چیرۆكی موسڵمان بوونی به‌ناوبانگترین گۆرانی بێژی به‌ریتانی
چیرۆكی موسڵمان بوونی به‌ناوبانگترین گۆرانی بێژی به‌ریتانی یوسف ئیسلام پێشتر ناوی (ستیفن دیمتری جورجیو)یه، له (۲١) ته‌موزی ساڵی (١٩٤٨) له دایكێكی سویدی و باوكێكی قوبرسی له‌دایك بووه. یوسف ئیسلام له‌گه‌ڕه‌كی (وێست ئیند) له له‌نده‌ن گه‌وره‌بوه له شوقه‌یه‌ك كه له‌سه‌روی چێشتخانه‌كه‌ی باوكیه‌وه. له ته‌مه‌نی ده‌ورو لاوی هاته ناو دونیای گورانی و مۆسیقاوه. یوسف ئیسلام به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی بگاته لوتكه له گۆرانی ئینگلیزی‌دا. له ساڵانی (70)كاندا موسلمان بوه‌و، ژنه‌كه‌ی موسڵمانه‌و ناوی (فاوزیا علی مبارك) و چوار مناڵی هه‌یه. خۆی و ژنه‌كه‌ی ڕێكخراوێكی خێرخوازیان هه‌یه كه یارمه‌تی هه‌ژارانی جیهان ده‌دات به‌تایبه‌تی هه‌تیوان، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێكخراوه سه‌رپه‌رشتی (٣) قوتابخانه‌ی فێربوونی ئیسلامی ده‌كات یه‌كێكیان سه‌ره‌تاییه و دووانیان ناوه‌ندین بۆ كچان و كوڕان. ئه‌مه‌وێت چیرۆكه‌كه‌م به‌وه ده‌ست پێبكه‌م وه‌كو هه‌مووتان ده‌زانن كه‌وا خوای گه‌وره ئێمه‌ی كردوه به جێنشینی خۆی له سه‌ر ئه‌رزو، وه پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه‌كردوین، كه دوامینیان موحه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایمان بكه‌ن بۆ ڕاسته ڕێگا. له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته تێبینی ئه‌ركه‌كانی بكات له‌م جێنشینیه‌دا، وه‌هه‌روه‌ها كۆشش بكات بۆخۆ ئاماده‌كردن بۆ ژیانێكی نه‌مر كه چاوه‌ڕوانمان ده‌كات، وه‌ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆمان هه‌ڵكه‌وته دووباره‌نابێته‌وه.
گه‌شه‌كردنم
له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆشگوزه‌راندا گه‌وره بوم. له خێزانێكی ئاینیی مه‌سیحی له‌دایك بووم و به مه‌سیحیان كردم (هه‌روه‌كو ده‌زانن هه‌موو كه‌سێك له دایك ده‌بێ له‌سه‌ر فتره‌ته به‌ڵام پاشتر یان به‌مه‌جوسی یان یه‌هوودی یان به مه‌سیحی ده‌كرێت) منیش باوك و دایكم به مه‌سیحیان كردم و به مه‌سیحی گه‌وره بوم، وا فێركرام كه خوا بوونی هه‌یه به‌ڵام ناتوانین ڕاسته‌وخۆ پێی بگه‌ین ته‌نها له‌ڕێگای (عیسا) (علیه سلام) نه‌بێ، به‌ڵام من به ته‌واوه‌تی بروام به‌مه نه‌بوو.
من كاتێك كه ته‌ماشای په‌یكه‌ری (عیسا) (علیه سلام) ده‌كرد تێبینیم ده‌كرد كه جگه له به‌رد هیچی تر نیه. هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕی سیانی یاخود سێ خوایی زۆر نیگه‌رانی ده‌گردم به‌ڵام هه‌رگیز مناقه‌شه‌ی باوكم نه‌ده‌كرد له‌به‌ر ڕێزگرتنم له بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی.
گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی (پوپ)
هێواش هێواش ده‌ستم كرد به‌دوركه‌وتنه‌وه له چالاكی ئایینی به‌بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانیه‌وه و ڕوم كرده بواری مۆسیقا و گۆرانی ووتن، وه هیواخواز بووم كه‌وا ببم به گۆرانی بێژێكی به‌ناوبانگ. ئه‌م ژیانه بریقه‌داره پڕ له فیتنه وای لێكردم كه جیهانی موسیقا و گۆرانی لام ببێته خوا. به‌م شێوه‌یه ئه‌م ڕێگایه‌م هه‌ڵبژارد و بڕیارم دا كه‌وا پاره ئامانجی سه‌ره‌كیم بێت له‌م كاره‌دا. گۆرانی بێژه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان بوون به قدوه‌م و وه ڕۆچومه ناو ئه‌م جیهانه‌وه و هه‌موو وزه‌ی خۆم بۆ ته‌رخانکرد. توانیم گۆرانیه‌كی زۆر پێشكه‌ش بكه‌م به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ی ده‌رونمدا بانگه‌وازێكی مرۆیی هه‌بوو بانگی ده‌كردم بۆ یارمه‌تی دانی هه‌ژاران، به‌ڵام ده‌روونی ئاده‌میزاد هه‌روه‌كو قورئان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌رگیز تێر ناخوات و هه‌میشه داوای زیاتر ده‌كات.من هێشتا ته‌مه‌نم نه‌گه‌شتبو به (١٩) ساڵ كه وێنه‌و هه‌واڵم له زۆربه‌ی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنا بڵاوببوه‌وه.
كه‌وتنم له نه‌خۆشخانه
دووای تێپه‌ر بوونی ساڵێ به سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمدا له بواری مادیداو ده‌ست هێنانی ژیانێكی زۆر به‌رزو به‌ناوبانگ بوونم، توشی نه‌خۆشی (سیل) بووم و كه‌وتمه نه‌خۆشخانه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌بووم زۆر بێرم له وه‌زعی خۆم و ژیانم ده‌كرده‌وه‌و پرسیارم له خۆم ده‌كرد: ئایه من ته‌نها جه‌ستم و به‌س؟ ئایه ته‌نها ئه‌وه له سه‌رمه كه خۆشی ببه‌خشم به جه‌سته‌م؟!
دیاره ئه‌مه نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه بۆم كه وای لێ كردم كه بیر له وه‌زعم بكه‌مه‌وه، ئه‌مه بوبه بوارێك که خوای گه‌وره پێی به‌خشیم بۆ كردنه‌وه‌ی چاوه‌كانم به‌رامبه‌ر به ڕاستی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته ڕێگا. من بیرم ده‌كرده‌وه (من بۆچی له سه‌رئه‌م جێگایه كه‌وتووم؟). ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری ترم له خۆ ده‌كرد و به دوای وه‌ڵامه‌كانیدا ده‌گه‌رام. دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیروباوه‌ڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له گه‌شه‌كردندا بوون، بۆیه ده‌ستم كرد به‌خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیروباوه‌رانه. بۆ یه‌كه‌م جار بیرم له مردن كرده‌وه و بۆم ده‌ركه‌وت كه ڕوحه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ژیانێكی تر وه ته‌نها به‌م ژیانه كورت نابێته‌وه. هه‌ستم ده‌كرد له سه‌ره‌تای هیدایه‌تدام ده‌ستم كرد به وه‌رگردنی عاده‌تی ڕوحانیه‌ت وه‌ك بیركردنه‌وه‌و ڕوچون به‌ناو شته‌كاندا. ئه‌م كارانه‌ش وه‌ك خۆراكێك وابوون بۆ ڕوحم و هه‌ستم به به‌هێزی ده‌رون و گه‌شه‌كردنی ده‌كرد، وه گرنگترین شتێك كه پێی گه‌شتم و جێگیر بوو لام ئه‌وه‌بوو بۆم ده‌ركه‌وت كه من ته‌نها له‌ش نیم. رۆژێك له‌ژێر باراندا پیاسه‌م ده‌كرد و باران ده‌باری بیرم له‌و ووته‌یه ده‌كرده‌وه كه پێشتر گوێ بیستی بوم كه ده‌ڵێ (له‌ش وه‌كو گوێدرێژ وایه ده‌بێ ڕایبهێنی له سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بیبات بۆ هه‌ر جێگایه كه وویستی له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه گوێدرێژه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بات بۆ ئه‌و جێگایه‌ی كه گۆدرێژه‌كه‌ی ویستی له سه‌ره) كه‌واته من مرۆڤێكی خاوه‌ن ئیراده‌م نه‌ك ته‌نها له‌ش و به‌س. وام لێهات كه له بیروباوه‌ڕه‌كانی ڕوژهه‌ڵات تێ بگه‌م. دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كه‌م جاك بوومه‌وه جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه بۆ دونیای گورانی و مۆسیقا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان موسیقاكه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه تازه‌كه‌م بو. بیرم دێت له یه‌كێك له گۆرانیه‌كانمدا ده‌ڵێم (خۆزگه ده‌مزانی كێ به‌هه‌شت و دوزه‌خی دروست كردوه؟). وه‌هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو گۆرانی (ڕێگای به‌ره‌وه خواناسین )م نووسی. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ناوبانگم بڵاو ده‌بوه‌وه له جیهانی موسیقادا، وه گۆرانیه‌كانم و ناوبانگم زیاتر‌و زیاتر ده‌بوو به‌ڵام من له ناخه‌وه هه‌ستم به دڵ ته‌نگی ده‌كرد وبه‌رده‌وام بووم له گه‌ڕان به دوای ڕاستی دا. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو بڕوام وابوو كه ئاینی (بوزی) بیروباوه‌ڕێكی زۆر نایابی هه‌یه به‌ڵام بوزی ده‌بێ گۆشه‌گیر بێت، من باوه‌ڕم به‌وه نه‌بو كه ده‌ست له ژیان هه‌ڵگرم و خۆگۆشه‌گێر بكه‌م ته‌نها بۆ عیباده‌ت كردن چونكه من خۆم به په‌یوه‌ستدار ده‌زانی به دونیاوه و ئاماده نه‌بوم كه‌وا ببم به ڕاهیبه له په‌رستگایه‌كی (بوزی)دا وه خۆ كه‌نارگیر بكه‌م له جیهان. پاش ئه‌مه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بڕۆم به‌ره‌و جیهانی بورج و ژماره‌كان و بیروباوه‌ڕه‌كانی تر به‌ڵام نه‌م توانی بڕوا به هیچیان بكه‌م. هه‌تا ئه‌و كاته‌ش هیچم سه‌باره‌ت به ئیسلام نه‌ده‌زانی به‌ڵام پاشان ئیسلامم ناسی به شێوه‌یه‌ك كه من به موعجیزه‌ی ده‌زانم.
چیرۆكی من له‌گه‌ڵ قورئاندا
براكه‌م سه‌فه‌رێكی كرد بۆ قودس له‌وێ قورئانێكی وه‌رگێڕاوی به خه‌ڵات بۆ هێنام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ باوه‌ڕێكی پێنه‌بوو، به‌ڵام هه‌ستی به شتێكی زۆر نامۆ كردبوو له‌م كتێبه‌دا هه‌ر بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه‌وا من موعجب ده‌بم به‌م كتێبه‌و له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه سه‌رلێشێواویه‌كه‌م نه‌مێنێ.كاتێ ئه‌م كتێبه‌م خوێنده‌وه لێی وردبوومه‌وه هیدایه‌تم تێدا بینیه‌وه، هه‌واڵی پێدام سه‌باره‌ت به ڕاستی وجودم، ئامانجم له ژیاندا، هۆی دروست بوونم، له‌كوێوه هاتووم.له‌مه‌وه گه‌شتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌مه ئاینی ڕاسته‌قینه‌یه، وه ڕاستێتی ئه‌م ئاینه جیاوازه له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ڕۆژئاوا ده‌رباره‌ی ئیسلام. ئیسلام ئاینێكی كرداریه وه‌كو ئاینه‌كانی تر نیه كه‌وا شوێنكه‌وتوانی زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا چونه‌ته ساڵه‌وه یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا ئاره‌زوی ژیانیان كه‌م بوه‌ته‌وه.ڕۆژئاواییه‌كان بڕوایان وایه هه‌ركه‌سێ ئاره‌زوی جێبه‌جێكردنی ئاینی هه‌بێ له ژیاندا ئه‌وا توندڕه‌وی ده‌كات له‌ژیانیدا، به‌ڵام من هه‌رگیز توندڕه‌و نه‌بوومه من سوور بومه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له نێوان له‌ش و ڕوحدا، وه بۆم ده‌ركه‌وت له‌یه‌ك جودا نابنه‌وه. ده‌كرێت مرۆڤ په‌یڕه‌وی ئاینیش بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆچ بكات له ژیان و له چیاكاندا بژێت. بۆم ده‌ركه‌وت ده‌بێ ڕۆبچینه ناو ویسته‌كانی خوای گه‌وره‌وه وه هه‌ر ئه‌مه‌شه تاقه ڕێگامان بۆ به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاستی مه‌لائیكه. هه‌ر ئه‌مه‌یش ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی لا زیادكردم بۆ ڕوچوون به‌ناو ئیسلامدا. بۆم ده‌ركه‌وت هه‌موو شتێك خوای گه‌وره دروستی كردوه.وام لێهات ئیتر له‌خۆ به گه‌وره زانین دوور كه‌ومه‌وه چونكه من دروستكه‌ری خۆم ناسی هۆی ڕاسته‌قینه‌ی بوونم زانی.ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بۆم ڕوون ده‌بوه‌وه كه‌وا من له‌ناخه‌وه موسڵمانم، من هه‌میشه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئان بوم بۆم ڕوون بوه‌وه كه‌وا هه‌موو نێردراوه‌كانی خوای گه‌وره بۆ یه‌ك مه‌به‌ست نێرراون و یه‌ك په‌یامیان هه‌بوه.كه‌وابوو بۆچی مه‌سیحی و یه‌هودی جیاوازن؟ چونكه یه‌هودیه‌كان ووته‌كانی مه‌یسحیان گۆڕی.
هه‌رچی مه‌سیحیه‌كانیشه له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌یدنا مه‌سیح (علیه سلام) تێناگه‌ن و ده‌ڵێن مه‌سیح كوڕی خوایه.هه‌رچیه‌كم له قورئان ده‌خوێنده‌وه له ڕووی ژیری و لۆژیكیه‌وه پێم ڕاست بووه، ئا لێره‌وه جوانی ده‌رده‌كه‌وێت كه داوات لێده‌كات بیر بكه‌یته‌وه ! نابێ خۆر و مانگ بپه‌رسترێت! به‌ڵكو ده‌بێت دروستكه‌ر بپه‌رسترێت كه‌وا دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه. قورئان داوا له‌مرۆڤ ده‌كات كه‌وا بیر له خۆر و مانگ و هه‌موو دروسكراوه‌كانی خوا بكاته‌وه. ئایه تێبینی ئه‌وه‌ت كردوه كه‌وا دوریی نێوان خۆر و مانگ چه‌نده؟ كه‌چی سه‌ره‌رای جیاوازی دورییان له ئه‌رزه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان واده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌مان دورییان هه‌یه، هه‌ندێ جار وا ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی تر داده‌پۆشێت !! سبحانه الله كاتێ ئه‌وانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ناوچه دوره‌كانی ئاسمان تێبینی بچوكیی قه‌باره‌ی زه‌وی ده‌كه‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی گه‌ردووندا و بڕواده‌هێنن به خوای گه‌وره چونكه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ده‌بینن. هه‌تا زیاترم له قورئان ده‌خوێنده‌وه شتی زیاتر فێر ده‌بووم وه‌كو: نوێژ، زه‌كات، به باشی هه‌ڵسوكه‌وت كردن.واهه‌ستم ده‌كرد كه‌وا خوای گه‌وره ئه‌م قورئانه‌ی ته‌نها بۆ من ناردووه، من بڕوای ته‌واوم به ئیسلام كرد به‌ڵام ئه‌م بڕوایه‌م هه‌روا به نهێنی مایه‌وه و له‌لای كه‌سم نه‌دركاند، من هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر قورئان خوێندن بۆم ده‌ركه‌وت كه موسڵمان نابێ كافران به هاوه‌ڵ بگرێت، خۆزگه‌م ده‌خواست كه‌وا بگه‌م به برایانی موسڵمانم.ڕووچونم به‌ناو ئیسلامدا زۆر جار بیرم ده‌كرده‌وه كه‌وا سه‌فه‌رێك بكه‌م بڕیارم دا كه‌وا سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ قودس هه‌روه‌ك چۆن براكه‌م كردی، سه‌فه‌رم كرد بۆ قودس له‌وێ سه‌ردانی مزگه‌وتی پیرۆزی قودسم كرد له مزگه‌وت پیاوێك لێی پرسیم كه‌وا چیم ده‌وێت منیش ووتم من موسڵمانم، ناوی لێ پرسیم ووتم: ستیفنس، پیاوه‌كه سه‌ری سوڕما هیچی نه‌ووت.كاتێ نوێژ داهات منیش وه‌كو یه‌كێ كه‌وا نوێژ ده‌زانێ چوومه ڕیزه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بزانم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌وا ئه‌وان چیان ده‌كرد منیش وام ده‌كرد و به‌س. دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ له‌نده‌ن چاوم به خوشكێكی موسڵمان به‌ناوی (نه‌فیسه) كه‌وت، پێم ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاره‌زوومه كه ڕوبچمه ناو ئیسلامه‌وه ئه‌ویش ڕێنمایی كردم كه‌وا بچم بۆ مزگه‌وتی (نیو ریجینت) ئه‌مه له ساڵی (1977)دا بوو له پاش ساڵ و نیوێك له قورئان خوێندنم. دڵنیا ببوم كه ده‌بێ خۆ له لوت به‌رزی و شه‌یتان به دوور بگرم ڕوبكه‌مه لای خوا. له‌ڕۆژێكی هه‌ینی دا له پاش نوێژ له ئیمامه‌كه نزیك بوومه‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی شایه‌تمانم هێنا.من پێم وایه ته‌نها ڕێگایه‌ك كه‌بووه هۆی هیدایه‌تم لێكۆڵینه‌وه‌م بوو له‌سه‌ر قورئان. من ئیستا ئه‌توانم ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بگرم له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی بڕوای مه‌سیحی و ئاینه‌كانی تره‌وه كه به‌بێ واسته ناتوانن. چه‌ندین جار خانمێكی هیندۆسی پێی ئه‌وتم (تۆ ناتوانی له هیندۆسی بگه‌ی ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌ك په‌رستراو هه‌یه به‌ڵام ئه‌م په‌یكه‌رانه ته‌نها بۆ ته‌ركیز كردنه‌وه هیچی تر) به‌پێی ووته‌ی ئه‌م خانمه بێت ئێمه پێویستمان به نێوه‌ندێك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به په‌روه‌ردگار، به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌م ڕێگریانه‌ی به‌لاوه‌ناوه، وه ته‌نها شتێك كه ئیماندار له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه نوێژه، كه ئه‌مه‌یش ڕێگای پاككردنه‌وه‌ی ڕوحی مرۆڤه. له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو كاره‌كانم بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌ره‌روه‌ردگاره. له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه كه چیرۆكی موسڵمان بوونم ببێته په‌ندێكی باش بۆ خۆێنه‌ران. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه من ئیمانم هێنا به ئیسلام به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوم به هیچ موسڵمانێك كه‌وتبێت، واتا له ژێر كاریگه‌ری هیچ موسڵمانێكدا من موسڵمان نه‌بووم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه قورئانم خوێندوه‌ته‌وه و تێبینی ئه‌وه‌م كردووه كه مرۆڤ كامڵ نیه به‌ڵام ئیسلام كامڵه. له‌و كاته‌وه‌ی كه ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی قورئان هه‌تا زیاترم ئه‌خوێنده‌وه زیاتر پێی كاریگه‌ر ئه‌بووم له خۆم ئه‌پرسی بۆچی خه‌ڵكی ده‌گوزه‌رێن به‌بێ ڕاسته ڕێگای هیدایه‌ت، هه‌روه‌ها گه‌شتمه یه‌قین كه‌وا ئه‌م كتێبه دروستكراوی مروڤ نیه وه‌هه‌ر له قورئانه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا یه‌كتاپه‌رستی له فیتره‌تی مروڤدا هه‌یه كه خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به مروڤ، قورئان ڕایچه‌ڵه‌كانم به ناساندنی دروستكه‌ری گه‌ردوون. من ئیسلامم ناسی له ڕێگای قورئانه‌وه نه‌ك له ڕێگای موسڵمانانه‌وه.له كۆتاییدا ئه‌ی موسڵمانان موسڵمانی ڕاسته‌قینه بن بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام به هه‌موو جیهاندا بڵاو ببێته‌وه، ئیسلام ئاشتیه بۆ جیهان.ئه‌مه‌وێت بۆ ئیسلام بژێم. هه‌موو ڕۆژێ . به ده‌قیقه و سانیه‌كانیه‌وه . ئیسلام بۆ من كیفایه‌ته وه هیچی ترم ناوێت له‌م دنیایه‌دا ..ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ری چرای رووناکی وه‌رگیراوه
|