ته‌فسیری سووره‌تی که‌هف به‌شی یه‌که‌م د.عبدالله
پێشه‌كى :
سوڕه‌تى (الكهف) سوڕه‌تێكى مه‌ككى یه ، كه به گشتى سوڕه‌ته مه‌ككى یه‌كان باس له بیروباوه‌ڕ - عقیده - ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هه ر سوڕه‌تێكیش تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه ؛ ئیتر ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى له‌و سوڕه‌ته كه باسه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بریتى یه له :
1/ خستنه ڕووى بیروباوه‌ڕى ڕاست و دروست و پاڵاوته‌كراو له خوار و خێچى.
2/ خستنه ڕووى به‌رنامه‌ى ڕاست و دروست بۆ بیركردنه‌وه و تىَ ڕوانین .
3/ هه‌ڵسه‌نگاندنى پێوه‌ره‌كان و تێگه‌یشتنه‌كان - القیم و المفاهیم- به ته‌رازوى بیروباوه‌ڕ.
وه ئه‌وه‌ى زۆر به ئاشكرا به‌دى ده‌كرىَ له سوڕه‌ته‌كه‌دا هه‌بونى چه‌ندین چیرۆكه كه گوزاره‌ش له ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى سوڕه‌ته‌كه ده‌كه‌ن به شێوه‌ى هه‌ڵوێست و پڕاكتیك ، وه‌كو چیرۆكى یارانى ئه‌شكه‌وت و خاوه‌نى دوو باغه‌كه و باسى مو‌سا - سه‌لامى خواى لێ بێت - له گه‌ڵ به‌نده ێالحه‌كه و باسى (ذو القرنين) ، كه له كۆى 110 ئایه‌تى سوڕه‌ته‌كه 71 ئایه‌تى باسى ئه‌م چیرۆكانه‌یه وه ئایه‌ته‌كانى تریش كه ماونه‌ته‌وه زۆربه‌یان وه‌كو پاشكۆ و سه‌رنجه له سه‌ر چیرۆكه‌كان ؛ پاشان به‌ستانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و باسانه به هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانى رۆژى دوایى.
وه كاتێك كه له گۆشه‌یه‌كى تره‌وه سه‌رنج ده‌ده‌ینه چیرۆكه‌كانى ئه‌م سوڕه‌ته پیرۆزه ؛ ده‌بینین كه باس له‌و چوار تاقى كردنه‌وه سه‌ره‌كى یه ده‌كه‌ن له ژیاندا :
1/ تاقى كردنه‌وه له دیین : كه كۆمه‌ڵه گه‌نجێك ڕوو به ڕووى پادشایه‌كى سته‌مكار ده‌بنه‌وه و سه‌رپشك ده‌كرێن له نێوان هه‌ڵبژاردنى دونیا‌و خۆشى یه‌كانى دونیا یان ده‌ست گرتن به بیروباوه‌ڕى راسته‌قینه ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌شى له ده‌ست دانى هه‌موو دونیا بێت. پاشان چه‌ند ئایه‌تێك كه وه‌كو رێ نیشانده‌رن بۆ چۆنیه‌تى به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن له‌و تاقى كردنه‌وه‌یه (وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا * وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقًا)) كه ئه‌ویش به پیاده‌كردنى دوو خاڵ ده‌بێت :
یه‌كه‌میان : به هاوڕێیه‌تى كردن و ژیان له گه‌ڵ كه‌سانێكى خواناس و چاككه كار. دووه‌میان : له پێش چاوگرتنى رۆژى دوایى.
2/ تاقى كردنه‌وه به ماڵ : كه تێیدا باس له خاوه‌نى دوو باغه‌كه ده‌كات كه خواى گه‌وره نازو نیعمه‌تێكى زۆرى پێ به‌خشى به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئه‌ویان كوفرى به‌نیعمه‌ته‌كان كرد‌و مه‌عاد و زیندووبونه‌وه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه ، ئینجا پاشان چه‌ند ئایه‌تێك كه وه‌كو رێ نیشانده‌رن بۆ چۆنیه‌تى به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن له‌و تاقى كردنه‌وه‌یه : (وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاء فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا * الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَ الْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا) (وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَداً *وَعُرِضُوا عَلَى رَبِّكَ صَفّاً لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِداً)كه ئه‌ویش به پیاده‌كردنى دوو خاڵ ده‌بێت :
یه‌كه‌میان : تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌ت و ڕاستى ژیانى دونیا . دووه‌میان : له پێش چاوگرتنى رۆژى دوایى.
3/ تاقى كردنه‌وه به زانست : باسى مو‌سا - سه‌لامى خواى لێ بێت - له گه‌ڵ پیاوه ێالحه‌كه ، كاتێك مو‌سا گومانى وابوو كه زاناترین كه‌سى سه‌ر ڕووى زه‌مینه ئینجا خواى گه‌وره وه‌حى بۆ نارد كه كه‌سێك هه‌یه له‌و زاناتر ، ئیتر مو‌سا چوو بۆ گه‌یشتن به‌و و فێربوون له‌و ، به‌ڵام ئارامى نه‌گرت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى ئه‌وه به‌نده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حاڵى نه‌بوو له حیكمه‌ت له‌و كرده‌وانه به‌ڵكو ته‌نها ڕووكه‌شى ده‌ره‌وه‌ى له‌به‌رچاوگرت ، ئیتر له ئایه‌تێكدا باس له رێگاچاره ده‌كات بۆ چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن له‌و تاقى كرنه‌وه‌یه : قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِراً وَلا أَعْصِي لَكَ أَمْراً) ئه‌ویش : یه‌كه‌میان : خۆ به‌كه‌م زانین . دووه‌میان : ئارامگرتن.
4/ تاقى كردنه‌وه به ده‌سه‌ڵات : باسى (ذو القرنين) كه پادشایه‌كى دادپه‌روه‌ر بوو و زانستى پێ بوو ، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای سه‌ر زه‌وى كرد‌و بانگه‌وازى ده‌كرد بۆ لای خواى گه‌وره و خێر و چاكه‌ى بڵاوده‌كرده‌وه ، ئینجا چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن له‌و تاقى كرنه‌وه‌یه : (قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالاً * الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعاً) ئه‌ویش :
یه‌كه‌میان : ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كان ته‌نها به مه‌به‌ستى خواى گه‌وره. دووه‌میان : له پێش چاوگرتنى رۆژى دوایى.
له كۆتا ئایه‌تیشدا له سوڕه‌ته‌كه‌دا سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێ بۆ سه‌ركه‌وتنى ته‌واو له هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌كاندا )قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً ً) به :
یه‌كه‌میان : ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و دروست به مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره. دووه‌میان :چاوه‌ڕوانى گه‌یشتن به خزمه‌ت خواى گه‌وره.
له تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانى سوڕه‌تى (الكهف) دا :
- عن ابی سعید الخدری عن النبی صلى الله علیه و سلم قال: ( من قرأ سورة الكهف ليلة الجمعة أضاء له من النور فيما بينه وبين البيت العتيق) . رواه الدارمي وصححه الشيخ الألباني في " صحيح الجامع. واته هه‌ركه‌سێك سوڕه‌تى (الكهف)ى له شه‌وه‌ى هه‌ینى دا خوێنده‌وه ڕوناكى بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه له نێوان خۆى و ماڵى ئازادكرا‌و - واته كه‌عبه‌ى پیرۆز-.
(من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين) رواه الحاكم والبيهقي وصححه الشيخ الألباني في " صحيح الجامع واته : هه‌ركه‌سێك سوڕه‌تى (الكهف)ى له ڕۆژى هه‌ینى دا خوێنده‌وه ڕوناكى بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه له نێوان هه‌ردوو هه‌ینى دا.
- عن أبي الدرداء عن النبي صلى الله عليه وسلم قال (من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عصم من الدجال.) رواه مسلم و أحمد و أبو داود و النسائي. واته هه‌ركه‌سێك ده ئایه‌تى له‌به‌ر كرد له سه‌ره‌تاى - له ڕیوایه‌تێكى تردا -له كۆتایى سوڕه‌تى (الكهف)دا ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت له ده‌ججال. له فه‌رموده‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م تێبینى ده‌كرێ : خوێندنه‌وه‌ى سوڕه‌تى (الكهف) له شه‌و و ڕۆژى هه‌ینى دا ده‌بێته مایه‌ى به‌ده‌ست هێنانى نور و ڕۆشنایى له لایه‌نى جێگاوه - المكان - وه له لایه‌نى كاته‌وه -الزمان - واته له هه‌ر جێگایه‌ك بیت و له هه‌ر كاتێك له نێوان ئه‌و دوو هه‌ینى یه‌دا نور و ڕۆشناییت پێ به‌خشراوه بۆ بینینى هه‌موو شته‌كان و ڕووداوه‌كانى ژیان به حه‌قیقه‌تى خۆیان.
له فه‌رموده‌ی سێیه‌م : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ججال كاتێك كه دێت ده‌بێته مایه‌ى تاقى كردنه‌وه بۆ موسڵمانان له لایه‌نه‌كانى : دیین ، ماڵ ، زانست ، ده‌سه‌ڵات ؛ ئیتر هه‌ر موسڵمانێك شاره‌زایى هه‌بێت ده‌رباره‌ى چیرۆكه‌كانى ئه‌م سوڕه‌ته - كه گوزاره‌ش له‌م چوار تاقى كرنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن - ئه‌وا پارێزراو ده‌بێت -به یارمه‌تى خواى گه‌وره - له فیتنه‌ى ده‌ججال.
سایتی ئاسووده‌یی
|