ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
178
961439
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان
جه‌ربه‌زه‌وئازاترین هاوه‌ڵ
:
وێڕای ئه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) پیاوێكی له‌ش‌و لار لاوازبوو به‌لاَم له‌به‌جێهێنانی حه‌ق‌و راستیدا به‌هێزبوو، له‌كه‌س نه‌ده‌ترسا جگه له‌په‌روه‌ردگار نه‌بێت، پرسیاریشكرا له(عه‌لی) كوڕی(ئه‌بی تاڵیب) : تۆ ئازاترین كه‌س بووی ئه‌ی پێشه‌وای موسوڵمانان؟ وتی: نه‌خێر! ئازاترین كه‌س (ئه‌بوبه‌كر)ی (سدیق)بوو ، سوێندبێت به‌خوا بێ‌باوه‌ڕانی قوڕه‌یش ئازاری پێغه‌مبه‌ریانداو ئێمه‌ش له‌دووره‌وه ته‌ماشامانده‌كرد، (ئه‌بوبه‌كر)یش به‌هه‌ڵه‌داوان هات‌و ئه‌و حاڵ‌و باره‌ی بهدیكردو هه‌ر خۆی به‌رگری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا و به‌بێ‌باوه‌ڕانی وت: ئایا پیاوێك ده‌كوژن ده‌ڵێت (الله) خوامه ، ئنجا دووركه‌وتنه‌وه له‌پێغه‌مبه‌ری‌خواو رویانكرده (ئه‌وبه‌كر)، پاشان (عوقبه)ی كوڕی(ئه‌بی موعیت) هات‌و (ئه‌بوبه‌كر)ی خستبه‌زه‌ویداو خۆی هه‌ڵدایه سه‌رپشتی‌و به‌نه‌عله‌كانی كێشای به‌ده‌م‌و چاویداو به‌رده‌وام لێره‌دا هه‌تا ده‌م‌و چاوی (ئه‌بوبه‌كر) هه‌لاَوساو هیچ كه‌س ده‌م‌و لووتی بۆ له‌یه‌ك جیانه‌ده‌كرده‌وه‌و خوێنیش به‌ده‌م‌و چاویدا به‌خوڕ ده‌هاته خواره‌وه تا له‌ناكاو بوورایه‌وه.پاشان هۆزو تیره‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هاتن‌و (ئه‌بوبه‌كر)یان برده‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و گومانیان نه‌بوو له‌وه‌ی ده‌مرێت ، بۆیه به‌دایكیان وت: ئه‌گه‌ر ژیا نان‌و ئاوی بده‌رێ ! دواتر چوون بۆ لای (عوقبه)و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌كرد گه‌ر (ئه‌بوبه‌كر) بمرێت تۆڵه‌ی لێده‌سه‌نن.كاتێكیش (ئه‌بوبه‌كر) چاوه‌كانی هه‌ڵهێناو به‌هۆش خۆی هاته‌وه پرسی: چی‌یان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد! دایكیشی كه‌هێشتا موسوڵمان نه‌بوبوو وتی: هێشتا هه‌ر بیر له‌و ده‌كه‌یته‌وه ! ئه‌ویش وتی: سوێندبێت به‌خوا نان‌و ئاو ناخۆم هه‌تا دڵنیا نه‌بم له‌ژینی پێغه‌مبه‌ری خوا، دایه گیان بچۆ بۆ لای (ئوم جه‌میل) كه(فاتیمه)ی كچی (خه‌تتاب)بوو هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ری لێبپرسه ، دایكی (ئه‌بوبه‌كر)یش چوو بۆ لای (فاتمه)ی كچی (خه‌تتاب)و ئه‌ویش موسوڵمان بوونی خۆی ده‌شارده‌وه به‌دایكی (ئه‌بوبه‌كر)ی وت: سوێندبێت به‌خودا نازام (ئه‌بوبه‌كر)و (محمد) كێین ، به‌لاَم گه‌ر رازی‌بیت دێم له‌گه‌ڵت تا دڵنیابم له‌كوڕه‌كه‌ت ، ئه‌وجا چوو بۆلای (ئه‌بوبه‌كر)و له‌وێ (ئه‌بوبه‌كر) له(فاتیمه)ی پرسی: چیان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد؟ ئه‌ویش وتی: نازانم پێغه‌مبه‌ری خوا كێیه ؟ (ئه‌بوبه‌كر)یش وتی: مه‌ترسه ئه‌وه دایكمه، ئنجا (فاتمه) وتی: سه‌لامه‌ت‌و باشه ، (ئه‌بوبه‌كر)یش وتی: سوێندبێت به‌خوا نان‌و ئاو ناخۆم تا به‌چاوی خۆم نه‌یبینم..فاتمه‌ش وتی: په‌له‌مه‌كه.. تاقاچت چاكده‌بێته‌وه..ئه‌وجا هه‌ستایه سه‌رپێ‌و به‌ئه‌سته‌م ده‌چوو به‌ڕێوه‌و ده‌ستی خسته سه‌ر شانی هه‌ردووكیان هه‌تا گه‌یشته ماڵی(ئه‌رقه‌م)ی كوڕی (ئه‌بی ئه‌رقه‌م)و له‌ده‌رگای دا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بهدیكردو دڵی پێی سووتاو له‌ئامێزی گرت..كاتێك (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بینی پێغه‌مبه‌ری خو ڵی پێی ده‌سووتێ‌و به‌زه‌یی پێدا دێته‌وه بۆیه وتی: سوێندبێت به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ر ده‌م‌و چاومه.. پێغه‌مبه‌ری خواش به‌زه‌یی پیاهاته‌وه‌و دوعای بۆكرد، ئنجا (ئه‌بوبه‌كر) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دوعام بۆ بكه دایكم موسوڵمان بێت !پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: "په‌روه‌ردگارا رێنوێنی دایكی (ئه‌بوبه‌كر) بكه " ، دایكی (ئه‌بوبه‌كر)یش هێشتا به پێوه‌بوو نه‌جوولاَبوو وتی: گه‌واهی ده‌ده‌م خوداوه‌ند تاك‌و ته‌نیایه‌و محمدیش فرستاده‌و پێغه‌مبه‌ری خودایه.
هه‌ڵوێسته‌كانی (ئه‌بوبه‌كر) له‌ئیسلامدا:
دوان‌و قسه‌كردن سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێسته‌كانی (ئه‌بوبه‌كر)ی (سدیق) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌ئیسلامدا خۆشه‌ویستی بێ‌پایانی ئه‌وپیاوه ده‌رده‌خات بۆ ئایین‌و به‌خشین‌و قوربانیدانی گه‌وره له‌پێناوی ئه‌م ئاینه‌دا، نمانای ئه‌م پیاوه له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت چۆن خۆی‌و ماڵ منداڵ‌و خانه‌واده‌كه‌ی رامكردووه له‌پێناوی ئه‌م ئاینه‌و به‌رز راگرتنی ئیسلامدا.باسكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بۆئه‌وه‌یه هیمه‌ت‌و غیره‌تی هه‌موو موسوڵمانێك بجووڵێت بۆ هه‌ستان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ببێت به‌نموونه‌و پێشه‌نگ بۆمان له‌خزمه‌تكردنی ئیسلامدا:.له‌رۆژی شه‌وڕه‌ویدا شایانی باسه له‌سه‌رده‌م‌و چاخێكدا هۆكاری پێشكه‌وتووی تیانه‌بێت بۆ گواستنه‌وه، ئه‌سته‌مه خه‌ڵكی بڕوابكه‌ن به‌وه‌ی پیاوێك له(مه‌ككه)وه چووه بۆ قودس له‌شه‌وێكداو دواتریش هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ودا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رجێگه‌كه‌ی خۆی.. هه‌ربۆیه هه‌ندێك تازه موسوڵمانبووبوون به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه پاشگه‌زبوونه‌وه‌و بڕوایان نه‌كرد، قوڕه‌یشیش به‌بیستنی هه‌واڵه‌كه تووشی خۆشحاڵی هاتن چونكه به‌هه‌لێكی باشیانده‌زانی بۆ سووكایه‌تیكردن به‌پێغه‌مبه‌ری خوا‌و گاڵته‌و رابواردن پێی، بۆیه به‌په‌رۆشه‌وه چوون بۆلای (ئه‌بوبه‌كر) به‌هۆی نزیكی له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌و وتیان: ئه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ئاخۆ زانیوته (محمد)ی هاوڕێت چی ده‌ڵێت؟ ئنجا باسی شه‌وره‌وییان بۆ گێڕایه‌وه‌و (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌وه‌لاَمدا وتی: ئاوای وتوه؟ وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ویش وتی: ئه‌گه‌ر وای وتبێت ئه‌وا راستیكردووه ..به‌سه‌رسامیه‌وه وتیان: بۆچی تۆ بڕوای پێده‌كه‌یت ؟ وتی: گه‌ر له‌وه زیاتریش بڵێت من بڕوای پێده‌كه‌م !بمبه‌ن بۆلای پاشان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بوو كاتێ باسی شه‌وڕه‌ویی بۆ خه‌ڵكی ده‌كردو (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌گه‌ڵ هه‌ر دواندنێكدا ده‌یوت: راست ده‌كه‌یت..راست ده‌كه‌یت ..گه‌واهیی ده‌ده‌م تۆ فرستاده‌و پێغه‌مبه‌ری خودایت..پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی: ئه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) تۆ راستگۆیت ..!!
گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێرسایه‌ی رێزدارو شكۆمه‌ندترین :
دوای زیادبوونی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری بێ‌باوه‌ڕان دژ به‌موسوڵمانان پێغه‌مبه‌ری خوا رێگه‌یدا به(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ كۆچ بكات بۆ (حه‌به‌شه) ، كاتێ (ئیبن دوغنه) كه‌یه‌كێكبوو له‌رێزدارو شكۆمه‌ندانی قوڕه‌یش به‌مه‌یزانی داوایكرد له(ئه‌بوبه‌كر) بچێته ژێر سایه‌ی ئه‌وو كۆچ نه‌كات بۆ (حه‌به‌شه).(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ رازیبوو به‌پێشنیاره‌كه‌ی (ئیبن دوغنه)و ئنجا (ئه‌بوبه‌كر) قورئانی ده‌خوێنده‌وه‌و ده‌گریا‌و ژنان‌و منالاَن له‌ده‌وری كۆده‌بوونه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر گوێبیستانی دروستده‌كرد.. قوڕه‌یش نیگه‌رانبوو به‌مه‌و داوایانكرد له(ئیبن دوغنه) رێگری بكات‌و نه‌یه‌ڵێت وابكات..(ئیبن دوغنه)ش داوایكرد له(ئه‌بوبه‌كر) له‌ماڵی خۆی قورئان بخوێنێت، (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كدا قورئانی ده‌خوێند‌و رێبواران گوێبیستی ده‌بوون..بۆ جارێكی دی بێ‌باوه‌ڕانی قوڕه‌یش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی لای (ئیبن دوغنه)و شكاتیانكرد..ئه‌مجاره (ئیبن دوغنه) داوای لێ‌كرد قورئان نه‌خوێنێت ، به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ وتی: "سوێندبێت به‌خوداوه‌ند قورئان ده‌خوێنم به‌ده‌نگی به‌رزو له‌سایه‌ی تۆ ده‌رده‌چم بۆسایه‌و په‌نای یه‌كێك له‌تۆ رێزداو شكۆمه‌ندتره" !.
گریان :
(ئه‌بوبه‌كر) زۆر ده‌گریا كاتێ گوێبیستی قورئان ببوایه، هه‌ركات گوێبیستی سووره‌تی (الزلزله) ببوایه به‌كوڵ ده‌گریا ، ته‌نانه‌ت چه‌ند ساتێك به‌ر له‌كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: "ئه‌بوبه‌كر بخه‌نه پێشه‌وه با پێش نوێژیان بۆ بكات " خاتوو (عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ وتی: "پێغه‌مبه‌ری خوا (ئه‌بوبه‌كر) پیاوێكی هه‌ست ناسكه‌و كاتێ قورئان ده‌خوێنێت ده‌گری‌و خه‌ڵكی ناتوانن ده‌نگی ببیستن با (عومه‌ر) به‌رنوێژیان بۆ بكات". ئه‌م پیاوه دڵناسك‌و گریان ئامێزه : كاتێ نوێنه‌رانی (یه‌مه‌ن) هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا تا په‌یمانی پێ بده‌ن له‌سه‌ر موسوڵمان‌بوون، گوێ‌ی لێ‌بوو نوێنه‌رانی (یه‌مه‌ن) گریان به‌بیستنی قورئانی پیرۆز ، (ئه‌بوبه‌كر)یش ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ فه‌رمووی: ئێمه‌ش ئاوابووین به‌رله‌وه‌ی دڵمان ره‌ق ببێت !! كاتێ ئه‌مه‌ی وت ده‌ستیكرد به‌گریان .ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی (ئه‌بوبه‌كر) بووبێت ـ ره‌زای‌خوای لێبێت ـ ئه‌ی ئێمه ده‌بێ چۆنبین ! كام جار ئێمه گریاین له‌ترسی په‌روه‌ردگارمان؟ بۆچی دڵمان ره‌قبوه‌و چاومان بێ‌فرمێسكه؟ ئه‌وخودایه‌ی حه‌وت ده‌ریای دروستكردوه‌و له‌ئاسمانه‌وه ئاوی بێ‌شوماری باراندوه، حه‌زده‌كات فرمێسكی چاوه‌كانمان به‌دی بكات به‌خوڕ دێته‌خواره‌وه، به‌لاَم چاوه‌كان ره‌ق بوون‌و فرمێسك ناڕێژن!!
متمانه‌یه‌كی ره‌ها به‌په‌یمانی خوداوه‌ند :
رومه‌كان) له‌سه‌رده‌ستی (فارسه‌كان)دا به‌چه‌شنێكی خراپ تێكشكان‌و په‌روه‌ردگار ئایه‌تی سه‌باره‌ت به‌و رووداوه دابه‌زاند: [ ا
لم ، غلِبَتِ الرُّومُ، فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ، فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ، بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ
] (الروم:1 ـ 5) كاتێ ئایه‌ته‌كان دابه‌زین (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ چوه نێو موشریكه‌كانی قوڕه‌یش‌و پێی وتن: جارێكی‌تر (رومه‌كان) سه‌رده‌كه‌ون.. متمانه‌یه‌كی بێ‌سنووربوو به‌په‌یمانی خودا..هه‌روه‌ها (ئومه‌ییه)ی كوڕی (خه‌له‌ف) پێی وت: بۆنایه‌یت گره‌و بكه‌ین له‌سه‌ری ، (ئه‌بوبه‌كر) رازیبوو له‌سه‌ر گره‌وكردن‌و كاتێكیش (ئومه‌ییه پرسیاری لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌ماوه‌كه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت وتی: سێ‌ساڵی دیكه.ئنجا (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ چوو بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا و حه‌زره‌تیش ماوه‌كه‌ی پێ راگه‌یاند كه سێ‌ساڵ تا نۆساڵه ، پاشان (ئه‌بوبه‌كر) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای (ئومه‌ییه)و وایده‌زانی (ئه‌بوبه‌كر) په‌شیمان بوه‌ته‌وه به‌لاَم وتی: نه‌خێر به‌ڵكو هاتووم گره‌وه‌كه زیادبكه‌م‌و ماوه‌كه‌ی درێژ بكه‌مه‌وه..سالاَن هات‌و تێپه‌ڕین‌و له‌سه‌ری ساڵی حه‌وته‌مدا (رومه‌كان) سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر (فارسه‌كان)دا‌و (ئه‌بوبه‌كر) گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌و پێغه‌مبه‌ریی خواش .. فه‌رمانی پێكرد ده‌ستكه‌وته‌كه ببه‌خشێ‌و بیكات به‌خێرئه‌م چیرۆكه‌ش نموونه‌یه‌كی زیندووی هه‌موو موسوڵمانێكه ، هه‌موو لاوێكی كچ‌و كوڕ كه‌وا شه‌رمده‌كه‌ن ئاینه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن‌و له‌تاوا سه‌ریان ده‌كه‌وێت به‌خراپه‌و نه‌شیاودا..!!ئه‌و لاوانه‌ی شه‌رمده‌كه‌ن قورئان هه‌ڵبگرن له‌كۆلیژه‌كانیان یاخود ئه‌و كیژانه‌ی شه‌رمده‌كه‌ن بالاَپۆش بن ..!!
ئه‌م بابه‌ته 2437 جار خوێندراوه‌ته‌وه
11/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
عومهریكوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2) ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS