له‌یادی دوانزه ساڵه‌ی كۆچی دوایی شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك
وه‌ركیرانی: صهیب جمیل علی
له‌كاتێكدا باوكێكی كڵۆڵ و هه‌ژار و چه‌وساوه خه‌ریكی كاروكاسبیه له‌شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه، مناڵێكی پاشه‌ڕۆژ به‌ره‌كه‌تدار و ئاقڵ و ژیر له‌ساڵی 1933 ی زایینی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و ئیماندار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌گوندی ( شبرا خیط ) ی سه‌ربه‌پارێزگای بوحیره‌ی وڵاتی میسر دێته‌دنیاوه، ئه‌و منداڵه‌ی له‌كاتی هاتنه دنیاوه چاوساغ بووه.. به‌ڵام له‌ته‌منێكی بچو‌وكدا به‌هۆی گرانه تاوه له‌نور و رۆشنایی دنیا بێبه‌ش بووه، به‌ڵام نور و رۆشنایی و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و منداڵه رۆژاوا و رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته پێشه‌نگی وتاربێژانی هه‌موو مزگه‌وتێكی جیهان. تابڵێی منداڵێكی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌بێت و دراوسێ وخزمه‌كانی تامه‌زرۆی دیداری ده‌كه‌ن و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن شه‌وێك له‌شه‌وان لایان میوان بێت، ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته هه‌شت ساڵان هه‌موو قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌كات و دواتر وه‌كو هه‌موو منداڵێكی گونده‌كه‌ی ده‌نێردرێته قوتابخانه و سه‌ره‌ڕای نابیناییه‌كه‌ی له‌كێبڕكێدایه له‌گه‌ڵ قوتابیانی قوتابخانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها زۆر چالاكانه قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ده‌بڕێت و تاوه‌كو ده‌بێته قوتابی له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر و به‌پله‌ی نایاب كۆلێژی شه‌ریعه به‌شی ( اصول ا‌لدین ) ته‌واو ده‌كات. بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ربڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری له‌ساڵی 1960 به‌وتارخوێنی مزگه‌وتی ( سیدە ) له‌قاهیره‌ی پایته‌خخت داده‌مه‌زرێت و شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه جێ ده‌هێڵێت و روو له‌شاری قاهیره ده‌كات، و دواتر له‌ساڵی 1964 ده‌گوازرێته‌وه مزگه‌وتی ( عین الحیاە ) له‌شه‌قامی قاهیره و سودان له‌ناوچه‌ی ( دیر الملاك ) ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه‌بووه لانه‌یه‌كی بانگه‌وازكردن بۆ مامۆستا كشك، هه‌رچه‌نده نابینا بوو له‌ساڵی 1966 له‌كاتی جموجۆڵی ئیسلامییه‌كانی ئه‌وكاتی میسر و له‌ده‌می له‌سێداره‌دانی شه‌هید سه‌یید قوتب به‌بڕیاری جه‌مال عه‌بدولناسری سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی میسر راپێچی به‌ندیخانه‌ی قه‌لعه ده‌كرێت و به‌دڕنده ترین شێوه له‌لایه‌ن جه‌للاده‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت، دووساڵ له‌وبه‌ندیخانه‌یه ده‌مێنێته‌وه دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ( گرە ) ده‌گوزارێته‌وه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی قورس‌تر ده‌بێت و ماوه‌ی دووساڵ له‌ژووره ته‌نگ و تاریكه‌كانی گرتووخانه‌كه ده‌مێنێته‌وه و دواتر له‌ساڵی 1968 ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه مزگه‌وته‌كه‌ی . شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك ئه‌وكه‌ڵه وتارخوێنه مێژووییه‌یه كه‌له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامیی ناوبانگی ده‌ركردووه و بووه‌مایه‌ی سه‌رسامی جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت زۆر به‌ئاشكرا و به‌روونی وتاره‌كانی له‌وڵاتانی ئیسلامیی بڵاوبۆوه كه‌سوودێكی زۆری به‌خه‌ڵكی گه‌یاند و هۆكارێكیش بوون بۆ ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی وڵاتی میسر، هه‌رچه‌نده‌ی حكومه‌تی میسر و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چاودێری توندیان ده‌خسته سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی و وتاره‌كانی به‌ڵام ئه‌و چاونه‌ترسانه و راشكاوانه ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌ت ده‌گرت و په‌یامی ئیسڵاحخوازی به‌رووی حكومه‌ت داده‌دا، ته‌نانه‌ت وایكرد له‌سه‌رده‌می ئه‌و زانكۆی ئه‌زهه‌ر چاكسازی تێدابكرێت وه‌كو هه‌ڵبژراردنی سه‌رۆكی گشتی ئه‌زهه‌ر له‌سه‌رشێوزای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بێت نه‌ك به‌بڕیاری حكومه‌ت، به‌رامبه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك مزگه‌وتێكی ترهه‌بوو به‌ڵام مزگه‌وتێكی چۆڵ و نوێژخوێنان روویان تێدانه‌ده‌كرد، وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه كه‌له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی حكومی ده‌هاتنه به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌ی من و رێگه‌یان له‌نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی من ده‌گرت كه‌رووبكه‌نه مزگه‌وته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی من و بۆ هه‌رنوێژخوێنێك دووجونه‌نه‌یهی میسری ئاماده‌كرابوو به‌ڵام هیچ نوێژخوێنێك به‌گوێی ئه‌فسه‌ره‌كانیان نه‌ده‌كرد و ده‌یانووت : ئایا مزگه‌وتی به‌رامبه‌رمان بایی ئه‌و دوو جونه‌یهه سوود و قازانجم پێده‌گه‌یه‌نێت؟؟؟ چونكه وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه پیاوی حكومه‌ت بوو و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره پله‌به‌رزه‌كان بۆ وتاری هه‌ینی روویان له‌و مزگه‌وته ده‌كرد..!!!
ناوبانگی شێخ عه‌بولحه‌مید كشك یاخود راشكاوانه بڵێین شێخی وتاربێژان به‌ته‌واوه‌تی له‌ساڵی 1972 ی زایینی ده‌نگی دایه‌وه ته‌نانه‌ت وای لێهات له‌شاره دووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قاهیره خه‌ڵكان روویان له‌مزگه‌وته‌كه‌ی ده‌كرد و وای لێهات شه‌قام و كۆڵانه‌كان پڕبوو له‌نوێژخوێن و به الله اكبر و لااله الاالله ی نوێژخوێنان وتاره‌كانی خوالێخۆشبوو زیاتر جمه‌ی ده‌هات . منیش به‌هێزی وتاره‌كانی ئه‌و وتارخوێنه وای لێكردم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ژیانه پڕ فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی له‌وكاته‌دا خۆشه‌ویستی ئه‌و وتارخوێنه كه‌وته دڵمه‌وه كه‌یه‌كه‌مجار له‌ڕێی باوكمه‌وه كه ئه‌وكاته منداڵ بووم، گوێبیستی وتاره‌كانی ئه‌و وتارخوێنه مه‌زنه‌بووم كه زۆر ئازایانه و به‌زمانێكی ره‌وان له‌كاتی وتارخوێندنه‌وه ده‌هاته ئاخاوتن. هه‌رچه‌نده وتاره‌كانی له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس قه‌ده‌غه‌بوون به‌ڵام باوكم توانیبووی په‌یدای بكات ته‌نانه‌ت نه‌یهێشت له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 كاسێته‌كانی بفه‌وتێن و له‌ناو باخچه‌كه‌ی ماڵه‌وه خستمانه گونیه‌یه‌كه‌وه له‌ترسی له‌ناوچوون خستمانه ناوگڵی باخچه‌كه‌وه و شاردمانه‌وه.. ساڵی 1973 ی زایینی رووده‌كاته ماڵی خوا‌و له‌مه‌راسیمی حه‌جدا به‌شدار ده‌بێت و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی سعودیه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێده‌كرێت، له‌ساڵی 1976 و له‌ده‌می رێككه‌وتننامه‌ی ( كامپ ده‌یڤد ) شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك زۆر چاونه‌ترسانه و بوێرانه له‌كاتی وتاری هه‌ینی هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی میسر و به‌كه‌سێكی نه‌فام و گێل وه‌سفی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌بۆله‌ناوبردنی سه‌حوه‌ی ئیسلامیی و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نجانی موسڵمان ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ی مۆركرد كه‌گه‌ره‌كیه‌تی له‌ڕێی ئه‌و به‌ناو په‌یاننامه‌یه رێگا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بگرێت و جارێكی تر له‌وتاره‌كه‌ی له‌سێداره‌دانی شه‌هیدی ئیسلام
( سه‌ید قوتب) ی، بیر خه‌ڵكان هێنایه‌وه، به‌هۆی ئه‌و وتاره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری لێكرا به‌ڵام ناوبراو هه‌ر كۆڵی نه‌دا تادواتر له‌ساڵی 1981 ی زایینی جارێكی تر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵه‌كانی راپێچی به‌ندیخانه ده‌كرێت و به‌دڕنده‌ترین و خراپترین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت وه‌كو له‌كاره‌بادان و رشتنی ئاوی گه‌رم به‌جه‌سته‌ی و قامچی بارانكردنی تاوای لێهات هه‌موو جه‌سته‌ی كرایه خوێناوی و شوێنه‌واری قامچی و كێبل به‌جه‌سته‌یه‌وه دیارده‌بێت ..
له‌ساڵی 1982 له‌زیندان ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام به‌بڕیاری حكومه‌ت بۆی نییه بگه‌ڕێته‌وه مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌بوو له مزگه‌وت محازه‌ره بدات، هه‌روه‌ها له‌پیشه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و نه‌هێڵرا محازه‌ره له‌ماڵه‌وه‌ش بدات ته‌نها به‌نهێنی نه‌بێت كه تۆمارده‌كراو له‌تۆمارگه‌كان بڵاو ده‌كرایه‌وه وبه‌نهێنی ده‌نێردرایه وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی میسر. ژماره‌ی وتاره‌كانی شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك له‌ماوه‌ی وتارخوێندنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتی ( عین الحیاە ) و له‌ماوه‌ی بیست و یه‌ك ساڵدا گه‌یشته دووهه‌زار و چوار وتار جگه له‌كۆمه‌ڵێك وتاری شه‌وانه‌ی مزگه‌وت كه‌زۆربه‌یان تۆمارنه‌كران، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1982ی زایینی كتێبه‌كانی به‌چاپ گه‌یه‌نران و تاوه‌كو ساڵی 1994 ی زایینی سه‌دو پازده كتێبی به‌چاپ گه‌یه‌نرا جگه له‌ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به‌ناوی ( فی رحاب القرا‌ن ) و كـــــتێبی ( قصص الانبیا‌ء ) و چه‌ندین كتێبی به‌پێزی تر كه‌بوونه‌ته ئه‌رشیفێكی مه‌زن له‌ژیانی ئه‌و كه‌ڵه وتارخوێنه. چۆنیه‌تی كۆچی دوایی كردنی : خوالێخۆشبوو هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته مزگه‌وت و وه‌ك نوێژخوێنێك نه‌ك وه‌ك وتارخوێنێك تێیدا ئاماده‌بێت چونكه ماوه‌ی چوارده ساڵه له‌وتارخوێندنه‌وه بێبه‌ش كراوه، له‌ماڵه‌وه ده‌ستنوێژێكی هه‌ڵده‌گرت و به‌رله‌وه‌ی له‌ماڵ بچێته ده‌ره‌وه دوو ركات نوێژی سوننه‌تی ده‌كرد، رۆژی هه‌ینییه و به‌رواری 6/12/1996 ی زایینی ده‌چێته سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كات به‌نوێژی سوننه‌ت، ركاتی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كات، ده‌گاته ركاتی دووه‌می نوێژی سوننه‌ت له‌یه‌كه‌م سوجده هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ده‌چێته سوجده‌ی دووه‌م، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ستانه‌وه‌ی بۆنییه و له‌پیرۆزترین كات و له‌مه‌زنترین چركه گیانی ده‌سپێرێت و له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نی پیرۆزی شه‌ست و سێ ساڵانه، لێره‌دا نزاكه‌ی هاته جێ كه به‌رده‌وام له‌خودا ده‌پاڕایه‌وه كه‌به‌ده‌م نوێژخوێندن و له‌كاتی كڕنووشدا گیانی ده‌ربچێت ...
ره‌حمه‌تی خودات لێبێت ئه‌ی كه‌ڵه وتارخوێنی مێژوویی جیهانی ئیسلامیی .. لایه‌نێك له‌به‌سه‌رهاته‌كانی : شێخ عه‌بدولحه‌مید كه‌سێكی رووخۆش ده‌م به‌پێكه‌نین و نه‌رم و نیان بووه و تابڵێی كه‌سێكی زاهید و بێ فیز وله‌خواترس و ئیمانداربووه، ئه‌گه‌ر گوێبیستی وتاره‌كانی بووبین زۆر جار به‌له‌هجه‌یه‌كی پاراوی میسری دیته‌گۆ وه‌كو له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانی ده‌ڵێت : ( كنا نبحث عن إمامٍ عادل ثمْ طلِعْ لِنا عادل إمام .. یاخود له‌باسی ئه‌نوه‌ر سادات و حوسنی موباره‌ك زۆر بوێرانه ده‌ڵێت :أنور السادات لا نور ولا سیاده) ؟؟ حسنی مبارك؟؟ حیس لا حسن ولا بركـــــه !! دا هما بیۆولوا - یقولوا - دی مصر أم الدنیا، والنبی صلی الله علیه وسلم بیۆول - یقول - ( دا الدنیا ملعون ملعون ما فیها، یبأ مصر أم الملاعیین .. ). سه‌باره‌ت به بورقیبه‌ی سه‌رۆكی تونسیش ده‌یووت : ((لا یجوز لقزم مثلك أن یمد إلی الشمس ی‌دا شلاء، ارجع فتعلم فی الإبتدائی فلیس عیبا أن تتعلم ولكن العیب أن تقول ما لاتعلم )).. له‌باره‌ی ئوم كه‌لسوم و عه‌بدولحه‌لیم حافزه‌وه ده‌یووت : امرأە فی السبعین من عمرها تقول:خدنی لحنانك خدنی ...!!! ( وهذا العندلیب الأسود عندناظهرت له معجزتین .. الأولی یمسك الهوی بأیدیه .. و التانیە یتنفس تحت الما‌ء) ...!!! ئه‌وه‌تا رۆژێكیان له‌گرتووخانه‌دایه و دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌یبه‌ن و له‌وكاته‌دا ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه كه تازه هاتۆته گرتووخانه‌كه و چاوی به‌شێخ كشك ده‌كه‌وێت ده‌یناسێته‌وه و یه‌كه‌م پرسیاری به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه له‌ناوی شێخ ده‌پرسێت و باشیش ده‌یناسێت ..!!! شێخ‌یش ده‌زانێت كه ئه‌فسه‌ره‌كه راده‌بووێرێت و ده‌ڵێت وابزانم ناوم عه‌بدولحه‌مید كشكه ... دواتر ئه‌فسه‌ره‌كه لێی ده‌پرسێت كارت چییه ؟ شێخ كشك پێی ده‌ڵێت یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وانم ...!!! ئه‌فسه‌ره‌كه هیچی بۆنامێنێته‌وه و ده‌ڵێت به‌خوا تۆبراوه‌یت .. وا ئه‌مڕۆ دوانزه ساڵ به‌سه‌ركۆچی دوایی كه‌ڵه وتارخوێنی جیهانی ئیسلامیی تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌و وتارخوێنه‌ی كه‌توانی شۆڕشێكی راگه‌یاندن له‌ڕێگه‌ی وتاره‌كانی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی تۆماربكات، هه‌زاران ره‌حمه‌ت له‌گیانی پاكی شێخ عه‌بدولحه‌مید كشك، كه‌توانی له‌ڕێگه‌ی وتاره به‌جۆش و خرۆشه‌كانی تینی ئیمان ببارێنێته سه‌ركێڵگه‌ی دڵه‌كان ...
|