ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
130
961391
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
عومه‌ری‌كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (1) باوکی چراخان
نه‌ژادوپله‌وپایه‌ی :
ناوی (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)ی كوڕی ( نه‌فیل)ی كوڕی (عه‌بدولعه‌زا)ی كوڕی (كه‌عب)ی كوڕی (لوئه‌ی) كوڕی (فه‌هر)ه ، له‌بابه‌گه‌وره (كعب)ی كوڕی (لوئه‌ی)دا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) ده‌گه‌ن به‌یه‌ك..له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی (قوڕه‌یش)ه‌و له(به‌نی عه‌دی)یه ، هۆزه‌كه‌ی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی بوون له‌نه‌فامیداو (عومه‌ر) خۆشی ده‌ستنیشانكرابوو بۆئه‌و مه‌به‌سته..له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌و كێشه‌دا (عومه‌ر) هه‌ڵده‌ستا به‌رێكخستنی نێوانیان‌و ئاشته‌وایی لایه‌نه‌كان..
بوونی پله‌وپایه‌یه‌كی له‌مجۆره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ژیری‌و ئه‌قڵی گه‌وره‌ی (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـوێڕای بوونی پله‌وپایه‌ی به‌رزو بالاَ به‌لاَم له‌نه‌فامی‌و نه‌زانیندا مه‌ی ده‌خوارده‌وه‌و كچی خۆی زینده‌به‌چاڵده‌كرد.
چیرۆكێكی خۆشی لێده‌گێڕنه‌وه گوایه بتێكی دروستكردوه له‌خورماو كاتێ برسی بووه خواردوویه‌تی‌و كاتێكیش بیری له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌وبته له‌گه‌ده‌یایه‌تی شه‌رمیكردوه‌و به‌چوونه سه‌رئاویش پتر ته‌ریقبوه‌ته‌وه.. كاتێكیش بوو به‌خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان لاوێك هاته‌لای‌و پێی وت: ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران..باشه چۆن شتی‌واتانكردووه، ئه‌ی ئه‌قڵ‌و ژیریتان نه‌بوو ؟! ، له‌وه‌لاَمدا وتی: كوڕه‌كه‌م ئه‌قڵمان نه‌بوو رێنومایش نه‌كرابووین..ئه‌م جۆره رووداوانه‌ش په‌یوه‌ست نین به‌ئه‌قڵه‌وه‌و به‌ڵكو وابه‌سته‌ی رێنومایی كراون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه..
زۆر بیرمه‌ندی فه‌یله‌سوف‌و كه‌ڵه‌پیاوانی ژیر‌و ئه‌قڵ بالاَش وێڵ‌و سه‌رگه‌ردانبوون‌و خوازیاری رێنومایی نه‌بوون له‌په‌روه‌ردگار..(عومه‌ر) به‌هۆی ئیسلامه‌وه بوو به‌وكه‌سه‌ی ناوبانگی دنیای به‌رینی داپۆشی‌و له‌چوارچێوه‌یه‌كی دروست‌و شیاودا خۆی بینیه‌وه، وه‌گه‌رنا (عومه‌ر)بێ ئیسلام هیچ نه‌بوو.
له‌دایكبوونی (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـدوای ساڵی (فیل) به‌سیانزه ساڵ له‌دایكبوو ، واته سیانزه ساڵ له‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بچووكتربووه..كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) نێردرا به‌پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) (عومه‌ر) بیست‌و حه‌وت ساڵ‌بوو..دوای شه‌ش ساڵ له‌ناردنی (محمد) (صلی الله علیه وسلم) به‌پێغه‌مبه‌ر (عومه‌ر) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ موسوڵمانبوو ، كاتێكیش خیلافه‌ی موسوڵمانانی گرته ده‌ست په‌نجاو دووساڵبوو ، بۆماوه‌ی ده ساڵ خه‌لیفه‌بوو ، كاتێك مرد ته‌مه‌نی نزیكبوو له ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه وسلم)و له‌پاڵ پێغه‌مبه‌رو (ئه‌بوبه‌كر)دا ئه‌سپه‌رده‌كرا.باوك‌و دایك‌و هاوسه‌رو مناڵه‌كانی: باوكی له‌واده‌وكاتێكدا ژیا‌و هه‌رزوو مردو هیچ كه‌س باسی نه‌كردووه‌و خاوه‌ن پله‌وپایه‌و ده‌سته‌لاَت نه‌بووه ، به‌لاَم دایكی ناوی (حه‌نته‌مه)ی كچی (هاشم)ه ، له(به‌نی مه‌خزوم)ه‌و له‌كه‌سه نزیكه‌كانیشی (وه‌لید)ی كوڕی (موغیره)ی باوكی (خالید)ه‌و له‌گه‌ڵ (عه‌مر)ی كوڕی (هیشام) ناسراو به(ئه‌بوجه‌هل) خزمه.له‌تافی نه‌فامیدا چه‌ن ژنێكی هێناوه‌و مناڵی زۆرخستوه‌ته‌وه ، هه‌ندێك له‌هاوسه‌ره‌كانیشی مردوون ، مناڵه‌كانی (عه‌بدوڵلاَ)ی كوڕی (عومه‌ر)و (حه‌فسه)ی دایكی موسوڵمانان‌و (فاتمه)و (عاصم)و (عه‌بدولڕه‌حمان)ی گه‌وره‌و مام ناوه‌ندییه.له‌نه‌فامیدا سێ‌ژنی هه‌بووه‌و كاتێ ئایه‌تی [
وَلا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِر
] (الممتحنه:10)دابه‌زی هه‌رسێكیانی كۆكرده‌وه‌و داوای موسوڵمان بوونی لێ‌كردن به‌لاَم رازی نه‌بوون‌و هه‌ر له‌وشه‌وه‌دا ته‌لاَقیدان‌و فه‌رمانی خوای به‌جێهێنا.له‌دیارترین هاوسه‌ره‌كانیشی كه‌دوای بوونی به‌خه‌لیفه گرتی (ئوم كه‌لسوم)ی كچی (عه‌لی)ی كوڕی (ئه‌بوتاڵیب)ه ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ و كچه‌زای پێغه‌مبه‌ری خوایه ــ واته كچی خاتوو (فاتیمه)یه‌و خوشكی (حه‌سه‌ن)و (حسه‌ین)ه ، كاتێ داوایكرد حه‌زره‌تی (عه‌لی) ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ وتی: مناڵه ، ئه‌ویش وتی: رازیبه به‌هاوسه‌رگیریمان سوێندبێت به‌خوا هیچ كه‌س له‌موسوڵمانان رێز‌و پله‌وپایه‌ی نازانن من نه‌بێت..ئنجا هێنایی‌و دوای ئه‌وه چوه ده‌ره‌وه بۆلای موسوڵمانان له‌مزگه‌وت وتی: ده‌گونجێ بڵێن ئافره‌تێكی مناڵی هێناوه به‌لاَم سوێندبێت به‌خوا بۆ رایه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌گه‌ڕێم بمبه‌ستێته‌وه به‌پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلی الله علیه وسلم)و خوازیاری ئه‌وه‌بووم هه‌میشه نزیكبم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رداو ئێستا دوو تاڵبه‌ندم هه‌یه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و له‌لایه‌ك من هاوه‌ڵیم‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خزم‌و تێكه‌ڵیم هه‌یه به‌وه‌ی كچه‌كه‌م هاوسه‌ریبوو ئه‌م هاوسه‌رگیریشه‌م هه‌ر بۆئه‌وه‌یه له‌رۆژی قیامه‌تدا ره‌چه‌ڵه‌ك‌و خزمایه‌تی من بۆ ئه‌و بخرێته ڕوو.
نازناوه‌كانی:
(عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب) سێ نازناوی هه‌بوو ، دوانیان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بۆیداناوه ، یه‌كه‌میان باوكی (حه‌فس)و دووه‌م (فاروق)و سێیه‌میش (پێشه‌وای باوه‌ڕداران).ناونانی به‌باوكی (حه‌فس) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه: رۆژی جه‌نگی (به‌در) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌یارانی وت: هه‌ركه‌س (عه‌باس)ی به‌دیكرد نه‌یكوژێت یه‌كێك له‌یاران هه‌ستاو وتی: باوك‌و رۆڵه‌كانمان بكوژین به‌لاَم ئه‌و نا، سوێندبێت به‌وخوایه هه‌رچاوم به(عه‌باس) بكه‌وێت ده‌یكوژم ، ئنجا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ته‌ماشای (عومه‌ر)ی كرد‌و وتی: "باوكی (حه‌فص) ئاخۆ گه‌ردنی مامی پێغه‌مبه‌ر ده‌په‌ڕێنیت " پاشان چوه‌ده‌ره‌وه..هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: بۆیه ناونراوه باوكی (حه‌فس) به‌هۆی (حه‌فسه)ی كچیه‌وه كه‌دایكی موسوڵمانان بووه ـ ره‌زای خوای لێبێت ـ بێگه‌ردی‌و شكۆ بۆ تۆیه خوایه گیان ئه‌و (عومه‌ر)ه‌ی كیژه‌كه‌ی له‌نه‌فامیدا زیندبه‌چاڵكرد وای لێهات له‌ئیسلامدا به‌كیژه‌كه‌یه‌وه ناوزه‌دو بانگكرا!!نازناوی دووه‌میشی (فاروق)ه ، له‌یه‌كه‌م رۆژی موسوڵمان بوونیه‌وه پێی‌ی وتراوه ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ناوی لێناو فه‌رمووی: "تۆ (فاروق)ی هه‌تا خوداوه‌ند حه‌ق‌و ناحه‌قت پێ جیابكاته‌وه، سه‌باره‌ت به‌نازناوی سێیه‌میشی پێشه‌وای باوه‌ڕداران ، موسوڵمانان به(ئه‌بوبه‌كر)یان ده‌وت: خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، كاتێ (عومه‌ر) پۆستی خیلافه‌ی وه‌رگرت موسوڵمانان تووشی سه‌راسیمه‌و سه‌رسووڕمان هاتن ئاخۆ چ ناوێكی لێ بنێن ، ئایا پێی بڵێن : خه‌لیفه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ، له‌م كاته‌دابوو نوێنه‌رانی (عێراق) هاتن‌و (عه‌دی) كوڕی (حاته‌م)ی (گائی)یان له‌گه‌ڵدابوو ، (عه‌مر)ی كوڕی (عاص) پێشوازی لێكردن‌و پێیانوت: مۆڵه‌تمان له‌پێشه‌وای باوه‌ڕداران بۆ وه‌ربگره ، (عه‌مر) تووشی سه‌رسووڕمان هات‌و وپرسی: مه‌به‌ستان كێیه ؟ وتیان: ئاخۆ (عومه‌ر) پێشه‌وامان نییه ؟ (عه‌مر) وتی: به‌ڵی ، وتیان: كه‌واته ئه‌و پێشه‌وای باوه‌ڕدارانه..ئنجا(عه‌مر) چووه لای (عومه‌ر)ی كوڕی (خه‌تتاب)و وتی: سلاَوی خوات لێبێت ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران ، وتی: كێ ! وتی: ئه‌ی تۆ پێشه‌وامان نیت؟ وتی: به‌ڵێ ، وتی: ئه‌ی ئێمه باوه‌ڕدارنین ، وتی: به‌ڵێ ، وتی: كه‌واته تۆ پێشه‌وای باوه‌ڕدارانی..هه‌موو لاوێكی موسوڵمان ده‌توانێت ببێت به(فاروق) له‌كۆمه‌ڵ‌و ماڵ‌و قوتابخانه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدابێت كه‌له(عومه‌ر)دا هه‌بوو..
ئه‌م بابه‌ته 2698 جار خوێندراوه‌ته‌وه
13/02/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (3) باوکی چراخان ...
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ئه‌لقه‌ی (2) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (6) باوکی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (4) باوکی چراخان ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (3) باوكی چراخان...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (2) ...
ئه‌بوبه‌كرى سدیق ئه‌لقه‌ی (1) باوكی چراخان...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS