خواپه‌رستی و ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ده‌روون(1) / ناصح ئیبراهیم سازانی
میانه‌ره‌وی و هاوسه‌نگی
ئاینی ئیسلام ئاینی میانره‌وی و هاوسه‌نگییه له هه‌موو بوارێكدا,داوای نه‌كردووه له شوێنكه‌وتوانی بچنه خه‌لوه‌تگاو په‌رستگاكانیان و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه به نیه‌تی ره‌هبانییه‌ت هه‌ر خه‌ریكی خواپه‌رستی بن,خۆشی و رابواردنه حه‌لاله‌كانی دونیا فه‌رامۆش بكه‌ن,به شه‌و نوێژ بكه‌ن و به رۆژ به رۆژوو بن له خواردن و خواردنه‌وه خۆیان بێبه‌ش بكه‌ن ,جلوبه‌رگی پاك و جوان و خاوێن له‌به‌ر نه‌كه‌ن وه‌كو گاوره‌كان,هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی نه‌كردووه قیامه‌ت له‌بیر بكه‌ن و بێ ئاگا بن له رۆح,به جارێك سه‌رقالی دنیاپه‌رستی بن وه‌كو جوه‌كان,به‌لكو داوای میانره‌ویو هاوسه‌نگی كردوه له‌و نێوانه‌دا..
میانره‌وی و هاوسه‌نگییه‌ك شایه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی گشتی و هه‌تاهه‌تایی بێت,بۆ هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك,بۆ هه‌موو ره‌گه‌زو چین و توێژێك كورد,عه‌ره‌ب,تورك,فارس و,هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وی به‌بێ جیاوازی زمان و ره‌نگ و ولات,هاوسه‌نگیه له نێوان شه‌وق و زه‌وقه‌كانی روح و هه‌ق و پێویستیه‌كانی جه‌سته‌دا,هاوسه‌نییه له نێوان هه‌ولدان بۆ ژیانی دنیا و رۆژی ره‌ستاخێز و قیامه‌ت!..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( و كذالك جعلناكم أمة وسطا لتكونوا شهداء على الناس ويكون الرسول عليكم شهيدا)( البقره:143),واته:هه‌رچۆنێ بۆ ئاینی ئیسلام رێنماییمان كردن,هه‌ر ئاواش له ته‌واوی ئیش و كاردا,كردوومانن به ئومه‌ت وگه‌لێكی میانره‌و,واته:ئێوه ئه‌ی موسولمانان!نه وه‌ك گاوره‌كان زێده‌ره‌ون,نه وه‌ك جوه‌كانیش كه‌م ته‌رخه‌من,كه‌واته ئێوه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رو هه‌لبژێردراون.تا له‌سه‌ر ئه‌م خه‌لكه ببنه شایه‌ت:كه بلىَ ..په‌یامبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)په‌یامه‌كه‌ی خوای به راست و ره‌وانی گه‌یاند,په‌یامبه‌ریش به‌سه‌ر گشتتانه‌وه شایه‌د بێت:ئاخۆ كێ دوای كه‌وتوو,كێش سه‌رپێچی لێ‌كرد,له رۆژی قیامه‌تدا له‌ولاشه‌وه هه‌م په‌یامبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و هه‌م ئوممه‌ته‌كه‌ی ببنه شایه‌د بۆ پێغه‌مبه‌ر كه به‌رنامه‌كه‌ی گه‌یاند به ئوممه‌ت و گه‌له‌كانیان...
ئیسلام داوای كردوه له شوێنكه‌وتوانی له‌زه‌ت له خۆشی و رابواردنه‌كانی ژیانی دنیا وه‌رگرن و به حه‌لالی بخۆن و بخۆنه‌وه جل و به‌رگی جوان له‌به‌ر بكه‌ن,به‌لام زێده‌رۆیی نه‌كه‌ن,هه‌ول بده‌ن بۆ ژیان و گوزه‌ران و رزق و رۆزی, بژێوی ژیانی خۆیان و مال و مندالیان دابین بكه‌ن,كشت‌وكال بكه‌ن و بازرگانی بكه‌ن وهه‌ر كارێكی شیاویان بۆكرا بیكه‌ن,به ته‌مبه‌لی و ته‌وه‌زه‌لی ژیان نه‌به‌نه سه‌ر و ده‌ست له خه‌لك پان نه‌كه‌نه‌وه..هه‌روه‌ها زانست و زانیاری فێر ببن و زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه,هه‌موو ئه‌وانه‌یان به عیباده‌ت و خواپه‌رستی بۆ ده‌نوسرێت,به مه‌رجێك ئه‌و ئیش و كارانه به حه‌لالی بن و مافی رۆح و جه‌سته‌ی تیادا فه‌رامۆش نه‌كرێت.
خوای گه‌وره له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت( وابتغ فيما ءاتاك الله الدار الاخرة ولا تنس نصيبك من الدنيا وأحسن كما أحسن الله إليك ولا تبغ الفساد في الارض إن الله لا يحب المفسدين) (القصص:77)(ابن الكثیر)له راڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌لێت:هه‌ول بده به‌و مال و سامانه‌ی خودا پێی به‌خشیویت مالی قیامه‌ت وبه‌هه‌شتی به‌رینی پێدبین بكه‌یت,به‌شی خۆشت به حه‌لالی له بیر مه‌كه,ژیانێكی خۆش بۆخۆت فه‌راهه‌م بكه خوای گه‌وره هه‌قی له‌سه‌رته,ئه‌وانه‌ی سه‌ردانت ده‌كه‌ن هه‌قیان له‌سه‌رته تۆش ماف و هه‌قی هه‌موویان بده به‌بێ ماف و هه‌قی خۆیان,له‌گه‌ل خه‌لك چاكه بكه‌و یارمه‌تیان بده,هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره به ره‌حم و به‌زه‌یی خۆی چاكه‌ی له‌گه‌لدا كردووی له‌شی ساغ و مال و سامانی پێ به‌خشیویت..
جابری كوری عه‌بدوللا ره‌زای خوای لێبێ ده‌لێت:هه‌ركه‌سێ خوای گه‌وره مال و سامانی زۆری پێ به‌خشی,ئه‌وكاته خه‌لك پێویستی زۆریان به‌و ده‌بێ,جا ئه‌گه‌ر چوو به‌دوم داوای خه‌لكه‌وه له‌و مال و سامانه‌ی خوا پێی به‌خشیوه یارمه‌تی دان و ده‌ستگیرۆیی كردن ئه‌وه رزق و ماله‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و به‌رده‌وامی بردووه,خۆ ئه‌گه‌ر واشی نه‌كرد دارایی و سامانه‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات.
(طبرانی)فه‌رموویه‌تی ره‌زای خوای لێبێ ده‌لێت:خوای گه‌وره مال و سامانی كه‌سێك زیاد ده‌كات و بره‌وی پێده‌دات هه‌تا ئه‌و كه‌سه یارمه‌تی خه‌لمك بدات و پێویستیه‌كانیان جێبه‌جَ بكات,به‌لام ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرۆیی نه‌كرد ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌و مال و سامانه‌ی ده‌به‌خشێته كه‌سێكی تر.
شاعیری گه‌وره‌و خواناس ئه‌بو عه‌تاهیه‌ی له‌زه‌می مالی دنیادا ده‌لێت:
یا جامع المال فی الدنیا لوارثه هل النت بالمال بعد الموت تنتفع
لاتمسك المال واسترضى الإله به فإن حسبك منه الری والشبع
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی سامان و دارایی كۆ ده‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به میرات ئه‌یبه‌ن,ئایا ئه‌و دارایی و سامانه هیچ سودێكی به تۆ ده‌گه‌یه‌نێت له دوای مردنت,به‌و سامانه خوای گه‌وره له خۆت رازی بكه,رژدی مه‌كه له به‌خشینی به هه‌ژاران لێیان مه‌گره‌وه‌و ببه‌خشه پێیان,چونكه به‌راستی تۆ ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه برسی و تێنوت نه‌بێت و تێر بی!
|