قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
136
961397
په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ
وریای دایك و باوك بەرامبەر منداڵەكان

ئێمەی دایك و باوكان زۆر پێویستمان هەیە لە رەوتی پەروەردەی منداڵ بگەین چونكە منداڵ بەرزترین و گرینگترین بەرهەمی سروشتی یەزدانە بە مرۆڤی بەخشیوە بۆیە زۆر پێویستە ئێمەی كوردی موسڵمان بە شێوەیەكی راستەقینە و لێهاتووی و گرنگی پلە پلەی لە پرۆسەی پەروەردە بەكاربێنین بۆ گەیشتن بە ئاراستەی رێك و پێك ئاگا بوون لە گرفتەكانی مناڵەكانمان چونكە پاشە رۆژی نەتەوە بریتی یە پاشە رۆژی منداڵەكانیان، بەرهەم هێنانی منداڵەكان بۆ خزمەت كردنی مرۆڤایەتی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، چاكسازی كۆمەڵگا لە ئامادەكاری منداڵانەوە دێت خوای گەورەش فەرمانی بەدایك و باوكان كردووە هانی داوە مناڵەكانیان پەروەردەكەن وەك دەفەرمووێت:[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ]التحریم: ٦ واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە باوەرتان هێناوە خۆتان و خاوو خێزانتان بپارێزن لە ئاگرێ كە سووتەمەنیەكەی مرۆڤ و بەردە، كە بە فریشتەی زۆر توڕە و بەهێز سپێردراوە كە هەرچی خوا فەرمانیان پێ بكات نا فەرمانی ناكەن هەر ئەوە ئەنجام دەدەن كە فەرمانیان پێكراوە.لەبەر ئەوە دەبێت بە بەردەوامی هەول بدرێت و كاری تەواو بكرێت بۆ چاكسازی منداڵان و (راستكردنەوەی هەڵەكانیان فێری ئەدەب و خو رەوشتی جوان و گەشەپێكردنی چەمكی پۆزەتیفانە یان بكەین، ئیمامی عەلی فەرموویەتی: (( دڵی منداڵ وەك زەویەكی بەتاڵە، هەر چ شتێكی فرێ بدرێتە ناوی وەری دەگرێ)) كەواتە منداڵ سپاردە (ئەمانە)تێكی گەورەیە لەسەر فەرمانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه‌ وسلم‌ ) فەرموویەتی (إنما سماهم الله أبراراً لانهم بروا الابا‌و والابنا‌و، كما ان لوالدك علیك حقاً، كذلك لولدك علیك حق) خوای گەورە بەزۆر چاكان (ابرار) ناوی ناون لە بەر ئەوە چاك بوون بەرامبەر باوكان و منداڵەكانیان هەروەك چۆن تۆ مافت هەیە بەسەر منداڵان بە هەمان شێوە ئەوانیش مافی زۆریان بەسەرمان هەیە. مناڵیش دیاریەكی خوای گەورەیە كە چاوەكانمان پێیان رۆشن دەبێ و بەرهەمی دڵەكانمانن خوای گەورەش دەفەرموومێت: [الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلا] الكهف: ٤٦ جا پرۆسەی پەروەردە هەر لە سەرەتایی ساڵانی یەكەمی ژیانی ئادەمیزادەوە دەست پێ دەكات تا كۆتایی ژیانی وە ئیسلام بایەخی زۆری داوە بە ئاراستەكردنی منداڵ ورێك پێك كردنی رەفتارو پەروەردە یان چاندنی بیرو باوەڕی راست لە دەرونی منداڵ وەگرنگتیرین بەرهەمەكانی هاوسەرگرتن (الزواج) لە ئیسلام دا بریتی یە لە پێگەیاندنی نەوەیەكی بروا دار و چاندنی راستی لە دڵی بەشێوەیەكی چەسپاو كە لە رەفتارو كردەوەكانیدا رەنگ بداتەوە لەبەر ئەوە پێویستە دایك و باوك زۆر مكوربن لەسەر پێشان دانی رەفتارو رەوشتی جوان پەسند چونكە منداڵ لەبەردەمی ئەوان وەكو ئامێرێكی وێنە گرتنە كە جوولە و رەفتاری ئەوان وێنە دەگرێ پاشان تۆماری دەكات وە پێویستە خۆشەویستی و سۆز پێشكەش بە مناڵەكانمان بكەین بۆ ئەوەی مناڵەكانمان هەست بە خۆشەویستی بكەن. هەشت خاڵی زۆر گرینگ هەیە دەبێ وریا بین لەگەڵ چەند رێنمایی كردنێك.
1. لەكاتی قسەكردندا هەستی خۆشەویستیمان بۆیان دیارخەین.
2. بەچاوەكانی خۆشەویستی سەیریان بكەین (نڤرە الحب).
3. پاروی خۆشەویستیان پێش كەش بكەین واتە: لەكاتی ئامادە كردنی نان خواردن و شت دڵەكانیان خۆش كەین (لقمە الحب).
4. (چمە الحب) واتە: باوەش پێكردنی خۆشەویستی.
5. (قبلە الحب) ماچ كردنی خۆشەویستی.
6. (سمە الحب) بەزەردەخەنەو روو خۆشی خۆشەویستی خزمان دیاررخەین.
7.پۆشاكی خۆشەویستی پێش كەش كەین.
8. دەست بەسەر داهێنانی خۆشەویستی كە هەست بە ئارامی و هێمنی بكات.زۆر پێویستە دایك و باوكەكان كاتێكی دیاری كەن بۆ دانیشتن چاوپێكەوتنیان جا لەكاتی نان خواردن یان دەرچوون لە گەلیان یا وەرزش كردن گرنگ كە مناڵەكان هەست بكەن كە ئە و پایە و نرخی پێ دەدرێت بۆ چوونێكی باش و پۆزەتیفانە دەربارەی خودی خۆی پەیدا بكات ئەگەر دایك و باوك بە چاوی سوك سەیری بكات بۆ چوونی خراپی دەربارەی خودی خۆی پەیدا دەكات ناتوانێت سوود لە تواناو بەهرەكانی خۆی وەربگرێت تەمەنی مناڵەكانمان رەچاو بكەین چونكە هەموو قۆناغێك شێوازێكی خۆی هەیە دەبێت زۆر بە ئارامی و سنگ فراوانی نەرم و نیانی لەگەڵ مناڵەكانمان هەڵس و كەوت كەین تا هاوڕێتی یەكی بە هێز لە نێوانمان دروست بێت هەوڵ بدەین ئامۆژگاری هەندێ لەو دایك و باوكانە وەرگرین كە خاوەن ئەزموونن.
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مالپه‌ری چرای رووناکی وه‌رگیراوه‌

ئه‌م بابه‌ته   ‌ 2657 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
1