بەدیعوزەمان سەعیدی نورسی (1) / فاروق رەسوول یەحیا
لەدایک بوون و بنەمالەکەی:
لە نێوان چیا بلندەکان لە بەرە بەیانی یەکێکیک لە رۆژەکانی سالی( 1294ک-1876ز) لە گوندی "نوورس"سەر بە پارێزگای بەدلیسی کوردستانی ژێر دەسەلاتی عوسمانی"بەدیعو زەمان مامۆستا سەعیدی نوورسی"لە بنەمالەیەکی کوردی دیندار لە دایک بووە.
*ێۆفی میرزا ی باوکی بەخواپەرستی و پیاو چاکی بەناو بانگ بووەو هەر خۆراکێک بە حەلالی نەبووبێت دەرخواردی منالەکانی نەداوە..خاتوو"نووریە"ی دایکیشی بە پاک و خاوێنی و دەستنوێژەوە نەبوبێت شیری بە منالەکانب نەداوە!
سەرەتای خوێندنی:
هەر لە قۆناغی منالیەوە هەلکەوتوویی و زیرەکی پێوە دیار بووەو،لای زانا بەناوبانگەکانی ژینگەو سەردەمی خۆی زانستە ئیسلامییەکانی خوێندندووەو بەشێکی زۆری کاتەکانی بە تاوتوێ کردن و لێکۆلینەوەی دیاردەکانی دەورو بەردا بەسەربردووەو،لەگەل زانایاندا کەوتۆتە وتووێژ و گفت و گۆی زانستیەوە هەتا لە تەمەنی چواردە سالىدا بروانامەی"زانایی"وەرگرتووە!
خەون بینینی بە پێغەمبەر[صلى الله علیە وسلم]:
هەر لە تافی لاویدا و لە خەونێکی راستدا بە خزمەتی پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) شەرەفمەند بووەو داوای زانستی قورئانی لێکردووە،حەزروتیش لەو خەونەدا مژدەی داوەتێ کە:"سیوهب لک علم القران ما لم تسال شیئا من الامە"!واتە زانستی قورئانت پێ دەبەخشرێ بە مەرجێک "سوئال"ی هیچ شتێک لە نەتەوەکەم نەکەیت.ئەویش تا لە ژیاندا ما سوئالی لە کەس نەکرد نە بە واتای پرسیار نە بە واتای"سوالکردن"تەنانەت لەموحتاجترینی کاتەکانی تەمەنی دا دیاری و سەدەقەو زەکاتیشی لە خەلکی وەرنەگرتووە!
راددەی زیرەکی و نازناوی (بەدیعوزەمان):
زیرەکی و زەین رۆشنی و توانای لەبەر کردنی هێندە کەم وێنە و لەرادە بەدەربووە کە توانیویەتی نزیکەی"نەوەد"کتێبی مەتنە سەرەکیەکان لەبەر بکات،لە بابەتەکانی:(نەحوو،صەرف،تەفسیر،حەدیث،مەنتیق،فیقهی ئیسلامی...هتد).
جگە لەمانەش لە سەرەتای فەرهەنگی"القاموس المحیط"وە دەگاتە"باب السین"ی ئەو فەرهەنگەی لەبەر کردووە کە کۆی لاپەرەکانی دەگاتە:(708)لاپەرە(19*12 سم)،ئینجا بە ماوەی یەک حەفتەش کتێبی جمع الجوامع ى سەر بە زانستی ئوصولی فیقهی خوێندووەو لەبەریشی کردووە!
بۆ مەبەستی موتالا کردن و خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی پێویستی بوون سوودی لە کتێبخانەی پر لە کتێبەکانی"عومەر پاشا"ى والی "وان"و"تایەر پاشای"ی والی "بەدلیس"وەرگرتووە کە رێزی زۆریان لێناوەو بایەخیان پێداوە.
لە ئەنجامی مونازەرە و وتو وێژی لەگەل هەندێ مامۆستای زانستە نوێکانی سەردەمدا هەستی کردووە کە پێویستی بەو زانستانە هەیە،بۆیە لە شاری وان دەستی بە خوێندنەوە لێکۆلینەوەی کتێبەکانی ئەم زانستانە کردووە،وەک:(بیرکاری،گەردوون ناسی،کیمیا،فیزیا،زەوی ناسی فەلسەفە،مێژوو جوگرافیا...هتد)تەنانەت توانیویەتی لە هەندێکیشیان کتێب دابنێت!
لەبەر ئەم زیرەکی یە بێوێنەیەی،ناوبانگی بە (سەعیدی مەشهور)و پاشان بە(بەدیعوزەمان)بلاوبوەتەوە.
ئەو هەوالەی کە رەوتی ژیانی "بەدیعوزەمانی"گۆری:
لە سالی 1897زدا مامۆستا"بەدیعوزەمان"ئەو هەوالەی لە رۆژنامە ناوخۆییەکاندا خوێندیەوە کە:"گلادستۆن"ی وەزیری موستەعمەراتی بەریتانیا لە پەرلەمانی ولاتەکەیدا نەسخەیەکی قورئانی پیرۆزی بەدەستەوە گرتووەو بە ئەندامانی پەرلەمان وتووە:
(هەتا ئەم قورئانە لە ناو موسولماناندا بێت ئێمە ناتوانین حوکمرانین بکەین،کەواتە چار تەنها ئەوەیە کە قورئان لەسەر زەویدا نەهێلین،یاخود پەیوەندی موسولمانانی پێوە بپچرێنین)!
ئەم هەوالە تەزووی بە جەستەی " بەدیعوزەمان "دا هێناو حەوانەوەو سروەتی لێ بری و،بۆ هەموو کەسانی دەورو بەری خۆی بە ئاشکرا راگەیاند کە:
(دەبێ بە بەلگە بۆ هەموو جیهان بچەسپێنم و بسەلمێنم کە قورئانی پیرۆز خۆرێکی مەعنەوییە،تیشکی ئەو خۆرە هەرگیز کزنابێت و رووناکیەکەشی بە هیچ کەسێک ناکوژێتەوە).
زانکۆی زەهراء:
دوای ئەم رووداوە رۆشت بۆ ئەستەنبوڵ و پرۆژەی دامەزراندنی زانکۆیەکی لە کوردستان بە ناوی"زانکۆی زەهرا"-بە وێنەی زانکۆی ئەزهەر-پێشکەشی کاربەدەستانی کرد،زانکۆیەک کە ئەرکی بلاوکردنەوەی راستیەکانی ئیسلام بگرێتە ئەستۆی و،زانستە ئاینی و زانستە گەردوونیە نوێکانی تیادا بخوێنرێن،بە پێی نەخشەو بۆچوونی ئەو وتە بەناوبانگەی خۆی کە تیایدا دەلێت:
(رووناکی دل:زانست ئاینیەکانەو،نووری عەقلیش:زانست گەردوونیە نوێیەکانە.بە تێکەل کردنی ئەم دووانە راستی بە دیار دەکەوێت و،بە لێک خیابوونەوەشیان،لەمیاندا فرو فیل و گومان و،لەویشیاندا دەمارگیری بێکەلک و نەفرەت لێکراو سەرهەلدەدات)
لەم هەولەی ئەمجارەدا لە هەولێکی تریشدا لە سالی 1907زدا بۆ هەمان مەبەس چوو بۆ ئەستەنبول و هەوڵ و تەقەلای خۆی خستەکار،هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنا،بەلام لە سالی 1911زدا توانی قەناعەت بە سولتان رەشاد بکات و ،سولتانیش برێک پارەی بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان کردو.
|