ئێمه کێین؟
پهیڕهوو پڕۆگرام
چالاکیهکانی سهنتهر
پهیوهندی
به ئهندامبوون
کۆمهک
ئهرشیف
سهرهکی
قورئانی پیرۆز
بیروباوهڕ
فهرموده
فیقه
پهروهرده
ژیاننامه
وتارهکان
گهڕان
خێزان و منداڵ
فهتوا شهرعیهکان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانهی سهلاحهدین
گهنجان
هونهر
ههمهڕهنگ
کتێبخانه
تهرم و جهنازه
پهروهردهی منداڵ
گرفتو كێشه خێزانییهكان
چیرۆكی منداڵ
زیكرهكانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیهكان
دوعاكانی پێغهمبهری خودا (ﷺ)
كورتهیهك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییهكانی
ناونووسینو پهیوهندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابهته قورئانیهکان
تهفسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغهکانی ئیمان
بڕوا به پهروهردگار
بڕوا به فریشتهکان
بڕوا به کتێبهکان
بڕوا بهپێغهمبهران
بڕوا بهرۆژی دوایی
بڕوا بهقهزاو قهدهر
گوڵزاری فهرمووده
زانستی فهرمووده
سهرهتایهك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زهكات
حهج
پایهكانی بهندایهتی
گرفتهكانی نهفس
رهوشته بهرزهكان
پێغهمبهر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشهوایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سهرهکی
ئێمه کێین؟
چالاکیهکانی سهنتهر
پهیڕهو و پڕۆگرام
پهیوهندی
بهئهندامبوون
کۆمهك و بهخشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیهكان
زاراوه قورئانیهکان
بابهته قورئانیهكان
تهفسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوهڕ
بناغهو كۆڵهكهكانی ئیمان
بڕوا بهپهروهردگار
بڕوا بهفریشتهكان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیهكان
بڕوا بهپێغهمبهران
بڕوا بهرۆژی دوایی
بڕوا بهقهزاو قهدهر
فهرمووده
چمكێك لهگوڵزاری فهرمووده
زانستی فهرمووده
وانهكانی فیقهی ئیسلامی
سهرهتایهك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زهکات
حهج
پهروهردهو ئهخلاق
پلهوپایهكانی بهندایهتی
ئاقاروگرفتهكانی نهفس
رهوشته بهرزهكان
ژیاننامه
ژیاننامهی پێغهمبهری مهزن (ﷺ)
ژیاننامهی یارانی راشدین
ژیاننامهی پێشهوایانی فقه
ژیاننامهی خواناسان
ژیاننامهی ناوداران
مێژوو
مێژووی گهلی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزانو منداڵ
پهروهردهی منداڵ
گرفتو كێشه خێزانییهكان
چیرۆكی منداڵ
فهتواشهرعیهكان
فهتواشهرعیهكان
وتارهكانی ههینی
وتارهكانی ههینی
زیكرودوعاكان
زیكرهكانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیهكان
دوعاكانی پێغهمبهری خودا (ﷺ)
قوتابخانهی سهڵاحهدین
كورتهیهك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییهكانی
ناونووسینو پهیوهندیكردن
گهنجان
کچان
کوڕان
هونهر
هونهری ئامادهكردنی خواردنو كێك
ههمهرهنگ
ههمهرهنگ
كتێبخانهر
كتێبخانه
تهرم و جهنازهر
تهرم و جهنازه
147
961408
پلهوپایهكانی بهندایهتی
ئارامگرتن( پلەو پاپەکانى بەندایەتى 1)
ئارامگرتن لە زمانەوانیدا/ وشەی (
الصبر
)بەمانای خۆگرتن و رێگرتن هاتوە ، من ئارامدەگرم واتە من نەفس و دەروونی خۆم گرتوە لەگوناه و تاوان. ئارامگرتن دادەنرێت بە سەرەکیترین رەوشتەبەرزەکان و هەروەها بەبنەڕەترین رەوشتەکانی ئاینە پاک و بێگەردەکەمانو بۆ پتر تیشک خستنەسەر ئەم رەوشتە بەرزەش چەند دەلاقەیەک بەروویدا ئاوەڵادەکەین.دەلاقەی یەکەم/ ئارامگرتن کلیلی گەردوونەبیربکەنەوە لە دروستکراوو بەدیهێنەرەکانی پەروەردگار... لەمنداڵ کاتێ لەرەحمی دایکیدایە چۆن بە قۆناغە یەک لەدوای یەکەکاندا تێدەپەڕێ و لەناکاو گەورە نابێت .......هەروەها وردببنەوە لەکشتوکاڵ بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێ ئەوجا نەش و نما دەکاتو دەدورێتەوە....هەروەها وردببنەوە لەقۆناغبەندی لەهەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا، ئایا نابینی خوداوەندی باڵادەست ئاسمانەکانی لەشەش رۆژدا دروست کردوە لەکاتێکدا دەیتوانی لەیەک رۆژدا بەدی بهێنێت یاخود لە وچانێکی کورتدا......دەلاقەی دووەم/هەمووشتێک لەژیانماندا پێویستی بەئارامگرتن هەیەئەگەر خوازیاربوویت لەژیاندا سەرکەوتووبیت دەبێت بۆ ماوەی (16) ساڵ تێبکۆسیتو ئارام بگریت،ئەگەر خوازیاربوویت گوێرایەڵی پەروەردگار بیت دەبێت ئارام بگریت لەسەر بەندایەتیەکان.ئەگەر خوازیاربوویت دەستبەرداری سەرپێچی و گوناه ببیت دەبێت ئارام بگریت و دەروونت وابەستەی ویست و خوازێکی پتەوبکەیت.لێرەوە دەبینی ئارامگرتن چۆن رۆچوە بەنێو سەراپای ژیانماندا هەربۆیە زانایان دەڵێن: "تەواوى دنیاو ئاین وابەستەی ئارامگرتنە".بێگەردیو پاکی بۆ پەروەردگار.........! ئایا ئازایەتیەک هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یاخود هیچ ئاوەدانکردنەوەو دروستکردنی پردو رێگەوبان هەیە بەبێ ئارامگرتن ؟ یان چاکەکردن لەگەڵ دایکو باوک بەبێ ئارامگرتن دێتە دی؟یاخود بوژاندنەوەی ئابووری هەیە بەبێ ئارامگرتن؟دەلاقەی سێیەم/ بەبێ ئارامگرتن مرۆڤایەتی دەفەوتێ و لەناو دەچێت تەماشاکە بەبێ ئارامگرتن ...ــ ئەوەی کەپاڵ دەنێت بە داوێنپیسێکەوە کەوا کاری داوێنپیسی ئەنجام بدات ئەوەیە ئارامی نەگرتوە هەتا بەشێوەیەکی دروست هاوسەر بگرێت .ــ ئەوەی ئالودەی مادە سڕکەرەکان بوە چ هۆکارێک بەو دەردەی بردوە ؟ هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵاو نەهامەتییەی کە رووی تێکردوەو نەیتوانیوە ئارامی لەسەر بگرێت یاخود ئارامی نەگرتوە لەسەر ئەوکاتە بەتاڵانەی کە هەیەتی.دەلاقەی چوارەم/ چواندنێک ماناکە رووندەکاتەوەو جێگیریدەکات زانایان دەڵێن: "نەفس و روح ئەو سوارییەن کەبەندە سواری دەبێت هەتا بەهۆیانەوە بگات بەبەهەشت یاخود بەهۆیەوە بەرەو دۆزەخ بڕوات و ئارامگرتنیش لغاوەکەیەتی".دەلاقەی پێنجەم/ (90)جار وشەی (ئارامگرتن) لەقورئانی پیرۆزدا هاتوەوشەی ئارامگرتن پتر لە(90)جار و لە شوینی جیاجیادا هاتوەو لەمیانەی باسی هیچ رەوشێکی تردا ئەوەندە باس نەکراوە.تایبەتمەندیەکانی ئارامگرتن1/خوداوەند لەگەڵ ئارامگراندایە:پەروەدگار دەفەرموێت: ((وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْرِ وَالصَّلاةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ)) (البقرة:45) واتە: "پشت ببەستن بەئارامگرتن ء نوژێ ئەرکێکى گرانە جگە لاى ئەوانەى کەبەخۆشەویستىء سۆزەوە خواپەرستى دەکەن".(تەفسیرى ئاسان: لا72/مژدە لەبۆ ئارامگرە:پەروەردگار دەفەرموێت[وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفْ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الأَمْوَالِ وَالأنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ] (البقرة: 155)واتە: "بێگومان ئێمە ئیوە تاقیدەکەینەوە بەهەندێک ترسء بیم و برسێتى و کەمبوونى ماڵ و سامان و مردنى کەسءکارو تیاچوونى بەروبوومى کشتوکاڵ و مژدە بدە بەو کەسانەى کەخۆگرو ئارامگرن" (تەفسیرى ئاسان: لا24)کێ مژدە دەدات بەئارامگران خوداى پەروەردگارى مەزن ئایا دەتوانى پەى بەوە ببەیت؟3/ئارامگران پاداشتى بێ کۆتا وەردەگرن :پەروەردگار دەفەرموێت: [إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ] (الزمر:10) لەمیانەى راڤەى ئەم ئایەتەدا راڤەکاران دەفەرموون: "خێرو چاکە بەسەریاندا دادەبارێت بۆ یەکێک ئارام بگرێت بەبێ کۆتاو دوایى هاتن".4/ئارام بگرە خوداوەند خۆشى دەوێت :خواى گەورە دەفەرموێت : [وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ] (ال عمران: 146) ئەگەر واز لەهەریەک لەم رەوشانە بهێنیت و ئارام بگریت ئەوا خوداوەند خۆشى دەوێیت:ـ چاوت بگرە لەتێڕوانینى حەرام و نادروست.ـ بەربەرەکانى حەرام ببەوە لەدەروونى خۆتدا.ـ بۆ دایک و باوکت باشبە5/پێشەنگایەتى ئاینء دنیا بۆ ئارامگرانە لەدنیادا: خواى گەورە دەفەرموێت[وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ] (السجدة:24)واتە:"لەوەو دوا کاتێ کەخۆگرى و ئارامیان کردە پیشەیان کردمانن بەپێشەواو (دەسەڵاتنان پێبەخشین)، چونکە ئەوکاتە دڵنیایى و بڕوایەکى تەواویان هەبوو بەئایەتەکانى ئێمە". (تەفسیرى ئاسان: لا417).پەروەردگار پێشەنگایەتى دنیاو ئاینى وابەستەى دوو هەنگاو کردوە :یەکەم: ئارام گرتن .دووەم: دڵنیایى +ئارامگرتن لەسەر بەرهەمهێنان. +ئارامگرتن لەسەر چاککردنى بارودۆخى وڵات.+ئارامگرتن لەسەر پەروەردەکردنى تاکى هاوسەنگء میانەڕەو.+ئارامگرتن لەسەر دامەزراندنى خێزان و پتەوکردنى بناغەکانى.6/خوازوویست پتەوەکان ئارامگرن :پەروەردگار دەفەرموێت: [فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ] ( الاحقاف:35)واتە: "(ئەى پێغەمبەر!درودى خواى لەسەربێت) دانبەخۆدا بگرەو خۆڕاگربە، هەروەکو پێغەمبەرانى خاوەن ویستى بەهێز خۆڕاگربوون.."(تەفسیرى ئاسان: لا:506).بۆیە سەرجەم کردارەکان لەئیسلامدا پێویستى بەئیرادەیەکى پتەوو پۆڵایین هەیە7/سەرکەوتن بە ئارامگرتن بەدەست دێت:پەروەردگار لەمیانەى رووبەرووبوونەوەى (طالوت) کە سەرکردەیەکى باوەڕداربوو لەگەڵ (جالوت) دا دەفەرموێت : [فَ
لَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلاَّ مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ فَشَرِبُواْ مِنْهُ إِلاَّ قَلِيلاً مِّنْهُمْ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ قَالُواْ لاَ طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلاقُوا اللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ ، وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُواْ رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ، فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُدُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاء وَلَوْلاَ دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَّفَسَدَتِ الأَرْضُ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ]
(البقرة : 249 ـ 251)واتە: "ئینجا (طالوت) سەربازانى جیاکردەوەو پێى وتن: (وا ئێمە دەڕۆین) (بەڵام) خوا(لەرێگوزەرماندا) تاقیمان دەکاتەوە بەرووبارێک (دواى ماندوبوونء تینویەتى)، جا ئەوەى تێرى لێبخواتەوە (ئەوە سەربازى) من نییەو (بگەڕێتەوە)وە ئەوەى جگە لە لویچێک زیاتر ناخواتەوە، (ئەوە سەربازى)منەو (دەپەڕێتەوەو دەڕۆین)، (جا لەگەڵ ئەو روونکردنەوەیەشدا) زۆربەیان (لەئاوى رووبارەکەیان)خواردەوە، کەمێکیان نەبێت، کاتێک کەپەڕینەوە خۆىو ئەوانەى باوەڕداربوون لەتەکیا (گەلێکیان) وتیان: ئەمڕۆ (زەحمەتە بەم ژمارە کەمەوە) دەرەقەتى جالوتو سەربازانى بێین، (بەڵام) ئەوانەى کەدڵنیابوون بە خزمەتى پەروەردگاریان دەگەن وتیان: (مەترسن) چەندەهاجار دەستەى کەم، زاڵبوە بەسەر دەستەى زۆردا بەفەرمانى خواو، خوا یارو یاوەرى خۆگرو ئارامگرانە، کاتێک کەلەبەرانبەر جالوتو سەبازانیەوە وەستان (نزایانکردو) وتیان: پەروەردگارا خۆگرىو ئارامگریمان پێببەخشە، (دڵو دەروونو) پێکانمان دامەزراوبکەو، سەرمان بخە بەسەر قەومو هۆزى بێباوەڕاندا، ئەوسا ئیتر بەفەرمانى خوا لەشکرى جالوتیان بەزانو، داود( کەیەکێکبوو لەسەربازانى طالوت) جالوتى کوشت، لەوەودوا خوا پاشایەتىو دفێریکرد، خۆئەگەر خوا هەندێک لەخەڵکى بەهەندێکى ترى لەناو نەبا، هەر هەموو سەرزەوى پڕدەبێت لەتاوانو خراپە بەڵام خوا فەزڵو رێزى زۆرە بۆ هەموو گرۆى ئادەمیزاد(بەشێوەیەکى گشتى)" (تەفسیرى ئاسان: لا: 41) انایى پێبەخشىو هەرچى ویستىهەروەها سەبارەت بە ئارامگرتن پێغەمبەرى خوا درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: "الصبر ضياء" رواە مسلم واتە : " ئارامگرتن رووناکییە".پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) وشەى ((رووناکى )) هەڵبژاردوە چونکە کێشەکانى دنیا تاریکاییە بۆ نموونە: لەدەستدانى دایکو باوک یاخود لەدەستدانى یەکێک لەئەندامەکانى لاشە ، سەرجەم ئەو رووداوانە مرۆژ دەگەیەنێت بە تاریکى ، سەرەڕاى ئەوەش گوناهو سەرپێچى تاریکییە .هەروەها لەمیانەى فەرموودەیەکى دیکەشدا پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: "عجبا لأمر المؤمن ان امره كله خير له وليس ذلك لأحد الا للمؤمن ، ان اصابته ضراء صبر فكان خيرا له وان اصابته سراء شكر فكان خيرا له" رواه مسلم. واتە: " بەراستى حاڵو بارى موسوڵمان سەر سوڕهێنەرە ئەم حاڵو بارەش بۆ کەس نییە بەدەر لەموسوڵمان نەبێت چونکە هەرکات ناخۆشىو ناسۆرییەک رووى تێبکات ئارام بگرێت ئەوا بەخێر بۆى کۆتایى دێت هەر کاتێکیش رووداوێکى خۆش رووى تێبکات سوپاسگوزارى بنوێنێ هەر بە خێر بۆى دوایى دێت".هەروەها جێگەى ئاماژە پێکردنە کەوا یەکێک لەناوە جوانەکانى پەروەردگار (الصبور)ە (صبور) یش بەرزترە لە وشەى (صابر)و (الصبار) (صبور): بەردەوامیەتى پەروەردگارە هەمیشە لەسەر ئارامگرى، ئارامگرییەک کەهیچ ئارامگرییەک لەئارامگرى زاتى پەروەردگار ناچێت زانایانیش دەفەرموون: ئارام گرتن نیوەى باوەڕە، هەربۆیە موسوڵمان دوو جۆر بەندایەتى لەسەرە بەندایەتیەک لەخۆشیدا کەسوپاسگوزارییەو بەندایەتیەکیش لەکاتى ناسۆرى ناخۆشیدا کەئارامگرتنە پەروەدگاریش دەفەرموێت: [إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ] (لقمان: 31).جۆرەکانى ئارامگرتنیەکەم //ئارامگرتن لەسەر سەرپێچىو گوناهدووەم//ئارامگرتن لەسەر بەڵاو نەهامەتى.سێیەم//ئارامگرتن لەسەر گوێڕایەڵى.یەکەم//ئارامگرتن لەسەر تاقیکردنەوە :مرۆڤى باوەڕدار دەبێت ئارام بگرێت لەسەر :ـ بەڵاو نەهامەتى مەرگ کاتێ روو دەکاتە کەسە نزیکەکانى.ـ هەژارى .ـ شکستهێنان. ـ کێشەو گرفتەکانى هاوسەردارىئەو بەڵاو نەهامەتیانە ئێجگار زۆرنو لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: "هەرکات کوڕى بەندەیەک مرد خوداوەند بەفریشتەکان دەڵێت: ئایا روحى جگەرگۆشەى بەندەکەى منتان کێشا؟ ئەوانیش دەڵێن: بەڵێ، پاشان پەروەردگار دەفەرموێت:روحى بەندى جگەرى بەندەکەمتان کێشا، دەڵێن: بەڵێ ، پاشان دەفەرموێت: بەندەکەم چى گوت؟ دەڵێن: ستایشى کردیتو گەڕایەوە بۆلات، پاشان پەروەردگار دەفەرموێت:ماڵێک بۆ بەندەکەم دروستبکەن لەبەهەشتدا، بە لانەو ماڵى ستایش ناوزەدى بکەن"(رواه الترمذي).هەروەها پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: "بۆ بەندەى باوەڕدارم هیچ پاداشتێک نیە گەر روحى خۆشەویستەکەى کێشرا لە بەهەشتیانو ئارامى گرت بەدەر لەبەهەشت" (رواە الدارمی) لێرەدا جێگەى خۆیەتى بگەڕێینەوە سەر هەندێک لەو بەڵاو نەهامەتیانەى روودەکەنە موسوڵمان:1/ئارامگرتن لەسەر نەخۆشى: هەندێک لەخەڵکى لەمێژە گیرۆدەى دەستى نەخۆشى گورچیلە یان سنگو بەئەستەم هەناسەدانن بۆیە وا پێویست دەکات لەمیانەى شەپۆلە ئازاراوییەکانى ئەو نەخۆشیانەدا ئارام بگرێتو بەرگى ئارامى بپۆشێت.لەراستیدا نەخۆشى تاقیکردنەوەیەکى توندو سەختەو پێویستى بەئارامگرتن هەیە ، لە (عەتا)ى کوڕى (رباح)ەوە دەگێڕنەوە دەڵێت: (ئیبن عەباس) پێى گوتم: ئایا حەزدەکەیت ژنێکى بەهەشتیت نیشان بدەم؟ ئەو ژنە رەش پێستە بەهەشتییە، جارێکیان هات بۆلاى پێغەمبەر (درودى خواى لەسەربێت) وتى: ئەى پێغەمبەرى خوا من تووشى پەرکەم بوومو ئاگام لەخۆم نامێنێتو خۆم رووت دەکەمەوە دوعام بۆ بکەئەى پێغەمبەرى خوا، پێغەمبەرى خواش( درودى خواى لەسەربێت) فەرمووى: " ئەگەر دەتەوێت بەهەشتى بیت ئارام بگرە، خۆ ئەگەر خوازیاریت دوعات بۆ دەکەم چاک ببیتەوە" ژنەکەش وتى: ئارام دەگرم بەڵام کاتێ وام لێدێت خۆم رووت دەکەمەوە دوعام بۆ بکە واز لەو کردارە بهێنم ، پاشان پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) دوعاى بۆکردو دواتر کاتێ تووشى پەرکەم بهاتایە خۆى رووت نەدەکردەوە" (رواە البخارى ومسلم) هەروەها لەمیانەى ئارامگرتن لەسەر نەخۆشىو بەڵاو نەهامەتى پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەر بێت) دەفەرموێت: خوداوەند لەفەرمودەیەکى قودسیدا دەفەرموێت: "ئەگەر بەندەکەم بەهەردوو خۆشەویستى تاقیکردەوەو ئارامیگرت ئەوا بە بەهەشت پاداشتى دەدەمەوە" هەردوو خۆشەویستى مەبەست پێى هەردوو چاویەتى.هەروەها (جابر) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ لەپێغەمبەرى خواوە (درودى خواى لەسەربێت) دەگێڕێتەوە دەفەرموێت: " پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) چوو بۆلاى (ئوم سائب)و پێى فەرموو: بۆچى ئاوا دەلەرزیت ئەى (ئوم سائب) ؟ ئەویش وتى: لەرزوتامە خوا دواى ببڕێت ، پێغەمبەرى خواش( درودى خواى لەسەربێت) فەرمووى: جنێو بەتا مەدە چونکە گوناهى نەوەى ئادەم دەبات هەروەک چۆن کورەى ئاگر پیسى دەورى ئاسن لادەبات" (رواە مسلم) هەرلەومیانەیەدا (ئیبن مەسعود) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ دەفەرموێت: " چاکە بەبەڵاو نەهامەتى نانوسرێ بەڵکو گوناهو تاوان لادەبات".هەروەها (زەیدى کوڕى مەیسەرە) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ کەیەکێکە لەشوێنکەوتوانى یارانى پێغەمبەر دەفەرموێت:" زۆرجار بەندە نەخۆش دەکەوێتو هیچ خێرێکى نییە لەلاى خوداوەند بەڵام لەدڵا پەروەردگار بانگى لێدەکات کەوا ئەى بەندەکەم بگەڕێرەوە بۆلاى من، دەگونجێت فرمێسکێک لەچاوەکانى بێتەدەرەوەو ئەوجا سۆزو بەزەیى خوایى بۆ ئاوەڵا بکرێت، ئەوجا لەنەخۆشییەکەى بەپاکو بێگەردى لەگوناه قوتار ببێت". 2/ئارامگرتن لەسەر تاقیکردنەوەکانى دنیا :خوداوەند لەدنیا زۆرجار مرۆڤ تاقیدەکاتەوە بەچەندین چەشنو جۆرى بەڵاو نەهامەتى وەک:ـ ئارامگرتن لەسەر ئازارو ئەشکەنجەى خەڵکى.ـ ئەو بازرگانەى بەرانبەر ئازارى پێدەگەیەنێت.ـ مەرگى رۆڵەو جگەر گۆشە.پەندەکانى ئارامگرتن لەسەر بەڵاو نەهامەتى1)بەرزکردنەوەى پلەوپایە:خوداوەند تاقیمان دەکاتەوە هەتا پلەوپایەمان بەرزبکاتەوە، هەر لەو بارەیەوە پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: "ئەوکەسەى ئاینەکەى پتەوبێت تاقیکردنەوەکەى سەختو گران دەبێت".2)جیاوازى لەپلەوپایەدا: خوداوەند دەفەرموێت[أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُواْ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ] (ال عمران: 142 )3)هەتا تووشى خۆبەزلزانینو لەخۆبایى بوون نەبێت. 4)هەتا تامەزرۆى بەهەشت ببێت:خوداوەند دەفەرموێت[أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُواْ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ ].5)هەتا خوداوەند لەیاد نەکات.6)هەتا بزانێت پەروەردگار بەهێزو دەستەڵاتە.7)چونکە خوداوەند بەندەکانى خۆشدەوێت، هەربۆیە لەفەرمودەیەکدا پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت:"ئەگەر خوداوەند گەلو نەتەوەیەکى خۆش بوێت تاقیاندەکاتەوە" (الترمزی وابن ماجه).چەند نموونەیەک لە ئارامگرانیەکەم/ئارامگرتنى ئەیوب(درودى خواى لێبێت):(ئەیوب) پێغەمبەر (درودى خواى لەسەربێت) (80)ساڵ ژیاو و لەماوەى تەمەنیدا (14) کوڕو کچى هەبوو، لەش ساغ بوو سەرجەم خەڵکى خۆشیان دەویست، بەڵام پەروەردگار لەناکاو خواستى وابوو تاقیبکاتەوەو سەرجەم منداڵەکانى مردن و خۆشى تووشى نەخۆشییەکى سەختو گرانبوو بەرادەیەک نەخۆشکەوت نەیدەتوانى بجووڵێتو سەراپاى ئەندامەکانى لاشەى هەڵدەوەرین ...بەردەوام بۆ ماوەى (18) ساڵ لەم حاڵو بارەدا مایەوە هەتا سەراپاى ماڵو سامانەکەى خەرجکراو بەتەنیا هاوسەرى ئارامگرى لەلا مایەوەو لەبەر بێگوزەرانى هاوسەرەکەى لەلاى خەڵکى ئیشوکارى دەکرد، حاڵو بارى (ئەیوب) (درودى خواى لێبێت ) لەسەر ئەم تەرزە مایەوەو هاوسەرەکەى پێى گوت: بۆ داوا لەپەروەردگار ناکەیت شیفات بدات؟ ئەویش فەرمووى: هەشتا ساڵ ئارام دەگرم ئەوجا داواى لێدەکەم !!بەردەوام ئارامیگرت هەتا هاوسەرەکەى لەبەر نەبوونى ناچاربوو پرچەکەى بفرۆشێت! ئەوجا حەزرەتى (ئەیوب) ـ رەزاى خواى لێبێت دوعایکرد.پەروەردگاریش وەڵامیدایەوەو دوعاکەى گیراکردو فەرمووى[فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ ] (الانبياء:84) هەر بەهۆى ئەوئارامگرییەوە خوداوەند قەرەبووى بۆکردەوەو دواتریش دواى چەندین ساڵو سەردەم (ئەیوب) بەنموونە دەهێنرێتەوە لەمیانەى ئارامگریداو پەروەردگار دەفەرموێت: [ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ ] (ص: 44)دووەم/ئارامگرى (یوسف) ـ درودى خواى لەسەربێت ـ :(یوسف) پێغەمبەر ـ درودى خواى لەسەربێت ـ نموونەیەکى زیندوە لەسەر ئارامگرى چەندین نارەحەتىو ناخۆشى هاتە رێى لەدوورخستنەوەى لەئامێزى خانەوادەىو ئاوارەیىو چەشتنى دەردەسەرییەکانى بۆ ماوەى بیست ساڵ پاشان کردنى بەکۆیلەو دەردەسەریەکانىو دواتریش فیتنەو نارەحەتى ئەو ئافرەتەى ویستى لەخشتەى ببات، پاشان زیندانو ناسۆریەکانىو دوایین زنجیرەى ئەو تاقیکردنەوانەش بوونى بەدەستەڵاتدارو تاقیکردنەوەى بەماڵو دارایى وێڕاى سەراپاى ئەو دەردەسەرییانە چۆن ئارامى گرتو توانى خۆى ببپارێزێت لەبەردەم سەرجەم تاقیکردنەوەکاندا.سێیەم /چەند نموونەیەک لەیاران(درودى خوایان لەسەربێت):*(عمرانى کوڕى حێین) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ نەخۆشیەکى توندو سەخت رووى تێکرد بەرادەیەک کارى لێکرد لەجموجووڵى خستو بۆماوەى چەندین ساڵ بەو شێوەیە مایەوەو خەڵکى بەردەوام سەردانیان دەکردو بۆی دەگریانو ئەویش لەبەردەم سەرجەم ئەو تێڕوانینو هەستو نەستەى خەڵکى بۆى دەیگوت: "ئەوەى خوداوەند پێى خۆشە منیش پێم خۆشە".*دەستى ئافرەتێک بڕایەوە بەهۆى نەخۆشییەوە وێڕاى ئێشو ئازارو ژان کەچى گوتى: "تامو چێژى پاداشت ژانو ئازارى لەبیر بردمەوە".*(ئوم سولەیم) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ پەروەردگار دواى چاوەڕوانى کوڕێکى پێبەخشین بەڵام تووشى نەخۆشییەکى سەختو گرانبوو، ئەو منداڵە جگەرگۆشەیەش زۆر شیرینو خۆشەویستبوو لاى دایکو باوکى ، شەوێکیان کەباوکى لەماڵ نەبوو ئەو منداڵە مرد، بەڵام دایکى نەیویست بەباوکى بڵێت بەتەنیا ژانو ئێشى ئەو بەڵاو نەهامەتیەى هەڵگرتو پاشان مێردەکەى گەڕایەوەو هەواڵى منداڵەکەى پرسى، دایکیشى واى تێگەیاند کەمنداڵەکە نوستوە، ئەویش وتى: سوپاس بۆ خوا.پاشان (ئوسولەیم) هەستاو خۆى جوانکرد بۆ مێردەکەیى ئەو شەوە لەگەڵیدا کارى هاوسەرى ئەنجامدا، کاتێ رۆژ بوویەوە ئەوجا بەمێردەکەى وت: ئەگەر دراوسێکانمان ئەمانەتو ئەسپەردەیەکیان لەلامان دانابێت ئایا مافى خۆیانە بیاندەینەوە؟ مێردەکەى وتى: بەڵێ مافى خۆیانە، ئنجا وتى: ئەگەر ئەو ئەمانەتە کاتى بەسەردا گوزار چۆن دەبێت؟ ئەویش وتى: دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەىو لەپێشترە، پاشان (ئوم سولەیم) وتى: خوا پاداشتت بداتەوە بەمەرگى کوڕەکەت خواى پەروەردگار ئەمانەتو ئەسپەردەکەى بردەوە ...!مەرجەکانى ئارامگرتن لەسەر بەڵاو نەهامەتى1//ئارامگرتن لەیەکەم ساتدایە:رۆژێکیان پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) بەلاى گۆڕستانێکدا دەڕۆیى ئافرەتێکى بەدیکرد دەگرى لەسەر گۆڕێکو هاواردەکات، پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) فەرمووى: " ئەى بەندەى خوا لەخوا بترسەو دان بەخۆدا بگرە"ئەویش وتى: وازم لێبهێنە تۆ بەڵاو موسیبەتى وات بەسەردا نەهاتوە ، سەرەتا کە ئەم قسەیەى کرد پێغەمبەرى خواى نەناسى پاشان پێیان وت ئەوە پێغەمبەرى خوایە ئەوجا وتى: نەمناسیت پێغەمبەرى خواش( درودى خواى لەسەربێت) فەرمووى: "ئارامگرتن لەیەکەم ساتدایە". (رواە البخاری)2//گوتنى دوعاى بەڵاو نەهامەتى:هەرکات بەڵاو نەهامەتیەک رووى بکردایە پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لێبێت) دەیفەرموو: (انا لله وانا الیه راجعون) ـ ئێمە هى خوداینو هەر بۆلاى ئەویش دەگەڕێینەوە ـ پاشان دەیفەرموو: "خودایە لەم بەڵاو موسیبەتە دەربازم بکەو لەبرى ئەمە خێرم بۆ وەبەر بهێنە" (رواە مسلم). 3 //ئارامگرتنێکى جوانو شیاو:بەو ئارامگرتنە دەگوترێ کە ناڕەزایى دەربڕینى لەگەڵ نەبێت.جۆرى دووەمى ئارامگرتن//ئارامگرتن لەسەر گوناهو تاوان ئەو ئارامگرتنەیە کە مرۆڤ خۆى لەبەردەم گوناهو تاوانەکان بگرێتەوە هەروەک چۆن (یوسف) پێغەمبەر(درودى خواى لەسەربێت) ئارامیگرت لەسەر ئەو ئافرەتەى کەبانگیکرد بۆ کارى داوێنپیسى بەڵام دانى بەخۆداگرتو ژینى زیندانى هەڵبژارد لەبرى ژینى گوناهبارىو تاوان.جۆرى سێیەمى ئارامگرتن//ئارامگرتن لەسەر بەجێهێنانى فەرمانەکانى پەروەردگار:ئەم جۆرە لەئارامگرتن بەچەشنێکى مەزنو گەورە لەقورئاندا ئاماژەى پێکراوە، چونکە بەندە دژ بەحەزەکانى نەفسو دەروونو ئاراستە خراپ هێنەرەکانى شەیتان دەوەستێ هەتا فەرمانەکانى پەروەردگار جێبەجێ بکات بۆ نموونە (ئیبراهیم) پێغەمبەر ـ درودى خواى لەسەربێت ـ کاتێ پەروەردگار فەرمانى سەربڕینى جگەرگۆشەکەى پێدەکات بەبێ ئەوەى رابمێنێ روو بەجێبەجێکردنى فەرمانەکە دەچێتو (ئیسماعیل)ى کوڕیشى ـ درودى خواى لەسەربێت بێت ـ هیچ نارەزاییەک دەرنابڕێ لەسەر فەرمانى خواى گەورە قورئانیش بەجوانترین شێوە ئەو گوێڕایەڵیەمان بۆ باسدەکاتو دەفەرموێ[قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَى قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ] (الصافات:102)واتە: "کاتێک کەئەو مناڵە کەوتە دەرو ماڵ لەگەڵیا (بەیانیەک پێى وت) کوڕم، کوڕى شیرینم من لەخەودا بینیومە کە تۆ سەردەبڕم، تۆ دەڵێى چى؟ رات چۆنە؟! (کوڕى چاکو خواناسو خۆگر بەزمانى شیرین) وتى: بابەگیان هەر فەرمانێکت پێدراوە جێبەجێ بکە، دەمبینى ئەگەر خوا حەزبکات، خوا بیەوێت لەئارامگران دەبم". (تەفسیرى ئاسان: لا449).هەروەها پێغەمبەرى خوا( درودى خواى لەسەربێت) لەمیانەى ئەو حەوت تاقمەدا کەلەژێر سێبەرى پەروەردگاردا دەحەوێنەوە باس لەلاوێک دەکات کەوا لەبەندایەتىو گوێڕایەى پەروەردگاردا گەورە بووبێت(رواە البخارى) هەروەها مەزنترین پلەوپاپەى ئارامگرتن ئەم جۆرەیە لەئارامگرى کەلەپێناوى خوداوەندو بەرنامەکەیدا ئارام بگریت لەسەر ناسۆرى ناخۆشیەکان، بێگومان ئەم پلەوپایەیەش پلەوپایەى پێغەمبەرانە، هەر بۆیە پێغەمبەرى خوا ـ درودى خواى لەسەربێت ـ کاتێ بەلاى خانەوادەى (یاسر)دا ـ رەزاى خوایان لێبێت ـ تێپەڕى کە ئەشکەنجەو ئازارى توندو سەخت دەدران فەرمووى: "ئارام بگرن ئەى خانەوادەى یاسر جێگەتان بەهەشتە" هەروەها لەو نموونە باڵایانەى ئاماژە بەم جۆرە لەئارامگرى دەکەن ئارامگرتنى ئەو ئافرەتە قژداهێنەرەى کچەکەى فیرعەونە کەلەکاتێکدا شانەکەى لەدەست دەکەوێتە خوارەوە ناوى خوا دەباتو پاشان بەگوتنى ناوى خوداو سووربوونى لەسەر گوێڕایەڵى پەروەردگار ئارام دەگرێ لەسەر سووتانى خۆىو جگەرگۆشەکانىو پلەوپایەیەکى بەرزومەزنیش بەم ئارامگرییە بەدەست دەهێنێت.کێ سەرجەم جۆرەکانى ئارامگرتنى کۆکردبوەوە ؟پێغەمبەرى خوا ـ درودى خواى لەسەربێت ـ سەرجەم جۆرەکانى ئارامگرى تێدا کۆبوبوەوەو لەتەمەنیدا بەتاقیکردنەوەو نماناى زۆردا تێپەڕى لە:1)چەشتنى بێ دایکو باوکى (هەتیوى).2)شوانىو ئاژەڵ بەخێوکردن.3)بینینى مەرگى هاوسەرو منداڵەکانى.4)چەشتنى ئەشکەنجەو ئازار لەسەر گەیاندنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام.5)هەژارىو نەبوونى بەرێکردنى چەندین رۆژو مانگ بەبرسێتى.6)نەخۆشىو چەشتنى ئازارى سەختو گران.سەرجەم جۆرەکانى ئارامگرى لەپێغەمبەرى خوادا (درودى خواى لەسەربێت) کۆبووبوەوەو نموونەیەکى زیندووى یارانو شوێنکەوتوانیەتى بەدرێژایى بوونى مرۆڤایەتى.ئەو هۆکارانەى یارمەتیدەرن لەسەر پێبەخشیتنى ئارامگرى1ـ هەستکردن بەکورتىو بڕانەوەى ژینى دنیا.2ـ زانینى ئەوەى کە موڵکى خوداوەندیتو بۆلاى ئەو دەگەڕێیتەوە.3ـ بزانە هیچ پاداشتێک نییە بۆ ئارام گرتن لەبەهەشت زیاتر.4ـ دڵنیابە خوداوەند دەرووت لێدەکاتەوە.هەروەها کۆتایى ئەم بابەتە بەوتەیەکى حەزرەتى (عومەرى کوڕى خەتتاب) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ دەهێنین کەدەفەرموێت: هەر بەڵاو کۆسپو نارەحەتیەک رووى تێکردبم بەچوار شت ئاسانبووە لام : یەکەم/ئەو بەڵایە چەندە گەورە بووبێت گەورەتر نەبووە لە(سبحان اللە) (بێگەردىو پاکى بۆ خودا).دووەم/ئەو نەهامەتییە لەئاینەکەمدا نەبوە.سێیەم/خوداوەند بە بەهەشت پاداشتم دەداتەوە.چوارەم/هەمیشە بیرم لەبەڵاو نەهامەتى مەرگى پێغەمبەر(درودى خواى لەسەربێت) کردەوەتەوە کەگەورەترین بەڵاو نەهامەتى بوو.پەروەردگارا بمانگێرە لەئارامگرانو دڵمان رام بکە بۆ ئارامگرىو ئەم رەوشەمان بەخەڵات پێببەخشە.ئامین.
[email protected]
ئهم بابهته 4505 جار خوێندراوهتهوه
22/12/2014
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نهنوسراوه .
1
ژمارهی بۆچوون
تکایه سهرنجێک مهنوسه کهلهگهڵ ڕهوشتی گهلهکهمان ناگونجێت ئهم سهرنجانه پاش پیاچوونهوه بڵاودهکرێنهوه.
بابهتی زیاتر ...
خۆشەویستى پەروەردگار ...
پلهوپایهكانیبهندایهتی دڵسۆزی باوكی چراخان ...
تهوبهكردن ...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS