ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
91
961352
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان
ناسینی
سوپاس و ستایش بۆ خوداوه‌ندى جیهان به‌رله‌وه‌ى بكه‌وین به‌سه‌ر باسى (ئه‌بوبه‌كرى سدیق)دا ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ ده‌مه‌وێت پرسیارێك بخه‌مه‌رِوو:
موعجیزه‌ى ئیسلام چییه ؟
بێگومان هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك كۆمه‌ك و پشتگیرىكراوه به‌موعجیزه‌یه‌ك ؛ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش موعجیزه‌كه‌ى له‌ئه‌ندازه‌و راده‌به‌ده‌ربووه‌و خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆى پێ سه‌رسامبوون ؛ هه‌ربۆیه ده‌بینین موعجیزه‌ى حه‌زره‌تى (عیسى) ـ سلاَوى خواى لێبێت ـ زیندووكردنه‌وه‌ى مردوان و چاره‌سه‌رو تیمارى كوێر‌و گه‌رِو گول بووه ، هه‌روه‌ك چۆن موعجیزه‌ى حه‌زره‌تى(مو‌سا) ـ سلاَوى خوداى لێبێت ـ ئه‌ودارگۆچانه‌بوو كه‌وا شقڵى ده‌ریاى پێ شكاند‌و پێشتریش بوو به‌مارێكى زیندوو.
كه‌واته ده‌گونجێت بپرسین ئاخۆ موعجیزه‌ى ئیسلام چییه ؟
هه‌موومان هه‌ر له‌تافى منداڵیه‌وه ده‌زانین موعجیزه‌ى ئیسلامیش قورئانى پیرۆزه ، به‌لاَم ئاخۆ ئیعجازى قورئان له‌چیدابێت!
ده‌گونجێت بڵێین
: ئیعجازى قورئان له‌ره‌وانبێژیدایه ، به‌لاَم وێرِاى ئه‌وه‌ش ئیعجازى دیكه‌شى هه‌یه و بریتی یه له‌وه‌ى قورئان له‌باروشیاوه بكرێت به‌پرۆگرامى ژیان و ئه‌وه‌شى قورئان بكات به‌به‌رنامه‌ى ژیانى خۆى ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌هه‌ره مه‌زن و شكۆمه‌نده‌كانى دنیا…
بێگومان ئه‌مه له‌گرنگترین موعجیزه‌كانه و ئه‌و كه‌سێتیانه‌ى هه‌ڵده‌ستن به‌پراكتیزه و په‌یرِه‌وكردنى قورئان له‌ژیاندا ده‌بن به‌سه‌روه‌رو سه‌ردارانى دنیا! یاخود پێشه‌نگ و پێشه‌واى دنیا له‌سه‌رجه‌م چه‌رخ و ده‌مێكدا… ئه‌مه‌ش له‌گرنگترین نهێنیه‌كانى ئیعجازى قورئانى پیرۆزه ، چونكه قورئان دوایین پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تى بۆیه ده‌بێت موعجیزه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى بێت و پابه‌ند نه‌بێت به‌سه‌رده‌م و چاخێكى دیاریكراوه‌وه…كه‌واته موعجیزه‌كه له‌نێو ئێمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ت و سه‌رهه‌ڵده‌دات گه‌ربێتوو ئه‌م قورئانه پیرۆزه بكه‌ین به‌پرۆگرامى ژیان و په‌یرِه‌وى بكه‌ین.وه‌ك ده‌بینین چۆن (سه‌عد)ى كورِى(ئه‌بى وه‌قاص) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ له‌پیاوێكى ساده‌وه كاتێك په‌یرِه‌وى قورئان ده‌كات و به‌پرۆگرام و ده‌ستوورى هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت به‌مه‌زنترین سه‌ركرده له‌مێژووداو، پێشرِه‌وایه‌تى سوپاكانده‌كات و نه‌ته‌وه‌و گه‌لى فارس له‌جه‌نگى (قادسیه)دا له‌چڵه‌پۆى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌گۆرِىَ بۆ كرۆك و تۆوى ئیسلامى مه‌زن.موعجیزه وكارى له‌راده‌به‌ده‌رى ئیسلام له‌وه‌دایه ده‌بینین پیاوێكى وه‌ك (عومه‌ر)ى كورِى(خه‌تتاب) له‌پیاوێكه‌وه كه‌وا كیژه‌كه‌ى زینده‌به‌چاڵ ده‌كات ده‌گۆرِێت بۆ قاره‌مانێك له‌مێژوو زانستى سیاسى و فیكرى و ئابوورى و هونه‌رى جه‌نگ و دواندندا پێگه‌یه‌كى مه‌زن بگرێت و به‌زیندوێتى باسى خۆى تۆماربكات…هه‌رئه‌و پیاوه رۆژێك له‌رۆژان ببێت به‌سه‌ركرده‌و فه‌رمانرِه‌واى دوورگه‌ى عه‌ره‌بى و میسر‌و شام و عێراق و سه‌راپاى جیهانى ئیسلامى...هه‌روه‌ها به‌هۆى موعجیزه‌ى قورئانى پیرۆزه‌وه بازرگانێكى ئاسایى ده‌گۆرِێت بۆ ره‌مزو هێماى به‌خشین و قوربانیدان و پیاوه‌تى…ئه‌وپیاوه‌ش (ئه‌بوبه‌كر) ى (سدیق)ه ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ ئیعجازى قورئان له‌مه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت مرۆڤێك له‌كه‌سێكى ساده‌و ساكاره‌وه ده‌گۆرِێت بۆ مرۆڤێك دنیاده‌بات به‌رِێوه‌و دادپه‌روه‌رى و سۆزوبه‌زه‌یى په‌خشده‌كات له‌جێى سته‌م و نادادیى و مافخواردن....كارێكى قورس و گرانیشه دواندن سه‌باره‌ت به‌كه‌سێتیه‌كى وه‌ك(ئه‌بوبه‌كر) ـره‌زاى خواى لێبێت ـ چونكه چ گوته‌و دواندنێك مافى ته‌واو ده‌دات به‌پیاوێكى مه‌زنى ئاوا؟!(ئه‌بوبه‌كر) ێك كه‌فه‌رهه‌نگى ره‌وشتى به‌رزو ئازایه‌تى و مه‌زنییه ! چ گوته‌و لێدوانێك مافى ته‌واو ده‌دات به‌و مرۆڤه…؟!
ناساندنى
(ئه‌بوبه‌كر)ى (سدیق):
ناوى(عبدالله)یه‌و نازناوه‌كه‌شى (ئه‌بوبه‌كر)ه ، باوكیشى ناوى (ئه‌بوقوحافه)یه ، ناوزه‌دكراوه به(عه‌تیق ـ ئازادكه‌ر) ، هه‌روه‌ها ده‌گێرِنه‌وه گوایه پێغه‌مبه‌رى خوا)(ئه‌ونازناوه‌ى لێناوه‌و له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه: "جارێكیان پێغه‌مبه‌رى خوا)(صلی الله علیه وسلم)( چاوى ده‌كه‌وێت به(ئه‌بوبه‌كر)و ده‌فه‌رموێت: "هه‌ركه‌سێك خوازیاره برِوانێت بۆ قوتارو ئازادى خوداوه‌ند له‌ئاگر ئه‌وا با ته‌ماشاى ئه‌بوبه‌كر بكات… " هه‌روه‌ها له‌رێگه‌یه‌كى دیكه‌شه‌وه ده‌گێرنه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)( پێى ده‌فه‌رموێت: "ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر تۆ ئازاد‌و سه‌رفرازى خوداوه‌ندى له‌ئاگر… "هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م نازناوه‌ى له‌تافى نه‌فامیدا دواخراوه به‌ر له‌په‌یام و نیگاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)( به‌هۆى جوانى رووخسارى یاخود ره‌وشتبه‌رزییه‌وه، په‌یوه‌ندى جوانیش به‌نازناوى (عتیق)ه‌وه ئه‌وه‌یه: شت و مه‌كى گرانبه‌هاو به‌نرخ به‌پاڵفته‌و پوخت ناوزه‌دكراوه، ئه‌وشته‌ى به‌نرخ و له‌پێش بووبێت به‌ئازاد یان پاڵفته ناوبراوه ، به‌رزى ره‌وشتى (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ به‌به‌رده‌وامى نازناوى پاك و پوخت یان ئازادى پێبه‌خشیوه...هه‌روه‌ها بۆیه ناوزه‌دكراوه به‌راستگۆ چونكه پشتگیرى پێغه‌مبه‌رى خوایكرد له‌هه‌واڵى شه‌ورِه‌ویدا له‌رۆژێكدا دانیشتوانى (مه‌ككه) به‌درۆیان ده‌خسته‌وه.دایكیشى (ئوم ئه‌لخه‌یر) ناوى (سه‌لما)ى كچى(ێه‌خر)ه‌و له‌پێشه‌نگى باوه‌رِداران بوو له‌ماڵى (ئه‌رقه‌م)ى كورِى (ئه‌بى ئه‌رقه‌م)، به‌لاَم سه‌باره‌ت باوكى (ئه‌بو قوحافه) له‌واده‌یه‌كى دره‌نگدا موسوڵمان بوو؛ له‌كاتێكدا بینایى چاوه‌كانى له‌ده‌ستداو ته‌مه‌نى به‌سه‌رچوو ئه‌وجا موسوڵمانبوو تا رۆژانى ئازادكردنى شارى (مه‌ككه)و دواى (ئه‌بوبه‌كر)یش به‌شه‌ش مانگ مرد ، به‌مه‌ش نه‌وه‌دو حه‌وت ساڵ ژیا.
نه‌ژادو ره‌چه‌ڵه‌كى:
((ئه‌بوبه‌كر) سه‌ربه (به‌نى ته‌میمه)، ئه‌م هۆزه‌ش یه‌كێكه له‌تیره‌كانى (قوره‌یش) له‌گه‌ڵ پێغه‌مه‌رى خوادا(( له‌باپیره‌ى شه‌شه‌م كه(مره)ى كورِى(كعب)یه‌ك ده‌گرنه‌وه..(به‌نى ته‌میم)ى هۆزو تیره‌شى به‌رپرسى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌بوون كه‌خاوه‌نه‌كانى نه‌یانده‌توانى بیده‌نه‌وه، به‌ر له‌هاتنى ئیسلامیش یه‌كێكبوو له‌گرنگترین ده كه‌سێتى شارى مه‌ككه‌و به‌رپرسى قه‌رزدانه‌وه‌بوو...
ته‌مه‌نى:
(ئه‌بوبه‌كر)ى (سدیق) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ دواى ساڵى (فیل) به‌دوو ساڵ و چه‌ن مانگێك له‌دایكبوو، دووساڵ له‌پێغه‌مبه‌رى خوا(مناڵتره ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت(ئه‌بوبه‌كر) له‌كاتى ناردنى پێغه‌مبه‌رى خوادا(صلی الله علیه وسلم) سى وهه‌شت ساڵبووه...لێره‌دا جێگه‌ى خۆیه‌تى ئاماژه به‌وه بكه‌ین (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ كاتىَ ده‌ستیكرد به پابه‌ندى و موسوڵمان بوون ، ته‌مه‌نى سى و هه‌شت ساڵ‌بوو، بۆیه ئێمه‌ش نابێت ناهومێد ببین له‌فێربوونى قورئان و زانسته شه‌رعیه‌كان گه‌ر وابزانین ته‌مه‌ن به‌جێى هێشتووین و هه‌لى فێربوونمان كزوكه‌م بوه‌ته‌وه.دواى سیانزه ساڵ بانگه‌واز له‌مه‌ككه (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ به‌یاوه‌رى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)(كۆچیكرد روو به(مه‌دینه)، له‌وده‌مه‌شدا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)(په‌نجاو سىَساڵبوو، (ئه‌بوبه‌كر)یش په‌نجاو یه‌ك ساڵ‌بوو، كاتێكیش بوو به‌خه‌لیفه‌ى موسوڵمانان ته‌مه‌نى شه‌ست و یه‌ك ساڵ‌بوو، ماوه‌ى دووساڵ و چه‌ند مانگێك خه‌لیفه‌بوو دواتر له‌ته‌مه‌نى شه‌ست و سىَ ساڵیدا كۆچى دوایىكرد، ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش هه‌مان ته‌مه‌نى پێغه‌مبه‌ربوو(صلی الله علیه وسلم) له‌ژیان و دنیادا، به‌ڵكو له‌رۆژى دووشه‌ممه‌شدا كۆچیكرد كه‌هه‌مان رۆژى كۆچى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)بوو، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رهه‌مى پابه‌ندبوونى به‌پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلی الله علیه وسلم) له‌حاڵى ژیاندا به‌ده‌ستهێناو ته‌نانه‌ت له‌مه‌رگ و كۆچى دوایشدا.
هاوسه‌رو منداڵه‌كانى:
(ئه‌بوبه‌كر)ى راستگۆ دووهاوسه‌رى هه‌بوو له‌كاتى نه‌فامی و دوانیش: له‌موسوڵمانبوونیدا..دووهاوسه‌ره‌كه‌ى له‌نه‌فامیدا بریتی بوون له(قوته‌یله)ى كچى (عه‌بدول عه‌زا)؛ ئه‌م ئافره‌ته جیاوازى هه‌یه له‌موسوڵمانبوونیدا هه‌ندێك ده‌ڵێن: موسوڵمانبووه‌و هه‌ندێكیش به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: (ئه‌بوبه‌كر) ته‌لاَقیداوه له‌به‌ر سووربوونى له‌سه‌ر بیَباوه‌رِى.. له‌م ئافره‌ته (عه‌بدوڵلاَ)ى خستوه‌ته‌وه كه‌گه‌وره‌ترین كورِیه‌تى و هه‌ر (عه‌بدوڵلاَ)بوو هه‌واڵ و ده‌نگ وباسى قورِه‌یشى بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌هێنا له‌كاتێكدا له‌ئه‌شكه‌وتى (ثور)بوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى بانگه‌وازه‌وه موسوڵمانبووه‌و جیهادى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلی الله علیه وسلم)و زوربه‌ى غه‌زوه‌و جه‌نگه‌كان هاوبه‌شیكردوه ، له‌كاتى خیلافه‌تى باوكی‌دا مردوه‌و (ئه‌بوبه‌كر) به‌ده‌ستى خۆى ناشتویه‌تى، شایه‌نى باسهاَ(عه‌بدوڵل) كه‌كورِى خه‌لیفه‌بوو له‌كاتى مردنیدا خاوه‌ن شه‌ش درهه‌م بوو...له‌م ئافره‌ته‌ش (ئه‌بوبه‌كر) (ئه‌سماى) هه‌بوو كه‌به‌خاوه‌ن دووقایشبه‌ند ناسرابوو خوشكى (عائشه)یه له‌باوكه‌وه...هاوسه‌رى دووه‌مى (ئه‌بوبه‌كر): (ئوم رومان)ه‌و هه‌ر له‌زوه‌وه موسوڵمانبوه‌و كۆچیكردوه‌وپه‌یمانیداوه ، یه‌كێك بوه له‌ژنه گوێرِایه‌ڵه‌كان بۆ په‌روه‌ردگار، له(ئه‌بوبه‌كر) دوو منداڵى هه‌یه(عه‌بدولرِه‌حمان)و (عائشه)ى دایكى موسوڵمانان..(عه‌بدولرِه‌حمان)ى كورِى (ئه‌بوبه‌كر) دره‌نگ موسوڵمانبوو، یه‌كێكبوو له‌وانه‌ى به‌شداربوون له‌جه‌نگى (به‌در)و ((ئوحود)دا دژ به‌موسوڵمانان و باوكى، دواى جه‌نگى (ئوحود) موسوڵمانبوو، بووبه موسوڵمانێكى چاك و له‌پێناوى په‌روه‌ردگارا بۆ جیهاد له‌گه‌ڵ.. .(خالید)ى كورِى (وه‌لید) به‌شداربوو له‌جه‌نگى (یه‌مامه)و فتوحاته‌كانى (شام و)و (عێراق)هاوسه‌رى سێیه‌م: (ئه‌سما)ى كچى (عومه‌یس)بوو ، له‌م هاوسه‌ره‌ى (محمد)ى هه‌بوو، شایه‌نى باسه (ئه‌سما) یه‌كێكبوو له‌و ئافره‌تانه‌ى چه‌ند شوویه‌كى كردبوو به‌هاوه‌لاَن ، سه‌ره‌تا هاوسه‌رى (جه‌عفه‌ر)ى كورِى (ئه‌بى تاڵیب)بوو ؛ سىَ كورِى هه‌بوو لێى ، دواى شه‌هیدبوونى (جه‌عفه‌ر) شوویكرده‌وه به(ئه‌بوبه‌كر)و (محمد)ى لێ‌بوو، (ئه‌بوبه‌كر)یش له‌حاڵى ژیانیدا وه‌سیه‌تیكرد كاتىَ مرد (ئه‌سما)ى هاوسه‌رى بیشوات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئافره‌تبوو له‌ئیسلامدا مێرده‌كه‌ى شت. دواى مردنى (ئه‌بوبه‌كر)یش ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ شویكرده‌وه به(عه‌لى) كورِى (ئه‌بى تاڵیب) ـ ره‌زاى خواى لێبێت.ـ. هاوسه‌رى چواره‌م: (حبیبه)ى كچى (زید)ى (حه‌زره‌مى)بوو له‌تیره‌ى (خه‌زره‌ج)، كاتىَ (ئه‌بوبه‌كر) گیانى سپارد ئه‌م هاوسه‌ره‌ى دووگیانبوو به (ئوم كه‌لسوم)ى كچى (ئه‌بوبه‌كر)، به‌مه‌ش (ئه‌بوبه‌كر) خاوه‌ن شه‌ش مناڵبوو سىَ كورِو سىَ كچ.
دیمه‌ن و شێوه‌ى:
(ئه‌بوبه‌كر)ى سدیق ـ ره‌زاى خواى لێبێت ـ پیاوێكى لاوازى قاچ و قول باریكبوو ، كوڵم و گۆناى كه‌م گۆشت و چاوه‌كانى به‌قوولاَچوبوون ، نه‌درێژو نه‌كورتبوو، كه‌مێك چه‌ماوبوو ،سپى پێستبوو ، ریشى هه‌بوو خه‌نه‌شى تێده‌گرت و نێوچه‌وانى رۆشن و جوانبوو..كۆڵه‌كه‌ى لووتیشى به‌رزبوو..، بێگومان ئه‌م سیفه‌تانه‌ش ره‌نگدانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سێتى.
ئه‌م بابه‌ته 2457 جار خوێندراوه‌ته‌وه
02/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
عومهریكوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2) ...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS