ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
188
961449
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان
رۆژانی‌سه‌ره‌تای فه‌رمانڕه‌وایی:
به‌رله‌وه‌ی (ئه‌وبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ خیلافه‌ت بگرێته ده‌ست خه‌ڵكی به‌لێشاو موسوڵمان ده‌بوون به‌لاَم هێشتا باوه‌ڕ له‌دڵه‌كانیاندا دانه‌مه‌زرابوو ، بۆیه كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی‌كرد زوربه‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه، پاشگه‌زبوونه‌وه‌شیان چه‌ن شێوازێكی له‌خۆگرتبوو له‌وانه:
ــ هه‌بوو زه‌كاتی نه‌ده‌دا.ــ هه‌بوو ده‌ستبه‌رداری زه‌كات‌و نوێژكردن بوو.
ــ هه‌بوو پابه‌ندی خۆی راده‌گه‌یاند به‌لاَم بانگه‌شه‌ی پێغه‌مه‌رایه‌تی ده‌كرد وه‌ك(موسویله‌مه)ی درۆزن‌و (گولهیحه)و (ئه‌سوه‌د)ی (عه‌نه‌سی).
ــ هه‌بوو بێ‌باوه‌ڕو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌بوو شوێن هیچ په‌یام‌و به‌رنامه‌یه‌ك نه‌ده‌كه‌وت.
كاتێ(ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ خیلافه‌تی گرته‌ده‌ست سه‌رجه‌م دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ئیسلام‌و به‌ته‌نیا (مه‌ككه)و (مه‌دینه)مانه‌وه، خه‌ریكبوو دانیشتوانی شاری (مه‌ككه)ش پاشگه‌زببنه‌وه گه‌ر(سوهه‌یل)ی كوڕی(عه‌مرو) نه‌بوایه كه‌به‌وتاربێژی (مه‌ككه) ناسرابوو، وتارێكی‌دا بۆ خه‌ڵكی شاری (مه‌ككه)و وتی: "ئه‌ی گرۆه‌و كۆمه‌ڵی قوڕه‌یش ئێوه له‌واده‌یه‌كی دره‌نگ‌و دواییندا موسوڵمان‌بوون وریابن نه‌بن به‌یه‌كه‌م پاشگه‌زو هه‌ڵگه‌ڕاوه ، تكاتان لێده‌كه‌م جێگیربن … سوێندبێت به‌خوا مه‌زنی‌و شۆكی ئیسلام هی ئێوه‌یه ". خوداوه‌ندیش (مه‌ككه)ی له‌پاشگه‌زبوونه‌وه پاراست ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه (سوهه‌یل)ی كوڕی(عه‌مر) وتاربێژ‌و ده‌مڕاستی قوڕه‌یشبوو هۆزو تیره‌كانی ده‌وروژان‌و هانیده‌دان دژ به‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)و له‌جه‌نگی (به‌در)دا كه‌وته به‌رده‌ستی موسوڵمانان‌و ئه‌سیركرا، (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ زۆرداخ له‌دڵبوو بۆیه داوایكرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) رێگه‌ی بدات ددانه‌كانی هه‌ڵبكێشێت بۆئه‌وه‌ی جارێكی‌تر وتاری بۆ نه‌درێت..به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) رازینه‌بوو فه‌رمووی: "نا عومه‌ر به‌ڵكو رۆژێك دابێت هه‌ڵوێستێكی وای تێدا بنوێنێ سوپاس‌و ستایشی بكه‌یت..ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئه‌مه‌نده كاریگه‌ربوو له‌ورۆژه‌دا سه‌رجه‌م خه‌ڵكی (مه‌ككه)ی پاراست له‌پاشگه‌زبوونه‌وه له‌دوای كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم).پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌پێش كۆچی دواییدا سوپایه‌كی ئاماده‌كرد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی (روم)و سه‌ركردایه‌تی سوپاكه‌شی دا به(ئوسامه)ی كوڕی(زه‌ید) ـ ره‌زای خوایان لێبێت ـ له‌نێو سوپاكه‌دا گه‌وره یارانی پێغه‌مبه‌ری تیا‌بوو وه‌ك (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)و ئه‌وانی‌دی..هێشتا سوپاكه به‌ڕێنه‌كرابوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی‌كرد، سوپاكه دواكه‌وت له‌به‌ر به‌خاك سپاردنی پێغه‌مبه‌رو به‌ڵێندان به‌جێنشینی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم).
دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) بووبه جێنشینی موسوڵمانان زوربه‌ی هۆزه‌كانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ئیسلام ، خه‌ڵكی تووشی جیاوازی‌و دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی هاتن سه‌باره‌ت به‌ره‌وانه‌كردنی سوپاكه‌ی (ئوسامه) ، (ئه‌بوبه‌كر) فه‌رمانی به‌ڕێكردنی سوپاكه‌ی ده‌ركرد ئنجا مقۆمقۆ كه‌وته نێو سوپاكه‌وه سه‌باره‌ت به‌سوودو قازانجی به‌ڕێكردنی ئه‌و سوپایه له‌وكاته‌دا كه‌وا مه‌ترسی له‌هه‌موولایه‌كه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له‌ده‌وری مه‌دینه مۆڵیان به‌ستووه، له‌به‌رئه‌م مه‌ترسیانه ناچارچوون بۆلای (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ‌و قسه‌وگفتوگۆیان له‌گه‌ڵكرد..له‌هه‌مانكاتدا نوێنه‌ری پشتیوانه‌كان هات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست‌و داوایان له(عومه‌ر)كرد بچێته لای (ئه‌بوبه‌كر)و قایلی بكات به‌وه‌ی سوپاكه به‌ڕێنه‌خات بۆ جه‌نگی (روم).
دوای ئه‌و گفتوگۆیانه (عومه‌ر) چوو بۆلای (ئه‌بوبه‌كر)و داوای لێ‌كرد سوپاكه به‌ڕێنه‌كات، به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) نكوولی كرد‌و وتی: "سوێندبێت به‌خوا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ویستی به‌جێی بهێنێت هه‌ڵده‌ستم پێی گه‌ر باڵنده له‌ئاسمانه‌وه داببارێت‌و هه‌ڵمان بگرێت‌و ، دڕنده‌ش ده‌وروبه‌ری مه‌دینه بگرن‌و سه‌گیش به‌رببن له‌قاچ‌و قولی دایكانی باوه‌ڕداران ئه‌وا هه‌ر ویست‌و خوازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌جێ ده‌هێنم ".رامان‌و سووربوونی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌سه‌ر ویست‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) روون‌و ئاشكرابوو له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌یزانی رووده‌دات دوای كۆچی پیرۆزیی.
له‌ویادا(عومه‌ر) وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ر سووریت له‌سه‌ر ناردنی سوپاكه یه‌كێكی‌دی دابنێ (ئوسامه) مناڵه‌و ته‌مه‌نی كه‌مه..(ئه‌بوبه‌كر) به‌م قسه‌یه‌ی (عومه‌ر) توڕه‌بوون گرتی‌و توند نه‌وی له‌ریشی (عومه‌ر)و وتی: ده‌ك له‌بار دایكت بچوویتایه ئه‌ی كوڕی (خه‌تتاب) ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) داینابێت‌و تۆ فه‌رمانم به‌سه‌را ده‌ده‌ی به‌لابردنی ! سوێندبێت به‌خوا سوپای (ئوسامه) ده‌بێ به‌ڕێبكه‌وێ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی دا [
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ
] (النسا‌و: من اڵایه59).پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)ی كوڕی (حه‌نبه‌ل) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌فه‌رموێت: ته‌ماشای قورئانمكرد بینیم ده‌سته‌واژه‌ی گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌قورئاندا پتر له سی‌جار هاتووه ، ئنجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه [
فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
] (النور:اڵایه63).ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌وه‌ستن تووشی به‌لاَو نه‌هامه‌تی‌و فیتنه‌ی بێ‌شومار ده‌بن ، ئه‌و ئاژاوه‌و به‌لاَو فیتنانه‌ش ده‌گونجێت كێشه‌ی نێوان دوو هاوسه‌ربێت یان ئاگری هه‌ڵگیرساوی باری ئابووری خراپ‌و ناقۆلاَبێت..كاتێ‌عومه‌ر (ئه‌بوبه‌كر)ی به‌جێهێشت‌و هاته‌وه لای ئه‌وانه‌ی ناردبوویان سه‌باره‌ت به‌رای خه‌لیفه پرسیاریان لێ‌كرد پیایاندا هه‌ڵشاخاو وتی: ده‌ك هه‌مووتان له‌بار دایكتان بچوونایه ، به‌و خوایه واتان لێكردم خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) لێم توڕه‌بێت!.ده‌ره‌نجام‌و به‌رهه‌می شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم): پاشان (ئه‌بوبه‌كر) بانگه‌شه‌و بانگه‌وازی كرد: "ئه‌وه‌ی له‌نێو سوپای (ئوسامه)دایه با ئاماده‌بێت‌و به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی بكات به‌سوپاكه‌وه له‌ناوچه‌ی جه‌رف "..دوای ئه‌وه‌ی سوپا جه‌م بوو (ئوسامه) سه‌رۆكایه‌تی سوپاكه‌یكردو روو به(فه‌له‌ستین) به‌ڕێكه‌وت، كاتێ هۆزو تیره‌كان سوپاكه‌ی (ئوسامه)یان بینی روو به‌ولاَتی (روم) ده‌چێت وایانزانی موسوڵمانان خاوه‌ن هێزێكی بێ‌شومارن بۆیه سوپایه‌ك به‌وژماره زۆره‌وه به‌ڕێده‌خه‌ن ، ئه‌م رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌هۆزو تیره‌كان‌و بیریان له‌وه‌نه‌كرده‌وه پاشگه‌زببنه‌وه، ئه‌وانه‌شی پاشگه‌زبووبوونه‌وه بیریان له‌هێرش‌و په‌لاماری شاری (مه‌دینه) نه‌كرده‌وه چونكه وایانده‌زانی موسوڵمانان خاوه‌ن هێزێكی بێ‌شومارن..دوای ئه‌وه‌سوپاكه‌ی (ئوسامه) گه‌ڕایه‌وه له‌ولاَتی (روم) به‌ده‌ستكه‌ته‌وه‌و وره‌ی موسوڵمانانیش پتر به‌رزبوه‌وه.ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه تیاده‌چووین: دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) سوپای (ئوسامه)ی به‌ڕێكرد، نوێنه‌ری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان پۆل پۆل روویانكرده (مه‌دینه) بۆ دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (ئه‌بوبه‌كر)دا‌و داوایان لێ‌كرد زه‌كاتیان لێوه‌ر نه‌گرێت ، ئه‌ویش به‌وه وه‌لاَمی دانه‌وه: "سوێندبێت به‌خوا ده‌جه‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جیاوازی بكات له‌نێوان نوێژ‌و زه‌كاتدا ".پاشان (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ موسوڵمانانی له مزگه‌وت كۆكرده‌وه‌و وتارێكی بۆدان‌و وتی: "موسوڵمانان هه‌موو ئاگاداربن ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی هاتن بۆلامان كه‌می ژماره‌یان بینین‌و دوای سێ‌رۆژی دی كۆده‌بنه‌وه هه‌تا بده‌ن به‌سه‌رماناو شاری مه‌دینه داگیر بكه‌ن ، بۆیه داواكارم لێتان له‌مزگه‌وت كۆببنه‌وه‌و چه‌كه‌كانتان هه‌ڵبگرن‌و ئاماده‌بن ".ئنجا پاسه‌وانی دانا له‌ده‌وروبه‌ری شاری (مه‌دینه).خوێنه‌ری به‌ڕێز ورد ورد له‌و ساته كاریگه‌رو مه‌ترسیداره رابمێنه ؛ چۆن موسوڵمانان له(مه‌دینه) ژیاون، وانه‌زانن ئیسلام هه‌روا به‌ئاسانی پێمان گه‌یشتوه، یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌وڵێكی بێ‌وچانیاندا هه‌تا ئیسلاممان پێبگات‌و قوربانی سه‌خت‌و گه‌وره‌یاندا له‌و پێناوه‌دا!!دوای سێ‌رۆژ هه‌واڵه‌كان په‌یتا په‌یتا دابارین به‌سه‌ر (مه‌دینه)دا گوایه كۆمه‌ڵی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان یه‌كیانگرتووه‌و روو به(مه‌دینه) كه‌وتوونه‌ته رێ‌و واخه‌ریكه نزیك ده‌بنه‌وه له‌ناوچه‌ی (ژی القصه)..سوپای موسوڵمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ له‌گه‌ڵ سوپای هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان دایان له‌یه‌ك‌و دیارده‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ موسوڵمانان به‌دیهات ، هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان كه‌وتنه خۆ‌و كۆسپ‌و رێگریان دانا له‌به‌رده‌م حوشتری موسوڵمانان‌و شپرزه‌یانكردن تا رووبه(مه‌دینه) گه‌ڕاندیاننه‌وه‌و دواتر له(ژی القصه)كۆبوونه‌وه تا دوایین زه‌بر بده‌ن له‌موسوڵمانان‌و (مه‌دینه) داگیر بكه‌ن.دیسان (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ سوپاكه‌ی كۆكرده‌وه‌و شه‌و رووبه ناوچه‌ی (ژی القصه) به‌ڕێكه‌وت‌و له‌به‌ره‌به‌یاندا موسوڵمانان به‌شمشێره‌وه له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ئاماده‌بوون‌و شكست‌و دۆڕانێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هێنان.هاوكات له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان به‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای (ئوسامه) به‌یه‌كه‌وه بوون‌و ئه‌و رۆژه بۆ موسوڵمانان رۆژی سه‌ربه‌رزی‌و شانازیبوو، پاشان (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی سوپا بۆ هێرش بردنه سه‌ر هۆزه پاشگه‌زو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی..بۆ جه‌نگان‌و تێكشكانیان یانزه سوپای ئاماده‌و به‌ڕێكرد:
1)سوپای (خالید)ی كوڕی (وه‌لید) روه‌و (گهلحه)ی كوڕی (خوه‌یلد)ی (ئه‌سه‌دی) ناردی‌و دواتر رووبه (مالیك)ی كوڕی (نوه‌یره) ئنجا بۆ سه‌ر (موسه‌یله‌مه)ی درۆزن.
2) سوپای (عه‌كره‌مه)ی كوڕی (ئه‌بی جه‌هل) روه‌و (یه‌مامه) بۆ جه‌نگان دژ به (موسه‌یله‌مه).
3) سوپای (عه‌مر)ی كوڕی (عاص) روه‌و (ته‌بوك)و (دومه الجندل)ناردی.
4) سوپای (شه‌رحه‌بیل)ی كوڕی(حه‌سه‌نه) روه‌و (یه‌مامه) ناردی بۆ كوشتاری (موسه‌یله‌مه).
5)سوپای (خالد)ی كوڕی (سه‌عد)ی كوڕی (عاص) روه‌و (شام) ناردی.
6)سوپای (گریفه)ی كوڕی(حارپ)ی بۆ جه‌نگی (هه‌وازن)و (به‌نی سه‌لیم) نارد.
7) سوپای (حوزه‌یفه)ی كوڕی(مه‌حصن)ی روه‌و (عه‌ممان)و خه‌ڵكی (دبا) نارد.
8) سوپای (عه‌رجه‌فه)ی روه‌و (حه‌زره‌مه‌وت) له(یه‌مه‌ن) نارد.
9) سوپای (موهاجر)ی كوڕی (ئومه‌ییه)ی بۆ كوشتاری پاشماوه په‌ڕاگه‌نده‌كانی ده‌وری (ئه‌سوه‌د)ی (عه‌نه‌سی) له(یه‌مه‌ن) نارد.
10) سوپای (سوه‌ید)ی كوڕی(مه‌قره‌ن)ی روه‌و كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور له‌نزیك (مه‌ككه)و (باب المندب) نارد، سه‌رجه‌م سوپاكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو له‌ماوه‌ی دووساڵی فه‌رمانڕه‌وایی (ئه‌بوبه‌كر)ی (سدیق)دا ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ سه‌راپای دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گه‌ڕایه‌وه ئامێزی ئیسلام..ئنجا سوپا روو به(عێراق)و (شام) كه‌وته‌ڕێ‌و زوربه‌ی (عێراق)و هه‌ندێك له‌زه‌وییه‌كانی (شام) ئازادكران‌و قورئانیش كۆكرایه‌وه.
یه‌كێك له‌شوێنكه‌وتوان ده‌ڵێت: رۆژێكیان چوومه نێو مزگه‌وت‌و پیاوێكم بینی سه‌ری پیاوێكی تری ماچده‌كردو پێی ده‌وت: "سوێندبێت به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه فه‌وتابووین " ئنجا شوێنكه‌وته‌كه ده‌پرسێت كێن ئه‌و دووپیاوه پێی ده‌ڵێن : ئه‌وه (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)بوو سه‌ری (ئه‌بوبه‌كر)ی ماچكردو بیری رۆژانی به‌ڕێكردنی سوپای (ئوسامه)و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی كه‌وته‌وه.
دانان‌و جێنشینكردنی(عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ :
جیاوازی هه‌یه سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی (ئه‌بوبه‌كر).. هه‌ندێك ده‌ڵێن: به‌هۆی خۆشۆردنی به‌ئاوێكی زۆرسارده‌وه‌بوو كه‌وا تووشی له‌رزوتایكردو به‌رده‌وام چاك نه‌بوه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه كۆچیكرد.. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: هۆی كۆچی دوایی ژه‌هرێكبوو جووله‌كه ده‌رخواردیانداو پانزه رۆژ پێوه‌ی گیرۆده‌بوو، ئه‌م رایه‌ش دوورنییه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنی (عیسا)یانداو سێ‌جاریش هه‌وڵی تیرۆری پێغه‌مبه‌ریانداو ئاگری فیتنه‌یان هه‌ڵگیرسان‌و بوون به‌هۆی شه‌هیدكردنی (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)و (عوسمان)ی كوڕی (عه‌فان)و (زوبه‌یر) ـ ره‌زای خوایان لێبێت.به‌هه‌ر حاڵ كاتێ نه‌خۆشی زۆری بۆهێنا ده‌ستیكرد به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ یاراندا له‌دانانی (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ به‌خه‌لیفه له‌دوای خۆی ، له(عه‌بدولڕه‌حمان)ی كوڕی (عه‌وف)ی پرسی ئه‌ویش وتی: باشتره له‌وه‌ی گومانت پێ بردوه ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئنجا پرسیاریكرد له(عوسمان)ی كوڕی (عه‌فان) ئه‌ویش وتی: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم نهێنی‌و شاراوه‌كانی باشتره له‌كرداره دیار‌و به‌رچاوه‌كانی..
پاشان راوێژیكرد به‌گه‌وره پیاوانی پشتیوانه‌كان‌و هه‌موو رازیبوون .. هه‌ندێك خه‌ڵكیش پێیان وت: ره‌ق‌و توندوتیژه ، سبه‌ینێ چی ده‌ڵێیت له‌باره‌گای په‌روه‌ردگار كاتێ پرسیارت لێكرا له‌دانانی جێ‌نشین؟ (ئه‌بوبه‌كر) ـره‌زای خوای لێبێت ـ توڕه‌بوو وتی: ده‌مترسێنن به‌په‌روه‌ردگار..!؟سوێندبێت به‌خوا پێی ده‌ڵێم په‌روه‌ردگارم من باشترین كه‌سی تۆم دانا به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه.. ئنجا بانگی (عوسمان)ی كوڕی (عه‌فان)ی كرد‌و پێی وت: بنووسه: ئه‌مه فه‌رمانی (ئه‌بوبه‌كر)ی كوڕی (قوحافه)یه له‌دوایین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیداو سه‌ره‌تای مه‌نزڵی قیامه‌ت‌و رۆچوون تێیدا ، با درۆزن بزانێت‌و لار‌و له‌وێرو پیاوخراپیش دڵنیابێت‌و بێ‌باوه‌ڕیش بڕوابكات..وامن یه‌كێكم له‌دوای خۆم دانا به‌سه‌رتانه‌وه..
پاشان بوورایه‌وه به‌رله‌وه‌ی ناوی بهێنێت..ئنجا (عوسمان) ـره‌زای خوای لێبێت ـ نووسی: وامن (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)م دانا به‌سه‌رتانه‌وه به‌جێنشین ..(عوسمان) ترسا له‌وه‌ی (ئه‌بوبه‌كر) بمرێت به‌ر له‌وه‌ی ناوی (عومه‌ر) بهێنێت‌و موسوڵمانان تووشی فیتنه‌و ئاشوب ببن له‌دوای ئه‌و، هه‌ستانی (عوسمان) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ به‌مكاره بوونی زانیاری‌و راوێژی خه‌لیفه‌بوو سه‌باره‌ت به‌دانانی (عومه‌ر) به‌جێشنی (ئه‌بوبه‌كر).كاتێ هۆشی هاته‌وه به(عوسمان)ی وت: چیت نووسی بۆم بخوێنه‌ره‌وه..(عوسمان)وتی: ..وامن (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)م دانا به‌خه‌لیفه ، ئنجا (ئه‌بوبه‌كر) وتی: خوا گه‌وره‌یه..
ترسام بمرم‌و له‌دوای من خه‌ڵكی تووشی فیتنه‌و ئاشووب ببن.. (عوسمان) خواپاداشتت بداته‌وه له‌بری ئیسلام‌و موسوڵمانان..پاشان (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ خه‌ڵكی كۆكرده‌وه‌و وتی: خه‌ڵكینه..من روه‌و قیامه‌ت ده‌چم‌و خه‌ریكه دنیا به‌جێده‌هێڵم ، ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ستنیشانكردوون له‌م نووسراوه‌دا تۆمارم كردوه بۆتان گوێڕایه‌ڵبن بۆی..ئایا رازین به‌وه‌ی راوێژم له‌سه‌ركردوه‌و بۆم هه‌ڵبژاردوون ؟ وتیان: به‌ڵێ رازیین ..(عه‌لی) كوڕی (ئه‌بو تاڵیب) هه‌ستاو وتی: رازی نین به(عومه‌ر)نه‌بێت.. (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بزه‌یه‌ك گرتی‌و وتی: (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)م داناوه ، گوێڕایه‌ڵ‌و فه‌رمانبه‌ری بن..سوێندبێت به‌خوا له‌چاكه‌و باشه زیاتر چی دیم لێنه‌دیوه..گوێڕایه‌ڵی‌و شوێنكه‌وتنی بێ‌وێنه: (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ پرسیاریكرد : ئه‌مڕۆ چه‌ن شه‌ممه‌یه ؟ وتیان: دووشه‌ممه‌یه ،وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌چ رۆژێكدا كۆچی دوایی‌كرد ؟ وتیان: دووشه‌ممه..وتی: په‌روه‌ردگارا ..
ئه‌مشه‌و روحم بكێشه ، ئنجا پرسیاری لێ‌كردن پێغه‌مبه‌ر چۆن كفن كرا؟ وتیان: له‌سێ كفندا، فه‌رمانی ده‌ركرد سێ‌كفنی بۆ ئاماده‌بكه‌ن‌و (فاتیمه)ی كچی (عومه‌یس)ی هاوسه‌ری بیشوات..كۆچی دوایی (ئه‌بوبه‌كر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ : خاتوو(عائشه) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ چوو بۆ خزمه‌تی باوكی‌و ده‌ستیكرد به‌گریان به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) رێگری لێ‌كرد، ئنجا له‌پاڵ باوكی‌دا دانیشت‌و ده‌ستیكرد به‌هۆنینه‌وه‌ی شیعر‌و هۆنراوه به‌سه‌ر باوكی‌دا ، به‌لاَم (ئه‌بوبه‌كر) وتی: (عائشه) وامه‌ڵێ به‌ڵكو بڵێ: [
وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ
] (قّ:19ــ20).دوایین وته‌یه‌كیش (ئه‌بوبه‌كر) پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات ئه‌وه‌بوو وتی: "خودایه به‌موسوڵمانی گیانم بكێشه‌و بمگه‌یه‌نه به‌كاروانی پیاوچاكان.. " (ئه‌بوبه‌كر) له‌شه‌ودا مردو (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ نوێژی له‌سه‌ركردو سه‌رجه‌م دانیشتوانی شاری (مه‌دینه) گریان بۆی‌و له‌ته‌نیشت پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌سپه‌رده‌كراو (عه‌لی) كوڕی (ئه‌بوتاڵیب) چوه خواره‌وه بۆ نێو گۆڕه‌كه‌ی‌و وتی: "ئه‌ی ئه‌بوبه‌كر خوا بتبه‌خشێت ..به‌راستی تۆ یه‌كه‌م كه‌سبووی موسوڵمانبووی‌و یه‌كجار دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌كبوویت له‌باوه‌ڕداو خاوه‌ن دڵنیایی بوویت..به‌راستی تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوویت‌و قه‌ڵغان‌و سووپه‌ری ده‌وری سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوابوویت‌و له‌هه‌موان سوورتربوویت له‌سه‌ر ئیسلام ، بۆ موسوڵمانانیش به‌سۆزو به‌زه‌یی بوویت..
لێكچوونێكی زۆر هه‌بوو له‌نێوان پێغه‌مبه‌ری‌خوا(صلی الله علیه وسلم)و تۆدا له‌شێوه‌و ره‌وشت‌و رێنومایی‌و په‌یڕه‌ویدا، خودا پاداشتت بداته‌وه له‌بری ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ری خوا به‌خێرو چاكه..كاتێ خه‌ڵكی پێغه‌مبه‌ری خوای به‌درۆخسته‌وه تۆ به‌راستگۆت دانا‌و دڵنه‌وایی‌و نه‌وازشتكرد، له‌كاتی كۆچ‌و مه‌ترسیدا له‌گه‌ڵیدابوویت‌و خوداوه‌ندیش له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌راستگۆ ناوزه‌دی كرد‌وی‌و ده‌فه‌رمووێ: [
وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ
] تۆ راستگۆ‌و راستاڵ بوویت..خوازیاری (محه‌مه‌د) بوویت‌و ئه‌ویش بۆ تۆ هه‌روابوو..بۆ ئیسلامیش قه‌لاَو په‌ناو پشتگیربوویت‌و دژ به‌بێ‌باوه‌ڕان سزابوویت‌و به‌چه‌شنی چیابوویت‌و گه‌رده‌لوول‌و باوبۆران نه‌یان ده‌جوولاَنیت‌و هه‌میشه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: له‌ش‌و لار لاواز‌و به‌هێزو توانا له‌به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوایاو له‌ناخ‌و ده‌رووندا خۆبه‌كه‌مزان‌و لای په‌روه‌ردگاریش مه‌زن‌و گه‌وره‌و رێزدارو شكۆمه‌ندی سه‌ر زه‌وی‌و گه‌وره‌و سه‌رداریش لای موسوڵمانان..خودا پاداشتت بداته‌وه له‌بری ئیمه به‌جوانترین‌و چاكترین شێوه..هیچ كه‌سیش پێت چاوبرسی نه‌بو‌و و به‌هێز لاوازبوو لات هه‌تا حه‌ق‌و مافی لێوه‌رده‌گریت‌و لاوازیش به‌هێزبوو تا ماف‌و حه‌قت بۆ ده‌سه‌نده‌وه.. یاخوا بێبه‌ش نه‌بین له‌ئه‌جرو پاداشت‌و دوای تۆش وێڵ‌و سه‌رگه‌ردان نه‌بین ".
ئه‌م بابه‌ته 2719 جار خوێندراوه‌ته‌وه
26/01/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
عومهریكوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2) ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS