ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
150
961411
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان
غه‌زای(عوسره):
(عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌فه‌رموێت: رۆژی غه‌زای (ته‌بوك) پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) هات بۆ لامان‌و خه‌ڵكی هاندا له‌سه‌ر به‌خشین‌و خێركردن..(عومه‌ر) ده‌فه‌رموێت: ئه‌وكاته‌ش ماڵ‌و سامانم هه‌بوو بۆیه هات به‌دڵما ئه‌مجاره پێشی (ئه‌بوبه‌كر) ده‌ده‌مه‌وه..(عومه‌ر)ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ به‌خێرایی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی خۆیان‌و نیوه‌ی ماڵه‌كه‌ی هێناو خستیه به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ، ئه‌ویش پرسیاری لێ‌كرد: ئه‌ی چیت بۆ خانه‌واده‌كه‌ت به‌جێهێشتووه ؟ وتی: نیوه‌ی ماڵه‌كه‌م بۆ به‌جێهێشتوون ! پاشان (ئه‌بوبه‌كر) ماڵێكی كه‌متر له‌وه‌ی (عومه‌ر)ی هێناو خستیه به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش لێی پرسی: ئه‌ی چیت بۆ خانه‌واده‌كه‌ت داناوه ، فه‌رمووی: به‌ته‌نیا خوا‌و پێغه‌مبه‌رم بۆ جێهێشتوون..ئنجا (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ وتی: سوێندبێ به‌خوا ئه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌ده‌م پێشت بكه‌وم..هه‌روه‌ها (ئه‌بوبه‌كر) تاكه‌كه‌سێكبوو سێ‌جار سه‌راپای ماڵه‌كه‌ی له‌پێناوی خوایا به‌خشی بێت.كێ له‌ئێمه ده‌توانێت سه‌رجه‌م ماڵ‌و دارایی له‌پێناوی سه‌رخستنی براكانی له‌فه‌له‌ستین ببه‌خشێت !سوپاس بۆ خوا هێشتا خێر ماوه له‌نێو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا.. جارێكیان پیاوێكم دی كورسیه جووڵه‌داره‌كه‌ی ده‌به‌خشێ كه‌جگه له‌وه‌زیاتر هیچی دی نه‌بوو له‌پێناوی خوایا به‌گه‌لی بۆسنی ، زۆرجار ئافره‌تانم ده‌بینی خشڵ‌و ئاڵتوونیان ده‌به‌خشی له‌پێناوی سه‌رخستنی كێشه‌ی موسوڵماناندا..به‌ڵێ دڵنیابن نمانای (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هه‌یه له‌نێو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا به‌لاَم ئومێده‌وارین هه‌ر زۆر‌و بێ‌شوماربن..(ئه‌بوبه‌كر) سه‌رجه‌م ماڵه‌كه‌ی سێ‌جار به‌ته‌واوی به‌خشی: ــ له‌كاتی ئازادكردنی گه‌ردنی كۆیله‌و به‌نده باوه‌ڕداره لاواز‌و زه‌بوونه‌كاندا.ــ له‌كاتی كۆچكردن بۆ مه‌دینه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم).ــ رۆژی غه‌زوه‌ی (ته‌بوك).
له‌خواترسان‌و پارێزگاری:
رۆژێكیان خزمه‌تكاره‌كه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ خواردنێكی هێنا بۆی ، ئه‌ویش له‌ناكاوێكدا تیكه‌و پاروویه‌كی لێخوارد، به‌پێچه‌وانه‌ی جارانی پێشوو به‌وه پرسیاری لێنه‌كرد له‌كوێوه هێناویه‌تی‌و ده‌ستی كه‌وتووه، به‌لاَم به‌رده‌ست‌و خزمه‌تكاره‌كه‌ی به‌سه‌رسامیه‌وه وتی: لێتنه‌پرسیم ئه‌م خواردنه‌م له‌كوێوه هێناوه‌و ده‌ستكه‌وتووه؟ له‌راستیدا ئه‌م خواردنه‌م له‌بری جادووگه‌رییدا ده‌ستكه‌وت كه‌به‌ر له‌هاتنی ئیسلام كردبووم..(ئه‌بوبه‌كر) تووشی شۆك بوو وتی:خواردنه‌كه‌ت ده‌مكوژێت‌و تیام ده‌بات ! پاشان هه‌وڵیدا تیكه‌و پاروه‌كه هه‌ڵبهێنێته‌وه ..كه‌سانی ده‌وروپشتی وتیان: نا‌توانیت بڕشێیته‌وه هه‌تا ئاو نه‌خۆیت ، ئه‌وجا داوای ئاوی كرد‌و رشایه‌وه..ئنجا به‌سه‌رسامیه‌وه پێیان وت: خوالێت ببورێت خۆ پاروویه‌كبوو.. فه‌رمووی: سوێندبێت به‌خوا گه‌ر روحم له‌گه‌ڵی بهاتایه‌ته ده‌ره‌وه باكم نه‌بوو لێی..!خۆبه‌كه‌مزانین: هه‌فتانه (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌چوو بۆ ماڵی پیرێكی په‌ككه‌وته‌و ماڵ‌و حاڵه‌كه‌ی بۆ پاكده‌كرده‌وه ، هه‌ر له‌وكاته‌یا (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ هه‌واڵی ئه‌و پیره بێ‌كه‌سه‌ی بیست‌و ویستی خزمه‌تی بكات‌و ماڵی بۆ خاوێن بكاته‌وه، به‌لاَم چه‌ند جارێك چوو ده‌یبینی ماڵه‌كه خاوێنه‌و پاككراوه‌ته‌وه ، بۆیه له‌پیره‌كه‌ی پرسی ئاخۆ كێ ماڵت بۆ پاك ده‌كاته‌وه ؟ ئه‌ویش باسی ئه‌وه‌ی بۆ كرد پیاوێك هه‌فتانه دێت‌و ماڵی بۆ خاوێن ده‌كاته‌وه ، (عومه‌ر) حه‌زیكرد بزانێت كێیه‌و خۆی لێداگرت تابیبینێت‌و سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ده‌ڵێت: بینیم (ئه‌بوبه‌كر) ته‌قه‌ی له‌ده‌رگا هه‌ستان‌و هاته ژووره‌وه‌و گسكیداو خۆڵ‌و پیسی هه‌ڵگرت‌و گواستیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه!!ئه‌ی ئێمه‌ی موسوڵمانی ئه‌م چه‌رخ‌و سه‌رده‌مه كێمان هه‌ڵده‌ستین به‌خزمه‌تی دایك‌و باوكمان كه‌وا له‌پێشترین كه‌سن چاودێری‌و خزمه‌ت بكرێن!!خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بۆ (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ : جارێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) هاته نێو یارانی له‌مزگه‌وت‌و پرسی: كوا (ئه‌بوبه‌كر) ئه‌ویش هه‌ستاو ئه‌وجا حه‌زره‌ت فه‌رمووی : وه‌ره لامه‌وه ..ئنجا فه‌رمووی: ئه‌ی كوا (عومه‌ر) ؟ ئه‌ویش هه‌ستاو حه‌زره‌تیش فه‌رمووی: تۆش وه‌ره لامه‌وه ..ئنجا ده‌ستی هه‌ردووكیانی گرت‌و به‌رزیكرده‌وه‌و فه‌رمووی: "له‌رۆژی قیامه‌تدا به‌م چه‌شنه زیندووده‌كرێینه‌وه ".هه‌روه‌ها پرسیاركرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) : كێ خۆشه‌ویسترین كه‌سه لات؟ فه‌رمووی: (عائشه) ، وتیان : ئه‌ی له‌پیاواندا ؟ فه‌رمووی: باوكی (عائشه).. رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به(ئه‌بوبه‌كر)ی فه‌رموو: "ئه‌ی ئه‌بوبه‌كر تۆ یارو هاوه‌ڵی من بوویت له‌ئه‌شكه‌وته‌كه‌داو له‌سه‌ر حه‌وزیش هه‌ر یارو هاوه‌ڵم ده‌بیت .. ".هه‌روه‌ها رۆژێكیان (عومه‌ر) ی كوڕی (خه‌تتاب) توڕه‌بوو له(ئه‌بوبه‌كر) به‌هۆی وشه‌یه‌كه‌وه كه‌گوتی، (عومه‌ر) له‌توڕه‌ییدا رۆیی‌و پشتی هه‌ڵكرد، (ئه‌بوبه‌كر)یش به‌دوایا رۆیشت‌و وتی: (عومه‌ر) توڕه‌مه‌به..(عومه‌ر) توڕه مه‌به..به‌رده‌وام (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ به‌دوایه‌وه‌بوو ئه‌مه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه به‌لاَم (عومه‌ر) گوێ‌ی پێنه‌ده‌دا له‌ناچارییدا (ئه‌بوبه‌كر) چوو بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) سكالاَی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی (عومه‌ر)ی له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا كرد‌و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ر به‌دوایه‌وه‌بووم هه‌ر نكوولی لێده‌كردم ..ئنجا (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ئاماده‌ی مزگه‌وت بوو بینی رووخساری پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه‌و (ئه‌بوبه‌كر)یش له‌لایه‌وه راوه‌ستاوه..
كاتێ (ئه‌بوبه‌كر) ئه‌م دیمه‌نه‌ی بینی به‌چۆكا هات‌و هه‌وڵیدا دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌رم بكات سه‌باره‌ت به(عومه‌ر) و وتی: سوێندبێت به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر من سته‌مكاربووم..پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "بێ‌به‌لاَبیت ئه‌ی (عومه‌ر) چیتداوه له(ئه‌بوبه‌كر)..خه‌ڵكینه كاتێ ئه‌م ئاینه‌م هێنا سه‌رجه‌م خه‌ڵكی وتیان درۆده‌كه‌یت‌و به‌ته‌نیا (ئه‌بوبه‌كر) وتی: راستده‌كه‌یت ، پاشان به‌خۆی‌و ماڵ‌و مناڵیه‌وه پشتگیریان لێكردم ، ئیتر بۆ وازناهێنن له‌م هاوه‌ڵه‌م .. ".له‌وده‌مه به‌دواوه چیتر ئازاری (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ نه‌درا.
هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی خۆشه‌ویستی:
له‌هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی نێوان (ئه‌بوبه‌كر)و پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) رۆژێكیان ناكۆكیه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا له‌نێوان (عائشه)و پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) ، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "رازیت(ئه‌بوعوبه‌یده) بكه‌ین به‌ناوبژیوانی نێوانمان؟ "(عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت وتی: (ئه‌بوعوبه‌یده) پیاوچاكه‌و گه‌ربێت قسه‌ی تۆ به‌ته‌نیا وه‌رده‌گرێت ! پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: "ئه‌ی باوكت ! " وتی: ئه‌و باشه..ئنجا پێغه‌مبه‌ری‌خوا(صلی الله علیه وسلم) بانگی (ئه‌بوبه‌كر)ی كرد‌و كاتێ هات خاتوو (عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ به‌پێغه‌مبه‌ری خوای وت: رووداوه‌كان وه‌ك خۆی بگێڕه‌وه‌و راستگۆبه! ، كاتێ (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی دوایی بیست هه‌ستاو ویستی له‌خاتوو (عائشه) بدات ، به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) نه‌یهێشت‌و وتی: "بۆئه‌وه تۆمان بانگ نه‌كردوه .. "پاشان پێغه‌مبه‌ر كه(ئه‌بوبه‌كر) رۆیشت به(عائشه)ی وت: "ئاگات لێ‌بوو چۆن هاتمه نێوان تۆ‌و باوكته‌وه ! " پاش چه‌ن ساتێك (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ گه‌ڕایه‌وه‌بینی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و (عائشه) پێده‌كه‌نن ، تووشی سه‌راسیمه هات‌و وتی: به‌شدارم بكه‌ن له‌ئاشته‌وایتاندا وه‌ك به‌شدارم ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕو ئاژاوه‌تان. پێغه‌مبه‌ر بزه‌یه‌ك گرتی‌و فه‌رمووی: "باشه به‌شدارت ده‌كه‌ین ئه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ".خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار رزق‌و رۆزیی‌و به‌خششێكه له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌به‌نده‌كانی، هه‌روه‌ها خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر رێز‌و به‌خششی خوداووه‌نده بۆ به‌نده‌كانی..ئایا ئێمه ده‌گه‌ین به‌و ئاسته له‌خۆشه‌ویستی كه(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ پێی گه‌یشت له‌خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری خوایا..یاخود شوێنی رێگه‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌وین..یان به‌رگری ده‌كه‌ین له‌خۆشه‌ویستانی پێغه‌مبه‌ر كه‌له‌فه‌له‌ستین ده‌جه‌نگن..!ئایا به‌رگری ده‌كه‌ین له‌قودسی جێ شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)!(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ كاتێ دووپشكه‌كه پێوه‌یدا ده‌نگی خۆیگرت نه‌بادا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ئاگابێت له‌خه‌وه‌كه‌ی..به‌لاَم ئێمه ده‌خه‌وین‌و چاومان ده‌پۆشین له‌شكانی په‌رێزه پیرۆزه‌كانی ئیسلام.رۆژێك به‌یه‌كدا هه‌ڵشاخانێك دروستبوو له‌نێوان (ره‌بیعه)ی كوڕی (كه‌عب)ی (ئه‌نساری)و (ئه‌بوبه‌كر)دا‌و (ئه‌بوبه‌كر) وته‌وقسه‌یه‌ك له‌زاری هاته‌ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به(ره‌بیعه)و زۆر گران‌و قورسبوو له‌سه‌ر نه‌فسی‌و (ئه‌بوبه‌كر)یش داوایكرد له(ره‌بیعه) وه‌لاَمی بداته‌وه به‌لاَم (ره‌بیعه) بێده‌نگبوو هیچ له‌زاری نه‌هاته‌ده‌ره‌وه، (ئه‌بوبه‌كر) به‌رده‌وام داوایده‌كرد له(ره‌بیعه) وه‌لاَمی بداته‌وه‌و هه‌مان وته‌بڵێته‌وه به‌رانبه‌ری به‌لاَم (ره‌بیعه) هه‌ربێده‌نگبوو وتی: سوێندبێت به‌خوا من واناڵێم..(ئه‌بوبه‌كر) زۆری بۆهات‌و وتی: ئاخۆ حه‌زده‌كه‌یت به‌م حاڵه‌وه بگه‌م به‌دیداری خوا به‌لاَم (ره‌بیعه) هه‌ر وه‌لاَمی نه‌دایه‌وه.. تا(ئه‌بوبه‌كر) تووڕه‌بوو وتی: سوێندبێت به‌خوا ده‌بێت شكاتی پێغه‌مبه‌ری خوات لێبكه‌م ! لێره‌دا هه‌ندێك له‌خزمانی (ره‌بیعه) وتیان: هێشتا ئه‌و قسه‌یكردوه‌و ئه‌ویش سكالاَت لێده‌كات لای پێغه‌مبه‌ر! (ره‌بیعه) خۆی پێ رانه‌گیراو به‌خزمه‌كانی وت: ئایا ده‌زانن ئه‌وه‌كێیه؟ بێده‌نگ بن ئه‌وه(ئه‌بوبه‌كر)ه، ترسم هه‌یه ئاوڕبداته‌وه‌و ببینێت هانم ده‌ده‌ن‌و پتر تووڕه‌بوون بیگرێت‌و لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) سكالاَم له‌ده‌ست بكات‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) توڕه‌بێت‌و ئه‌وجا (ره‌بیعه) سه‌ری به‌گۆبه‌نا بچێت..تكاتان لێده‌كه‌م وازم لێ بهێنن!دوا به‌دوای (ئه‌بوبه‌كر) (ره‌بیعه)هه‌نگاوی هه‌ڵگرت‌و كاتێ گه‌یشت به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێوه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌دیكردو پێی وت: چیته به‌سه‌ر (سدیقه)وه ؟ (ره‌بیعه)ش وتی: قسه‌یه‌كی ناخۆشی پێگوتم‌و دوایی داوای لێكردم وه‌لاَمی بده‌مه‌وه به‌لاَم من رازی نه‌بووم، ئنجا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وتی: "باشتكرد هه‌رگیز وه‌لاَمی (ئه‌بوبه‌كر) مه‌ده‌ره‌وه بڵێ: خوا لێت ببورێت ئه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) ".
ئه‌م بابه‌ته 2614 جار خوێندراوه‌ته‌وه
19/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
عومهریكوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2) ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS