قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رمووده‌
وانه‌كانی‌ فیقهی‌ ئیسلامی‌
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
ژیاننامه‌
مێژوو
خێزان‌و منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌
زیكرودوعاكان
قوتابخانه‌ی‌ سه‌ڵاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌‌ر
ته‌رم و جه‌نازه‌‌ر
183
961444
هه‌مه‌ڕه‌نگ
كامه رانی چی یه ؟ باوکی ره‌نج
زۆربه ی خه ڵكی وا ئه زانن كه كامه رانی چێژلێ وه رگرتنه له ڕاستیش دا هیچ په یوه ندیه كیان پێكه وه نی یه ، چونكه تۆ له كاتی یاری كردن و نان خواردن ومه له كردن و به جێ هێنانی ئه ركی هاوسه ریه تی و ده یه ها كاری تر بۆ ماوه یه كی كه م چێژ وه رئه گری و كه له و كاره ته واو ئه بیت خۆشی یه كه شی ته واو ئه بێت كه باسی ڕابوردومان ئه كه ین له ڕۆژانی منداڵی یه وه تا ئیستا ته ‌‌‌‌‌نها وه ك بیره وه ری دێته به ر چاومان له وانه یه له و كاته دا چێژێكی تایبه تی هه بووبێت به ڵام ئێستا هه ست به و خۆشی یه ناكه ین .كه ئه چیته باخچه یه ك یان ته ماشای فلیمێك یان پڕوگڕامێك و یان یاری تۆپی یێ ئه كه یت تا ڕاده یه ك ئه هه سێیته وه و گیرو گرفتی ئه و ڕوژه ت له بیر ئه چێت له وانه یه له و كاته دا زۆر پێ بكه نی ، ئه مه به هیچ جۆرێك كامه رانی نی یه چونكه بۆ ماوه یه كی كه م به رده وام ئه بێت و له پڕێك دا ته واو ئه بێت،كامه رانی له پاش ته واو بوونی كاره كه ده ست پێ ده كات و له چێژ وه رگرتن پته وترو قولتره .
له وانه یه كامه رانی ئازاری زۆریشی له گه ڵ دا بێت ، بۆ نمونه دایك كه منداڵی ئه بێت ئازارێكی زۆری هه یه به ڵام كامه ران و دڵخۆشه چونكه منداڵی ئه بێت ،كه منداڵه كه شی ئه بێت سه ره ڕای ئه وه ی هێشتا ئازاری زۆره پێ ئه كه نێت و سه یری منداڵه كه ی ئه كات و پڕ به دڵ خۆشحاڵه چونكه منداڵی بووه ، لێره دا ئه ڵێم ئه و كه سه ی نایه وێت ئازار بكێشێ هه ست به كامه رانی ناكات .
ئایا كامه رانی پاره كۆكردنه وه یه ؟
ئێمه هه موومان له منداڵی بچوكه وه تا پیره مێردیش حه زمان له پاره كۆكردنه وه یه ، هه موومان ئه زانین پاره چی یه بۆیه به دوای ئه گه ڕێین و ئه ی پارێزین هه موومان بۆ ده سته به ر كردنی خواردن و پێداویست پێویستیمان پێ ی هه یه ، ئه گه ر پاره مان نه بێت چۆن ئه ژین وكاروباری ڕۆژانه مان به ڕێوه ئه به ین خه ڵكی وا ده زانن پاره سه ر چاوه ی كامه رانی یه منیش ئه ڵێم پاره شتێكه و كامه رانیش شتێكی تره ، پاره ی زۆر كامه رانی زۆر نا به خشێ له وانه یه پاره ببێته جێ ی غه م و خه فه ت بۆ خاوه نه كه ی ، هه ندێ جار پاره ده بێته هۆی كامه رانی به تایبه تی له و كاته ی كه خاوه نه كه ی له پێناوی خێربۆ خۆی و بۆ خه ڵكی خه رجی بكات و سودی لێ وه ر بگرێت ،پاره تا لێمان جیا نه بێته وه سودی نابێت ، هه ر چه ند پاره خه رج بكرێت خاوه نه كه ی سه ر به رزئه كات و هه ر چه ند ڕه زیلی و پیسكه یی لێ بكرێت خاوه نه كه ی شه رمه زار ئه كات ، له ڕاستی دا كه س ناتوانێ بچێته بازار و به دینارو دۆلاركامه رانی بكڕێت ، پاره چی یه ئه گه ر له پێناوی دا ته ندروستی و خۆشه ویستی و نیشتمان و ئاسایش له ده ست بده یت .
یه كێ له دانایان ئه ڵێ : ئه و ئاده میزاده ی وا ئه زانێ ئه توانێ به درێژایی ته مه نی كامه ران بێت ئه وه شێته ، ژیانی ڕاسته قینه ئه وه یه له پاش غه م و خه فه ت هه ست به كامه رانی بكه یت ، كامه رانی كات و شوێن و ته مه ن و هۆ ی تایبه تی نی یه ، له هه موو كاتێك و له هه موو شوێنێك و له هه موو بارو دۆخێك دا ئه توانی كامه ران بیت ، بچوكترین شت كه پێ ی كامه ران بیت ئه وه گه وره ترین شته ، منداڵ كه به شتێك یاری ئه كات زۆر پێ ی خۆشه ، له وانه یه ئێمه گاڵته به و شته بكه ین ، كامه رانی ئه وه یه به دوای بگه رێیت نه ك به ئاسانی ده ستت كه وێت .
خوای گه وره كه ئێمه ی خه ڵق كرد هێز و لاوازی و جوان و ناشرین و ڕۆژ و شه و و گوڵ و دڕك و میوه و تۆكڵ و ده وڵه مه ند و پێداویستی ده ست نیشان كردهه موو جۆره تام و چێژ لێ وێرگرتنه كان كه ڵه ئه قڵی ئاده میزاد به ده ره له به هه شت دا هه یه ، ئه مه ش پێ ی ئه ڵێن كامه رانی و ژیان و هه سانه وه ی ڕاسته قینه ، ئه وكه سه ی ئه م جۆ ره كامه رانی یه ی ئه وێت ئه بێ ڕێگه ی هه ق په یڕه و بكات و نابێ ژیانی دونیاش پشت گوێ بخات ڕاسته ژیانی دونیا بۆ ماوه یه كه و نامێنێ و ژیانی به هه شت هه تا هه تایه به رده وامه به ڵام بایه خ دان به ژیانی دونیاش پێویسته .
كامه رانی ئه وه یه ده رون و نه فسی ئا ده میزاد ڕه زامه ند وئارام بێت ، كامه رانی بێ دڵنیایی نابێت دڵنیایش بێ باوه ڕ به خوا نابێت ، باوه ڕ بوون به خواله دوو لاوه كامه رانی ئه به خشێ یه كه میان ڕێگه ی تاوان وكرده وه ی نا ڕه وا ئه بڕێت ،دووه میشیان دڵنیای ئه به خشێ كه گرنگترین مه رجی كامه رانی یه ئه و كه سه ی بێ ئیمان بێت ده بینی هه میشه دوو دڵ و ناڕه حه ت و ترسنۆكه و له هه موو شتێك ئه ترسێ ، به ڵام ئه و كه سه ی ئیمان داره له خوا نه بێت له هیچی تر ناترسێ و هه موو كاتێك پشت به خوای گه وره ئه به ستێت وگیرو گرفته كانی به ئاسانی چاره سه ر ئه كرێت وهه میشه چاوی بڕیوه ته به هه شت كه كامه رانی به رده وام وهه میشه یی ده به خشێ .
ئه‌م بابه‌ته   ‌ 4008 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/02/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه‌ .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
 
   
بابه‌تی زیاتر ...
هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیه‌کانی ده‌روون بابی نووها ...
کرده‌وه‌ی باش / باوکی ئه یوب ...
خواپه‌رستی و ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ده‌روون(1) ...
هۆنراوه ‌نوسینی مامۆستا/ عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لی‌ ...
درۆی نیسان هه‌ر درۆیه‌ پیشه‌ی درۆزنانه‌ .. بورهان به‌رزنجی ...
بۆ چرای ژیان!!! بورهان به‌رزنجی...
چیرۆكی‌لاشه‌كه‌ی‌ فیرعه‌ون و موسڵمان بوونی‌ زانای‌ فه‌ڕه‌نسی...
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دكتۆر شێخ ئەحمد بالیسانی ...
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ عبدالرحمن ...
رژێمی ئابووری لە روانگەیەكی ئیسلامیدا ...
پڕۆژەی دروستکردن و کڕینی مزگەوت ...
1