ئامۆژگاری شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی رحمه الله
ئامۆژگاری كردن به قورئان,به‌كرده‌وه بكه‌ن نه‌ك به مووجاده‌له كردن تیایدا,بیروباوه‌ر چه‌ند وته‌یه‌كی ئاسانه به‌لام ئیشكردن پێی زۆر گرانه.
مه‌لێ پێویستم به رای تۆ نیه چونكه گومرا ئه‌بیت هه‌ركه‌سێ رای خۆی ته‌یا به راست بزانێت گومراده‌بێت و پێی هه‌لئه‌خلیسكێت.
دنیا بازارێكه پاش سه‌عاتێك كه‌سی تیا نامێنێت,هه‌ركه شه‌وداهات خه‌لكی هه‌موو ئه‌رۆن هه‌ولده‌ن له‌م بازاره هیچ نه‌فرۆشن و هیچیش نه‌كرن ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه سبه‌ینێ له بازاری ئاخیره‌تدا به‌كه‌لكتان دێ.
دل بالنده‌یه له‌ناو قه‌فه‌سی له‌شدا وه‌ك گه‌وهه‌رێكه له‌ناو كیسدا,یان پاره‌و سامانه له‌ناو خه‌زنه‌دا بایه‌خدان به بالنده‌كه‌یه نه‌ك به قه‌فه‌س.بۆ گه‌وهه‌ره‌كه‌یه نه‌ك بۆ كیسه,بۆ پاره‌وسامانه نه‌ك بۆ خه‌زنه.
ته‌وازوع بنوێنه,هه‌ركه‌سێ ته‌وازوعی نواند خوای گه‌وره به‌رزی ئه‌كاته‌وه,ئه‌وه‌ی له‌تۆ گه‌وره‌تره به جوانی ئه‌ده‌ب بنوێنه,پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمووی(البركه فی اكابركم)به‌ره‌كه‌ت به‌هۆی به‌سالاچووه‌كانتانه‌وه‌یه.
فیقهی زمان بێ كرده‌ره‌وه‌ی دل یه‌ك هه‌نگاوت پێنانێ به‌ره‌و خوای گه‌وره,رۆیشتن به‌ره‌و په‌روه‌ردگار رۆیشتنی دلییه,نزیكی له خوای گه‌وره نزیكی گیانیه.
به‌هۆی كاسپیكردنه‌وه‌كه‌ته‌وه بژیت,به‌هۆی دینه‌كه‌ته‌وه مه‌ژی یارمه‌تی هه‌ژاران بده و دلنه‌واییان بكه شێوازی ده‌ربرین ئه‌گه‌ر له‌خۆت به‌ته‌مه‌نتر بوو ده‌نگت به‌رز مه‌كه‌روه-با قسه‌كانت ئاشكرا‌و روون بن هه‌مووكه‌سی نزیك بی بیستێ
-ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌ی كرد گوێی بۆ شل كه تا لێده‌بێته‌وه -كاتێ قسه‌ت كرد با راست و ره‌وان و روون بن -له‌كاتێكدا سێكه‌س بوون دوانتان به‌ته‌نها قسه مه‌كه‌ن به هێواشی و چرپه با سێیه‌م دلگران نه‌بێت -شوێنه‌كه به چ قسه‌ك ده‌گوزه‌رێ له‌و قسانه بكه له‌كاتی دلخۆشی دانیشتواندا به‌قسه‌ی دلخۆشی ده‌رو له‌كاتی ناره‌حه‌تی و كاره‌ساتدا قسه‌ی به ئارام و دوور له پێكه‌نین -ئه‌گه‌ر دووكه‌س قسه‌یان ئه‌كرد پێیان مه‌بره به مۆله‌تی خۆیان نه‌بێت -پێویست ناكات قسه درێژ بكرێته‌وه وته‌ی كورت و پر مه‌به‌ست ده‌رببره -قسه‌یه‌ك مه‌كه كه خوای گه‌وره له‌خۆت بره‌نجێنی و شه‌یتان دلخۆشكه‌ی.
|