مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر و هه‌ستی نیشتمانی.... به‌شی دوو‌م
نامه‌که‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌مر بۆ مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر له ڕێگای شێخ له‌تیف شێخ ئیسماعیل سه‌ید ئه‌حمه‌د گرده‌شینه‌یی...! دوای ئه‌وه‌ی له هێرشه‌گه‌وره‌که‌ی ئینگلیزه‌کان به نیازی داگیرکردنی شاری سلێمانی و روخانی حوکمرانی شێخ مه‌حموودی نه‌مر..له ساڵی 9-6-1919 به ده‌سیسه‌و سیخوری کردنی (مشیر حه‌مه سلێمان – هه‌مه‌وه‌ند) بۆ له‌شکری ئینگلیزه‌کان که له کلکی ده‌ربه‌ندی بازیان ئاودیوی کردن ، به‌م جۆره پشت له له‌شکری شێخ مه‌حموود ده‌گیرێت و له جه‌نگێکی مه‌ردانه و که‌م وێنه‌دا روبه‌روویان ده‌بنه‌وه و له ئه‌نجامدا خودی شێخ بریندار ده‌بێت و هێزه‌که‌ش شکست دێنێ و هه‌ر به شاره‌زایی (مشیر) له ژێر (به‌رده‌قاره‌مان) شێخ به‌برینداری ده‌که‌وێته ده‌ست دوژمنه‌کانی کورد و ره‌وانه‌ی به‌غدایان کرد، ئه‌وه بو له‌گه‌ڵ (شێخ حه‌مه غه‌ریب) ده‌درێن به دیوانی عروفی که ئه‌ندامه‌کانی هه‌موو ئینگلیز بوون و له‌دادگایه‌کی خێرادا له 25-7-1919 حوکمی خنکاندنی شێخییان دا‌و پاشان ده‌یگۆڕن بۆ به‌نکردنی هه‌تا هه‌تایه ، له‌گه‌ڵ (شێخ حه‌مه‌غریب) ناردیانن بۆ (ئه‌ندامان- له- هندستان) به‌م جۆره په‌رده به سه‌ر یه‌که‌م حوکمداری کوردستانا دادرایه‌وه ، دورخستنه‌وه‌ی (شێخ) ئه‌گه‌ر بو به هۆی تێشکانی هێزو حوکمرانیه‌که‌ی به‌ڵام هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌رۆشی بۆ رزگاری خاك و میلله‌ته‌که‌ی ئه‌وا هه‌ر له جۆش و خرۆشدا بو ، له وێوه نامه‌یه‌کی نارد بۆ مه‌لافه‌ندی- هه‌ولێر- نامه‌که‌شیان هێنا بۆ شێخ له‌تیف شێخ ئیسماعیل سه‌ید ئه‌حمه‌د که ئه‌وکات له گوندی گرده‌شینه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی(قوشته‌په) بو ، له دواتر ئه‌م گونده شوێنه‌که‌ی گۆڕدرا گوندێکی نوێیان دروستکرد به ناوی (علیاوه) ، به یه‌ك کیلۆ مه‌تر ده‌که‌وێته باشوری گرده‌شینه .
مامه شێخ له‌تیف م نامه‌که ده‌گێنێت بۆ هه‌ولێر بۆ لای مه‌لافه‌ندی له گوند باداوه ، باوکیشم که ئه‌وکات گه‌نج ده‌بێت له خزمه‌ت مامه شێخ له‌تیف به‌یه‌که‌وه ده‌چنه دیده‌نی جه‌نابی ئه‌فه‌ندی ...باوکم گێرایه‌وه گوتی : کاتێك مامه شێخ له‌تیف نامه‌که‌ی شێخ ده‌داته ده‌ست ئه‌فه‌ندی ، ئه‌ویش که ده‌زانێ ئه‌مه نامه‌ی شێخ مه‌حمووده ، ده‌یخاته سه‌ر چاو و سه‌ر سه‌ر ، ئینجا هه‌ڵی ده‌پچرێت (ده‌یکاته‌وه) دوای خوێندنه‌وه و که‌مێك بێده‌نگی ئه‌فه‌ندی ڕوو له مامه شێخ له‌تیف ده‌کاو ده‌ڵێ : شێخ له‌تیف ، ده‌زانی شێخ مه‌حموود له‌م کاغه‌زه چی نوسیوه و چی داواکردوه!؟ هه‌ر خۆی ده‌ڵێ : شێخ مه‌حموود داوای لێکردومه (مچبگه) ی بۆ بکه‌ین و بکه‌ین و بێهێنینه‌وه و بیکه‌ین به مه‌لیکی کوردستان ، باوکم گوتی : ئه‌فه‌ندی به مامه شێخ له‌تیفی گوت : یا شێخ ئه‌مه دوو داواکاری یه‌ك له یه‌ك گه‌وره‌تره زه‌حمه‌تتره ، به‌لای من باشه ، جاری یه‌که‌م ، مه‌زبه‌ته‌یه‌ك بکه‌ین ، تیا داوا بکه‌ین بیهێنینه‌وه بۆ سلێمانی ، ئینجا مه‌زبه‌ته‌ی دووه‌م ده‌که‌ین بکرێت به مه‌لیکی کوردستان . دیاره مامه شێخ له‌تیف ده‌ست به‌جێ پشتیوانی له بیر‌و بۆ چوونه‌که‌نی جه‌نابی مه‌لا فه‌ندی ده‌کات . ئیتر مه‌لافه‌ندیش به پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو مه‌زبه‌ته‌که ساز ده‌کاو به که سایه‌تی و سه‌ره‌ك هۆزه‌کان و پیاو ماقولانی کوردستان مه‌زبه‌ته‌که‌ی یه‌که‌م ئیمزا ده‌کات و ڕه‌وانه‌ی لای لایه‌نی پێوه‌نددار ده‌کرێت ، ئه‌وه بۆ له پاش نزیکه‌ی سێ ساڵی دیلێتی له کۆتایی ساڵی (1922) داشێخ مه‌حموودیان هێنایه‌وه بۆ به‌غدا و له‌وێوه‌ش به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکه‌وت ، وینجا جه‌نابی مه‌لافه‌ندی مه‌زبه‌ته‌ی دووه‌میش به هه‌مان شێوه به‌ڕێکرد و تیایه داوایان کرد که شێخ مه‌حموود بکرێ به مه‌لیکی کوردستان . لێره‌دا له‌م هه‌ڵوێست و هه‌ڵس و که‌وته‌ی جه‌نابی ئه‌فه‌ندی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌م زاته هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تیو نیشتمانپه‌روه‌ری له کار و کرده‌وه‌کانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه...هاوکارێکی به‌سۆزو خه‌مخۆرێکی دڵسۆز‌و دور له هه‌موو جۆره خۆپه‌ره‌ستی و خۆ به‌زڵ زانین بووه !؟ ئه‌وه‌ی که باوکم ده‌یگێرێته‌وه ، ئه‌فه‌ندی چه‌ند جه‌سڵه‌تێکی به‌رزی هه‌بوو پا به‌ندبوونێکی ته‌واوی به ڕێبازی باوک‌و باپیرانی بۆ ڕێز لێگرتن له سادات و ئال و به‌یت .دووه‌م له به‌رامبه‌ر کار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت (غزه‌النفس) و له به‌رامبه‌ر هه‌ژارو نه‌داره‌کانیشدا نه‌رم ونیان و زۆر دڵ به‌به‌زه‌یی بو! به‌شێ سێیه‌م هاتنی شا(فیسه‌ل) ی یه‌که‌م بۆ گوندی باداوه‌و وێستگه‌یه‌کی مێژوویی .
|