لەسایەى مانگى پیرۆزى رەمەزاندا
واجارێکى دیکە میوانە پڕفەڕو بەرکەت و ئەوین و خۆشەویستەکەى پەروەردگار گەڕایەوە بۆ لامان و ئەم ساڵیش بەچەشنى ساڵانى دى بەباڵى پڕمیهرو خۆشەویستى لەئامێزمان دەگرێت و لەئامێزى دەگرین......رەمەزان ئەو مانگەیە کەپەروەردگار ستایشى دەکات بەوەى قورئانى پیرۆزى تێدا[شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآن هدىً للناس وبينات من الهدى والفرقان] (البقرة 185).هەروەها چەندین رووداوى دیکەى تێدا رووداوە لەدابەزینى (صوحفى ئيبراهيم) و (تةوراتى (موسا)ء (ئينجيلى عيسا) (سەلامى خوایان لێبێت) ( أنزلت صحف إبراهيم عليه السلام في أول ليلة من رمضان ، وأنزلت التوراة لست مضين من رمضان،والإنجيل لثلاث عشرة خلت من رمضان، وأنزل الفرقان لأربع وعشرين خلت من رمضان) . رواه احمد.هەروەها ئەو مانگەیە بەرۆژوبوونى فەرزکراوە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] (البقرة:183)هەروەها مانگى تەوبەو لێخۆشبوونە لەگوناهء تاوانەکان ( الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان، مكفرات لما بينهن إذا اجتنبت الكبائر ) رواه مسلم هەروەها مانگى ئازادکردنە لەئاگرى( وينادي مناد: يا باغي الخير أقبل، ويا باغي الشر أقصر، ولله عتقاء من الناروذلك كل ليلة )رواه الترمزي. هەروەها تێدا دەرگاکانى بەهەشت دەکرێتەوە و دەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێت و شەیتانەکانیش دەبەسترێنەوە ( إذا جاء رمضان فتحت أبواب الجنة ، وغلقت أبواب النار ، وصفدت الشياطين ).هەروەها مانگى ئارامگرتنە چونکە هیچ بەندایەتیەک بەئەندازەى رۆژو ئارامگرتنى تێدا نییە تێدا موسوڵمان حەزو ئارەزوەکانى دەگرێت و خوداوەندیش پاداشتى ئارامگران بەبێ ئەندازە [إنما يوفى الصابرون أجرهم بغير حساب ] (الزمر 10).هەروەها مانگى دوعاو نزایە پێغەمبەرى خوا(درودوسڵاوى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: ((سێ کەس نزاو دوعایان ناگەڕێتەوە واتە قبوڵ دەبێت : رۆژوان هەتا بەربانگ دەکاتەوە، پێشەوایەکى دادپەروەرء، دوعاو نزاى ستەم لێکراو)) رواه احمد.هەروەها مانگى خێرو چاکەیە هەروەک چۆن لە (صحيحين) دا هاتوە کەپێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) لەرەمەزاندا پتر خیرۆمەندبوو.هەروەها ئەو مانگەیە کەشەوێکى تێدایە بەندایەتى تێدا بەرانبەر هەزار شەوە [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ] (القدر: 3). بۆیە جێگەى خۆیەتى موسوڵمان ئەم مانگە بەهەل بزانێء تێدا زیاتر لەپەروەردگار نزیک ببێتەوە بەرۆژو نوێژو دوعاو خێروچاکەء لەژێر سایەتى ئەم مانگەدا تامء چێژى بەندایەتى وەربگرێت....ئومێد دەکەین سەرجەم ساتەکانى ئەم مانگە پیرۆزە بەبەندایەتى پڕبکەینەوە و توێشو هەڵبگرین بۆ ژینى هەتا هەتایى قیامەت.پەروەردگارا.... رەمەزان بکە بەمایەى لێخۆشبوون و بەدەستهێنانى رەزامەندى خۆت بۆمان.ئامین
|