قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
153
961414
هه‌مه‌ڕه‌نگ
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دكتۆر شێخ ئەحمد بالیسانی
مێژووی دوورو درێژی مرۆڤ وای كردووە رەوتی هەموو شتێك بە گوێرەی پێشكەوتن بگۆرێ، مێژووی خوێندنیش كات بە كات گۆراوە و گوڕانكاری بەسەر دا هاتووە گۆرنكاریش جاری واهەیە بنەرەتیە، جاری واش هەیە لاوەكیە، ئەو گۆرانانەش بە گویرەی فراوان بوون و پێشكەوتن و پێداویستی مرۆڤ رویانداوە خوێندنیش یەكیك لەو بەشانەی ژیانە كە گۆرانكاری یە كی گەورەی بەسەردا هاتوە لەبەر زەرورەتی ژیان و زۆر بوون و فراوان بوونی زانستەكان لەم چەرخەی ئیستا (( خوێندنی باڵا )) دەورێكی زۆری بینی وە بۆ دابەش كردنی زانستە تایبەتیەكان، تا وەكو هەر كەسێك لە بوارێكی تایبەت شارەزابێت، بۆ دیار خستنی پلە وئاست و شێوازی سەرپەرشتی رسالەی ( ماستەرو دكتۆرا) وامان بەباش زانی چەند پرسیارێك ئاراستەی بەرێز دكتۆر (( شێخ ئەحمەد بالیسانی )) بكەین، كە خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەكەشە.
چرای رووناكی: لەپێشەكی دا دەڵێین مامۆستای بەرێز ( السلام علیكم و رحمە الله) د.أحمد بالیسانی: علیكم السلام ورحمە الله وبركاته.
چرای رووناكی:
مامۆستای بەرێز جەنابت الحمد لله بروا نامەی دكتۆرات هەیە وە جەنابتان ئیشرافی چەندان رسالەتان كردووە، یەكەم پرسیارمان ئەوەیە كە پێناسەی سەرپەرشتی رسالەمان بۆ بكەی؟
د.أحمد بالیسانی: (إشراف الرسالە) بە كوردیەكەی پێی دەڵێن سەرپەرشتی رسالە ئەوەیە كە ئەم قوتابیەی كە قوتابی ماستەرە یان قوتابی دكتۆرایە دەبێ مامۆستایەك سەرپەرشتی رسالەكەی بكات واتە دەبێ ئەو مامۆستایە رێنمایی بدات بەو قوتابیەو ئامۆژگاری بكات تاوەكو رسالەكەی تەواو دەبێت، یەكەم جار نەخشەی بۆ دادەنێ یان بەیەكەوە دایدەنێن یان قوتابیەكە نەخشە دادەنێ مامۆستاكە بۆی پێدا دەچتەوە وزێدەو كەمی لێ دەكات، نەخشەی توێژینەوەكە یان بڵێن نەخشەی رسالەكە دادەنرێ بەرێك وپێكی، جا كە نەخشەكە دانرا ئەوسا قوتابیەكە ئیشی تێدا دەكات لەو كاتەدا دەبێ مراجەعەی كتێب و سەرچاوەی زانستی گرنگ بكات لە بابەتی ریسالەكەی و زانیاری وزانستیان لێ دەربهێنێت و بەجوانی دایبرێژێت مەبحەس بە مەبحەس فەسل بە فەسل تاوەكو تەواو دەبێ بەرە بەرە نوسراوەكەی پیشانی سەرپەرشتیار ئەدات. ئیتر كە تەواو بوو دووبارە مامۆستاكە دەیخوێنیتەوە لە سەرەتاوە تاوەكو كۆتایی بۆ ئەوەی بزانێ كە ئایا هیچ هەڵەییچكی تێدا یە یان نا یاخو شتێك لەبیر كرابێ هەروەها ئەگەر هەر شوێنێك هەلەی تێدابێ پێ راستی دەكاتەوە یان ئەگەر گۆرانی بوێ اوای گۆرانكری لێ ئەكات پاشان ئیعادەی نەزەری نوخشەی عام دەكاتەوە ئەگەر قەناعەتی هات ئەوكاتە ڕێ ئەداتە قوتابیەكە ریسالەكەی كۆپی بكات، پاشان كە كۆپی كرا ئەوجا دەدرێتە لێژنەی گفتوگۆ كە پێك هاتووە لە چەند مامۆستای شارەزا لە بابەتەكەی. وەكاتی گفتوگۆی بۆ دائەنرێ و گفتوگۆی لەسەر دەكەن وبروانامەی ماستەر یان دكتۆرای پێ دەدەن بەگوێرەی قۆناغەكەی خۆی.
بەڵێ مامۆستای بەرێز چرای ڕووناكی: لە ساڵی چەندەوە بەرێزت سەرپەرشتی رسالە دەكەی؟
د. أحمد بالیسانی: لەساڵی ( 1996 ) وە من سەرپەرشتی رسالە دەكەم، واتە پاش دەرچوونم لە ساڵی (1994) نزیكەی هەر ساڵێكی پێ چوو دەستم بە سەرپەرشتی رسالە كرد چونكە ماددەیەك هەبوو لە تعلیماتی جامعی دەلێ با پلەشی پرۆفیسۆر یان یاریدەدەری پرۆفیسۆر نەبێ تەنانەت ئەگەر مامۆستاش بێ بە پلەی مدرس بەڵام توانای عیلمی هەبێت دەتوانێ ببێتە سەرپەرشتیاری رسالە و دەرس بڵێتەوە لە خوێندنی باڵا، جا من هەر بە مدرسی سەرپەرشتی رسالەم كردووە پێش ئەوەی ببمە پرۆفیسۆری یاریدەدەر هەر بە مدرسی سەرپەرشتیان دەدامێ دەرسیشیان دامێ لە خوێندنی باڵا لەبەر ئەوەی باوەریان بە ئاستی زانستی من هەبوو، بەڵێ مامۆستای بەرێز چرای ڕووناكی: جیاوازی لەنێوان رسالەی ماستەرو رسالەی دكتۆرادا چیە؟
د. أحمد بالیسانی: جیاوازی لەنێوان رسالەی ماستەرو رسالەی دكتۆرا، لەراستی دا رسالەی دكتۆرا دەبێ پتەوتر بێ وە حیسابی زیاترە لەرسالەی ماستەر چونكە رسالەی ماستەر یەكەم نوسینە واتە لە دەوری فێربووندایە جا مومكینە هەندێ شت چاوپوشی لێ بكرێ لەبەرئەوەی تازە لەدەوری فێربووندایە بەڵام لە رسالەی دكتۆرادا ئەو چاوپۆشینەی لێ ناكرێ چونكە فێری نووسن بووەو ئاستی بەرز بۆتەوە پێویستە بگاتە شتێكی نوێ بۆ نمونە پێشان دەیان گۆت رسالەی ماستەر نابێ لە (200 ) لاپەر زیاتر بێ بەڵام رسالەی دكتۆرا تا ( 400 ) لاپەرە ئاساییە بنوسرێ بەم دواییە تحدید كرا چونكە هەندێك قوتابی ئەوەندە زۆریان دەنووسی كە خوێندنەوەیان زەحمەت بوو بۆ گفتوگۆ كۆدن، ئیتر هەردوكیان هەمان مەنهەج ورێگەیان هەیە تەنها رسالەی دكتۆرا دەبێ پتەوتر بێ و بابەتەكەی فراوانتر بێ وزیاتر بێ و ئاستی زانستیشی دەبێ بەرزتر بێ لە رسالەی ماستەر دەنا وەكو تعلیمات هەردوكیان لێك نزیكن.
بەڵێ چرای ڕووناكی: مەرجەكانی سەرپەرشتی چیە؟
د. أحمد بالیسانی: سەرپەرشتی ئەوەیە مامۆستای سەرپەرشتیار دەبێ پلەی بگاتە پرۆفیسۆری یاریدەدەر یان ئەگەر مدرس بێ، مدرس هەیە لیژنەی زانستی بەقای پێ ئەكا واتە ئەزانن مستەوای ئەوەی هەیە سەرپەرشتی بكات، بەلێ جا گوتمان ئەگەر مدرس بێ ئەگەر لیژنەی زانستی لە خوێندنی باڵا بەقای پێ بكەن بزانن مستەوایێكی وای هەیە، بەپێی تعلیمات دەتوانێ سەرپەرشتی رسالە بكات ئەوجا سەرپەرشتی رسالەی دەدەنێ هەر ئەوەیە هەر ئەو مەرجە هەیەو هیچی تر نیە واتە پلەی زانستی هەبێ و شایانی ئەوە بێت سەرپەرشتی رسالە بكات، بەڵێ مامۆستای بەرێز.
چرای ڕووناكی: زۆرجار هەڵەی زانستی لە رسالەدا هەیە ئایا چاوپۆشین دەكرێ یان ئەو هەڵانە ئاساییە؟
د. أحمد بالیسانی: نەخێر هەڵەی زانستی ئاسایی نیە هەڵەی زانستی بنەرەتیەو نابێ هەڵەی لەوجۆرە هەبێ وە ئەگەر هەبێ لێژنە داوای لێ دەكات راستی بكاتەوە بەڵام ئەگەر هەڵەكان شەكلی بن لەوانەیە چاوپۆشی لێ بكرێ، چاو پۆشی لە هەڵەی شەكلی دەكرێ بەڵام چاوپۆشی لە هەڵەی زانستی ناكرێ، ئەگەر هەڵەی زانستی هەبێت لە كاتی بریاردان واتە شەهادە پێدان ماوەیێكی بۆ دادەنرێ مانگێك یان دوو هەفتە زیاتر یان كەمتر داوای لێ دەكرێت كە هەڵەكان راست بكاتەوە جا ئەگەر راستی كردەوە بروانامەكەی پێ دەدرێ بەڵام ئەگەر راستی نەكاتەوە ئەوا موافەقەی ناكەن و بروانامەی نادەنێ، هەروەها ئەگەر ریسالەكەی لە ئاستی زانستی باش نەبی رەتی ئەكەنەوەو بروانامەی پێ نادرێ.
مامۆستای بەرێز چرای ڕووناكی: دیاردەی دزینی رسالەكان هەیە لە ئینتەرنێت، ئایا لەكوردستانی خۆشمان هەیە؟
چارەسەری چیە؟

د. أحمد بالیسانی: وەڵاهی ئەگەر بڵێم هەیە یان نیە ئەوە بەگوێرەی ئاگادار بوونەوەیە، من تا ئیستا نەم بیستووە كەس كەشف بووبێت كە رسالەی دزیبێت ە كوردوستانا، تا ئێستا كەسمان لا كەشف نەبووە لەوانەیەی هەبوبێت بەڵام كەشف نەبووە، بۆنمونە لە بەغدا هەبوو رسالەی دەدزی لە وڵاتەكانی تر یەك دوانێكیان كەشف بوون ساقیت كران و دەرمان كردن وە فەسل كران لە خوێندن، وە ئەوەی كەشف نەبووە ئەوە خۆی و خوای خۆی ئیتر ئیشەكەی رۆیشت و بروانامەی وەرگرت، لەوانەیە هەبێت و ئاشكرا نەبووبێت وە لەوانەشە هەر نەبێت هەتا ئێستا ئاگادار نیمە كە لەكوردستان هەیەو كەشف نەبووە یان هەر نیە بەڵام ئیحتیمالێكی زۆر هەیە كە نەبێ، بەڵێ نەبێ واتە دزینی رسالە چونكە زۆربەی ئەوشتانەی كە لە ئینتەرنێت نوسراوە ئەوە خەڵك ئاگادارە ئەگەر كابرا بیدزێ وابزانم زوو ئاشكرا دەبێ، بەڵێ.
چرای ڕووناكی: ئاستی خوێندنی باڵا لەم قۆناغەدا بەتایبەتی لە كوردستان چۆن دەبیتی؟
د. أحمد بالیسانی:
بەخوا ئاستەكە زۆر بە بەرز نابینم زۆر نزمیش نیە مناسبە ئاستەكەی مام ناوەندیە بەڵام ناتوانم بڵێم ئاستەكەی بەرزە یان نزمە بە گوێرەی دەورو پشتی خۆمان ئاستەكەی مام ناوەندیە.
چرای ڕووناكی: دكتۆری بەرێز ئامۆژگاریت بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا چیە؟
د. أحمد بالیسانی: ئامۆژگاریم هەر ئەوەیە بۆ هەموو قوتابیەك چ قوتابی خوێندنی باڵا یان قوتابی تر كە بۆ زانست بخوێنن، یەكەم بۆ زانست بخوێنن دووەمیش ئیخلاسی هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتێكی وا پێشكەش بكات خوا پاداشتی بداتەوە، خوێندن دوو جۆرە خوێندنی ئاینی و خوێندنی هی تر، خوێندنی ئایینی لە دوو لایەنەوە موحاسەبەی دەكرێ لایەنەك خۆی كە زانستەو خوێندنە لایەنەكەی دیكەش رەبتی بە شەریعەتەوە هەیە ئەگەر غەلەتی تێدا بكات واتە لە دوو لایەنەوە گوناهبار دەبێت لە لایەنی بێ ئیخلاسی و لەلایەنی ئەوەی كە لە شەریعەت غەلەت دەكات. خوێندنەكانی تریش وەكو خوێندن ئەبێ ئیخلاسی هەبێت بۆ وڵاتەكەی و بۆ خوێندنەكەی ئەگەر هەڵە بكات دیسان زەرەر بە خەڵكی دەگەیەنێت و زەرەر بە شارستانیەت دەگەیەنێ چونكە ئەو كەسە دەبێتە مرۆڤێكی لێپرسراو دوایی بەگوێرەی خوێندنی خۆی خزمەتی ئەو خەڵكە دەكات، ئەگەر ئەندازیاریە ئەگەر پزیشكیە یان ئەگەر هەر جۆرە بابەتیكی ترە هەموو جۆرە بابەتێك ئەگەر هەڵەی تێدا بكرێ زیان بە كۆمەڵ ئەگەیەنێ و زیان بە خەڵكی دەگەیەنێ. جا دەبێ ئێمە ئیخلاسمان هەبێت بۆ زانستەكەو ترسیشمان هەبێ لە خوا كە ئێمە دەبێ بە بێ باكی نەچینە ناوی، هەروەها لەو ئاستە نزمە دانەبین كە تەنیا شەهادەخواز بین، واتە بروانامەی بدرێتێ بەبێ زانست، ئەگەر لەو مستەوایەدا بێ مانای وایە درۆی لەگەڵ خۆی كرد وە یان درۆی لەگەڵ كراوە یان درۆ لەگەڵ كۆمەڵ دەكەین ئەمە بەراستی بەرپرسیاریەتێكی گەورەیە بەرامبەر بە خەڵك و خوا، یانی ئیخلاس بۆ زانستە كە بەو ئیشە هەر ئەوە زانست پێش دەخات نەوەك تەنها بۆ بروانامە بخوێنێ و بۆ ناوودەنگ بخوێنێ یان بۆ پلەی كۆمەڵایەتی بخوێنێ، ئەگەر بۆ ئەو شتانە بخوێنێ ئەوا زەرەر لە زانست دەدات ئەگەر بۆ زانستی خوێند و زانستەكەی لە ئاستێكی بەرزدا بێت و بە پلەیێكی باش دەرچووبێت ئەوا پلە كۆمەڵایەتیەكەی (تەحصیلی حاصلە) هەر بۆی دبێت بەڵام ئەگەر پلەی كۆمەڵایەتیەكەی وەرگرت بەبێ زانست زەرەرێكی زۆر دەدات لەخۆی ولەكۆمەڵ.
چرای ڕووناكی: مامۆستای بەرێز مامۆستا شێخ أحمد بالیسانی ماندومان كردی و كاتمان لێ گرتی خوای گەورە پاداشتت بداتەوە سوپاست دەكەم خوا سەلامەتت كا ئیمەش تا كاتێكی دیكە و بەیەك گەیشتن و چاوپێكەتنێكی دیكە هەموو لایەك بەخوای گەورە دەسپێرین.(( السلام علیكم و رحمە الله وبركاته )).

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مالپه‌ری چرای رووناکی وه‌رگیراوه‌
ئه‌م بابه‌ته   ‌ 2984 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روون بابی نووها ...
کرده‌وه‌ی باش / باوکی ئه یوب ...
خواپه‌رستی و ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ده‌روون(1) ...
هۆنراوه ‌نوسینی مامۆستا/ عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی‌ ...
درۆی نیسان هه‌ر درۆیه‌ پیشه‌ی درۆزنانه‌ .. بورهان به‌رزنجی ...
بۆ چرای ژیان!!! بورهان به‌رزنجی...
كامه رانی چی یه ؟ باوکی ره‌نج ...
چیرۆكی‌لاشه‌كه‌ی‌ فیرعه‌ون و موسڵمان بوونی‌ زانای‌ فه‌ڕه‌نسی...
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ عبدالرحمن ...
رژێمی ئابووری لە روانگەیەكی ئیسلامیدا ...
پڕۆژەی دروستکردن و کڕینی مزگەوت ...
1