ئێمه کێین؟
په‌یڕه‌وو پڕۆگرام
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یوه‌ندی
به ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ک
ئه‌رشیف
سه‌ره‌کی
قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
فه‌رموده
فیقه
په‌روه‌رده
ژیاننامه
وتاره‌کان
گه‌ڕان
خێزان و منداڵ
فه‌توا شه‌رعیه‌کان
زیکرو دوعاکان
قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین
گه‌نجان
هونه‌ر
هه‌مه‌ڕه‌نگ
کتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
کچان
کوڕان
گوێگرتن له قورئان
زانسته قورئانیهکان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیهکان
ته‌فسیری قورئان
ئیعجازی قورئان
بناغه‌کانی ئیمان
بڕوا به په‌روه‌ردگار
بڕوا به فریشته‌کان
بڕوا به کتێبه‌کان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌كات
حه‌ج
پایه‌كانی به‌ندایه‌تی
گرفته‌كانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)
یارانی راشدین
پێشه‌وایانی فقه
خواناسان
ناوداران
سه‌ره‌کی
ئێمه کێین؟
چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر
په‌یڕه‌و و پڕۆگرام
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌ندامبوون
کۆمه‌ك و به‌خشین
قورئانی پیرۆز
گوێکردن له قورئانی پیرۆز
زانسته قورئانیه‌كان
زاراوه قورئانیهکان
بابه‌ته قورئانیه‌كان
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ئیعجازی قورئانی پیرۆز
بیروباوه‌ڕ
بناغه‌و كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان
بڕوا به‌په‌روه‌ردگار
بڕوا به‌فریشته‌كان
بڕوا بهكتێبه ئاسمانیه‌كان
بڕوا به‌پێغه‌مبه‌ران
بڕوا به‌رۆژی دوایی
بڕوا به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر
فه‌رمووده
چمكێك له‌گوڵزاری فه‌رمووده
زانستی فه‌رمووده
وانه‌كانی فیقهی ئیسلامی
سه‌ره‌تایه‌ك
پاكژیو خاوێنی
نوێژ
رۆژو
زه‌کات
حه‌ج
په‌روه‌رده‌و ئه‌خلاق
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
ئاقاروگرفتهكانی نه‌فس
ره‌وشته به‌رزه‌كان
ژیاننامه
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (ﷺ)
ژیاننامه‌ی یارانی راشدین
ژیاننامه‌ی پێشه‌وایانی فقه
ژیاننامه‌ی خواناسان
ژیاننامه‌ی ناوداران
مێژوو
مێژووی گه‌لی كوردی موسوڵمان
مێژووی ئیسلامی
خێزان‌و منداڵ
په‌روه‌رده‌ی منداڵ
گرفت‌و كێشه خێزانییه‌كان
چیرۆكی منداڵ
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
فه‌تواشه‌رعیه‌كان
وتاره‌كانی هه‌ینی
وتاره‌كانی هه‌ینی
زیكرودوعاكان
زیكره‌كانی بهیانیانو ئێواران
دوعا قورئانیه‌كان
دوعاكانی پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ)
قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
كورته‌یه‌ك
پهیڕهوپڕگرام
چالاكییه‌كانی
ناونووسینو په‌یوه‌ندیكردن
گه‌نجان
کچان
کوڕان
هونه‌ر
هونه‌ری ئاماده‌كردنی خواردن‌و كێك
هه‌مه‌ره‌نگ
هه‌مه‌ره‌نگ
كتێبخانه‌ر
كتێبخانه
ته‌رم و جه‌نازه‌ر
ته‌رم و جه‌نازه
111
961372
پله‌وپایه‌كانی به‌ندایه‌تی
خۆشەویستى پەروەردگار
ئەم پلەوپایەیە پێگەى پێشبڕکێکارانەو کارگوزارانى رێبازى خواناسى هەمیشە بێ وچان هەنگاویان بۆ هەڵگرتوە، هەر ئەم پلەوپایەیەشە
خۆراکى دڵ و روحە و خواناسان چاویان پێى گەش و رۆشن بوە لەدنیادا.
*خۆشەویستى پەروەردگار لەخودى خۆیدا ژیان و بوونە ئەوەى لێى بێبەش بێت ئەوا لەریزى
مردووان‌دا ئەژمەردە دەکرێت...
*خۆشەویستى پەروەردگار نورێکە هەرکەسێک ونیبکات ئەوا لەزەریاکانى تاریکاییدا وێڵ و سەرگەردان دەبێت...
*خۆشەویستى پەروەردگار چارەسەرە بۆ دڵە زامدارو بریندارەکان و چێژێکە هەرکەسێک نەیچێژێ
ئەوا سەراپاى تەمەنى لەخەم و پەژارەو ئاه و حەسرەتا بەسەر دەبات...
*خۆشەویستى پەروەردگار خواناسان بەدڵ و گیان و روح دەگوێزێتەوە بۆ پلەوپایە بەرزو باڵاکان
دەیانگەیەنێت بەوئاستەى تێدا هەست بەکامڵى و تەواوى بکەن...
بۆیە دەبینین هەر ئەویندارانى پەروەردگاربوو رێزى دنیا‌و قیامەتیان بەدەستهێناو خۆیانگەیاندە
ئاست و پلەى رەزامەندى...
خۆشەویستى لەزمانەوانیدا: لەخۆشەویستییەوە هاتوە ، هەروەها وتراوە لەبناغەدا
لەپاکییەوە وەرگیراوە.
نیشانەکانى خۆشەویستى پەروەردگار بۆ بەندە
هەرکات بەندە هەستیکرد ئەم نیشانانەى تێدایە ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەى
پەروەردگار خۆشى دەوێت:
1/چاودێریکردن هەر لەمنداڵییەوەو رێنماییکردن و دڵ وابەستەبوونى خودا‌و رامبوونى ئەندامەکانى لاشە بەچەشنێ زوبان و ئەندامەکان
هەمیشە لەگوێڕایەڵى پەروەردگاردابن.
2/خۆشویستنى بەندە لاى خەڵکى ، پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: ((ئەگەر پەروەردگار بەندەیەکى
خۆش‌ویست ئەوا جوبرەئیل بانگدەکات و دەفەرموێت: من فڵان بەندەم خۆش دەوێت تۆش
خۆشت بوێت، پاشان جوبرەئیل بەنێو ئاسماندا بانگدەکات و دەفەرموێت: خوداوەند
فڵانە بەندەى خۆشدەوێت ئێوەش خۆشتان بوێت ئەوجا ئەوانەى لەنێو ئاسمانن خۆشیان
دەوێت و پاشان لەسەر زەوى پەسەند و خۆشەویست دەبێ لاى خەڵکى)) (بوخارى و موسلیم)
گێڕاویانەتەوە.
3/تاقیکردنەوە: (ئەنەس) ـ رەزاى خواى لێبێت ـ لەپێغەمبەرى
خواوە (دروودى خواى لێبێت ـ دەگێڕێتەوەو دەفەرموێت: پێغەمبەرى خوا ــ دردوودى
خواى لەسەربێت ـ فەرمووی: (( گەورەیى و مەزنى پاداشت بەهۆى گەورەیى و مەزنى
بەڵاو نەهامەتییەوەیە و ئەگەر خوداوەند گرۆه و کۆمەڵێکى خۆشبوێت ئەوا
تاقیاندەکاتەوەو ئەوەى رازیبێت پەروەردگار لێى رازیدەبێت و ئەوەشى
ناسوپاسگوزاربێت خەشم و قینى بۆ دەبێت، ئەوجا بەشێوەى جۆراوجۆرى بەڵاو نەهامەتى
تاقیاندەکاتەوەو لەگوناه و تاوان پاکیان دەکاتەوە)).
4/مردن لەسەر کارێکى باش هەروەک چۆن پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: ((ئەگەر
خوداوەند بەندەیەکى خۆش‌ویست ئەوا شیرینى دەکات ؟ یارانیش پرسیان واتاى
شیرینیدەکات چییە؟ فەرمووى: رام و سەرکەوتوویدەکات لەسەر کاروپیشەیەکى چاک و
باش بەرلەوەى ئەجەلى دابێت هەتا دراوسێ و دەوروبەرى لێى رازیبن)) (پێشەوا
ئەحمەد و ئیبن حیبان و حاکم) گێڕاویانەتەوە. (شێخى ئەلبانى بەفەرموودەیەکى
دروستى داناوە) نیشانەکانى کەبەڵگەن لەسەر خۆشەویستى بەندە بۆ خوداوەند
1/ئالوودەبوونى گەیشتن بەدیدارى خوداوەند:
پێغەمبەرى خودا( درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: ((هەرکەسێک ئالوودەو خوازیارى گەیشتن بێت بەدیدارى
خوداوەند ئەوە خوداوەندیش ئالوودەى گەیشتنە بەدیدارى ، ئەوەى حەز نەکات بگات
بەدیدارى خوداوەند ئەویش خەشم و قینى لەدیدارى دەبێتەوە)) (بوخارى و موسلیم
گێڕاویانەتەوە).
عاشقى پەروەردگار هەمیشە یادو زیکرى پەروەردگارەکەى
دەکاتەوە و خوازیارى چاوپێکەوتن و دیداریەتى، بێگومان سێ وادەش هەیە یەکەم:
لەکاتى مردند و دووەمیش رۆژى قیامەت و سێیەمیش: چاوپێکەوتنى بەندەیە
بەپەروەردگار لەبەهەشتد و روانینە بۆ رووخسارى.
2/شاد‌و دڵخۆشبێت بەخەڵوەت کاتێ بەتەنیا دەبێت، چونکە تێدا قورئانى پیرۆز دەخوێنێتەوەو شەونوێژ دەکات و
سوود لەهێمنى شەو وەردەگرێ و سەرجەم کۆسپ و بەربەستەکان دەبەزێنێ.
3/ئارامگرتن لەسەر ناخۆشى و ناسۆرییەکان چونکە باشترین رێگەیە بۆ بەدەستهێنانى خۆشەویستى
خوداوەند.
4/دەبێت خودا‌و پێغەمبەرى لەهەموو شتێک لەلا خۆشەویستر بێت.
5/هەمیشە حەزو ئارەزووى یادو زیکرى خوداوەند بکات بەزوبان و دڵ، بێگومان ئەوەى
شتێکى خۆشبوێت خوازیارە هەمیشە باس و خواسى لەسەر زاریبێت بێگومان خۆشەویستى
پەروەردگار لەسەرجەم خۆشەویستیەکان لەپێشترە.
6/عاشق و شەیداى پەروەردگار
هەرکات باسى پەروەردگار دەکرێ دەبێ دڵى دابخورپێ و ئەشک و فرمێسک بەچاوەکانیدا
هۆن هۆن بێتەخوارەوە.
7/دەبێت خەم و پەارە بخوات بۆ ئەوساتانەى بەدوور
لەزیکرو یادى خوداوەند بەسەریبردوە.
8/هەرگیز هەوڵ و کۆششى خۆى بەزۆر
نەزانێت لەئاستى پەروەردگارەکەى چونکە ئەو سەرچاوەى نازونیعمەتەکانى بەندەیە.
ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى بەدەستهێنانى خۆشەویستى پەروەردگار
1//خوێندنى قورئانى پیرۆز و تێگەیشتن لەواتاکانى خوداوەند دەفەرموێت [
افلا یتدبرون القرا‌ن
ام على قلوب اقفالها
] .
2//نزیکبوونەوە لەخوداوەند بەسوننەتەکان دواى فەرزەکان چونکە سونەتەکان مەردوم دەگەیەنێت بەپلەوپایەى تایبەت هەروەک
لەفەرموودەیەکى قودسیدا هاتوە(( ئەوەى دژایەتى وەلیەکى من بکات ئەوا من لەگەڵى
بەجەنگ دێم و هیچ شتێک ئەوەندەى فەرزەکان گرنگ نییە لام بەندە بەهۆیانەوە نزیک
ببێتەوە لێم، بەردەوام بەندە بەسوننەتەکان نزیکدەبێتەوە لێم هەتا خۆشم دەوێت
...)).
3//دەبێت خۆشەویستى پەروەردگار بەچەشنێ کاریگەر بێت لەسەرى هەرکات
نەفس زۆرى بۆ هێنا ئەوا لەفەرمان و رێنماییەکانى دەرنەچێت.
4//بەدیکردنى چاکەى پەروەردگار و ئەو هەموو نیعمەت و بەخششانەى رشتویەتى بەسەر بەندەدا ،
هەرکات دڵى مەردوم نیعمەت و بەخششێک لەکەسێکەوە بەدیبکات ئەوا خۆشیدەوێت.
5//لیکۆڵینەوەو راڤەکردنى ناوەجوانەکانى پەروەردگار لەگەڵ سیفەتە بەرزو
باڵاکانى و ناسینى بەدڵ، هەرکەس پەروەردگار بناسێت خۆشیدەوێت.
ئەو حاڵ وبارانەى پەروەردگار خاوەن و بەجێهێنەرەکانى خۆشدەوێت
1/چاکەکاران : [
واحسنوا ان الله یحب المحسنین
].
2/تەوبەکاران: [
ان الله یحب التوابین ویحب المتطهرین
].
3/خواناسان: [
والله یحب المتقین
].
4/دادپەروەران : [
واقسطوا ان الله یحب المقسطین
].
5/ئەوانەى پشت بەخوداوەند دەبەستن : [
ان الله یحب المتوکلین
].
6/خوداوەند خۆشحاڵە گەر شوێنەوارى نازو نیعمەتى
بەسەر بەندەیەوە بەدیبکات ، پێغەمبەرى خوا (درودى خواى لەسەربێت) دەفەرموێت: ((خوداوەند
خۆشحاڵە گەر شوێنەوارى نازونیعمەت و بەخششى بەسەر بەندەکانەوە ببینێت)).
سیفەتەکانى ئەویندارانى خوداوەند
1)بەسۆزو میهرن بەرانبەر باوەڕداران،لەمیانەى باسى سۆز‌و میهردا خوداوەند گوزارشت لەسیفەتى باڵاى پێغەمبەر دەکات
کەوا چەند بەسۆزو میهرو بەزەییە بەرانبەر باوەڕداران [ ل
قد جاءکم رسول من انفسکم عزیز علیه ما عنتم حریص علیکم بالمؤمنین رءوف رحیم
].
2)خاوەن رێزوکەسێتین لەبەرانبەر بێباوەڕاندا [
محمد رسول الله والذین معه اشداء علىالکفار رحماء بینیهم
] [ الفتح: 29).
چەند تێبینیەک بۆ خۆشەویستانى پەروەردگارواپێویست ئەوکەسەى رێبازى خۆشەویستى پەروەردگار دەگرێتەبەر
چەند هەنگاوێ بنێ هەتا پتر بتوانێت پەروەردگارى خۆشبوێت:
1/ناسینى مەزنى پەروەرگار و زانینى ئەوەى کەخۆشەویستى ئەو چڵەپۆى خۆشحاڵى و کامەرانییە.
2/خوێندنەوەى ئەو کتێبانەى بەسەرهاتى خۆشەویستانى پەروەردگار دەگێڕنەوە.
3/ناسین و دۆزینەوەى ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى بەدەستهێنانى خۆشەویستى پەروەردگار.
4/خۆشەویستیمان بۆ پەروەردگار دەبێ بەدڵ و زوبان و سەرجەم ئەندامەکانى لاشەبێت.
ئه‌م بابه‌ته 2577 جار خوێندراوه‌ته‌وه
13/02/2015
بۆچوون بنێره
هیچ کۆمێنتێک نه‌نوسراوه .
1
ژماره‌ی بۆچوون
تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
بابه‌تی زیاتر ...
پلهوپایهكانیبهندایهتی دڵسۆزی باوكی چراخان ...
ته‌وبه‌كردن ...
ئارامگرتن( پلەو پاپەکانى بەندایەتى 1) ...
1
Twitter
Facebook
YouTube
RSS Feed
Facebook
Twitter
Youtube
RSS