چیرۆكی‌لاشه‌كه‌ی فیرعه‌ون و موسڵمان بوونی زانای فه‌ڕه‌نسی مۆریس بۆكای
كاتێك فرانسوا میته‌ران سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسای گرته ده‌ست له 1981، له‌كۆتایی هه‌شتاكان فه‌ڕه‌نسا داوای له میسر كرد مۆمیاكه‌ی فیرعه‌ون بداته ده‌ست فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك تاقیكردنه‌وه‌و پشكنینی مێژوویی له‌سه‌ر بكه‌ن و چاكسازی بۆ بكه‌ن. جا جه‌سته‌ی به‌ناوبانگترین زۆردارێك زه‌وی ناسیبێتی گواسترایه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
- له‌وێ له‌لای په‌یژه‌ی فڕۆكه‌كه سه‌رۆك و وه‌زیران و گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسی له پێشوازی فیرعه‌ون دابوون.
- مۆمیای ئه‌و تاغوته له كاروانێكی گه‌رموگوڕدا هه‌ڵگیراو گواسترایه‌وه بۆ به‌شێكی تایبه‌تی له مه‌ڵبه‌ندی شوێنه‌واری فه‌ڕه‌نسی، تا گه‌وره زانای شوێنه‌وارناسه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری و توێكاری توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و نهێنیه‌كانی ئاشكرا بكه‌ن.
- سه‌رۆكی نه‌شته‌رگه‌ران و به‌رپرسی یه‌كه‌می توێژینه‌وه له‌و مۆمیایه پرۆفیسۆر (مۆریس بۆكای) بوو. ئه‌وان خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆمیاكه بوون، به‌ڵام (مۆریس بۆكای) سه‌رقاڵی هه‌وڵدان بوو تا بزانێت ئه‌و پادشا فیرعه‌ونیه چۆن مردووه!!!
- ته‌رمی (رمسیسی دووه‌م) وه‌ك ته‌رمی فیرعه‌ونه‌كانی دیكه نیه كه پێشتر مۆمیا كراون. شێوازی مردنه‌كه‌ی زۆر سه‌یره، كاتێك به‌ستنه‌كانی مۆمیاكه كرانه‌وه، له‌ناكاو ده‌ستی بۆ پێشه‌وه جووڵا!! واته ئه‌وانه‌ی مۆمیایان كردووه به‌زۆر ده‌ستیان خستوه‌ته سه‌ر سینگی، وه‌ك ئه‌و فیرعه‌ونانه‌ی پێشتر مردوون!!
- له كاتێكی دره‌نگی شه‌و، دوا ئه‌نجامه‌كان بۆ مۆریس بۆكای ده‌ركه‌وت، پاشماوه‌ی خوێ به جه‌سته‌ی فیرعه‌ونه‌وه مابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به تیشكی ئێكس ده‌ركه‌وت كه ئێسكه‌كانی شكاون به‌بێ ئه‌وه‌ی پێسته‌كه‌ی بریندار بێت. ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌بوو كه فیرعه‌ون به نقوم بوون له ئاودا مردووه!! ئێسكه‌كانی به‌هۆی فشاری ئاوه‌وه شكاون به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌ی بڕیبێت. ته‌رمه‌كه‌شی راسته‌وخۆ دوای نقومبونه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه‌و پاشان به‌په‌له مۆمیا كراوه تا جه‌سته‌كه‌ی رزگاری ببێت!!
- هه‌روه‌ها زاناكان توانییان روونی بكه‌نه‌وه كه بۆچی ده‌ستی چه‌په‌ی به‌و شێوازه سه‌یره بووه. له‌وكاته‌دا به‌ده‌ستی راستی جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی یان شمشێره‌كه‌ی گرتبوو، قه‌ڵغانه‌كه‌شی به ده‌ستی راستی. له‌كاتی نقوم بووندا، به‌هۆی له‌ناكاویی روداوه‌كه‌و حاڵه‌ته ده‌رونیه‌كه‌ی، به قه‌ڵغانه‌كه‌ی خۆی له ئاوه‌كه پاراستووه. بۆیه ئه‌و ده‌سته‌ی به‌و شێوه‌یه راوه‌ستاوه‌و هه‌ر ئاواش وشك بوه‌ته‌وه!! له‌رووی پزیشكیشه‌وه ناتوانرێت شێوازی وه‌ستانی ئه‌ندامێك دوای وشكبوونی بگۆڕدرێت.
- شتێكی دیكه‌ش جێی سه‌رسوڕمانی پرۆفیسۆر مۆریس بۆكای بوو، چۆن ئه‌و ته‌رمه له‌وانی دیكه سه‌لامه‌ت تر مایه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌ئاو ده‌رهێنراوه؟
- مۆریس بۆكای خه‌ریكی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی كۆتایی بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێی دانابوو، ئه‌ویش ده‌رهێنانی ته‌رمی فیرعه‌ون له‌ناو ده‌ریا بوو. به‌ڵام پێیان راگه‌یاند كه به‌ر له 14 سه‌ده، له‌قورئانی موسڵماناندا باسی ئه‌وه كراوه كه فیرعه‌ون له‌نێو ئاودا خنكاوه. مۆریس بۆكای ئه‌مه‌ی لا سه‌یر بوو، چونكه زانست تازه وا پێشكه‌وتوه‌و ئامێره كۆمپیۆته‌ریه‌كان تازه دروستكراون كه بتوانن زانیاریی وا ورد بدۆزنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ته‌رمه له‌ساڵی 1898 دۆزراوه‌ته‌وه. مۆریس بۆكای بیری كرده‌وه، هه‌تا له كتێبی پیرۆزی مه‌سیحیه‌كانیش ته‌نها باسی نقوم بوونی فیرعه‌ون ده‌كات له‌كاتی شوێنكه‌وتنی موسا‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا و باسی چاره‌نوسی ته‌رمه‌كه‌ی ناكات. داوای ته‌وراتی (په‌یمانی كۆن)ی كرد و خوێندیه‌وه، ئه‌ویش ته‌نها باس له‌وه ده‌كات كه فیرعه‌ون و سوپاكه‌ی به‌دوای موسادا رۆشتن ئاو دایپۆشین و كه‌سیان لێ نه‌مایه‌وه. دوای چاره‌سه‌ركردنی مۆمیاكه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ میسر، مۆریس بۆكای گه‌شتێكی كرد بۆ وڵاتانی موسڵمانان تا چاوی به زانایانی نه‌شته‌رگه‌ری موسڵمان بكه‌وێت، ئه‌وه‌بوو له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا ئه‌و ئایه‌ته‌یان پیشان دا: (فالیوم ننجیك ببدنك لتكون لمن خلفك ا‌یە . وإن كثیرا من الناس عن ا‌یاتنا لغافلون ) یونس:92 ئالێره‌دا به‌ده‌نگی به‌رز رایگه‌یاند كه بڕوای به قورئان هێناوه‌و موسڵمان بووه. دوای ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه فه‌ڕه‌نسا و بۆ ماوه‌ی ده ساڵ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به راستیه زانستی و دۆزراوه‌كان و هاوشێوه‌یی له‌گه‌ڵ قورئاندا. گه‌ڕا به‌دوای تاكه دژایه‌تیه‌كدا، نه‌یدۆزیه‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت كه (لا یأتیه الباطل من بین یدیه ولا من خلفه . تنزیل من حكیم حمید ). له ئه‌نجامدا كتێبێكی دانا به‌ناوی (قورئان و ته‌ورات و ئینجیل و زانست) توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر كتێبه پیرۆزه‌كان له‌ژێر تیشكی زانیارییه تازه‌كان. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی چاپی یه‌كه‌می له بازاڕدا نه‌ماو هێشتاش داواكاری زۆری له‌سه‌ره.
|