درۆی نیسان هه‌ر درۆیه پیشه‌ی درۆزنانه .. بورهان به‌رزنجی
برای خۆشه‌ویست خوشکی موسوڵمان ئاگادار به درۆ ده‌رد و خووێکی کوشنده‌یه تاوانێکی گه‌وره‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاونێکه نیشانه‌ی مرۆفی دوو ڕووه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له هه‌موو شتێک زیاتر ڕقی له درۆ بوه درۆ و بڕوا له یه‌ک کاتدا له دڵ کۆنابێته‌وه .
خۆشه‌ویستان نامانه‌وێت لێره‌دا به‌درێژی باسی تاوانی درۆ بکه‌ین و هه‌ر چی ئایه‌ت و فه‌رموده هه‌یه باسی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که‌مان درێژ نه‌بێته‌وه ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌یه باس له درۆی نیسان بکه‌ین گوایه ئه‌م درۆیه به گاڵته‌وه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی یان خه‌ڵکی پی هه‌ڵخه‌ڵتێنین یان فێڵ له خه‌ڵکی بکه‌ین یان بۆ ئه‌وه‌ی پێبکه‌نن .
بۆیه یه‌ک فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت باس ئه‌که‌ین که ده‌فه‌رموێت .(ویل للذی یحدث فیکذب لیضحک به القوم ویل له ویل له )
واته ویل بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که قسه ئه‌کات درۆ ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێی پێبکه‌نن وه‌یل بۆ ئه‌و وه‌یل بۆ ئه‌و . (وه‌یل)به مانای به هیلاک چونێکیی گه‌وره یان به دۆلێکی دۆزه‌خ ئه‌گووتریت .
خۆشه‌ویستان له‌مه‌ش خه‌راپتر ئه‌وه‌یه ئه‌م درۆی نیسانه داهێنانی ده‌ستی بێ باوه‌ڕان و مه‌سیحیه‌کان بوه وه هه‌ر که‌سێک چاویان لێبکات وه‌ک ئه‌وان حیسابی بۆ ئه‌کرێت .ئه‌وکات درۆ و به‌ڵاکه گه‌وره‌تر ئه‌بێت چونکه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌ر موێت (من تشبه بقوم فهو منهم) واته هه‌ر که‌سێک خۆی بچوێنێت به میله‌تێک ئه‌وه له‌وانه واته له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه واته ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان چواند به مه‌سیحیه‌ت په‌نا به‌خوا له ئیسلام ده‌ر ئه‌چین و حیسابی مه‌سیحیه‌تمان بۆ ئه‌کرێت وه ئه‌گه‌ر خۆمان چواند به ئاگر په‌رست وه‌ک ئاگر په‌رست ئه‌وه ئه‌که‌وینه خانه‌ی ئه‌وانه‌وه خوا په‌نامان بات .یاخود پیغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌فه‌رموێت(لیس منا من تشبه بغیرنا) واته له ئێمه نیه هه‌ر که‌سێک که خۆی به غه‌یری موسوڵمانان بچوێنێت . به‌دڵ نیایه‌وه درۆی نیسان له ئیسلامه‌وه سه‌ر هه‌ڵ نه‌داوه .بۆچونه‌کان زۆرن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان .
هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌م جۆره دیارده‌یه له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگه‌کانی به‌هار په‌یدابوه له کاتی یه‌کسان بونی شه‌و ڕۆژ هه‌ندێک ده‌ڵێن بۆ یه‌که‌م جار له فه‌ره‌نسا له‌سه‌ده‌ی شانزه‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه له کاتی حوکمڕانی مه‌لیک (تشارلزی نۆیه‌م )له‌و کاته‌ی که ساڵنامه‌ی تازه‌ی تێدا دانرا . هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌م دیارده دیاره‌ده‌ی بت په‌رسته‌کان بوه . هه‌ندێک ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان له هندیه‌کانه‌وه بوه که له‌کۆنه‌وه جه‌ژنێکیان هه‌بوه پێی ووتراوه جه‌ژنی(هولی)که له‌سه‌ره‌تای به‌هار ده‌ستی پێکردوه تا کۆتای مانگی ئادار بۆیه هندیه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی نیسان ده‌ستیان ده‌کرد به درۆی گوایه سپی و شوازی درۆی پێکه‌نین و جۆراو جۆر گوایه ڕۆژه‌کانیان ئه‌ڕازێنه‌وه .
به‌ناو بانگترین درۆی نیسان که ڕویداوه له به‌ریتانیابوه دوای ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌ی( ئیفنیج ستار ) له 31 ئاداری 1846 ز به‌ڵاوی کرده‌وه که به‌یانی 1 نیسان پێشانگایه‌کی گشتی ( که‌ر، گوێدرێژ) ئه‌کرێته‌وه له‌یه‌کێک له باخچه‌کانی شار .بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆر چوون بۆ ئه‌م باخچه‌یه بۆ بینینی ئه‌م پیشانگایه دوای چاوه‌ڕوان کردنێکی زۆر بۆ بینینی پێشانگای که‌ران که چی هیچیان نه‌بینی ئینجا تیگه‌یشتن که وان گوێدرێژه‌کانن و هاتوون له‌و پێشانگایه خۆیان نیشان ده‌ن .
به‌هه‌ر حاڵ برای موسولمان خوشکی ئیماندار درۆ هه‌ر درۆیه بۆ پێکه‌نین بێت .یان بۆ فێڵ کردن له خه‌ڵکی .یان بۆ بۆنه‌و جه‌ژن بێت .یان بۆ هه‌ر شتێکی تر بێت . درۆزن له دونیا‌و دوا ڕۆژ ڕیسواو بێ قه‌دروو ڕێزه .خودای گه‌وره‌ش له قورئان هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری کردوه له درۆزن وه زۆر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌یه له‌سه‌ر درۆ .
بۆیه خۆت بپارێزه له‌م دیارده ناشیرینه با نه چیته خانه‌ی درۆزنان و شوێن پێی بێ باوه‌ڕان مه‌که‌وه با له ئیسلام ده‌رنه‌چیت و له دواڕۆژ سه‌رگه‌ردان نه‌بیت .
|