراو
له‌به‌ر کات ، يهکهکيان له پشتێن به‌سه‌ره‌وه ، ئــهويتر به‌خواره‌وه ؛
چونکه پێغه مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ فه‌رموويه‌تی : { خير ثيابکم
البياض }ت: ( 994 ) .
واته : " چاکترين جل و به‌رگتان سپيه "
وهه‌روا ده‌فه‌رمووی : { ليحرم أحدکم في إزار و رداء ونعلين} واته : با
يه‌ك له ئیوه له دوو په شتهمارو دوو نه‌عل، ئيحرام دا به‌ستێ. ئيمامی
أحمد روايهت کردوه .
5ـ دوو رکات نوێژی سوننه تی ئيحرام بکات ، له
نيوان خۆشتنهکهو ئيحڕام به‌ستنه‌که‌دا. ده‌شبی له دوای کردنی نوێژێکی
فه‌رز ، يا سننهتی چوونه ناو مزگه‌وت ئيحرام ببه‌ستی .
( الدخول في الإحرام ) ، چوونه ناو ئيحرام :
ئه‌گه‌ر
نوێژ خوێن به دوو فهرزوو سوننه‌تێك ، بچيته ناو نوێژه‌وه ، کهدهکات (
نياز و ألله أکبر ) و ( ده‌ست بڵند کردن ) ، بێگومان حاجی به فه‌رزێك و
سوننه‌تێك ، ده‌چێته ناو حه‌جه‌وه .
فه‌رزه‌که : ( نيته ) .
سوننهکهش
: ( التلبية ) [ لبيك اللهم لبيك ، لبيك لاشريك لك لبيك ، إن الحمد
والنعمة لك والملك ، لا شريك لك ]به‌لێ ، ئيحرام بێ ( نيية) دانامه‌زرێ ؛
چونکه پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر ـ فه‌رموويه‌تی :
{ إنما الأعمال بالنيات و إنما لکل امرئ ما نوی } بوخاری ومسلم روايهتيان کردوه .
واته : " بێگومان قبول بوونی هه‌موو کارێك به (نييته) و هه‌ر کـــه‌س به گوێره‌ی نيازو نييهتی پاداش وه‌رده‌گری " .
شوێنی
?( نيية ) يش دڵه ، واته هه‌ر کارێك که ويستی بيکات ، ئه‌بێ نيازی
کردنی ئه‌و کاره‌ی له دڵدا بێ ، به‌ڵام به‌لای زۆر له زانايانه‌وه ،
باشتر وايه ئهونيازهی له دڵيدايه به زاريش بيلێی له‌به‌ر ئه‌و
فه‌رمووده‌ی (أنس) روايه‌تی کردوه که ئه‌ڵی :{ سمعت رسول الله يقول : "
لبيك بحجة وعمرة ]مسلم روايه‌تی کردوه . واته : گوێم له پێغه‌مبه‌ر بوو
به زاری موباره‌کی ناوی حه‌ج و عومره‌ی لــــــه ( نيية) دا هێنا .
جا نييهت دهينی ودهلێ : نيازم وايه (حه‌ج) بکه‌م و ئيحرامم به‌حه‌ج دا به‌ستا خوايه بۆم ساناکه ولێم قبوڵ که / الإفراد
يائهڵی : نيازم وايه (عوومره ) بکه‌م و ئيحرامم به عومره دا به‌ستا بۆ خوا. خوايه بۆم ساناکهو لێم قبول که/ التمتع
يائهڵی : نيازم وايه (حه‌ج وعومره) ئيحرامم به‌هه‌ر دووکيان دا به‌ستا .خوايه بۆمان ساناکهو لێمان قبول که / القرا‌ن
يادهڵێ:
نيازم وايه (حه‌ج) بکه‌م له جياتی فلان وئيحرامم به‌حه‌ج دا
بهستاـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ/ البدل .
له دوای ( نيية ) هێنان راسته‌وخۆ ئه‌ڵێی : [ لبيك اللهم لبيك ــــــــــ ـ ـ ـ ــــــــــ]?
(لبيك)
ش له شافعی سوننه‌ته و له ( حنفی ) يش واجبه ، به‌هه‌ر حال که (
نيية)ی هێنا و ( لبيك) ی وت ، ئه‌وه به‌ڵای هه‌موو زانايان ده‌چێته ژێر
ئيحڕام و ده‌که‌وته ناو عبادهتهوه .
وقت الإحــــرام : کاتی ئيحرام به‌ستن .
به‌ڵای هه‌ندێ له زانايان ، کاتی ئيحرام به‌ستن له دوای دوو رکات نوێژهکهيه .
بڵام زۆرينه‌ی زانايان لهسهرئهوهنه له‌و کاته‌ی که دانيشت له ناوئوتومبێل وهات به رێکه‌وی ئيحرام
ده‌به‌ستێ . هه‌ر کامهکيانی کرد، فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره .
مه‌رج دانان له‌کاتی ئيحرام به‌ستن :
ئه‌گه‌ر
هات وئه‌و که‌سه‌ی ده‌يه‌وێ ئيحرام ببه‌ستێ له‌وه ده‌ترسا رێگرێکی بۆ
ده‌ر بچێ و نه‌توانی کاره‌که ئه‌نجام بدا ، وا باشه له کاتی ئيحرام
به‌ستنا بلێ : ئه‌گه‌ر شتێك رێگای گرتم و نه‌متوانی ته‌واوی بکم ، ئه‌وه
له‌و شوێنه له ئيحرام ده‌ر دێم . ئه‌و مه‌رجه دوو سوودی هه‌يه :
1ـ ئه‌گه‌ر هات و شتێك رێی لێگرت " دوژمن ، يا نه‌خۆشی ، يا پاره‌ی لێ بزر بوو ده‌توانی لــــه ئيحرام ده‌ربێ .
2ـ
که له ئيحڕاميش ده‌رهات ( فديه ) ی له‌سه‌ر نيهو، هيچی نا
که‌وته‌سه‌ر.هه‌ر وه‌ك له فه‌رمووده‌ی ضباعهی کجی زوبهيردا هاتوه . فتح
الباری 9 / 132 . شرحی مسلم للنووی 8 / 131 .
ئه وانه‌ی واجبن له کاتی ئيحرام :
ئه‌وکه‌سه‌ی ئيحڕامی به‌ست ئه‌بی ئه‌م واجبانه ئه‌نجام بدا :
1ـ ئه‌وانه‌ی له ئيسلام فه‌رزن له‌سه‌ری ئه‌بی بيان کات وه‌ك نوێژه‌کان له‌کاتی خۆيان به جه‌ماعه
2ـ ئه‌وانه‌ی خوا لێی قه‌ده‌غه کرديه وه‌ك ( رفث ، فسوق ، جدال ) خۆي لێيان دوور خات .
3ـ ئازاری موسوڵمانان نه‌دا ، نهبهزار ، نهبهرهفتار .
4ـ خۆی دوورخات له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی تايبه‌ت به کاتی ئيحرام وه‌ك :
1 ـ هيچ له موو له نينۆکی نه‌کا ت ، ئه‌گه‌ر له خۆرا که‌وتنه خواره‌وه ش بێ ويستی خۆی چی تيا نيه
2ـــ بۆنی خۆش له له‌شی ، له جل و به‌رگی ، له خواردنی له‌خواردنه‌وه‌ی نه‌دا، به ڵام ئه‌گه‌ر بۆنه
خۆشه که هی کاتی ئيحرام به‌ستن بوو مابوو ، زيانی نيه .
3ـ نابی سه‌ری يا ردێنی چه‌ور بکا ، يا بهسابوونێکی بۆن خۆش خۆی بشوا ، به‌ڵام ئه‌گـــه‌ر بۆنی
نه‌بوو ده‌توانی خۆی پێبشوا.
4ــ راوناکاو نێچيڕ ناکوژی .
5ـ ناجێته لای هاوسه‌ره‌که‌ی
6ـــ ده‌ست گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ناکات .
7ـــ داخوا زی ژن ناکات ، بۆخۆی يا بۆ يێکی تر ، ماره‌ی نابڕی بۆ خۆی يا بۆ يه‌کی تر .
8ـــ ده‌سته وانه له‌ده‌ست ناکات . تا ئێستا قه‌ده‌غه کراوه‌کان بۆ هه‌ر دوو ره‌گه‌ز بوو .
جگه له‌مه‌ی باسمان کرد ، پياو بۆی نيه :
ـــ سه‌ری خۆی داپۆشی ، به‌ڵام وه‌ستان له‌ژێر چه‌تر، يا دانيشتن له ئوتومبێل ، يا له‌بن خيوهت .
زيانی نيه .
ـــ جل و به‌رگی دووراو وه‌ك : کراس ، شه‌رواڵ ، گۆره‌وی ، عه‌با ، کڵاو ، مه‌گه‌ر پهشتهماری
خواره‌وه‌ی چه‌نگ نه‌که‌وی ئه‌وکاته ده‌توانی شه‌رواڵه‌که‌ی لهپیکات ، يا نه‌علی ده‌ست نه‌که‌وت ( خف) ی ـ سۆڵی ـ له پێکات .
به‌ڵام بۆی هه‌يه سعات له‌ده‌ست کات ، ياتهگبهند له‌پشتی ببه‌ستی ، يا ئه‌نگوستيله بخاته په‌نجه‌ی يا چاويلکه لهچاوکات .
هه‌روا
بۆی هه‌يه خۆی بشوا ، سابوونی بێبۆن به‌کار بينی ، ياسهری يا له‌شی
بيخرێنی ، ئه‌گه‌ر مووشی بکه‌وته خوارێ ، چی له‌سه‌ر نيه مادام خۆی نه‌ی
ويستبی ،
ئافره‌ت د هتوانی جل و به‌رگی دووراو له‌به‌ر کات ، ته‌نيا
ده م وچاوی نه‌بی سوننــهته بۆی داێ نه‌پۆشی ، مه‌گه‌ر ئه‌ترسا پياوێکی
نا مه‌حره‌م لهبهرامبهريهتی ده‌يه‌وێ ته‌ماشای بکات ، ئه‌وکاته رووی
خۆی ده‌پۆشی .
عــــــــــــــــــــومرة :
فــــــــــــــــــــهرزهکانی :
ئه‌گه‌ر فه‌رزه‌کان و ئه‌رکانی حه‌ج پێنجبن له‌مه‌زهه‌بی ئيمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێبی ـ بێگومان فه‌رزه‌کانی
( عومره ) چوارن که بريتيه له‌مانه :
1ـ ئيحرام به‌ستن .
2ـ ته‌واف .
3ـ هاتوو چۆله نێوان ( سه‌فا و مه‌روه ) ...
4ـ تاشين يا کورت کردن .
چۆن حه‌ج کردن به شیوه‌ی ( تمتع ) .
له پیش‌تر وتمان حه‌ج به سێ شیوه ده‌کرێ : ( الإفراد ، التمتع ، القرا‌ن ) . وهزانيمان مه‌به‌ست
له‌هه‌ر يه‌ك له وسێيانه چيه .
( تمتع ) وه‌کو وتمان ئه‌وه‌يه : يه‌که‌م جار ( عومره ) بکه‌ی ، پاشان (حه‌ج ) بکه‌ی .
وه‌لێره‌وه ( تمتع ) مان هه‌ڵبژارد ؛ چونکه هه‌ردووکی تيايه ( عومره‌و حه‌ج ) .
|