پڕۆژەی دروستکردن و کڕینی مزگەوت
انما يعمر مساجد الله من آمن بالله و اليوم الآخر و أقام الصلوت و أتى الزكوة و لم يخش الاّ الله فعسى أولئك أن يكون من المهتدين * کورتەیەک لەبارەی نەرویج نەرویج یەکێک لە وڵاتەکانی باکووری ئەوروپایە و لەگەڵ سوید، دانمارک، فینلەند و رووسیا هاوسنوورە رووبەری ئەم وڵاتە 386958 کم چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 4.5 ملیۆنە. پایتەختەکەی (ئۆسلۆ)یە کە نزیکەی 700 هەزار کەسی لێ دەژی و دینی رەسمیی دەوڵەت مەسیحیە.هاتنی ئیسلام و موسڵمانان بۆ نەرویجتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لە دەست دا نی’یە کە کەی موسڵمانان پێیان ناوەتە خاکی نەرویجەوە، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە هەر لە ساڵەکانی 50 ی سەدەی رابردووەوە موسڵمانان وەک کرێکار لە وڵاتانی ئیسلامی’یەوە روویان کردۆتە ئەم وڵاتە و تێیدا جێگیر بوون. ئێستا ژمارەی موسڵمانان لەم وڵاتەدا دەگاتە نزیکەی 100 هەزار کەس کە ژمارەیکیان بەڕەگەز نەرویجین و موسڵمان بوون..کورتەیک دەربارەی مزگەوتی ئازادیکۆمەڵەی ئیسلامیی کوردیی رۆژی 5/5/1413ی کۆچی بەرامبەر 1/10/1992ی زایینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە مەبەستی خزمەت بە ئیسلام ورۆڵەکانی کورد دامەزراوە.یەکێک لە خزمەتەکانی ئەم کۆمەڵەیە هەوڵدان بووە بۆ کردنەوەی مزگەوتێک لە ئۆسلۆ، تا سەرەنجام بە پشتیوانیی خودای گەورە و یارمەتی و هاوکاریی رۆڵە دڵسۆزەکانی نەتەوەکەمان و ئاسانکاریی دەسەڵاتداران رۆژی 9/7/2003 مزگەتێک بە ناوی مزگەوتی ئازادی لە ناوەندی شاری ئۆسلۆ کرایەوە لە یەکەم رۆژی دامەزرانی’یەوە تا ئەمڕۆ مزگەوتەکەمان لە خزمەتکردنی ئاین و نەتەوەکەمان بەردەوام بووە و چەندین کار و چالاکیی جۆراوجۆری ئەنجام داوە، لەوان:1- نوێژی جەماعەت لە کاتی نوێژە فەرزەکان دا.2- نوێژی جومعە.3- یادکرنەوەی بۆنە و یادە ئیسلامی’یەکان وەک جەژنەکانی قوربان و رەمەزان و یادکرنەوەی مەولوود و هەروەها بەڕێوەبردنی مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی.4- وتنەوەی وانەی قورئان و پەروەردەی ئیسلامیی و زمانی کوردیی بە کۆرپە و رۆڵەکانی گەلەکەمان.5- وتنەوەی وانەی ئیسلامی و فێرکردنی قورئان بۆ خوشکان و برایان.6- سەردان و بەسەرکردنەوەی ئەو خێزانانەی کێشە و گرفتی خێزانیی و کۆمەڵایەتی’یان هەیە و یارمەتیدانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.7- هەڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی و زانستیی پەنابەرانی کورد لەم وڵاتە تا بتوانن لە گەڵ خەڵکەکەی ئاوێتە ببن و سوود لە سەرچاوە زانستیی و یاساییەکانی وەربگرن بەجۆرێک کە هاوکات بیروباوەڕیی ئیسلامی’یانەی خۆیان و ناسنامەی نەتەوایەتیان بپارهزن. شوێنی ئێستای مزگەوتی ئازادی لە بالًَەخانەیەکی دوو قاتیی پێکهاتووە، قاتی یەکەم بۆ پیاوان و قاتی دووەم بۆ ئافرەتان، کە هەرقاتەی جێگەی نزیکەی 250 کەسی هەیە.لەم ماوەیەدا کە مزگەوتی ئازادی کراوەتەوە بەپشتیوانی خودا ژمارەی خوشک و برایان کە هاتوچۆی مزگەوت دەکەن رۆژ بە رۆژ لە زیاد بوون دایە. هەروەها بۆ ئەوەی موسلًَمانانی کوردیش خاوەنی مزگەوتێکی دیاریکراو و شوێنێکی تایبەت بە خۆیان بن کۆمەڵەی ئیسلامیی کوردیی بڕیاری دا بە پشتیوانی خودای گەورە و هاوکاریی و یارمەتی دڵسۆزان و خەمخۆرانی ئیسلام و گەلەکەمان پڕۆژەی کڕینی جێگەیەک بۆ مزگەوتی ئازادی بخاتە گەڕ، بۆ ئەم مەبەستە و هەڵسوڕاندنی کارەکان لێژنەیەک بە سەرپەرشتی مامۆستا عبدالرحمن بەرزنجی پێکهێندرا.هەر بەم بۆنەوە لێژنەی بەڕێوەبەری پڕۆژەی مزگەوتی ئازادی داوا لە هەموو موسڵمانان و خێرۆمەند و پیاوچاکان و دڵسۆزانی ئیسلام بەگشتی و ئەندامان و رۆڵە خەمخۆرەکانی گەلی کورد بەتایبەتی دەکا کە دەستی یارمەتی بۆ جێ بەجێکردنی ئەم پڕۆژە پیرۆزە درێژ بکەن و لە یارمەتیدانی ئەو خوشک و برایانەی کە بەرپرسیارێتی پرۆژەکەیان لە ئەستۆیە کەمتەرخەمیی نەکەن و بە رێنوێنی و هاوکاریی کردنیان دڵسۆزیی خۆیان نیشان بدهن. بەتایبەتیش داوا لە هەموو پەنابەرانی موسڵمانی کوردی دانیشتووی نەرویج و شوێنەکانی تر و کوردستان دەکەین، بەتایبەتیش دەوڵمەند و خوداپێداوەکانیان، کە لە هاوکاریکردنی ماددیی و پارەدان بە هەرچەندێک لە دەستیان دێ درێغی نەکەن. بێگومان یارمەتیدان بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی ئاوا گەورە و پیرۆز لەلای خودای میهرەبان پاداشتێکی گەورەی هەیە و دەبێتە هۆی خۆشبەختیی و رووسووریی و سەربەرزیی دنیا و رۆژی دوایی. پێغەمبەری پێشەوا (د.خ) دەفەرموێ:" من بنى مسجدا ولو مفحص قطاة بنى الله له بيتا في الجنة " واتە: هەرکەس مزگەوتێک بۆ رەزامەندیی خوا درووست بکا ، با بەقەدەر هێلانەی قەتێ’یەکیش بێ، خودا لە بەهەشت کۆشکێکی بۆ دروست دەکا" جا برای موسڵمان و کوردی دڵسۆز! لە یارمەتیدان و هاوکاریی کردن لە پڕۆژەیەکی ئاوا پیرۆز و گەورە دا بەشدار بە و هەرچەندە بۆت دەکرێ لە خێر و سەدەقە دان کەمتەرخەمیی مەکە. خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران و هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانی دینەکەی و مرۆڤایەتی ون ناکا.لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەدا یارمەتیدەر و پشتیوانی هەموو لایەکمان بێ. تەنیا ئیسلامە بگاتە فریا ى بۆ ڕزگاربوونی گەلانی دونيا ئەمەش ژمارە حیسابی پڕۆژەی دڕوست کردنی مزگەوتەکەیە:
16451317761DIKF
Grønlandsleiret 73
0190 OSLO
Tlf & faks: 22 17 01 00
e-post: [email protected]
|