ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
77
961338
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ته‌وبه‌كردن
واتای ته‌وبه‌كردن:
ته‌وبه له‌زمانه‌وانیدا به‌مانای گه‌ڕانه‌وه هاتوه.(ئیبن مه‌نزور) ده‌ڵێت: له‌بنه‌ڕه‌تا واتای (تاب) به‌مانای گه‌ڕانه‌وه بۆلای خوداوه‌ند هاتوه.ته‌وبه به‌خششێكی خواییه بۆ به‌نده‌كانی كه‌وا به‌سۆزو به‌زه‌یی خۆیه‌وه له‌گوناه‌و تاوانه‌كانیان ده‌بورێ‌و چاوپۆشی له‌خراپه‌و گوناهیان ده‌كات.هه‌روه‌ها خوداوه‌ند خۆشحاڵه به‌ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای.باسی ته‌وبه له‌قورئانی پیرۆزدا پتر له(90)جار هاتوه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌فه‌رموده‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه‌وا ده‌روازه‌ی ته‌وبه ئاوه‌لاَكراوه هه‌تا رۆژی قیامه‌ت‌و نابێت به‌نده نا‌ئومێد ببێت له‌به‌زه‌یی خوایی، به‌ڵكو ده‌بێت په‌له‌بكات به‌رله‌وه‌ی بكه‌وێته حاڵی گیاندانه‌وه ته‌وبه بكات.له‌میانه‌ی باسی ته‌وبه‌دا خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێت: [
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ
(53) ] (الزمر : 53) واته: "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت) پێیان بڵێ: (خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی به‌نده‌كانم ...ئه‌وانه‌ی كه‌خۆتان گوناهباركردوه‌و هه‌ڵه‌تان زۆر بوه نا‌ئومێد مه‌بن له‌ره‌حمه‌تی خوا(چونكه) به‌راستی (ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی راست‌و دروستبكه‌ن) خوا له‌هه‌ر هه‌موو گوناه‌و هه‌ڵه‌كانتان خۆشده‌بێت چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر لیخۆشبوو لێبورده‌یه‌و زۆر به‌سۆزو میهره‌بانیشه)) (ته‌فسیری ئاسان، لا/ 464). هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار هیچ پێویستیه‌كی نییه به‌ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی به‌ڵكو به‌نده‌كان پێویستیان به‌خوداوه‌ند هه‌یه به‌ڵكو به‌نده كه‌مته‌رخه‌می ده‌كات له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی به‌ندایه‌تی‌و پێویستی به‌وه‌یه هه‌میشه داوای لێخۆشبوو‌ن بكات له‌په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی.ده‌ستكه‌وته‌كانی ته‌وبه‌كردنته‌وبه‌كردن هۆی قوتاربوون‌و سه‌رفرازییه.ته‌وبه‌كردن گوناهه‌كانی به‌نده ده‌سڕێته‌وه. ته‌وبه‌كردن هۆكارێكه بۆ گۆڕینی خراپه‌كان بۆ چاكه.ته‌وبه‌كردن هۆی دابه‌زینی بارانه.بۆچی ته‌وبه بكه‌ین ؟ده‌گونجێت مه‌ردوم بپرسێت بۆچی ته‌وبه بكه‌ین؟ یاخود بۆچی واز له‌خراپه‌و تاوان‌و كاری پێچه‌وانه‌ی فه‌رمایشتی خودا بهێنین؟ ئه‌م پرسیاره‌ش به‌چه‌ند خاڵێك وه‌لاَم ده‌درێته‌وه كه‌تێیدا گرنگی ته‌وبه له‌ژیانی. 1) به‌نده‌دا دیاری ده‌كه‌ین:ته‌وبه‌كردن به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمایشتی خوداوه‌نده چونكه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێداوین كه‌ته‌وبه بكه‌ین، [ واته: ((ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به‌ته‌وبه‌و په‌شیمانییه‌كی راست‌و دروسته‌وه رووبكه‌نه‌وه خوا، به‌ڵكو په‌روه‌ردگارتان له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانتان خۆش ببێت‌و بتانخاته باخاتی به‌هه‌شته‌وه كه‌جۆگه‌و رووبار به‌ژێر دره‌خت‌و كۆشكه‌كانیدا ده‌ڕوات، رۆژێك دێت كه‌خوا پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خزمه‌تیدان خه‌جاڵه‌ت‌و شه‌رمه‌زار ناكات، نوورو رووناكییان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و له‌به‌رده‌م‌و لای راستیانه‌وه‌و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو رووناكییه‌مان بۆ به‌رده‌وام ته‌واوبكه‌و لێمان خۆش ببه، به‌ڕاستیی تۆ ده‌سه‌لاَتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه " ((ته‌فسیری ئاسان:561 ))ته‌وبه‌كردن هۆی سه‌رفرازییه له‌دنیاو قیامه‌تدا: [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ(2) ] (النور: 31)واته: ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵكو رزگار‌و سه‌رفرازبن "((ته‌فسیری ئاسان: 353)).بێگومان دڵ چاك‌و قوتار نابێ‌و چێژ وه‌رناگرێ‌و دڵنیا نابێت به‌گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆلای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی.ته‌وبه‌كردن هۆی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [
إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ
(3) ] (البقره: 222)واته: "به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌كارانی خۆشده‌وێت‌و پاكانیشی خۆشده‌وێت "((ته‌فسیری ئاسان: 35)).كام خۆشحاڵی‌و كامه‌رانی هه‌یه بگاته تام‌و چێژی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌نده به‌ته‌وبه‌و په‌شیمانی‌و كرداره‌كانی له‌په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی نزیك ببێته‌وه‌و بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌په‌روه‌ردگاریش ئه‌وی خۆش بوێت‌و بانگی (جوبره‌ئیل) بكات‌و بفه‌رموێ: "من فلاَن كه‌سم خۆش ده‌وێت تۆش خۆشت بوێت". ته‌وبه‌كردن هۆی چوونه نێو به‌هه‌شت‌و قوتاربوونه له‌ئاگری دۆزه‌خه [
فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيّاً (59) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئاً
] (مریم: 59ـ 60)واته: ((له‌دوای ئه‌وان كه‌سانێك له‌نه‌وه‌كانیان بوونه جێ‌نشین، كه‌نوێژه‌كانیان به‌زایه‌دا‌و، شوێنی ئاره‌زواتی نه‌فسیان كه‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕایی‌و سه‌رگه‌ردانیی‌و سزاده‌بن، جگه له‌وانه‌ی كه‌ته‌وبه ده‌كه‌ن‌و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن‌و كاروكرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و هیچ جۆره سته‌مێكیان لێناكرێت " ((ته‌فسیری ئاسان: 309).ته‌وبه‌كردن هۆی دابه‌زینی فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی ئاسمانه وێڕای زیادبوونی هێزو توانا‌و به‌خشینی ماڵ‌و منداڵ‌و وچه‌و نه‌وه [
وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَی قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ (5)
] ( هود: 52)واته: "ئه‌ی خزمه‌كانم داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، ئه‌مجا وازبێنن، (له‌گوناهی رابوردوو) بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، له‌ئاسمانه‌وه بارانی زۆرتان بۆ ده‌بارێنێ، هێزو ده‌سه‌لاَتتان بۆ زیاد ده‌كات زیاد له‌هێزو ده‌سه‌لاَتی ئاسایی خۆتان، روو وه‌رمه‌گێڕن له‌م باس‌و ئامۆژگاریانه نه‌وه‌ك به‌هۆیه‌وه بچنه ریزی تاوانبارانه‌وه " ((ته‌فسیری ئاسان: 227).[
فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً ، يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَاراً (11) وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَاراً
] (نوح: 10ـ 12).واته: ((به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن: ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له‌په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن چونكه ئه‌و زاتێكی زۆر لێخۆشبوه، ئه‌وكاته بارانتان به‌لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت، ماڵ‌و سامان‌و نه‌وه‌تان پێده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ‌و باخاتدا، رووبار‌و چه‌م‌و جۆگه‌تان بۆ به‌دی دێنێت " (( ته‌فسیری ئاسان:570ـ571 ).ته‌وبه‌كردن هۆی لێخۆشبوونی گوناه‌و خراپه‌كانه‌و گۆڕینیه‌تی به‌چاكه‌و باشه [
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ نُورُهُمْ يَسْعَى بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (8)
] (التحریم: 8)واته: ((ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به‌ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌كی راست‌و دروسته‌وه رووبكه‌نه‌وه خوا، به‌ڵكو په‌روه‌ردگارتان له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌كانتان خۆش ببێت‌و، بتانخاته باخاتی به‌هه‌شته‌وه كه جۆگه‌و رووبار به‌ژێر دره‌خت‌و كۆشكه‌كانیدا ده‌ڕوات، رۆژێك دێت كه‌خوا پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خزمه‌تیدان خه‌جاڵه‌ت‌و شه‌رمه‌زار ناكات، نوورو رووناكییان ده‌دره‌وشێته‌وه، له‌به‌رده‌م‌و لای راستیانه‌وه‌و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ، ئه‌م نوورو رووناكییه‌مان بۆ به‌رده‌وام‌و ته‌واوبكه‌و لێمان خۆش ببه، به‌راستیی تۆ ده‌سه‌لاَتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه " ((ته‌فسیری ئاسان:561)). چۆن ته‌وبه بكه‌ین ؟ده‌گونجێت لێره‌دا پرسیارێكمان بۆ دروست ببێت‌و بپرسین چۆن ته‌وبه بكه‌ین ؟ چونكه مرۆڤ كاتی نوری خودایی ده‌چێته نێو دڵی هه‌ست به‌تام‌و چێژێكی تایبه‌ت ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری كرداری خراپه‌و ناره‌وا ببێت.هه‌روه‌ها هه‌ركات په‌روه‌ردگار خوازیاربێت كه‌وا به‌نده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆلای ئه‌وا هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌جێده‌هێنێ، له‌میانه‌ی ئه‌و باسه‌دا ئاماژه به‌چه‌ند هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر ده‌كه‌ین كه :یارمه‌تیده‌ره بۆ ته‌وبه‌كردن1- با نیه‌تت راستبێت‌و راستگۆبه له‌ته‌وبه‌كردنه‌كه‌تدا: هه‌ركات به‌نده راستگۆبێت به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی‌و دڵسۆزبێت له‌و رێبازه‌ی گرتویه‌تیه به‌ر ئه‌وا په‌روه‌ردگار یارمه‌تیده‌دات‌و ده‌ستیده‌گرێت‌و ته‌وبه‌ی لێقبوڵ ده‌كات‌و سه‌رجه‌م به‌لاَو نه‌هامه‌تیه‌كانی لێ‌دوور ده‌خاته‌وه‌و هه‌موو خراپه‌یه‌كیشی لێ‌دوور ده‌خاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌باسی چیرۆكی حه‌زره‌تی (یوسف)دا(سه‌لامی خوای لێبێت) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كاتێ حه‌زره‌تی (یوسف)(سه‌لامی خوای لێبێت) ویستی له‌گوناه‌و تاوان به‌دووربێت‌و نیه‌تی راست‌و دروستبوو خوداوه‌ندیش خراپه‌ی لێدوورخسته‌وه [
كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاء إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ
] (یوسف: 24)).)واته: ((به‌وشێوه‌یه (به‌هۆی ئیمانی دامه‌زراوه‌وه) هه‌رچی گوناه‌و تاوان‌و خراپه‌یه لێی به‌دوور ده‌گرین، به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده هه‌ڵبژارده‌و پاكه‌كانی ئێمه‌یه " ((ته‌فسیری ئاسان: 238))2- هه‌میشه له‌نه‌فسی خۆت بپرسه‌وه چونكه له‌خۆپرسینه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی هانده‌دات بۆ خێر‌و رازیكردنی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی‌و له‌خراپه‌و شه‌ڕ به‌دووری ده‌گرێت.3-هه‌میشه به‌یادی خۆتی بهێنه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاری بكه‌و پێی بڵی: ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م ته‌وبه بكه به‌رله‌وه‌ی مه‌رگ رووت تێبكات، چونكه مردن له‌ناكاو رووت تێده‌كات، هه‌وره‌ها به‌مردنی چه‌ندین كه‌سی نزیك‌و ناسراوی خۆت هۆشیاری بكه‌ره‌وه، یاخود ناترسی فریشته‌ی روحكێشان رووت تێبكات له‌كاتێكدا تۆ له‌حاڵی بێئاگاییدا بیت؟ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م له‌بیرت بێت رۆژێك دادێت راخه‌ره‌كه‌ت خاك‌و خۆڵ ده‌بێت‌و كرم‌و جانه‌وه‌ره‌كانی زه‌وی له‌جه‌سته‌كه‌ت ده‌ئاڵێن، ئاخۆ نازانیت مردن واده‌یه‌كی تایبه‌تی تۆیه، ئه‌ی نه‌فسه‌كه‌م پشت له‌قیامه‌ت ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا قیامه‌ت هه‌موو ساتێك پتر لێت نزیك ده‌بێته‌وه.4- خۆت له‌شوێنی‌و خراپه‌و گومان به‌دوور بگره: به‌جێهێشتنی ئه‌و شوێنانه‌ی خراپه‌ت تیا ئه‌نجامداوه یارمه‌تیده‌ره بۆ ته‌وبه‌كردن، نموونه‌ی ئه‌م خاڵه‌ش ئه‌وپیاوه‌یه كه (99)ه‌سی كوشتبوو دواتر ته‌وبه‌یكردو زانایه‌ك پێی وت: ئه‌م خاك‌و شوێنه به‌جێ بهیڵه، بچۆ بۆ شوێنێكی دیكه.5- شه له‌هاوڕێی‌و هاوده‌می خراپ دوور بكه‌وه‌ره‌وه ، پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رموێت: ((هه‌ركه‌س له‌سه‌ر ئاین‌و رێبازی هاوده‌م‌و هاوڕێكه‌یه‌تی، بۆیه بزانن هاوه‌لاَیه‌تی كێده‌كه‌ن.6- هه‌میشه ئاگاداری ده‌ره‌نجامه‌كانی ته‌وبه‌به: چونكه هه‌ركات به‌نده بزانێت گوناه‌و تاوان ده‌ره‌نجامێكی ناقۆلاو خراپی هه‌یه‌و سزایه‌كی توند چاوه‌ڕێیه‌تی ئه‌وا بوونی ئه‌م حاڵ‌وباره یارمه‌تیده‌ره بۆ وازهێنان‌و له‌گوناه‌و تاوان.7- میشه به‌هه‌شت‌و دۆزه‌خ نیشانی نه‌فسی خۆت بده: بیری نه‌فست بخه‌ره‌وه به‌هه‌شت چه‌ند مه‌زنه‌و خوداوه‌ند چ خۆشییه‌كی تێدا ئاماده‌كردوه بۆ به‌نده‌كانی‌و له‌هه‌مان كاتدا بیترسێنه به‌سزای ئاگری دۆزه‌خ‌و ئه‌و سزایه‌ی خوداوه‌ند بۆ به‌نده‌كانی داناوه.8- هه‌میشه سه‌رقاڵی بكه به‌وه‌ی سوودی لێوه‌رده‌گرێت‌و له‌ته‌نیایی دوور بكه‌وه‌ره‌وه: نه‌فس گه‌ر به‌چاكه‌و به‌ندایه‌تی سه‌رقاڵ نه‌كرێت خۆی سه‌رقاڵی شتی خراپ ده‌بێت، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی كاتی به‌تاڵ به‌به‌ندایه‌تی‌و شتی به‌سوودو دوور له‌سه‌رپێچی خوداوه‌ند.هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی حه‌زو ئاره‌زووی خۆت بجووڵێره‌وه:[
أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلاً (9)
] (الفرقان: 43).واته: "ئایا نابینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئاره‌زووی خۆی كروه‌ته خوای خۆی ((شوێنی نه‌فسی به‌دكرداری كه‌وتوه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له‌لادان‌و سه‌ركه‌شیی " (( ته‌فسیری ئاسان: 363))مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌ی راستگۆ‌و دروستیه‌كه‌م//بوونی دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگار ، با هانده‌رو هۆكاری ته‌وبه به‌ده‌ستهێنانی پاداشتی بێت له‌گه‌ڵ خۆ پاراستن له‌خه‌شم‌و قینی په‌روه‌ردگار.هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌ته‌وبه به‌ده‌ستهێنانی خۆشیه‌كانی دنیا یاخود ده‌ستكه‌وتێك نه‌بێت ، په‌روه‌ردگار له‌وباره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: [
إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ وَأَصْلَحُواْ وَاعْتَصَمُواْ بِاللّهِ وَأَخْلَصُواْ دِينَهُمْ لِلّهِ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْراً عَظِيماً
] (النسا‌و: 146). واته: ((جگه له‌وانه‌یان كه‌ته‌وبه‌ی راسته‌قینه ده‌كه‌ن‌و چاكه‌خواز ده‌بن‌و به‌چاكی په‌نا به‌خوا ده‌گرن‌و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن‌و به‌ته‌واویی دین‌و ئاینیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه بۆ خوا، ئه‌وانه له‌گه‌لً ئیمانداراندا ده‌بن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌كرێن، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆر‌و بێ‌سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران "((ته‌فسیری ئاسان: 101).دووه‌م//پاشگه‌زبوونه‌وه له‌گوناه‌و تاوان.سێیه‌م//داننان به‌گوناه‌و تاواندا.چواره‌م//پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و گوناهانه‌ی كه‌به‌نده ئه‌نجامیداوه.پێنجه‌م//سووربوون له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر گوناه‌و‌و كاری پێشوو.شه‌شه‌م//گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانی ، له‌ومیانه‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رموێت: ((هه‌ركه‌سێك مافی كه‌سێكی لایه با بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌و گه‌ردنی خۆی پێ ئازاد بكات گه‌ر دینار یا درهه‌م بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و سته‌مه له‌چاكه‌كانی ده‌برێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاكه‌ی نه‌بوو ئه‌وا خراپه‌ی ئه‌وكه‌سه ده‌خرێته ئه‌ستۆی)) (رواه البخاری9).نیشانه‌كانی قبوڵبوونی ته‌وبه1// ده‌بێت به‌نده دوای ته‌وبه باشتربێت له‌كاته‌كانی پێشووی. 2// هه‌میشه بترسێت له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر تاوان‌و گوناه. 3//ناهه‌كانی به‌گه‌وره بێته به‌رچاوی گه‌رچی ته‌وبه‌شی لێكردبێت، له‌وباره‌یه‌وه (ئیبن مه‌سعود) ده‌فه‌رموێت: "باوه‌ڕدار گوناهه‌كانی به‌چه‌شنی شاخێك ده‌بینێ‌و له‌ژێریا دانیشتوه‌و ده‌ترسێ بكه‌وێت به‌سه‌ریا، به‌لاَم بێباوه‌ڕ گوناهه‌كانی وه‌ك مێشێك دێته به‌رچاوو تێده‌په‌ڕێ به‌لای لووتیدا". 4// ده‌بێت ته‌وبه ملكه‌چی‌و خۆبه‌كه‌مزانین بۆ به‌نده دروستبكات له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگاره‌كه‌یدا، هیچ شتێكیش ئه‌وه‌نده‌ی نواندنی ملكه‌چی بۆپه‌روه‌ردگار لای خوداوه‌ند په‌سه‌ندو باش نییه.5// سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی بپارێزێت‌و وریابێت گوناه‌و تاوان ئه‌نجام نه‌دات پێیان.وریابن ته‌وبه دوامه‌خه‌نهیچ مرۆڤێك نازانێت واده‌ی مه‌رگ‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ جیهانی قیامه‌ت چ كاتێكه ، یاخود نازانێت چه‌ند له‌ته‌مه‌نی ماوه بۆیه پێویسته به‌خێرایی ته‌وبه بكات‌و وریابێت له‌دواخستنی ته‌وبه....*پێشه‌وا(مسلم)له(ێحیح)ه‌كه‌یدا له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه(درودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌گێڕێته‌وه فه‌رموویه‌تی: "خه‌ڵكینه ته‌وبه بكه‌ن بۆلای په‌روه‌ردگار من له‌رۆژێكدا سه‌دجار ته‌وبه ده‌كه‌م " بۆیه ته‌وبه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [
وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
] (النور: 31)))واته: ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵكو رزگار‌و سه‌رفرازبن..)) "((ته‌فسیری ئاسان: 353)).هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی هیچ مرۆڤێك وا په‌ی نه‌بات كه له‌سه‌رجه‌م گوناه‌و تاوانێك به‌ده‌ره له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا هاتوه ((سه‌رجه‌م نه‌وه‌كانی ئاده‌م هه‌ڵه‌و گوناهكارن)) ئه‌مه‌ش ئاساییه به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌سه‌ر گوناه‌و تاوان.هه‌روه‌ها (ئاده‌م) كه‌باوكه گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تیبوو هه‌ڵه‌یكرد به‌لاَم به‌خێرایی پاشگه‌زبوه‌وه‌و له‌ده‌رگای په‌روه‌ردگاریدا [
قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ
] (الاعراف:23) واته: " (ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووكیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان كرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له‌خۆمان كرد، جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بی‌و به‌زه‌ییت پیاماندا نه‌یه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌نجو زه‌ره‌رمه‌ندین "(ته‌فسیری ئاسان: 153) [
فَتَلَقَّى آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ
] (البقره: 37) واته: "ئه‌وجا ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و (نزایه‌ك)ی وه‌رگرت (به‌دڵ‌و به‌كوڵ پاڕایه‌وه) (خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت‌و لێی خۆش‌بوو، چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی ئێجگار میهره‌بان‌و تۆبه وه‌رگره "(ته‌فسیری ئاسان: 6) *ته‌وبه ئه‌و سڕه‌ره‌وه‌یه‌یه كه خوداوه‌ند به‌مرۆڤی به‌خشیوه هه‌تا بتوانێت به‌هۆیه‌وه پاكب ببێته‌وه له‌سه‌رجه‌م گوناه‌و تاوانه‌كانی.چۆنیه‌تی ته‌وبه‌كردنته‌وبه گوته‌یه‌ك نییه به‌زاربگوترێ هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌س وا په‌یده‌به‌ن به‌ڵكو ته‌وبه پێكهاته‌یه‌كه له‌په‌شیمانی‌و نیگه‌رانی دڵ‌و ده‌روون به‌و گوناهه‌ی به‌نده ئه‌نجامیداوه‌و باوه‌ڕدار به‌چه‌شنێ بێتاقه‌ت‌و غه‌مبار ببێت كه‌وا سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و حاڵه‌یان پێوه دیاربێت‌و خۆی به‌ته‌واوی هه‌ست به‌په‌شیمانی بكات.كۆسپه‌كانی ته‌وبه‌كردن11// دواخستن:واته مرۆڤ به‌چه‌شنێ گومانبه‌رێت كه‌وا ته‌مه‌نی هێشتا به‌به‌ریه‌وه ماوه‌و ده‌توانێت كاتێكی‌تر ته‌وبه بكات‌و ئه‌وه‌ی له‌بیر بچێت كه‌مردن له‌ناكاو دادێت‌و مرۆڤ روو به‌قیامه‌ت ده‌بات.2// گوناه‌و تاوان به‌بچووك زانین: واته مرۆڤ گوناهه‌كانی به‌بچووك بزانێت‌و وابزانێت ئاساییه ، ئه‌مه‌ش له‌حاڵ‌و باری باوه‌ڕدار نییه.هه‌ر له‌ومیانه‌یه‌دا ده‌گێڕنه‌وه پیاوچاكێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت‌و كاتێ سه‌ردانی ده‌كه‌ن ده‌بینن ده‌گری، پێیده‌ڵێن بۆ ده‌گریت خۆ تۆ كاروكرداری زۆر باشت ئه‌نجام داوه‌و نه‌مان بینیوه سنووره‌كانی خوداوه‌ند ببه‌زێنیت، ئه‌ویش ده‌ڵێ: سوێندبێت به‌خوا بۆ ئه‌وه ناگریم به‌ڵكو بۆیه ده‌گریم ده‌ترسم گوناهێكم ئه‌نجام دابێت‌و به‌بچووكم دانابێ‌و لای خوداوه‌ند مه‌زن‌و گران بێت". 3// پشتبه‌ستن به‌لێخۆشبوونی خود: رێگرو كۆسپێكی دیكه‌ی ته‌وبه پشتبه‌ستنه به‌لێخۆشبوونی خودا‌و ئه‌م تۆوه‌ش شه‌یتان له‌كێڵگه‌ی دڵه‌كاندا ده‌یچێنێت‌و هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی فریووده‌خۆن پێی [
يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَـذَا الأدْنَى وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا
] (الاعراف: 169) [
نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (49) وَ أَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الأَلِيمَ
] (الحجر: 49ـ 50)بۆیه ده‌بێت باوه‌ڕدار هه‌میشه ته‌وبه بكات‌و له‌نێوان ترس‌و ئومێددا بژی‌و خوازیاری لێخۆشبوون‌و چاوپۆشی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی بێت.په‌روه‌ردگارا له‌گوناه‌و تاوانه‌كانمان ببوره ئه‌وه‌ی ده‌یزانین‌و ئه‌وه‌شی پێی نازانین‌و به‌كرده‌وه‌و نه‌زانینی خۆمان له‌گه‌ڵ مه‌كه.ئامین
ئه‌م بابه‌ته 2825 جار خوێندراوه‌ته‌وه
02/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
خۆشەویستى پەروەردگار ...
پلهوپایهكانیبهندایهتی دڵسۆزی باوكی چراخان ...
ئارامگرتن( پلەو پاپەکانى بەندایەتى 1) ...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS