مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر و هه‌ستی نیشتمانی.... به‌شی یه‌که‌م
مه‌لافه‌ندی _ هه‌ولێر و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و چه‌ند و ێستگه‌یه‌کی دی له ژیانیدا...! به‌شی یه‌که‌م شێخ عبدولڵا عبدوالکریم به‌رزنجی :
دیاره گرنگی و بایه‌خدان به که‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وایه‌تیمان ، ئه‌رکێکی گه‌وره‌و پیرۆزه، ده‌که‌وێته سه‌رشانی ڕۆشنبیرانی میلله‌ته‌که‌مان...ئاشکرایه ، ئێمه خاوه‌نی سامانێکی نه‌ته‌وایه‌تیو هه‌ر له کۆنیشه‌وه شارستانیه‌تێکی تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌بووه. ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه که‌له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بێت رابردوو ئێستامان به گه‌لانی جیهان بناسێنین. شاراوه نیه دوژمنانی کورد به هه‌موو توانایه‌کیان به ده‌ستی ئانقه‌ست ، مێژویێکی چه‌واشه‌کراو بۆ ئێمه دروستبکه‌ن و هه‌ر ئه‌وهاش به گه‌لانی دیکه‌مان بناسێنن ! بێگومان ، هه‌ر کوشش و هه‌وڵو ته‌قه‌ڵلایه‌ك له لایه‌ن رۆناکبیران و قه‌ڵه‌م به ده‌سته‌کانی گه‌له‌که‌مان بنوسرێته‌وه‌و زیندوکردنه‌وه‌ی ژیاننامه‌و ناودارای کورد و به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ریه‌کانیان ، به ده‌رخستنی زانیاری راست و دروست له‌سه‌ر هه‌ڵس وکه‌وتیان و کردار و ره‌فتاریان له رۆژانی ژیانیاندا به هه‌ر دولایه‌ن باش و خراپ یان ئه‌وه ، بۆ ڕۆڵه‌کانی ئێستای و داهاتووی گه‌له‌که‌مان خه‌رمانێکی گه‌وره‌یه و که‌سانی ژیریش ، ده‌رس و په‌ندی لێوه‌رده‌گرن و لێی فێرده‌بن ..! له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردو ، له‌م رووه‌وه هه‌وڵێکی باشدراوه ، ده‌خوازین پتر بایه‌خ به‌م بواره بدرێت له‌لایه‌ك به‌رز را‌گرتن و رێزلێنانی ئه‌وانه‌و له‌لایێکی دیکه‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان سه‌روه‌ریه‌کی گه‌وره تۆمارده‌کرێت ! به‌ش به‌حالی خۆم ، وا ده‌ستم دایه قه‌له‌م تابتوانم ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌که‌مدایه هه‌ڵیڕێژم ، به‌شێك له‌و زانیاریانه‌ی که‌له‌لای من هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م زاته ( مه‌لا فه‌ندی) به‌رزه لێره تۆماری بکه‌م و بابه‌ته‌که ده‌وڵمه‌ندتر بکه‌م چونکو که‌سانی دی به‌پێی توانایان له‌م بواره‌دا شتیان نوسیوه..
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو بابه‌ته‌که ده‌مه‌وێ له‌م ده‌رفه‌ته‌یه‌دا داوا له برا به‌رپرس و ده‌سه‌لاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌م ، زۆر دڵسۆزانه و ده‌ست وبرد ، پشتیوانی له رۆناکبیرو رۆشنبیرانمان بکه‌ن و هه‌وڵبدرێت به‌رهه‌م و نوسینه‌کانیان بگه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته چه‌ند ده‌زگایه‌کی پسپۆر له هه‌رێم دابمه‌زرێت له‌وانه : _ ده‌زگای وه‌رگێران و بڵاوکردنه‌وه . _ مه‌ڵبه‌ندێك بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه نامه مێژوویی یه‌کان . _ دامه‌زراندنی کتێبخانه‌ی نیشتمانی هه‌رێم . ئێمه ، که خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو بلیمه‌ت و زانا‌و شاعیر‌و نوسه‌رانه‌ین ، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانی بێگانه‌کان و پێیان ئاشنابن و بیان خوێننه‌وه ، ئه‌و کاته‌ش گه‌لانی جیهان به‌هه‌مو ویژدانیان ، دان به‌مه دائه‌نێن که ئه‌مانه زۆر به‌یان ، نه‌ك هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خه‌لاتی ( نۆبل ) یان پێببه‌خشرێت ، به‌ڵکو ئه‌بێ به‌ئاوه زێریش ناوه‌کانیان له سه‌ر لاپه‌ره‌ی مێژوو تۆمار بکرێت ....؟ سه‌ره‌تا مه‌لافه‌ندی کێ یه...؟ ئه‌م زاته به‌رزه ، ئه‌و بلیمه‌ته ناوداره مه‌لا ( ئه‌بوبه‌کر) ناسراوه به مه‌لای گچکه کوری مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی کوری حاجی مه‌لا ئه‌بوبه‌کر ئه‌ویش هه‌ر به مه‌لاگچکه نازناو کرابو کوری مه‌لاعوسمان له زنجیره زانایه به‌رێزه‌کانی شاری هه‌ولێره ، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناودارو شه‌رفمه‌ندی شاره‌که‌و خاوه‌نی سامان و گوندێکی زۆر بوو ، به (خادم العلم و ا‌لدین) خۆی ناساندبو باپیره گه‌وره‌یان ده‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌دی کوری حه‌یده‌ربیرئه‌لدین باپیری حه‌یده‌ریه‌کان دێنه کوردستانی عێراق له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بن ، که له‌وه بێش له گوندی (سوله ئاباد) ی سه‌ر به شاری سنه له کوردستانی ئێران ده‌ژیان، ئه‌م گونده‌ش بپیه به‌م ناوه ناسراوه(سۆله) که‌ی پێغه‌مبه‌ر محمه‌د د.خ له‌وێنده‌ر پارێزراوه.. هۆی کۆچکردنیشیان له‌م سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان بو وه‌کو ره‌فز کردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان . مه‌لافه‌ندی له ساڵی 1863 له دایك بووه له ساڵی 31-12-1942 هه‌ر له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کردوه ، له گۆرستانی گوندی باداوه ( که ئێستا گه‌ره‌کێکی شاری هه‌ولێر) ه نێژراوه .
مه‌لافه‌ندی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیندارو زانست په‌روه‌ر له دایك بوو پێگه‌یشت ، ئه‌و زانست و زانیاریه‌ی له باوک‌و باپیرانیه‌وه بۆ مایه‌وه‌و به تایبه‌تی حاجی مه‌لاعومه‌ر فه‌ندی باوکی ، هه‌ر له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌لای هه‌ولێر ده‌ستی کرد به (تدریس) له بواره جیاجیاکانی زانستی ئیسلامی ده‌ستێکی باڵای هه‌بو له بواری زانستی گه‌ردون (علم الفلك) له‌و سه‌ده‌یه هاوتای ئه‌و کمبو له‌م زانستیه، هه‌روه‌ها زۆر کتێبی داناوه له‌گه‌ڵ (تفسیر)ی قورئانی پیرۆز کتێبخانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بو چه‌ند کتێبی ده‌ستخه‌ت و ده‌گمه‌نی تیابو به‌ڵام کاتێك کۆشکه‌که‌ی که به( قصر) ی باداوه ناسرابو دوچاری تاڵان‌و په‌لاماردان که‌وت زۆربه‌ی کتێبه‌کانیش وه‌به‌ر تاڵان و سوتان که‌وتن . مه‌لافه‌ندی ، پیاوێکی باڵابه‌رز نه‌بو ، پر غیره‌ت و گران و سه‌نگین بو که به مه‌لاگچکه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی مه‌لا(ئه‌بوبه‌کر) ی باپیری بو . مه‌لافه‌ندی ، وێرای ئه‌وه‌ی زانایێکی لێوه‌شاوه‌و راگرێکی نه‌جیبزاده‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان و قۆناغێك بو بۆ زاناکان و په‌ناگه‌ی ڕێبوارو نامۆ و (غریب) ه‌کان بو ، هه‌روه‌ها پشت‌و په‌نای هه‌ژار و نه‌داره‌کانیش بو ...
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر زانایێك ، هه‌ر مرۆڤێکی ڕێزدار ، دوچاری ئازار‌و مه‌ینه‌تیك ببوایه ، ئه‌وا مه‌لافه‌ندی کۆششی ده‌کرد به چاره‌سه‌ریه‌کی (مشروع) له‌و ته‌نگانه‌یه‌دا رزگاری ده‌کرد ! مه‌لافه‌ندی خاوه‌نی په‌یوه‌ندی فره‌وانیو له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و تویژی کۆمه‌ڵگای کوردستانی‌و عێراقیدا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شازاده‌ی (فیسه‌ل)ی یه‌که‌م (غازی) و (فه‌یسه‌ل)ی دوومدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوان و بنه‌ماڵه ناوداره‌کان و سیاسه‌تمداران و سه‌ره‌ك هۆزه‌کانیشیدا هه‌موو پادشایه‌کان ، سه‌ردانی مه‌لافه‌ندیان کرد و بوونه میوانی . به تایبه‌تی له ساڵی 1942 دا له ئه‌نجامی ڕاپه‌رینی ( ڕه‌شید عالی گه‌یلانی) به خانواده‌وه ماڵی پاشای عێراق له ماڵی مه‌لافه‌ندی مێوانداریان لێکراو پارێزران...! به‌شی دووه‌م ( نامه‌که‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مر بۆ مه‌لا فه‌ندی- هه‌ولێر)
|