ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
177
961438
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2)
سیفەتەکانى
هەرگیز کڕنووشى نەبردوە بۆ پەیکەرو بت: یەکێک لەسیفەتە بەناوبانگەکانى (ئەبوبەکر) ئەوەیە هەرگیز کڕنووشى نەبردوە بۆ (بت)..دەگێڕنەوە جارێکیان باوکى لەگەڵ خۆیدا دەیبات و داواى لێدەکات سەرى نەوازش بۆ بتێک نەوى بکات پاشان بەجێى دەهێڵێت..ئەوجا (ئەبوبەکر) لەبتەکە وردەبێتەوەو دەستدەکات بەدواندنء دەڵێت: نان و ئاوم پێبدە.. پۆشتەو پەرداخم بکە..بتەکەش بێدەنگء سروەیە ، ئنجا بەردێک هەڵدەگرێت و بتەکە دەشکێنێ کڕنووشى بۆ نابات.هەروەها جارێکیان خەڵکى (مەککە) پرسیارى لێدەکەن: (ئەبوبەکر) ئاخۆ کڕنووش نابەیت بۆ (لات)و (عوزا)ى کیژانى خوداوەند؟! ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: ئەگەر کچى خوان ئەى دایکیان کێیە!! ئەوجا بێدەنگ دەبنء هیچ ناڵێن.هەرگیز مەى نەخواردوەتەوە:بەر لەهاتنى پەیامى ئیسلام (ئەبوبەکر) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ سى و هەشت ساڵ ژیاوەو هەرگیز تام و چێژى مەى و بادەى نەکردووە..کاتێکیش سەبارەت بەوە پرسیارى لێ‌کرا وتى: پیاوەتى و جوامێرى خۆم دەپارێزم..هەروەها دەگێڕنەوە رۆژێکیان پیاوێکى بەدیکرد ئارەق دەخواتەوەو پیسى و شتى گەندەڵى زەوى هەڵدەگرێت و دەیخوات..هەر ئەو دیمەنەى بەدیکرد سوێندى خوارد هەرگیز نەفسى خۆى تووشى ئەو رسوایی و نزمیە نەکات… ئەم چیرۆکەش جێگەى پەندو ئامۆژگارییە بۆ ئەوانەى مەى و مادە بێهۆشکەرەکان دەخۆنەوە.لاى سەرجەم خەڵکى خۆشەویستبوو:سیفەتێکى دیکەى (ئەبوبەکر) بەر لەهاتنى ئیسلام ئەوەبوو لاى سەرجەم خەڵکى خۆشەویستبوو، خاوەن جوامێرىء پیاوەتىء شکۆمەندیبوو.نەژادو رەچەڵەکزانى قوڕەیشبوو: (ئەبوبەکر) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ شارەزاترین کەسبوو لەرەچەڵەکى قوڕەیشدا، ئەم سیفەتە کاریگەرییەکى باشى هەبوو لەبانگەوازکردن بۆ ئاینى خودا، کاتێ بەیاوەرى پێغەمبەر دەچوو بۆ بانگەوازى هۆزوتیرەکان ورد‌و درشتى ئەو هۆزانەى باسدەکرد بۆ پێغەمبەر ، ئەمەش کارى بانگەوازو ناسینى ئەو هۆزانەى ئاساندەکرد بۆ پێغەمبەرى خوا.جارێکیان بەیاوەرى پێغەمبەرى خوا چوو بۆلاى یەکێک لەهۆزەکانء لەنێو ئەو هۆزەدا بوێژێکى تێدابوو ناوى (زهیر)بوو، (ئەبوبەکر) سەبارەت بەو بوێژە دوا بۆ پێغەمبەر و ئاماژەى دانیشتن و شوێنى بۆ کرد..کاتێکیش پێغەمبەرى خوا هاتە ژوورەوە سڵاویکرد لەپیاوانى ئەو هۆزەو (ئەبوبەکر)یش یەک بەیەکى ئەوهۆزەى دەناساند پێى تا گەیشتە سەر (زهیر) ئەوجا (ئەبوبەکر) وتى: ئەمە (زهیر)ە پێغەمبەریش پرسى: (زهیر)ى شاعیر‌و بویژ؟!وتى: بەڵێ..(زهیر)یش دەڵێت: هیچکات شادییەکى لەوچەشنە رووى نەکردوتە من کاتێ زانیم پێغەمبەر دەمناسێت.... بازرگانێکبوو بەنیمچە دوورگەى عەرەبیدا دەگەڕا..ئەم سیفەتە گرنگبوو چونکە واى لێکرد ناخ و دەروونى خەڵکى بناسێت، زۆر دەوڵەمەندبوو مەزەنەى ماڵ و سامانەکەى لەکاتى ناردنى پێغەمبەردا بەچل هەزار درهەم کرا، کاتێکیش کۆچ دەستى پێ‌کرد ماڵ و سامانى گەیشتە پێنج هەزار درهەم.. لەکاتى بوون بەخەلیفەشدا خاوەن هیچ ماڵ و داراییەک نەبوو کاتێ گیانى سپارد شەش هەزار درهەم قەرزاربوو .. بەڵێ سەرجەم ماڵ و دارایى خەرجکرد لەپێناوى سەرخستنى ئەم ئاینەدا..
هاوڕێى پێغەمبەرى خوا:
لەگرنگترین سیفەتەکانى ئەوەبوو هاوڕێى پێغەمبەرى خوابوو ، لەنێوانیاندا خۆشەویستیەکى بێپایان هەبوو، هەروەها دەگێڕنەوە گوایە لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا بوە لەو گەشتەى پێغەمبە لەگەڵ (ئەبوتاڵیب)دا کردى و (بوحەیرا)ى قەشەى تیا بینى.کلیلى کەسێتى (ئەبوبەکر)ى (سدیق) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ : پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت:"راستگۆترین کەسێک لەباوەڕهێناندا ئەبوبەکرى سدیقە" ، هەروەها دەفەرموێت: "جێگیرترین کەسێک لەسەر باوەڕو ئیمان ئەبوبەکرە" هەروەها دەفەرموێت" گەرباوەڕى ئەبوبەکر لەتایەکى ترازوا دابنرێت و لایەکەى تریش باوەڕى نەتەوەى تێدابێت ئەوا تایەکەى ئەبوبەکر قورس‌تر دەبێت"و دەفەرموێت: "ئەبوبەکر بەنوێژو رۆژو پێشتان نەکەوت بەڵکو بەوەى لەدڵدا جێگیربوو."بۆیە کلیلى کەسێتى (ئەبوبەکر) خۆشەویستى حەق و راستى بوو، هەرکات حەق و راستى بەدی بکردایە تەمەن و روحء خوێنى دەکرد بەفیداى، کاتێکیش حەق و راستى لەپێغەمبەردا بەرجەستەبوو سەراپاى تەمەنى خۆى لەپێناوى پێغەمبەردا بردەسەر.. ئەو دەمەشى پێغەمبەر گیانى پاکى سپارد گەڕایەوە بۆ لاى خوداوەند (ئەبوبەکر) تاکەکەسێکبوو خاوەن بیرى دروست و شیاوبێت و بۆچوونێکى روون و ئاشکراى هەبوو، چونکە حەق و راستى باڵادەست وء فەرمانڕەواى سەرجەم هەڵس وکەوتەکانى بوو.بۆیە دەبینین کاتێ پێغەمبەر هێماى حەقبوو سەرجەم ماڵ و سامانی کرد بەفیداى و ئەو دەمەشى پێغەمبەر گیانى سپارد هەر ئەوبوو بەجێگیرى لەسەر حەق مایەوەو لەسەر سرووتى پێغەمبەر چوو بەڕێوە.زانایان کۆکن لەسەرئەوەى یەکەم کەسێک لەدواى پێغەمبەرى خوا کڕنووشى بردبێت بۆ خوا خاتوو(خەدیجە)بوو، یەکەم کەسێکیش لەپیاوان موسوڵمانبوو (ئەبوبەکر)ى (سدیق)بوو.یەکەم منداڵێکیش موسوڵمانبوو (عەلى)ى کوڕى (ئەبى تاڵیب)بوو ، یەکەم کۆیلەوبەندەى موسوڵمانیش (زەید)ى کوڕى (حاریسە)بوو ـ رەزاى خوایان لێبێت ـ .لەگەڵ دەستپێکى بانگەوازى پێغەمبەرى خواش بۆ لاى خوا (ئەبوبەکر) بێهیچ دوودڵیەک موسوڵمانبوو، سەبارەت بەوەش پێغەمبەرى خوا دەفەرموێت: "گفتوگۆم لەگەڵ هەرکەسێک کردبێت سەبارەت بەموسوڵمانبوون دوودڵیەکم تیا بەدیکردوەو بیرىکردوەتەوەو رێگرو گرفت هەڵتۆقیوە لەبەردەمى بەتەنیا (ئەبوبەکر) نەبێت کاتێ باسى ئیسلامم بۆکرد بێدوودڵى و گومان وتى: گەواهى و شاهیدى دەدەم خوداوەند تاک و تەنیایەو محمدیش فرستادەو نێراوى خودایە."باوەڕهێنانى (ئەبوبەکر)یش بەبانگەوازى پێغەمبەرپەلەکردن و شپرزەیى نەبوو بەڵکو وەڵامدانەوەو بەدەمەوە چوونى حەق و راستى دڵ و دەروونیان داپۆشیبوو.جێگەى خۆیەتى رۆژانى موسوڵمانێتى ئاوا بەسەربەرین، خۆ (ئەبوبەکر) بەنوێژو رۆژو پێشمان نەکەوتووە، بەڵکو بەحەق و بینینى پێشمان کەوتوە، ژیا بۆ حەق و بەسەرجەم روح و گیانى ، بەخوێنء ماڵ و مناڵ و پلەوپایەو کاتء هەمووشتێکەوە بۆ حەق ژیا..جێگەى خۆیەتى لە(ئەبوبەکر)وە فێرببین، کاتێ حەقمان ناسى بۆ حەق بژین..!!دەبینین(ئەبوبەکر) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ هەرکەحەق و راستى لەپێغەمبەرى خوا بیست لەچەند وشەو دەستەواژەیەکى کەمدا خێرا کەوتەخۆو لەیەکەم هەفتەى موسوڵمان بوونیەوە (شەش) کەس لە(دە) مژەپێدەرانى بەهەشت لەسەر دەستى ئەودا موسوڵمان بوون کەئەمانەن: ـ سەعدى کوڕى ئەبى وەقاێ.ـ زوبەیرى کوڕى عەوام.ـ تەلحەى کوڕى عەبدوڵڵا.ـ ئەبوعوبەیدەى کوڕى جەراح.ـ عەبدولڕەحمانى کوڕى عەوف.ـ عوسمانى کوڕى عەفان.ئەمە لەیەکەم هەفتەى موسوڵمان بوونیەوەو هێشتا کەمێک شارەزایى هەبوو سەبارەت بەئیسلام ؛ ئاخۆ ئێمە لەچ ئاست و حاڵێکدابین لەچاو ئەودا کەوا ئێمە زۆردەزانین و فێربووین..!!جیاوازى نێوان ئێمە و (ئەبوبەکر) ئەوەیە ئەو کاتێ حەقى ناسى بۆى ژیا ، ئەوەى حەق بناسێ و تەمەنى بۆ تەرخان نەکات چەوت و هەڵە دەژىو هەرگیز ناگات بەمەرام و مەبەست.(ئەبوبەکر) حەقى ناسى و هەستى پێکردو بۆ حەق کۆشا ، ئەو شەشە مژدەپێدراوەى (ئەبوبەکر) هۆى موسوڵمانبوونیان بوو کارەکانیان لەترازووى ئەودایە لەگوێڕایەڵى و خێر‌و بەخشندەى و بانگەواز بۆ لاى پەروەردگار، (ئەبوعوبەیدە)ى کوڕى (جەڕاح) شامى ئازادکردو ، (سەعد)ى کوڕى(ئەبى وەقاێ) عێراقى ئازادکردو توانى ئیمبراتۆریەتى فارس لەناوبەرێت..هەروەها لەسەردەستى (ئەبوبەکر)دا زۆرێک موسوڵمان‌بوون و لەوانە( ئەرقەم)ى کوڕ(ئەرقەم)و (عوسمان)ى کوڕى(مەزعون).بەتەنیا کاروپیشەى (ئەبوبەکر) لەئیسلامدا هەر ئەوەنەبوو بەڵکو دەستیکرد بەئازادکردنى کۆیلەکان بەماڵ و دارایى خۆى؛ سەرەتا (حەوت) کۆیلەى ئازادکرد، لەنێویاندا (بلال)ى کوڕى (رباح)ى تیا‌بوو کە(ئومەییە)ى کوڕى (خەلەف) ئەشکەنجەو ئازارى دەداو، (ئەبوبەکر) بەلایدا تێپەڕى و بە(ئومەییە)ى وت: "بۆچى سۆز‌و بەزەییت بەوداماوەدا نایەتەوە"!ئومەییەش وتى: "تۆ بەزەییت پێیدا بێتەوە" ئنجا (ئەبوبەکر) وتى: "باشە ! چەن داوادەکەى !" ئومەییشە بزەیەکىکردو وتى: "ئەبوبەکر گەر بتوتایە بەچارەکە درهەمێکیش نامەوێ پێم دەفرۆشتی" (ئەبوبەکر)یش وتى: "سوێندبێ بەیەزدانى مەزن گەر داواى سەد درهەمیشت بکردایە پێم دەدایت و دەمکڕى لێت!" ، ئنجا (بلال)ى برد‌و ئازادیکرد، پاشان (ئەبوبەکر) دەستى دایە ئازادکردنى ژنانء مناڵان..باوکیشى لەسەر ئەم رەفتارە سەرزەنشتى کرد‌و داواى لێکرد بەهێزو تواناکان ئازادبکات لەبرى لاواز‌و زەبوونەکان، (ئەبوبەکر)یش لەوەڵامدا پێى راگەیاند ئەم کارە لەپێناوى خواى گەورەدا ئەنجام دەدات..ئەوجا موشریکەکان دەستیان دایە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندەیەک گوایە بۆیە (ئەبوبەکر) هەستاوە بەئازادکردنى (بلال) چونکە (بلال) چاکەى لەگەڵکردوەو (ئەبوبەکر)یش ویستوویەتى چاکەکەى بداتەوە، پەروەردگاریش ئەم ئایەتانەى سەبارەت بەو باسە ناردەخوارەوە:
[وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى ، إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى،وَلَسَوْفَ يَرْضَى
) (الليل:19ـ 21)سەرجەم سوورەتى(اللیل) بەرگرى لە(ئەبوبەکر) دەکات و ژمارەى ئایەتەکانیشى (21) ئایەتە [
وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى،وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّى،وَمَا خَلَقَ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى، إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّى، فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى، وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى، فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى،وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى،وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى،فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى،وَمَا يُغْنِي عَنْهُ مَالُهُ إِذَا تَرَدَّى،إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَى، وَإِنَّ لَنَا لَلْآخِرَةَ وَالْأُولَى، فَأَنْذَرْتُكُمْ نَاراً تَلَظَّى، لا يَصْلاهَا إِلَّا الْأَشْقَى، الَّذِي كَذَّبَ وَتَوَلَّى، وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى، الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى، وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى، إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى، وَلَسَوْفَ يَرْضَى
] (الليل: 21).
ئه‌م بابه‌ته 2470 جار خوێندراوه‌ته‌وه
02/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
عومهریكوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS