ئاداب و شێوازی پێشوازی کردن لە جەژنی رەمەزان
بورهان بهرزنجی
ئاداب و شێوازی پێشوازی کردن لە جەژنی رەمەزان دوای چەند ٌڕۆژێکی تر جەژنەو ٌڕۆژی دڵخۆشی بٌڕوادارانە ئەم بٌڕوادارانەی کە لەم مانگە پیرۆزە هەوڵی بەدەست هێنانی ٌڕەزامەندی خودایان داوە .بۆیە بە پێویستم زانی بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پێش وازی لەم ٌڕۆژە بکەین چەند دێرێک لەسەر ئاداب و شێوەی پێشوازی کردن لە ٌڕۆژی جەژن بنوسم بۆ ئەوەی پێشوازی لەم ٌڕۆژەبکەین وەک شایستەیەو وە وەک ئیسلام ئەی خوازێ .1.برای موسوڵمان سەرەتا پێویستە سەرفیترەی خۆت و ماڵ و مناڵت دابێت پێش کردنی نوێژی جەژن.2.تەکبیرەی جەژن لێ ئەدرێت لەوکاتەوە کە بٌڕیار ئەدرێت کە جەژنە وەشێوەی تەکبیر کردنەکەش بەم شێوەیە ئەبێت.(الله اکبر الله اکبر الله اکبر لا اله الا الله والله اکبر الله اکبر ولله الحمد ) .3.خۆشۆرین بۆ جەژن و لەبەر کردنی جوانترین جل و بەرگ کە هەیە وە خۆ بۆنخۆشکردن بە بۆنی خۆش.4.خواردنی چەند دەنکە خورمایەک پێش دەرچون بۆ مزگەوت وە سونەتە تاک بێت واتە 3 دەنک یان 5 یان زیاتر هەروەک پێغەمبەری ئازیزمان وای کردوە.5. تەکبیر لێدان لەم کاتەی ئەچیت بەرەو مزگەوت .6.ٌگۆٌڕینی ٌٌڕێگا لە کاتی چون و گەٌڕانەوەت بۆ مزگەوت واتە لە چونت بۆ مزگەوت بە ٌڕێگایەک دابٌڕۆ لە گەٌڕانەوەش بە ٌڕێگایەکی تر.وە باشتر وایە بە پیادە بٌڕۆی بۆ مزگەوت ئەگەر ئەگونجا.7.هاتنی ژن و مناڵ بۆ نوێژی جەژن هەروەک و پیاوان.8.کردنی دوو رکات نوێژی جەژن و ئامادەبون لە ووتاری جەژن. 9.پیرۆزبایی کردن لە موسولمانان و گەردەن ئازا کردن هەروەک یارانی پێغەمبەر بە یەکتریان ئەووت (تقبل الله منا ومنک ) 10.بەسەر کردنەوەی موسولمانان و خزم و کەس و پیرۆزبایی کردن لەیەکتر و ئاشت بونەوە لەگەڵ ئەم موسوڵمانانەی دڵ گرانن لەیەکتر.11.دڵخۆشکردنی هەژاران و هەتیوان و مناڵان بۆ ئەوەی ئەوانیش بەژداربن لە خۆشی ئەم جەژنە بە بەسەرکردنەوەیان و بەخشین لە پێناو خوادا .12.خۆ پاراستن لە تێکەڵاوی ئافرەت و پیاو خۆ دوور گرتن لەم شوێنانەی بێ فەرمانی خوای تێدا ئەکرێت .13. کوێ نەگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا بە ناوی دڵخۆشی ٌڕۆژی جەژن جونکە جەژن بۆ ئەم کەسە نیە جلی جوانی لەبەرابێ و هەڵپەرێ جەژن بۆ ئەم کەسەیە خوا لێی ٌڕازی بووبێ.14. بێ ئاگانەبون لە نوێژ و خوا پەرستی بە هۆی سەرقاڵی ٌڕۆژی جەژنەوە لە ٌڕۆژی جەژن هەوڵ بە زیاتر خواپەرستی بکەیت.15.بەردەوام بوون لە سەر خواپەرستی دوای کوتایی هاتنی مانگی ٌڕەمەزان بۆ ئەوەی نەبین بە بەندەی ٌڕەمەزان.ئەمە چەمکێک لە ئاداب و شێوازی پێشوازی کردن لە جەژنی رەمەزان .خوای گەورە جەژنی ئێمەش و ئێوەش پیرۆز بکات.
|